کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر چی رێككه‌وتوون و بۆچی گۆڕان شكستی خوارد؟

Sunday, 07/04/2013, 12:00








ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه‌وتنه‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ پارتی به‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی نه‌كردوه‌ته‌ شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌م ره‌خنانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك به‌رپرسی پارتی به‌ توندی وه‌ڵام ده‌درانه‌وه‌، یه‌كێتیش بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته‌ سه‌ر پارتی ماوه‌یه‌كه‌ خۆی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیككرده‌وه‌ و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌فدێكی هه‌ردولا له‌ ده‌باشان به‌ڕێوه‌ چوو، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ لێدوانه‌كانیاندا بۆ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی حیزبه‌كانیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ گوایه‌ هه‌ردولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ و دواتر به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان ناوی ده‌ركرد.

ئه‌وه‌ بوو دوای ماوه‌یه‌ك تاڵه‌بانی توشی جه‌ڵته‌ی مێشك هات و تا ئێستا له‌ جێگادا كه‌وتووه‌ به‌ بێ هۆشی و له‌ پرۆسه‌ی سیاسی چووه‌ ده‌روه‌.، پارتی له‌و كاته‌وه‌ ترسی لێ نیشتوو پێی وابوو دوای تاڵه‌بانی گۆڕان و یه‌كێتی پێكه‌وه‌ پره‌ به‌رێككه‌وتنه‌كه‌ی ده‌باشان ده‌ده‌ن و پارتی فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و خه‌ونه‌كانی پارتی بنه‌ماڵه‌ توشی جۆرێك له‌ شكست ده‌بێته‌وه‌.، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی مانگێكدا مه‌سعود بارزانی دوو جار هاته‌ سلێمانی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كرد،دیاره‌ هاتنی مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر به‌عه‌قڵێتی خێڵه‌كیانیان بوایه‌ هه‌رگیز ئاماده‌ نه‌بوون سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ له‌ مانگێكدا دووجار بێنه‌ سلێمانی، به‌ڵام پارتی و بنه‌ماڵه‌ له‌مه‌یاندا به‌ قسه‌ی ئه‌و راویژكارانه‌یان كرد كه‌ له‌سه‌ر حیسابی داهاتی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌ كرێگرتوون و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌كاری ئه‌هێنێت.

بۆچی یه‌كێتی گۆڕانی به‌جێ هێشت و چووه‌وه‌ باوشی پارتی؟
دیاره‌ تاڵه‌بانی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌ هه‌رگیز مه‌جالی نه‌داوه‌ كه‌سانی خاوه‌ن ئیراده‌ و خاوه‌ن راوبۆچونی خۆیان بچنه‌ پێشه‌وه‌ و ببن به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكی كه‌می خاوه‌ن ئیردش بووبێتنه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌توندی دژایه‌تی كردوه‌، واته‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تێكه‌ی كه‌سانی لاواز و بێ ئێراده‌ و بچوك بوون. ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیه‌كانی خۆیان بكه‌ون و له‌ كوێدا به‌رژه‌وه‌ندیكانیان پارێزرا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا بن.
كێشه‌ ناوخۆیه‌كانی گۆڕان هۆكارێك بوون سه‌رانی یه‌كێتی سڵ له‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ترسیان له‌ نه‌وشیروان مسته‌فابوو كه‌ له‌ داهاتوو توشی كێشه‌یان بكات، هۆكارێكی دیكه‌ی خۆش باوه‌ڕی نه‌وشیروان بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا وه‌كو سه‌رده‌می مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ته‌عامولی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كرد، ئه‌ویش به‌ نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ هیرۆی برایم ئه‌حمه‌د كه‌ باڵێكی ناو یه‌كێتییه‌ و پشتگوێ خستنی دوو باڵی دیكه‌ كه‌ ئه‌ویش هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح بوو، هه‌روه‌ها خستنه‌ به‌رده‌ستی كۆمه‌ڵێك پۆست و پله‌ و پایه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی، ئه‌وانه‌ هه‌موو هۆكار بوون به‌وه‌ی یه‌كێتی بچێته‌ باوشی پارتی و په‌ره‌ به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌ناو ستراتیجی بده‌ن كه‌ بریتیه‌ له‌ دابه‌شكردنی پۆست و پله‌و پایه‌ و پاره‌ی هاونیشتمانیانی كوردستان.

یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر چی رێككه‌وتوون؟
دیاره‌ یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ یه‌كێتی پشتگیری له‌ مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بكات له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌ به‌غدا بدرێت به‌ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌ دوای هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی 50 به‌ 50 و دابه‌زین به‌ لیستی جیا و دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كگرتنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناتوانێت له‌لایه‌ك به‌ لیستی جیا دابه‌زێت و له‌لایه‌كیش بڵێت ده‌نگ به‌ مه‌سعود بارزانی بده‌ن. پێم وابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون پێكه‌وه‌ ته‌زویرات بكه‌ن و چاو له‌ ته‌زویرات و ساخته‌كردنی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتری بنوقێنن.
پارتی كاری له‌سه‌ر رازیكردنی هه‌رسێ جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ناو یه‌كێتی كردووه‌ به‌ به‌خشینه‌وه‌ پۆست و پله‌ و پایه‌، واته‌ پارتی زامنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌رپرسانی یه‌كێتی كردوه‌ نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

پارتی بۆچی ئه‌و هه‌موو ته‌نه‌زوله‌ بۆ یه‌كێتی كردو ترسی لێنیشتبوو له‌گه‌ڵ گۆڕان یه‌كبگرن؟
پارتی له‌وه‌ ده‌ترسا كه‌ یه‌كێتی و گۆڕان رێكبكه‌ون و پێكه‌وه‌ رێگه‌ بگرن له‌ هێنانه‌دی خواسته‌كانی بنه‌ماڵه‌ و پارتی، هاوسه‌نگی تێك بچێت و باڵانسی هێز له‌ قازانجی ئه‌ودا نه‌بێت. هه‌ربۆیه‌ كه‌وته‌خۆی و كۆمه‌ڵێك ته‌نه‌زولی زۆری بۆ یه‌كێتی كرد له‌ به‌خشینه‌وه‌ پۆست و پله‌ و پایه‌ به‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی كه‌ خاڵی لاوازی به‌پرسانی یه‌كێتی بوو بۆ ته‌سلیم بوونیان به‌ پارتی، واته‌ پارتی یاریكه‌رێكی باش بوو له‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ گۆڕان و نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ خۆی، ئه‌گه‌ر گۆڕان و یه‌كێتی رێكبكه‌وتنایه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ هاوكێشه‌ی سیاسی له‌ كوردستان به‌زه‌ره‌ری پارتی ده‌گۆڕا، هه‌ر بۆیه‌ پارتی ترسی زۆری لێنیشتبوو. پارتی له‌ ئێستادا یه‌كشتی زۆر به‌لاوه‌ گرنگه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت و غاز له‌ كوردستان له‌ژێرده‌ستی خۆیدا بێت و و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌لای پارتیه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، به‌ڵام به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نیه‌ كۆمه‌ڵێك ئیمتیازات و پله‌ و پۆستی كارتۆین بده‌ن به‌ یه‌كێتی.

گۆڕان بۆچی شكستی خوارد له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی؟
وه‌كو پێشوتریش ئاماژه‌م پێكرد گۆڕان زۆر خۆشباوه‌رانه‌ كه‌وته‌ سیاسه‌ت كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و له‌وه‌ بێ ئاگا بوو كه‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌رده‌می شاخ نیه‌ كه‌ یه‌كێتی ته‌نگه‌تاو ده‌بوو هه‌موو باڵه‌كانی یه‌كیان ده‌گرت، واته‌ گۆڕان پێیان وابوو یه‌كێتی به‌ناچاری له‌ نێوان پارتی و گۆڕان، گۆڕان هه‌ڵده‌بژێرێت، بێئاگا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌رده‌می شاخ نیه‌ تا خه‌ڵكانێك به‌رپرسانێك كه‌ خاوه‌نی به‌رژوه‌ندی زۆر و زه‌وندن به‌ گاڵته‌ بێنه‌ ژێر ركێفی گۆڕانه‌وه‌ و به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌ مه‌له‌ له‌ گۆمێكی لێڵدا بكه‌ن و هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی خنكان بكه‌ن.كێشه‌ ناوخۆیه‌كانی گۆڕانیش زه‌برێكی كوشنده‌ی تربوون له‌وه‌ی كه‌ گۆڕان شكستی خوارد و بوغرابوونی سه‌رانی گۆڕان و خۆش باوه‌ڕیان به‌وه‌ پێیان وابوو كه‌ ئێران له‌دوای تاڵه‌بانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بززوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و وه‌كو به‌دیلێك چاوی لێده‌كات. بێئاگا له‌وه‌ی ریژێمی كۆنه‌په‌رستی ئێران و داگیركه‌ری كوردستانی رۆژهه‌ڵات گۆڕان وه‌كو كاترێكی فشار به‌كار ئه‌هێنێت. هه‌ڵه‌یه‌كی تری گۆڕان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاری له‌سه‌ر دروستكردنی كادری رادیكاڵ و نه‌وعی نه‌كردوه‌ و وه‌كو پارتی كرێكارانی كوردستان كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ توانیان وابكه‌ن به‌ ملێونان هاونیشتمانی كورد له‌ خه‌و هه‌ڵسێنن و بیان هێننه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی ره‌وای خۆیان بكه‌ن. له‌ هه‌موشی خراپتر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك خه‌ڵكی بچوك و به‌رژه‌وه‌ندیخواز ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فایان گرتووه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری ئه‌هێنن و توشی شكستی گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ بچوكانه‌ هه‌رگیز جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناكه‌ن یه‌ك ره‌خنه‌ له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بگرن، كاتێكیش كه‌سێك ره‌خنه‌ت لێنه‌گرد توشی جۆرێك له‌ بوغرای ده‌بێت و بڕیاری تاك لایه‌نه‌ ده‌رده‌كات و دواتریش توشی شكست ئه‌بێت. ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك وایه‌، چونكه‌ سروشتی مرۆڤ خۆی وایه‌. له‌ هه‌مان كاتدا هه‌میشه‌ كه‌سانی ڕه‌خنه‌گر كه‌سانی بێزراون و به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت، وه‌كو دووژمن ئه‌خوێنرێنه‌وه‌ و به‌به‌رده‌وامی له‌ په‌راوێزدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە