که‌زۆرهات قه‌واڵه به‌تاڵه
Sunday, 15/02/2009, 12:00
1839 بینراوە
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون وه‌ک هه‌میشه به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی زانیوه له‌هه‌موو کاتێکی پێویستدا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی و گه‌لی کوردستان بێته گوتار ، ئێستاش که یه‌کێتی که‌وتۆته قه‌یرانێکی سامناک ، به‌هه‌مان گیانی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی له‌م دۆخه ئالۆزانه‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌مڕۆش بێده‌نگ نابێت . ئه‌گه‌رچی ته‌نگژه‌کانی یه‌کێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردویه‌کی پێشینه‌تر و که‌ڵه‌که‌بوو ، به‌ڵام ماوه‌ی دووساڵه گه‌شتۆته قۆناغی پڕبوون و لێڕژان . به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه خه‌مخۆران و دڵسۆزانی یه‌کێتی به‌رده‌وام مام جه‌لالیان هۆشدارکردۆته‌وه که کلیلی کۆی چاره‌سه‌ره‌کان به‌خۆیه‌تی و تکای لێکراوه که‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنێت له خستنه گه‌ڕی ئه‌و کلیله ، به‌ڵام ئه‌فسوس مام جه‌لال نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی چاره‌سه‌ری نه‌داوه به‌ڵکوو نه‌خشه‌کانی چاره‌سه‌ریشی تێکداوه . مام جه‌لال و باڵێکی ناو یه‌کێتی به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه ده‌نگه ناڕازیه‌کان وه‌ده‌رنێن و گۆهداریان نه‌بن ، چونکه نه‌یانویستوه باوه‌ڕ به بابه‌تیبوونی مه‌سه‌له‌کان بهێنن و وه‌ک کێشه‌ی تاک و که‌سه‌کان لێکیان داوه‌ته‌وه . چه‌ندین جار و له وتارگه‌لێکی ڕابردوودا پێشبینی ئه‌مڕۆژه‌مان کردبوو ، تێبینی و پێشنیار و ڕێگاچاره‌مان بۆ ده‌ستنیشانکردبوو ، به‌ڵام ئه‌فسووس و مه‌خابن مام جه‌لال و باڵه‌که‌ی نرخ‌و به‌های پێویستیان بۆ ئه‌و چه‌پکه چاره‌سه‌رانه دانه‌ناوه‌و له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان خولاونه‌ته‌وه جا چ به‌ئاگا یان بێ‌ئاگا یانه . تا...کار به‌م ئاکامه نه‌خوازراوه گه‌یشت . ئه‌مێستاش لایه‌نی هه‌ڵه و که‌مته‌رخه‌م مام جه‌لال و باڵه‌که‌یه‌تی ، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌بزانن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزاری مێژووی گه‌له‌که‌یان و خوێنی شه‌هیده‌کانی یه‌کێتی نه‌بن له‌سه‌ریانه گۆهداری داخوازیه‌کانی خه‌ڵک و ڕیفۆرمیسته‌کان بگرن بۆ سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی ماڵه سه‌وزه که‌ی جێێ ئومێدمان .
14/02/2009