کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەكەم خیانەتی گۆڕان ..

Tuesday, 06/04/2010, 12:00

1572 بینراوە


تاوان..هەڵە..خیانەت : بۆ هەریەكی لەمانە خۆیندنەوە وتیگەیشتن وهەڵویستەی تایبەتی خۆی گەرەكە.
تاوان ئەوكردارەیە كە پیویستە خاوەنەكەی سزابدری لێ تاوانیكی بەڕیكەوت لەتەك تاوانیكی بە پلان دوو سزای جودای هەیە.
هەڵە : لە هەڵەدا سنوری لیبوردنی كۆمەڵایەتی و یاسایی فراوانترە وەك تاوان .چونكە زوربەی هەڵە بێ پلانی پیشكاتە.
خیانەت: ووشەیەكی عەرەبی كرۆك تورتی بەهێزە پیناسەیە پیسترین تاوان هیچ تواناویاسایەك پاساوی لیبوردنی لێناداتەوە.ئەم ووشەیە بۆئەوكردارە بەكاردێت بكەری تاوان بەرامبەر بەپیرۆزترین پیرۆزی مرۆڤایەتی وەك خیانەتی خیزانی وخیانەت لەخاك ونیشتمان ونەتەوە.هیگل خیانەت دەخاتە نێوان(Vorsatz)مەبەست(Absicht)ویست.كرداریكی ناشیرینی پاڵ بەبكەرەوەدەنی بۆكردنی خیانەت بەپلانیكی پیشكات ونەخشەوبیرلیكراوەتەوە.جیاوزای لەنیوان(Vorsatz)مەبەست و(Absicht)ویست.جیاوازیە لەنیوان ئاشكراكردن یان پیشاندان(Vorstellung)بیركردنەو(Denken) لەپناوی گەیشتن بەئامانجیك كەدژایەتی گشت ئامانجەجوانەكان دەكات.بۆیەخائین وخیانەت لەگشت كۆمەڵگاكانی جیهاندا سزای قورس وەردەگرێت.جا ئەو كۆمەڵگایە كۆمەڵگایەكی مۆدیرن وخاوەن دەستور و یاسا بێت یان كۆمەڵگایەكی پریمتیفی بەرغەلی.
گۆڕان لەنێو زەلكاوی جەلالیدا بۆبە نەمامیكی قەتناسكی سیاسی.بۆیە پیویستە بەریزانی لیستی گۆڕان لەهەموو كەس و كۆمەڵێكی تر توڕەترببن بەرامبەر بە جەلال و سیاسەتی جەلالیزم.
لەمیژووی كۆن ونۆیدا كەسێك نیە هیندەی ئەو زەلامە خیانەتی بەرامبەر بە كورد ومرۆزڤایەتی كردبێ. ئەگەر ئیمڕۆ خۆشەویستانی لیستی گۆڕان.بەهوشیاریەكی سیاسی و رۆحیكی مۆدیرنی شۆرشگیرانە مامەڵە لەتەك دەسەڵات وڕوداوەكان نەكەن توشی هەڵەیكی كوشندە دەبن وكۆمەڵگابۆ چەن ساڵێك لە زەمەن دوادەخەن.ئەبی ئەوبزانن لەسیاسەتدا(ریزوشەرم وسۆز)گەورەترین دوژمنی ئازایدیەسیاسیەكانە.پیچەوانەكەی هەڵویستی ڕادیكاڵانەی دیموكراتی.باشترین فاكتەرگەیشتنی مرۆڤەبەمافەكانی.هیگل دەڵی(هوشیاری خودكرۆكی خودە..لەڕۆانگەی هوشیاری خودەوە مرۆڤ مافەكانی دەپاریز و پیدەوتری مرۆڤ.جیاوازی مرۆڤەكان بەجەستە نیە بەڵكە بە هوشیاری ومافەوەویە بۆیە بەپی فەلسەفە مرۆیەكان(عبد)كۆیلە مرۆڤ نیە چونكە مافی نیە كەسیكس تری مامەڵە بەمافەكەیەوەدەكات(میژووی جیهان..میژووی دادگای جیهانە)شیللەرلەساڵی1784ئەمەی لە هۆنراوەیەكدا نووسی.بۆیەمیژووی پیسی جەلال..دەبێ دادگایكردنی جەلال بێت.كاتیك ریزدارانی لیستی گۆڕان.ڕووی راستەقینە(گۆڕان)نیشانی كۆمەڵ ومیژوودەدەن لەجیاتی ئەوەی دەنگ بدەن بەسەرۆك بوونی پیسكی وەك جەلال.لەپەرلەمانی هەریم وعیراقدا داوای(دادگایكردنی)بكەن.ئەمەخزمەتەبەئیستا وداهاتودەگەینی ئەمە قوتابخانەیەكەونەوەی سیاسی داهاتوی كورد دەترسینی گەرخیانەت لە نەتەوەی كورد بكات(دادگای دەكرێت) نرخی ریزدارانی لیستی گۆڕان چیە. ئەگەر تەنیا مەبەستیان چەند كورسیەكی پەرلەمان و دەسەڵات بێت كاتیك ئەوان خاوەن مۆڕاڵن بەرامبەر بە خود وكۆمەڵ وئیستراتجیان كە ببنە ڕوخێنەری گشت ئەو پاستیلانەی چەندەها ساڵە ئازادی تاكی كوردیان زیندانی كردووە.
لە هەموو حەقیقەتیكدا قوربانیەك هەیە
حەقیقەت دووجۆرە:
حەقیقەتی نیگیتیف: ئەو حەقیقەتەیە كە جوان تیدا دەبێت بە قوربانی ناشیرن.
قوربانیدانی مرۆڤی كورد لە پیناوی بەرژەوەندیەكانی (جەلالی و مەلایی)دا حەقیقەتیكی نیگیتیفە.
حقیقەتی پۆزەتیف:ئەوحەقیقەتەجوانەیەكەمرۆڤی كورددەبێتە(قوربانی)لەپیناوی سەرەوری وئازاد ودەوڵەتیكی كوردیدا. گەر (قوربانی) جوان نەبێت ناگەینە حەقیقەتی (جوان)
مرۆڤەكانی گشت ئەم جیهانە تەنیا شانازی بە حەقیەتی (جوانەوە) دەكەن نەك جاشایەتی و خیانەت بەرامبەر بە نەتەوە.چ میلەتیك هەیە شانازی بە خیانەتی سەركردەیەكەوەبكات؟
گرفتی كوردگرفتی كورسی سەرۆك كۆمار وبوونی وەزیرنیە: گرفتی كورد ئەومافە مرۆییە كە كۆلۆنیالیستی عەرەب لێزەوتكردوە.دەسنیشناكردنی جەلال بۆپۆستی سەرۆكی عیراق لەدەوری یەكەمداتەنیابەمەبەستی ئارمكردنەوەی ئاژاوەی عیراقیەكان وساردكردنەوەی تاكی كوردبوولەداخوازییە نەتەوەیەكانی.لەماوەی چوارساڵی ڕابووردوودا ئەم زەلامە چ كاریكی پۆزیتیفی بۆ تاكی كورد كردوە تائیستا هەوڵبدرێ چوارسالی تربەشەقشەقەی كورسیەك كوردژیربكرێت.ئەگەر سیاسەتمەدارنی كورد هوشیاربوونایە داوای كورسی سەرۆك كۆمار ووەزیری دەرەویان نەدەكرد.چونكە هەرچی بكەن لەئاست بەرژەوەندی باڵای ناسیونالیستی عەربیدان كەئەمەش خیانەتە بەرامبەربەگەل ونیشتمان ونەتەوە.گەوجی سیاسیەكان لەوەدایە دەبوایە لەجیاتی كورسی سەرۆك كۆمار ودەرەوە داوای كورسی وەزارەتی پیترۆلیان بكردایە.چونكەبەرهەمی عیراقی پیترولی لە75%لەكانەپیترولیەكانی كوردستانەوە دەردەهینن دەبیتە خۆین جەستەی پیسی ناسیونالیستی عەرەبی بەهیزدەكات.ئیمڕۆ گرفتی گشت جیهان پەیداكردنی سەرچاوەی (وزە)یە
مەسعودكەدەستنیشانی جەلالدەكات بۆسەرۆك كۆمار مەبەست ریزلینان نیە لە مافی كورد.چونكە خودی مەسعود وجەلال كەسانیكین پیلیشكەری مافەكانی كوردن.لە چوارساڵی ڕابوردوودا كوام لەو دەستكەوتانە جی شانازیە كە كوردلە بەغدا و لە هەولیر بەدەستی هیناوە؟.
مرۆڤی شۆرشگیرئەوكەسەیە كەسازش لەسەرئامانجە ئیستراتجیەكانی شورش نەكات.ڕووی جوانی شۆرش گەیشتنەبەئامانجە ئیستراتجییەكان.گۆڕان زۆرلەوقەوارەگەورەیە گەورەترەكەخودی خۆی دەبینێ.بۆیەدژە گۆڕانەكان زیرەیان لیكردوە.ئەوقەوارەیەش پچوكدەبێتەوەئەوگەرلیستی گۆڕان(لەویستی نەتەوەی دوربكەوێتەوە)ڕووی ئەو ئەڵتەرناتیفە بەپراكتیك نیشانی تاكی كورد نەدا.دەبێ زۆر هوشیاربن لە دیالۆگ و هەڵویستدا لەم تەمنی نەمامییەی گۆڕاندا كزەبای خیانەتیك قەدی نەمامی دەچەمینیتەوە.گەورەش ببێ ڕاست نابێتەوە.
هەموو ریكخراویكی سیاسی قوتابخانەیكی هزریە.مامۆستای ئەو قوتابخانانەش سیاسیەكانن . ڕابەری سیاسیەكانیش (نووسەران وڕوناكبیرانن).
سێ سەرۆك و سێ شەرفی جودا :
1: سەرۆك ئاپۆ
2: سەرۆكی عیراقی جەلال
3: سەرۆكی هەریم مەسعود
لەقۆناغی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا (گیرهارشرودە) دژی (هیلمۆت كوڵ)ووتی (كۆڵ) شەرەفی سیاسی نەماوە.هیچ كەسیك (لە سوسیال مسیح پارتەكەی كۆل) و هیچ هاووڵاتیەك نەیتوانی بڵی وانیە چونكە (كول)بە وەرگرتنی 10 ملوین دۆلار لەبازرگانیكی چەكفرۆش بەبێ ئاگای دەوڵەت(مۆری خیانەتی) وەرگرت بۆیە بیشەرفكردنی كۆڵ لەجیگەی خۆیدابوو .ئەركی هەر سەرۆكی خزمەتكردنی كۆمەڵە نەك دوژمنایەتی بەرژەوەندیەكانی كۆمەڵ:
سەرۆك ئاپۆ لە زیندانیكی تاكیەوە پەرتووك دەنووسێت و جەخت لەسەر مافە نەتەوەیەكانەوە دەكات.(سەروەرییە)
سەرۆكی عیراقی لە لووتەكەی دەسەڵاتەوە خەونی میللەتی كورد بۆ دەوڵەت بە خەونی شاعیرانە دەنووینی(بێشەرفی سیاسیە)
سەرۆكی هەریم جگە لەخزمەتكردنی خیڵەكەی و دزینی سامانی نەوە(لەدایك نەبووەكان)و نیشتمان.بە دریژای تەمەنی درۆدەكات. لەنیوەراستی ساڵی 2007 ووتی تا كۆتای 2007 دەبێ مادەی 140 جیبەجیبكرێت.ئیستا ساڵی 2010لە كاتی سەردانەكەی بۆ پڕوپاگاندەی هەڵًبژاردنی هەریم لە یاریگای سلیمانی ووتی .زمانی یەكگرتوی كوردی دروستدەكەین درۆیكرد (بێ شەریفیە سیاسیە)
گۆڕان لەنێوان ئا ونا (بۆ سەرۆكایەتی جەلال)

بە (ئا)دەبێتە خاوەنی یەكەم خیانەت
بە (نا) دەبێتە خاوەنی یەكەم ریكخراو كە توانیوتی خائینێك دادگای بكات
سان پیترسبۆڕگ 2010=04=06
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)