کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لۆگۆكەى لیستى كوردستانى

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


بەكارهێنانى ئاڵاى كوردو نەتەوەى كورد بۆ ریكلامى هەڵبژاردن لەلایەن دوو دەسەڵاتى چەتەو مافیا كە شێوێندراوە بەڕەنگەكانى وڕەمزەكانى ئەمە ئەوپەرى ئیهانەیە بە تاك بەتاكى كوردو دانیشتوانى هەرێمى كوردستان وهەر چوار پارچەى كوردستان چونكە ڕاخستنى ئەوپەرچەمەى نەتەوەیى كورد لە ژێر پێى وڵاخێكدا كە بە لە خۆبایى بوونەوە بەسەریدا ئەڕوات ولە هەمان كاتیشدا ڕەنگى سورى پەرچەمەكە نیشانەى خوێنى شەهیدانە دیسان خراوەتە ژێر پێى ئەو وڵاخەوە ئەمەش ئیهانەیەكى ترە بە هەموو خوێنى شەهیدانى نەتەوەیى كورد لە هەموو پارچەكانى كوردستان نەك لە تەنها كوردستانى باشوردا كە بەدرێژایى مێژوو لە وپێناوە دا خوێنى بۆ ڕشتووە ,سەرانى مافیا لەبەر دزینى سەروەت وسامانى خەڵكى كوردستان وبەكرێ گیراویان بۆ ووڵاتانى ناوچەكە بەسەر هەموو خەڵكى كوردستانەوە تەنها شتێكى تر مابوو نۆكەریان ئیسپات بكەن كە ئاوا پەرچەمى نەتەوەیى كوردو كوردستان بێ لەزەت وبشێوێنن بۆیە تەنها وەڵامێك بۆ ئەم چەتانە خەڵكى كوردستان بە نارەزایەتى ئەو لۆگۆیەیان پێ بگۆرن وڕیسوایان بكەن لە 25-7 رۆژى دەنگداندا دەنگى خۆیان نەدەن بەم نۆكەرو چەتانە .
وە هەر لێرەشەوە تەنها قسەیەك بۆ ئەو چاوەشەى ئیتلاعاتى ئێرانى عەزیزى وەیسى كە لەم شەوانەدا لەگەل بەرزانى قالەى خەڵوزو مچەى كۆنە بەعسى خەریكى حەشیش وتلیاك خواردن بوون بۆ بەرنامەدانان وا ئەزانن خەڵك لە گوێى ئاغاكەیاندا نوستووە ئاگاى لێیان نیە , چ جۆرە جانەوەرێكن بەربونەتە گیانى ئەو خەڵكە بە قسە بێسەرو بەرەكانیان دڵنیابن ئەبێت لەو بەردەركى سەرایەى سلێمانیدا وەك ملازم على و ئەمسالەكانى بەر بەردەبارانى خەڵكى ئەم شارە بكەون وە ئەو ئیتلاعاتەى ئێرانیش بە سمێڵ پاك تاشراوى ڕەوانەى ئیتلاعاتى ئێران بكەینەوە (زۆرمان سەبر گرتووە با ئێوەشى لەسەر بن تا رۆژەى محەك).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە