بایز تاڵه‌بانی وچهرچڵ
Thursday, 29/11/2012, 12:00
ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێچهرچڵ چاوی به‌نووسه‌ر ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی ئینگلیز برناردشۆ ده‌که‌وێت، پێی ده‌ڵێت ئه‌وه چییه هه‌رکه‌سێ چاوی پێتکهوێ وائه‌زانێ له ئینگڵستان قاتوقڕییه؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تۆ ببینێت ده‌زانێ ماڵ وموڵکی ئه‌م میله‌ته کێ ده‌یخوات. شایانی باسه برناردشۆ زۆر لاوازبووه وچهرچڵ وه‌کوو بایزتاڵهبانی قهڵهوبووه۰ به‌ڵام ته‌نها له‌قه‌ڵه‌وی له‌یه‌ک ده‌چن چونکه چه‌رچڵ که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناوبانگه له هه‌موو جیهاندا، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئینگلته‌را بووه له کاتی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م وسه‌رکه‌وتنی بۆ وڵاته‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا ودواییش نه‌یگوت من کردوومه وئه‌بێ به‌ته‌نها بۆ من وبنه‌ماڵه‌که‌م بێت.
ئه‌گه‌رچی بایزتاڵهبانی چه‌رچڵی هێنامهبیر به‌ڵام ته‌نها وته‌نها له‌قه‌ڵه‌وی له‌یه‌کده‌چن. قسه‌کانی چه‌رچڵیش بۆ برناردشۆ ته‌نا گاڵتهبووه چونکه برناردشۆش لهگاڵتهدا به‌ناوبانگه وهیچ کاتێکیش گاڵته‌ی بهههژارانی میله‌ته‌که‌ی نه‌کردووه وه‌ک جه‌نابی بایزی تاڵه‌بانی.
بایزتاڵهبانی وه‌کوو کابرایه که به‌که‌ر ناتوانێ لهکورتان ده‌دات. چونکه جه‌نابی له هه‌موومان باشتر ده‌زانێت که واردی کوردستان چه‌نده و چیلێدهکرێت.
بایزتاڵهبانی چه‌ندجارێک دانی به‌ئه‌وه‌دا ناوه که واردی نه‌وت وگومری ئیبراهیم خه‌لیل ناچێته ناو خه‌زینه‌ی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌زانین نه‌ک به ملیۆن به‌ڵکوو به میلیارده‌ها دۆلار مه‌زنده ده‌کرێت وته‌نها چه‌ندکه‌سێک سوودی لێده‌بینن
ئه‌رێ مام بایز کێ ئه‌بێ که‌مێ هه‌ست وشعووری هه‌بێ ئه‌مانه یان یان فهرمهنبهری قوڕبه‌سه‌ر؟ بایز باش ده‌زانێت مووچه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم وسه‌رۆکی حکوومه‌ت چه‌نده ئینجا کێ حه‌قه هه‌ست وشعووری هه‌بێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌ست وشعوور هه‌بوایه به‌سه‌ده‌ها ملیۆن به‌هه‌ده‌ر وبۆ پرۆژه‌ی وه‌همی سهرهفنهدهکرا، ئه‌گه‌ر که‌مێ شعوور هه‌بوایه بهیهکشهو سێ ملیۆن دۆلار له سه‌ر مێزی قومار نهدانرا. ئا ئه‌مانه بایز ئاغا میزانیهکهی کوردستانیان تاڵان وخاڵی کردووه نه‌ک مووچه‌ی که‌می مووچه‌خۆران.
هه‌رێمی کوردستان17%بودجه‌ی عیراق وه‌رده‌گرێت کورد خۆیشی ده‌ڵێت ئه‌وه له له ئیستحقاقی کورد زۆرتره ئه‌ی بۆچی هه‌میشه کورد کورتی هێناوه خه‌زینه‌که‌ی خاڵیه؟ بایز ئه‌فه‌نی ئه‌بوایه به پارتی ویه‌کێتی وسهرکردهکانیانت بوتایه که‌مێ هه‌ست, تۆزێ شعوور نه‌ختێ به‌رپرسیارێتی چه‌ند مسقاڵێ شه‌رم وحه‌یا .!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست