ئەوەی ئاسایشی سلیمانی ڕایگەیاند گشتیی سیناریۆیە
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
سەرچاوەیەك لە ناو دەزگای زانیاریی تایبەت بە كوردستانپۆستی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵەی ئەمڕۆ 10 / 5 / 2010 ئاسایشی گشتی بڵاویانكردەوە، كە گوایە بكوژانی منداڵە ڕفێندراوەكەیان دۆزیوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، كە یەكێتیی و ئاسایش و دەزگای زانیاریی بنەماڵەی تاڵەبانی خۆیان ئەنجامدەری ئەو تاوانهن كە روویداوه، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو تاوانهش دوو ئامانجیان پێکاوه: یەكەم كە بتوانن بەناوی تیرۆرەوە له نەیاره سیاسییهکانی خۆیان بدهن . دووەم: دەزگای زانیاریی و ئاسایش و دژەتیرۆری سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی بكەنە قارەمان، گوایە پارێزەری سەرو ماڵی خەڵكن.
بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە سەرچاوەكە، نمونەیەكی هێنایەوە وتی: تهماشابکه لە بهر له چەند ڕۆژێك سایتی چاودێر هەواڵێكی بڵاوكردەوە وتی: ئەنساروالایسلام سی دییان فڕێداوەتە نێۆ گەڕەكێكی سلێمانی. دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی ئەو هەواڵەیان بە پڕووپاگەندەكردن وەسفكرد، نكۆڵییان لەوە كرد، كە هیچ شتێكی لەو جۆرە هەبێت. كەچی ئەمڕۆ ئاسایشی یەكێتی دەڵێت: ئەو گرۆپە گرپێكی سەلهفی ئیسلامییە. سەرچاوەكە وتیشی ئێوە بپرسن ئەگەر سلێمانی هیچ گروپێكی ئیسلامی تێدا نیە، ئەی ئەمڕۆ بۆ ئەو گروپە ئیسلامیە ئەو كارەی ئەنجامداوە؟
سهرچاوەكە وتی: ڕەنگە سەرانی ئاسیاشی سلێمانی وهڵامی ئەم هەواڵە بدەنەوە، بۆیە بۆ ڕاستی قسەكان سەیری ئەو دوو لینكەی سایتی چاودێر بكەن و بەراوردێكی بكەن، که چۆن لە ماوی یەك هەفتەدا، خۆیان بهدرۆ ئەخەنە .
ئاسایشی سلێمانی، بهپڕوپاگهندهو تێكدانی هێمنیو ئارامی شاری دهزانێتتاوانبارانی شههیدكردنی (محهمهد شێخ تاهیر چوێسه) دهستگیركران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست