لە دامێنی علی ناجیەوە بۆ گردەکەی زەرگەتە
Saturday, 26/02/2011, 12:00
نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان لەگردەکەوە مژدەی ئازادی وسەرفرازیدا بەگوێی لایەنگران وهەوادارانی وڕۆژی ڕزگاری میللەتی لەتاڵان کردنی ووڵات و ناعەدالەتی و ئەتك کردنی شەرەفی خەڵکی بەیان کرد،لەگردەکەوە مایکی گرتە دەست ودابەگوێی دەسەڵاتداران یەکەمجار جلالیەکان کەخەڵکی شاهیدی ئەوەن کێ بەرگری لەشەرەف وناموسی خەڵك کردووە وخوێنی ڕشتووە بۆ پارێزگاری لەووڵات،سەرۆکی گۆڕان دەنگی لێ بەرزکردەوەو هاواری کرد پشتیوان بەئێوە خەڵکی گۆڕانخواز دەیگۆڕین..ئیتر ئەیگۆڕین ئەیگۆڕین بووە سەروێردی زمانی هەمووتاکێك تاوای لێهات دەسەڵاتداران سانسۆریان خستە سەر ئەو ووشەیە و بەبیشتنی دەماریان گرژ دەبوو،بەردەوام بوونی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر بڵاوکردنەوەی گەندەڵیەکانی دەسەڵاتدارانی جلال ومسعود کەبەبەرنامەو بەشێوەیە،کی زیرەکانە دەیان دەبەزاند ڕۆژ بەڕۆژ تووڕەیی خەڵکی زیاد دەکرد بەتایبەتی گەنجان ،بزووتنەوەی گۆران زۆر تەرکیزی کردبووە سەر چینی گەنجان چونکە توێژێکی زۆر تووڕەو بێباك بوون لەدەسەڵات ولەچاوەڕوانی ئیشارەی گردەکە بوون بۆ پەلاماردانی دەسەڵات،بەهۆی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەو ڕمانی قەڵای دکتاتۆرانی ناوچەکەو کاریگەریەکانی لەسەر گەنجانی خۆمان گۆڕان هەلەکە قۆستەوەو بەیاننامەیەکی ٧ خاڵی دا بەگوێی دەسەڵات تاجێبەجێی بکات بۆ بەرگرتن لە دووبارە نەبوونەوەی ڕاپەڕینەکانی ناوچەکە لەهەرێمەکەمان دەنا ئەوا تەنها بە بانگەوازێکمان خەڵکی دەڕژێنینە سەرشەقام وئەوسا کۆنترۆڵ لەدەسەت دەرئەچێ،بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم بەتایبەتیش یەکێتی بەیاننامەکەیان بە کودەتا وەسف کردو بزووتنەوەکەشیان بەئاژاوەگێڕ لەقەڵەمدا،دەستیان کرد بە دانانی سیناریۆی لەناوبردنی گۆڕان لەڕێی بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان بەو ئاراستەیەی خۆیان مەبەستیان بوو، یەکێتی گەر بەتەنیا بچوایەتە ئەو شەڕەی گۆڕان وخەڵکی سلێمانی بەدۆڕاوی وبەجێهێشتنی ناوچەکە کۆتایی پێ دەهات دەسەڵاتیان بەتەواوی لەدەست ئەدا بۆیە بۆ ڕاکێشانی هاوپەیمانەکەیان پارتی یەکەم پارتی گۆڕەپانەکە لەڕووی هێزەوەبۆ شەڕی گۆڕان وخەڵکی و دوورخستنەوەی ئەگرە سوورە لەخۆی ئاراستەی خۆپیشاندانەکەی بەسەرکەوتوویی گۆڕی لەدژی دەسەڵاتەکەی خۆیان لەناوچەکە بۆ تەنها بارەگایەکی پارتی لقی ٤،کە عەقلیەتی پارتیش وایە لەبەرامبەر هەر ناڕەزاییەك بەگوللە وەڵام ئەداتەوە،یەکێتی بۆپلانەکەی هێزی پارتی بانگهێشت کرد بۆ کۆتایی گردەکە ،هەموو ئەو بۆچوونانە هەڵەن کەباس لەوە ئەکەن وەڵا فڵانە مسئول لەدژی بەکارهێنانی هێز بووەو نیگەران بووە لەهێنانی هێزی پارتی یەکێتی خۆی داوای هێزی کرد تەنها هۆکاریش بۆ نەگرتنی گردەکە بەهۆی هەڵکەوتی شوێنی گردەکەو بەرپابوونی شەڕێکی گەورەو ڕشتنی خوێنێکی زۆرەوە بوو لەشارەکە کەتا ماوەیەکی درێژخایەن باروودۆخەکە کۆنترۆڵ نەئەکرا ئەمە سەرەڕای کاردانەوە نێو دەوڵەتیەکانیش
خەڵکی لە جاوەڕوانی بەیاننامەیەکی تووندابوو لەلایەن گردەکەوە ئاراستەی دەسەڵات بکرێ لەبەرامبەر خوێن ڕشتنی گەنجەکانی هاندراو بەڕاگەیاندنی گردەکە بەڵام بەپاساوی بوونی پیلان ئەو خەڵکەی بەئاژاوەگێڕ لەقەڵەمدا وخەڵکی تووشی شۆك کردو هەندێکیش تێگەیشتنیان بۆ بوونی پیلان لەدژیان نیشاندا،بەڵام بەردەوام بوونی خۆپیشاندان وڕشتنی خوێنی زیاتر هیچ پاساوێکی بۆ بێدەنگی نەهێشتەوە جگە لە وەی کەبزووتنەوەی گۆڕان تەنها بەدوای بەرژەوەندی خۆیی و مانەوەی گردەکەیە چونکە ئەوان چۆن دەسەڵات تاوانبار ئەکەن بەهێشتنەوەی بارودۆخەکە بەم دۆخەی ئێستاو مماتەڵەکردن بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئاوهاش ئەوان بەرژەوەندیان وائەخوازێ کەگردەکە بمێنێ ،دەنا ڕەوایە سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان وهاوەڵەکانی خۆیان بەخاوەنی شۆڕش بزانن لەبری هاتنەناوخۆپیشاندەران ئێستا ڕێی خەباتیان تەنها کورتبۆتەوە بۆ نێوانی گردەکەی علی ناجی بۆ گردەکەی زەرگەتە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست