یەكێتى مامۆستایان ئەم جارەش فێڵیان كرد!!!!
Wednesday, 18/08/2010, 12:00
یەكێتى مامۆستایان لەبنەڕەتدا ڕێخراوێكى پیشەیە بۆدیفاع كردن لە مافو هێنانەدى خواست و ئامانجە پیشە یە پیرۆزەكانى مامۆستایاندا دامەزراوە بەڵام شەڕى ناوخۆى نەخوازراوى نێوان ئەم دوو هێزە سیا سیە پشكى شێرى بەر ڕێخراوەكەى مامۆستایان كەوت بۆیە كردى بەدوو بەش تاراى سەوزى دابەسەر بەشێكى دا تارایەكى زەردى دابەسەربەشەكەى ترى دا مامۆۆستایانیش بون بە سوتوى دەم ڕەشە باى ئەم شەڕە نەگریسە ى نێوان ئەم دووهێزە . مامۆستایان وایان لێهات كە لەژێرڕەحمەتى ئەم دوو هێزە دا ئێسقانیان پێدەفرۆشتن! لە بازاڕدا وەلە ژێریان نوسیبوو ئێسقان بۆمامۆستایان ئەم سەر شۆڕى و بێحورمەتیە بەرامبەر بەم توێژە كرا كێ بەر پرسیار بوو؟ ئێستاش لەم هەڵبژاردنەى كە قەرارە بكرێت خەریكە بەبەر چاوى هەموو دونیاوە دیموكراتى لەخاچ دەدەن! بەو بیانوەى پەیڕەوى لە دیموكراتى دەكەن! من نازانم ئەم جۆرە لە دیموكراتى كەیەكێتى مامۆستایان ئیبداعى دەكات لەكام جوگرافیا یە هێناوییانەو؟ ئیسترادو مۆدێلى كوێ یە؟ قۆنتەرات چیە كانى دەسەڵات ئەوانەى یەكێتى مامۆستایانیان تاپۆكردوە هەموو سەفرەو پارەو لێپرسراوییە تیە كانیان لە ئەزەلەوە لەسەر ئەوان تاپۆكراوە خانو زەوى و هەمووئیمتیازاتە كانى وەك سەفەرو دەورەو خوێندن لەكۆلێجەكاندا مارە كراوە لەكوڕوكچەكانیان وە شوێنەنزیكە كانى ناو شار وەك خوێندن گەكان هەموو تاپۆیە لەسەر بەر پرسانى یەكێتى مامۆستایان كەسیش بۆى نیە بڵێت بۆ ؟چۆن؟ لە بەر چى؟ هەرچى مودیرو مودیر عامو دامەزراندن هە یە لەخزموو كەسوكاریان مارە كراوە كوڕى فەقیرو هەژاریش دەبێت ببنە كرێكار ئەگەر بڕوانامەى زانكۆشیان هەبێت ئەم ناعەدالە تیە ئەگەر بەدەنگى مامۆستایان بن بڕنەكرێت ئەوا هیچ نەبێت جێگەكەى پێ لەق دەبێت بۆیە لەسەر مامۆستایان پێویستە كەبەدەنگى دلێریان وە بە دەنگى زوڵاڵیان كۆتای بەم ئیفلیجیەى یەكێتى مامۆستایان بهێنرێت بۆئەوەى ڕێزبگەڕێتەوە بۆمامۆستایان چیتر ئێسقان بۆمنداڵى مامۆستایان تاپۆنەكرێت وەمامۆستا ناچار نەبێت بۆپەیدا كردنى گوزەرانى هیچ ئیشوكارێكى تر بكات جگەلە هەوڵدان بۆدەوڵمەند كردنى بانكى زانیارى خۆى چونكە وشەى پیرۆزى مامۆستا نازناو ى پێغەمبەرانیشە بەهەرچى پێغەمبەرو فەیلە سوفو داناو زانایە دەگوترێت مامۆستا بۆیەدەبێت كار بكرێت بۆئەوەى ڕێز بگەڕێتەوزە بۆئەم پیشە یە چونكە وەك دەڵێن : ئەوانەى خەڵاتى نۆبڵ وەدكتۆراو پرۆفیسۆرى وەر دەگرن هەموو قەرزدارى مامۆستان .واتە بەبێ مامۆستا ئەمانە هیچ بونیان نابێت كەسێك خاوەنى ئەم هەموو داهێنانو ئیبداعوو فەلسە فەیە بێت ئەركیە تى بەدەستى پیرۆزى خۆى هاوپیشە ولیپرسراوبەرپرسی كارە كانى خۆى دیارى بكات ئیتر مۆدێلى ئەوە بەسەر چوە ئێمەى مامۆستا كەسانى سیاسی جەنەراڵە كانى جەنگ تەحەكوم بە پیشەو عەقڵى ئێمەوە بكەن ئێمە لەخەیاڵێكین جەنەڕاڵە كانى جەنگو سیاسەت لە خەیاڵێكى تر ئێمە دەمانەوێت خەڵك خوێندەوار بێت وە ڕۆشنبیرو چاوكراوەو سەر بەخۆبێت جەنەڕاڵە كانیش دەیانەوێت گەنجو منداڵان ببنە پارێزەرى سەروەتو سامانى ئەوان لە پشت ئەوانەوە هەمونیەتە گڵاوە كانیان بهێننە دى ئەو فێڵە ش كە ئەم یەكێتیە پەناى بۆبردوە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەیە كە پێویست بو فۆڕمى هەڵبژاردن بدرێتە سەر جەم ڕێخراوە كان تاوەكو ناوى نوێنەرە كانیان بنوسن وە بیاندە نێ بەڵام ئەم یەكێتیە پیرە قرخنەى مامۆستایان ئەو فۆڕمەیان نەداوەتە هەندێك ڕێخراوى بەدیلى خۆیان بۆئەوەى نەچنە هەڵبژاردنە ساختە كەیانەوە بەشدارى نەكەن فێڵى دوهەمیش ئەوە بوە كەئەم پیرە ڕێخراوە كردویانە دەبێت (150)مامۆستایان بەبێ هەڵبژاردن بچنە ناو كۆنگرەى یەكێتى مامۆستایانەوە ئەمەش بۆئەوە یە كەلە كۆنگرەدا بە مەیل و ئارەزوى خۆیان سكرتێرى یەكێتیە قرخنە پیرە كەیان هەڵبژێرن مسۆگەر بن هەر بڕیارێكیان بوێت بیسە پێنن بۆرەِواج دان بەم یاسایە هەندێك یاسایان دروست كردوە كەهیچ بنەمایە كى یاسایان نیەو ئەو یاسادیموكراتیەى ئەوان باسی دەكەن بەهیچ شێوە یەك نیە لەپەیرەو پرۆگرامى یەكێتى مامۆستایاندا جائیتر مامۆستایانى بەڕێز دەبێت زۆر چاوكراوەو گوێ قوڵاغ بین بزانین داخۆ ئەم ڕێخراوە چەندە لە مەرگى خۆی نزیك بوە تەوە بەدەنگە كانى ئێوەى مامۆستا تەرمى یەك جارى ئەم یەكێتیە دەنێژرێت دەبێت دەنگى ئێوە پاڵ پشتى نوێ بونەوەو مل ملانێى ئەو تەرمە بێت كە چەندین ساڵە كۆیلەو پاشكۆى حزبە چاوەڕێى هیمەتى ئێوەین بۆگۆڕان وەنوێ بونەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست