كۆلیژى ئەدەبیات یا ناوچەى یەكی زانكۆ
Friday, 03/09/2010, 12:00
وەك لاى هەموان ئاشكرایە ناوچەى یەكى زانكۆ ناوچەیەكە تایبەت بە كارى حزبى فەرمانبەران و مامۆستایانى سنورى لقى دووى پارتى ، تاكو دانانى ئەم پۆلە راگرەى ئیستا هەر ناوچەى یەكى زانكۆ بوە ، زۆر بەى راگرەكان یان كادیر یان ئەندام ناوچەن . من نامەوى زیاتر لەسەر ناوچە قسە بكەم مەبەستى من لەم نوسینە كۆلیژى ئەدەبیاتى زانكۆى سەلاحەدینە لەگەل ئەوەى رۆژانە خەلكێكى زۆر لەسەر ئەم كۆلیژەو راگر و گەندەلیەكانى ئەم كۆلیژە دەنوسێت بەڵام تاكو ئێستا هەر بەردەوامن لەسەر ئەم گەندەلیە وە لایەنێك لێپێچینەوە لەم مەسەلەیە ناكات .
من لێرە دەمەوێت چەند كارێكى ناو كۆلیژ باس بكەم بۆ راستى وتەكانم دەتوانن خۆتان بچن لە فەرمانبەرانى ناو كۆلیژ بپرسن تاكو ئێستا من لەگەل كۆمەلێك فەرمانبەرى ناو كۆلێژ دانیشتوم بۆ راستى ئەم كردارانە ، وتەكانى من لێرەوە دەست پێ دەكات ئەگەر دەتەوێت ببیت بە فەرمانبەر یاخود لە فەرمانگەیەكى ترەوە بگوازریتەوە بۆ ناو كۆلیژ ئەوا دەبێت بچى لە ناوچەى یەكى زانكۆوە فەرمانت بۆ دەربچى نەك لە كۆلیژ یان ئەگەر فەرمانبەرێك لە كۆلیژ لە هۆبەیەكەوە بگوازرێتەوە بۆ هۆبەیەكى تر دەبێت لە ناوچەوە فەرمان بكرى یان كادیرانى حزب دەبێت فەرمان بكەن لەگەل ئەوەى وەزیرى خوێندنى باڵا دەلێت نابى كارى حزبى لە ناو فەرمانگەى حكومى بكرێت بەڵام من ئەمە بشتێكى ئاسایى دادەنێم چونكە راگرى ئەم كۆلیژە ئێواران لە كۆلیژ دەوام ناكات تەنها موچەكەى لە كۆلیژە خۆى لە ناوچە دەوام دەكات بۆیە دەبیت لەویوە فەرمان دەربچێت لە چەند فەرمانبەرێكم بیست وتیان ئەگەر نوسراوێكت بوێت بۆ سەرۆكایەتى زانكۆ دوو تا سێ رۆژى پێدەچێت رەنگە پێتان سەیر بێت بۆ ئەوەندەى پێدەچێت دەزانن بۆ چونكە رۆژێك داواكاریەكەت راگر واژو دەكات بۆ رۆژى دواتر دەبێتە كتاب ئینجا بۆ رۆژى دواتر راگر لەسەر كتابەكەت واژو دەكات جار جاریش نوسراوى بەپەلە دەبرێتە ناوچە راگر لەوێوە واژو دەكات ، شتێكى ترى ئەم كۆلیژە ئەوەیە كۆبونەوەى حزبى لەناو یەكەكانى كۆلیژ ئەنجام دەدرێت فەرمانبەرێك وتى كۆبونەوەى ئەم جارەى حزب لەیەكەى خۆیەتى ئەنجام دراوە.
ئەمانە چەند كاریكى ئەم كۆلیژەن كۆمەلێك كارى ترم لەبەردەست دایە ئەویش لەگەل بونى بەڵگەى تەواو ئەوانیش بڵاو دەكەمەوە جاوەروان بن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست