کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورتە مەسجێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان

Sunday, 28/12/2014, 12:00


میللەت ئێوەی بردە ناو بینایەی پەرلەمانەوە ھەر بۆیە چیتان پێخۆش بو بەبێ دوودڵی ئەنجامی بدەن , ھەرچیتان پێ باش بو بەبێ بیکردنەوە بڕیاری لەسەر بدەن , ھەرکەسیش ڕەخنەی لێگرتن و ھاوری کرد گوێی پێ مەدەن ؟ چونکە میللەت ئێوەی ھەڵبژاردوە و ئەوەی قسەی دەکات و ڕەخنە دەگرێت چاوی بە خواستی ھەڵبژاردنی میللەتدا ھەڵ نایەت .
سەرۆکی ئازیز بۆمەسەلەی وەنەوشەکانیش تکایە بیرێک لە پاسەوانەکانیش بکەنەوە و سەر ئۆتۆمبیلیش بە قیست بۆئەوان بکڕن چونکە لە لەکۆتایدا بڕیاری ئێوە بڕیاری میللەتە , بڕیارێکە ھەموو میللەت چەپڵەی بۆ لێ ئەدات , میللەت بۆ خۆی بڕیاری داوە کە لەو چوار ساڵەدا چۆن پــارەو قــوتی خۆی بەسەر حـیـزبەکاندا دابەش بکات !! بۆئەوانەیشی کە نازانن میللەتەکەیان تــــا چوار ساڵی ئایندە چەند پارە ئەدات بە حیزبەکان و چی لەقــوتی خۆی دەکات , ئەوا ئەبێت ئەم ژمارانە لە بەربکەن بەباشی بۆ ئەوەی بزانن کە حیزب و میللەت دوو گیانن لەیەک جەستەدا !!
پارتی دیموکرات لەچوار سالەکەدا دا زیاتر لە ٢٠١ ملیارو نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دیناروەردەگرێت جگە لەوەی چیتر ئەبات و کەس پێ نازانێت ؟! بزوتنەوەی گۆڕان لەچوار ساڵدا١٧٢ ملیارو نیزکەی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەردەگرێت و ئیتر نازانم چی تری پێ ئەدرێت لەژێرەوە !! !! یەکێتی نیشتمانی لەچوار ساڵەکەدا نزیکەی ١٥٣ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دینار وەردەگێرێت جگە لە لە وەی دەیبات و کەس نازانێ بڕەکەی چەندە ؟! ئیسلامیەکانی پەرلەمانیش یەکگرتو و کۆمەڵ لەو چوار ساڵەدا نزیکەی ١٤٠ ملیار دینار دەبەن ئیتر خۆیان و خوای خۆیان چی تریش وەردوگرن لەم لاو لاوە !! ئەوانی تریش واتە پارتە کەم جەماوەریەکانیش بێ بەش نەکراون لە لێکردنەوەی بەشی خۆیان لە کێکە شرینەکەی میللەت!! نۆشی گیانتان بێت .
پێشڕەو حەمید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە