کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێز ساڵح موسلیم رۆئاواش مەکەنە باشور

Wednesday, 22/10/2014, 12:00


دان وساندن لە دەهۆک ئەو رۆژانە بەگەرمی دەدۆمێ. لەو وتوووێژانەدا زیاتر باس لە ناردنی ،،چەک بۆ قارەمانانی پارێزەری خاک وگەل کراوە بۆ کۆبانی. هەروەها چەند تەوەری دیش کە یەکیان جێگای سرنجە ئەوەش درستکردنی ،،، بەڕێوەبەری،،، هاوبەشە بە بەشداری حیزبە هۆتێل نشینەکانی سەر بە عەشیرەتی بارزانی.! کە گۆیا ئەوانیش خەڵکی رۆژئاوان ودێمۆکڕاسیش ئەوە دەخوازێ کە مافی دامەزراندنی سازی ورێخستنیان هەبێ.!
بە بێ گومان باشترینو شیرین ترین دیاری بۆ مێژووی کورد کە ببێتە مانیفست بۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدان،، یەکریزی وتەبایی،، نەتەوەی کوردە کە بەعە ڕەب وفارس تورک پێناسەی بۆ کراوە.ئەگەر بە کورتی چاو لە سەدەی رابوردووی کورد بکەی ، دوو بابەتی مێژوویی بەدەست خۆی نەبووە بەتایبەت لە باشوری ٢٥ ساڵ لەمەوبەر. لەوێ نەشەڕ نەئاشتی بەدەست سەرکردە حیزبی دەسەڵاتدار نەکراوە. هەر کات نەیار پێی خۆش بووە شەڕی پێکردوین، هەرکات پێی خۆش بوە بەبێ ئیرادەی خۆمان ئاشتیان کردوینەوە! لێرەدا رۆڵی ناکارای سەرۆک عەشیرەکان بۆتە هۆی هەزاران نەهامەتی، چون نە لەسیاسەتی جیهانی تێگەیشتوون نە لە سیاسەتی ناوخۆیی.
نمونەی سیاسەتی ئەو جووتە خۆسەپێنەرە بەسەرخەڵکدا لە دوو خاڵ خۆی دەردەخا.(هەڵبەت هۆیەکان یەکجار زۆرن)،کاتێک هەڵەبچە ئەو نەهامەتییە بەسەرهات، جەلال تاڵەبانی دەستی بۆ ئاسمان درێژ دەکرد کە خودا ٢یا٣ هەڵەبچەی دیکەشی بۆ ساز کا هەتا ناوی خۆی وحیزبەکەی سنوری سلێمانی ببەزێنێ!(ئەو قسەی من نییە گوتنی بەڕێز نەوشیرەوان مستەفایە)،مەسعود بارزانی بۆ ئەوەی نیشانی بدا هێزی هەیە باشترین پەیوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدا دروست کردووە.!تا حیزبەکانی ئەو بەشەلە وڵات زیاتر لە ناو کەمپەکاندا سیخوارزەدە بکا.ئەوە سەرتۆپی کاری سیاسەتی ئەو دوو دەسەڵاتە بووە لەساڵانی رابوردوودا.
مەسعود بارزانی بۆ فریودانی منداڵی کوردجار جار دەڵێ: من پێشمەرگەم وجلی پێشمەرگایەتی داناکەنم! ئەرکی پێشمەرگە چییە؟ پێشمەرگە بە کێ دەڵێن؟ روون وئاشکرایە. پرس بۆ من ئەوەیە بە راستی ئەو هێزەی کە دەڵێن لە ٢٠٠ هەزار زیاترە ،پێشمەرگەی نیشتمانن یا پێشمەرگەی حیزبین؟ دەڵێم پێشمەرگەی حیزبین.دەنا ئەو هەمووە بێبەختیەی کە چەکدارەکانی کامەسعود لەسەر ناوی پێشمەرگە بەسەر خەڵکی ،،شەنگالیان،،هێنا لە هەر شوێنێکی دیکە دونیا بوایە حکومەت بە خڕوپتوونی هەڵدەوەشا.
ئێتستا نە تەنیا ئەو کارە ناکرێ،خەریکن لە،،، چۆنیەتی بەڕێوەبەری رۆژئاواشدا،،، پشکیان بدەنێ! لە وتووێژەکانی دەهۆکدا خاڵی مەترسیدار قسەی لێ کراوە.ئەوەش هاتنی بارزانی وتاڵەبانییە کە هێدی هێدی دەخوازن ئەوێش بکەنە زەندۆڵستانی لێواولێو لە دزی وگەندەڵی.یانی: سیستمی سیاسی عەشیرەی بارزانی، سیستمی سیاسی تاڵەبانی،دوو ئیدارە، دوو هێزی چەکدار،، دوو پارێزگا،، دوو شێرپەنجە کە وڵات بەو دەردە بەرن کە هێزی بیانی دەسەڵاتی زیاتر بێ تا سیستمی خۆ بەڕێوەبەری؟ ئەو شیوە دەسەڵاتە وەک گونی قۆڕی لێهاتووە کە بیبڕی باشترە تا ئاوای دەگەڵ بژی.
بەرپرس وبەڕێبەری رۆژئاوا بۆ ئەوەی کە خەباتو بەرخۆدانیان لە لای بەشەکانی دیکەی وڵات هەروا پیرۆز وجێگای هۆمێد بێ قەت رێگا نەدەن ئەو ،،ئەبولایانە،، بخزێنە سەر ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان کە ماوەی مانگێک زیاترە بەخوێنی کیژی وریای کورد خۆراگر بووە.ئەگەر لەو رۆژە سەختانەدا کە بەسەرمان هاتووە وشیار نەبن بەدەستی خۆتان گۆڕی سیاسی بۆ خۆتان هەڵدەکەنن وئارام ئارام ئەو دوو گزیرە لە ساجی عەلیتان دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە