کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فازیل میرانی ترۆکراوه‌...

Saturday, 18/07/2009, 12:00


 سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیکی سه‌ر به‌ لقی دووی پارتی رایگه‌یاند که‌ فازل میرانی له‌ پارتی ده‌رکراوه‌ له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ک له‌ هاوکاران و پاسه‌وانه‌کانی ، وه‌ تا ئێستا هۆی ده‌رکردنی له‌ پارتی و مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیار نیه‌ ، به‌لام ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و بار له‌ زۆر دانیشتنی نێوان به‌رپرسه‌کانی لقی پارتی باسیان له‌ بێهێزی و بێ توانایی فازیل کردووه‌و له‌ سه‌رووبه‌ندی دارشتنی پلانێک دان که‌ مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی ناوه‌ندی پارتی قه‌ناعه‌ت به‌ مه‌سعود بارزانی بهێنن که‌ فازیل میرانی که‌لکی نیه‌و پیاوێکی بێکه‌لکه‌ له‌ ناو پارتی و مه‌کته‌بی سیاسی .. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر کێشه‌یه‌کیش روویداوه‌ له‌ نێوان نێچیر ئدریس بارزانی وه‌ نازانرێت له‌ سه‌ر چی بوو ئه‌م کێشه‌یه‌ ، شایانی باسه‌ فازیل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتیه‌ وه‌ له‌ زۆر له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی نێچیر  سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌کانی کردووه‌ ، به‌لام سه‌رۆکایه‌تی کردنی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی پێویسته‌ فازیل میرانی بیکات نه‌ک نێچیر   .. رۆژانی داهاتوو ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر روون ده‌بێته‌وه‌
هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە