کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی لقی ٤ دا، كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو پارستنه‌وه‌

Tuesday, 10/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١سلێمانی
لقی چوار بە پێچەوانەی لقەکانی ترەوە پاراستن دەستکەوتی بەدەست هێنا
پاش نیوەڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ستافی كارگێرانی لقی ٤ ی پارتی له‌ سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ مامۆستا محمه‌د ئه‌ندامی مه‌كه‌ته‌بی پاراستنی لقی ٤ ئه‌وه‌ي ئاشكراكرد، كه‌ به‌ هۆی مڵملانيی نێوان كانديده‌كانی مه‌كته‌بی سياسی پارتی و ده‌زگای پاراستنی پارتی له‌لايه‌ك ، هەروەها له‌ نێوان گروپه‌كه‌ی شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراستن و ئاكۆ چاوشين به‌رپرسی پێشووی پاراستنی ئه‌و لقه‌وه، گه‌ورۆه‌ترين كيشه‌ ڕوويدا!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شه‌ماڵ عه‌لی (شه‌مالی گۆمرگ) به‌رپرسی پاراستن بروسكه‌يه‌كی له‌ دژی حه‌مه‌ گرێزه‌یی كارگێری لقی ٤ و به‌رپرسی دارای ئه‌و لقه‌ كردووه‌، كه‌ گوایە حه‌مه‌ گرێزه‌يی پياوی نه‌وشيروان مسته‌فایە، تا ده‌نگی پێنه‌درێ و له‌ هه‌ڵبژارۆدنه‌كانی ئه‌مرۆ ده‌رنه‌چێت!
هه‌روه‌ها شه‌مال عه‌لی بروسكه‌يه‌كی كردووه‌ له‌ دژی ئاكۆ چاوشين به‌ نهێنی ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی كردووه‌، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌مێران عه‌لی خڕه‌ و بڵند دلير ئيسماعيل حه‌قی شاوه‌يس و هاواری عومه‌ر سالح مه‌نسور.
تا نزكه‌ي یەک سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ستافی كارگێرانی لقی ٤ به‌م شێوه‌يه‌ بووه‌، كه‌ هه‌ر ٨ كارگێره‌ كه‌ سه‌ربه‌ پاراستن ده‌رچوون و باڵه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سياسی و نزيك له‌ فازيل ميرانی گه‌وره‌ترين شكستيان هێناوه‌.
- شه‌ميران عه‌لی خره‌ سه‌ربه‌ ئاكۆ چاوشين
- هاوار ساڵح مه‌نسور سه‌ربه‌ ئاكۆ چاوشين
- بڵند دلير ئيسماعيل حه‌قی سه‌ربه‌ ئاكۆ چاوشين
- شيلان شێخ جه‌عفه‌ر سه‌ربه‌ شه‌مال عه‌لی و نه‌زهه‌ت حالی پاراستن (به‌دناوه‌ له‌ رووی كۆمه‌ڵايه‌تیيه‌وه‌)
- محمه‌د شێخ حوسێن سه‌ربه‌ شه‌ماڵ عه‌لی پاراستن
- حه‌سه‌ن جه‌باری له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرۆر بارزانی نه‌زهه‌ت حالی شه‌مال عه‌لی ناوچه‌ی زانكۆی سليمانی ده‌رچووه‌(ده‌ستی له‌ ئيعدام كردنی ٤ قوتانبی زانكۆی به‌غدا هه‌بووه‌ وه‌ك جاسوسی به‌عس و ئه‌منی زانكۆی به‌غدا)
- هۆشيار سديق ئه‌فه‌ندی سه‌ربه‌ پاراسن و شه‌ماڵ عه‌لی (سديقه‌ ئه‌فه‌ندی باوكی هۆشيار سه‌ر به‌ مديری ئه‌منی سليمانی بوه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كوژراوه‌).
- ئه‌حمه‌د ئاغا سه‌ر به‌ شه‌مال عه‌لی پاراسن و كۆنه‌ جاش.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ پاراستن به‌ هه‌موو توانايه‌وه‌ دژی حه‌مه‌ گرێزه‌يی و هه‌ڵۆی ئه‌حمه‌د سمێل و فارس نه‌ورۆڵی و ئاری قه‌ره‌داغی كاريان كردووه‌ له‌ماوه‌ی ٢ ساڵی رابردوودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە