بۆچی به‌ڵێ بۆ گۆڕان و نه‌خێر بۆ پارتی؟!..
Thursday, 07/07/2011, 12:00
بۆچ ده‌بێگۆڕان هه‌ڵبژێرین، بۆچ ده‌بێ لایه‌نگیری گۆڕان بین؟ ئایا ئه‌مه له ڕک و قینی هه‌ندێ که‌س دایه یان له‌به‌ر هه‌ندێکی تره؟ نه‌خێر ئێمه ته‌ماشای کار وکرده‌وه ده‌که‌ین، ڕیزگرتن له یاسا، سه‌روه‌ری یاسا نیشانه‌ی پێشکه‌وتن، تێگه‌یشتن و ڕۆشنبیرییه ئه‌مه‌ش گۆڕان هاوڵی جێبه‌جێکردنی ده‌دات. ڕژیمی هه‌رێم ئه‌مه بیست ساڵه نه‌ک ته‌نها یاسا بێبایه‌خ و په‌راوێز کردووه به‌ڵکو پێشێلی ده‌کات بۆیه وا دوا که‌وتووه. گۆڕان ڕاستگۆیه هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی دروشمه‌کانی له خزمه‌تی میله‌تا ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وان دروشم ته‌نهابۆ ڕیکلام و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له ئینتخاباتا به کار ده‌هێنن. گۆڕان چاوی خه‌ڵکی کرده‌وه‌له سه‌ر زۆر شت یه‌کێکیان بودجه‌یه، که‌واته په‌رده‌ی له سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵییه‌کان هه‌ڵماڵی و ئشکرای کرد. ئه‌گه‌ر تۆ دز نه‌بیت گه‌نده‌ڵ نه‌بیت بۆچ لایه‌نگیری دزان ده‌که‌ی؟ گۆڕان ڕووناکی خسته سه‌ر داگیرکردنی ماڵی گشتی ئه‌گه‌ر تۆ دڵسۆزێکی ئه‌م خاک و میله‌ته‌یت بۆچی دژی گۆڕانی. ڕژیم سسته‌مێکی ده‌ره‌به‌گی عه‌شایه‌ری بنه‌ماڵه‌یی کۆنه، تاکڕه‌وه، گۆڕان داخوازی سسته‌مێکی مۆدێرن، په‌رله‌مانی دیموکراتی فره حیزبییه. ڕژیم میله‌تی به سه‌ر چه‌ند چین گرووپێک دابه‌ش کردووه، به‌شێک تێر و خوا پێداو به‌شێک مه‌حرووم و مه‌زڵووم و بێبه‌ش. به‌شێک پێی ئه‌مرێ هه‌ندێ بۆی ده‌مرێ. یه‌کسانی خه‌ڵکی کوردستان ئامانجی گۆڕانه. گۆڕان که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزی ئه‌م میله‌ته‌ی ده‌وێت بۆیه من لایه‌نگیریم. گۆڕان هه‌وڵی به ده‌ستوور کردنی کوردستان ده‌دات، ڕژیم هه‌وڵی ده‌ستوورێکی عه‌شایه‌ری سه‌رۆکی هه‌تاهه‌تایی ده‌دات. گۆڕان به هه‌وڵ به داموده‌زگکردنی کوردستان ناسراوه ڕژیم ئه‌مه بیست ساڵه هیچ هه‌نگاوێکی نه‌ناوه. میله‌ت هه‌موو ده‌زانێت کێ ڕاسته، که‌رامه‌ت و ئازادی خه‌ڵکی مه‌به‌سته و کێ کوشتن و ترس به‌کارده‌هێنێت و له ناو قوڕی خه‌سته. وه‌زیر سه‌فیر پله‌ی به‌رز ته‌نها به‌شی بنه‌ماڵه و کوڕه‌ئاغا و خزم و که‌س کارانه، گۆڕان ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وێت که شایانه. ڕژیم مه‌به‌ستی وێرانه گۆڕان نیازی ئاوه‌دانه. گۆڕان ئۆمێده هیوایه له ڕۆژێکی ته‌م ومژاویدا، په‌رده‌ی ترسی دڕاند و دیواری بێده‌نگی ڕووخاند، خه‌ڵکی فێری ووشه‌ی (نا) کرد، نا بۆ زوڵم نا بۆ ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانی، خه‌ڵکی فێری سیاسه‌ت له‌جیاتی تجاره‌ت کرد. گۆڕان ئازادی گه‌له پارتی که‌له‌بچه و حه‌پس و زندانییه ته‌نها چاوه‌ڕێی هه‌له. له کوێدا ڕووی داوه چه‌ندکه‌سێک داهاتی نه‌وت زه‌وت بکه‌ن به چ حه‌قێک به چ وجدانێک ماڵی گشتی به فیڕۆ ده‌ده‌ن. گۆڕان ده‌یه‌وێت ماڵی گشتی بۆ میله‌ت بێت ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی به دڵ نییه با سه‌ر له دیوار بدات. گۆڕان به دڵسۆزی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک سه‌رکه‌وت، ڕژیم به ته‌زویر و به‌رتیل. ژیان گۆڕانه ده‌بێ له‌گه‌ڵیدابین ئه‌گینا له میله‌تان له دنیا دوا ده‌که‌وین، گۆڕان حه‌تمییه ئه‌وه ڕێگای لێبگرێت کۆنه‌په‌رست و دوا که‌وتووه. ژیان گۆڕانه و له ئۆتۆمبیله جامره‌شه‌کان په‌له‌تر به ڕێوه ده‌چێت، ڕووبارێکه که‌س ناتوانێت ڕێی لێ بگرێت هه‌تاوه به بێژنگ ناگیرێت مانگه شه‌وه‌تاریکه‌کانی کوردستان ڕووناک داکاته‌وه. گۆڕان که‌واته ئازادی، یه‌ک حکومه‌ت بۆ هه‌رێم دیموکراسی نه‌ک قۆرخ عه‌داله‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. ئه‌گه‌ر ئه‌م کوردستانه‌ت و ئاینده‌ی ئه‌م میله‌ته‌ت لا گرنگ و پیرۆزه ده‌بێ به عه‌قڵ بیربکه‌یته‌وه نه‌ک به سۆز. ئه‌و نانه نانه ئێستا له خوانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست