کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆسرەت گێت

Friday, 20/02/2009, 12:00

1880 بینراوە


مرۆڤ تا زیاتر بژى زیاتر نهێنیەكانى ئەم ژیانەى بۆ دەردەكەوێت , تا ڕاستیش وەستابێت ئەو پیلانە نهێنیە ڕەشانەى دەسەڵاتداران ناتوانن لە ئاست ڕۆشنایى ڕوناكى ڕاستیەكاندا خۆیان بشارنەوە , بە پێى ئەو زانیاریانەى ووردە وردە خەریكن ئاشكرا دەبن و دەردەكەون ئەوەیە كە بە پێى پیلانێكى نەخشە بۆ كێشراو لە لایەن جەلال و مەسعودە وە داڕٍێژراوە و كۆسرەتیش ئەم پیلانەى جێ بەجێ كردوە , ئەویش ئەوەیە سەرەتایى پیلانەكە وا داڕێژراوە ئەبێت مەلا بەختیار ئەندامانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى ئاگادار بكاتەوە كە ئەم كۆبونەوەیە بڕیار لە سەر دەركردنى نەوشیروان مستەفا دەدرێت لە ڕیزەكانى یەكێتى , , قۆناغى دووەم ئەبێت كۆسرەت بیكات بە دەنگە دەنگ و بەم بڕٍیارەى مەلا بەختیار ڕازى نەبێت و بچێتە لاى ئەو چوار هەڤاڵەى سەر بە باڵى ڕیفۆرمن و پێیان بڵێت ئەوا من لە سەر كاك نەوشیروان و دەركردنى خۆى و هەڤاڵەكانى لە یەكێتى ئیستقالە دەكەم و نازانم ئێوەش پشتگیریم دەكەن یان نا , دیارە ئەو چوار هەڤاڵەش كە زیاتر بەرچاو ڕوونیان هەبوە بۆ ئەم كارە بۆیە بە قسەى كۆسرەت ناكەن بەڵام ئەوانیش ئیستقالە دەكەن , یەكێك لەو چوار برادەرەى باڵى ڕیفۆرم ووتى ئێمە زەرەرمان نەكردوە , ئێمە نەچووین بۆلاى ئەو ئەو هاتوە بۆلاى ئێمە , ئەو پەشیمان بێتەوە و نەبێتەوە ئێمە سورین لە سەر ڕایى خۆمان , ئەوەى ئەم پیلانەى ئاشكرا كرد , ئەوەى پێزى ئەم پیلانەى نەهێشت ژیرى و زیرەكى كاك نەوشیروان بوو , ئامانج لەم پیلانە ئەوەبوو بەم پشتگیریەى كۆسرەت كاك نەوشیروان بگەڕێتەوە بۆ ناو یەكێتى , یان ئەگەر نەبوو ئەو چوار هەڤاڵەى مەكتەبى سیاسى لە یەكێتى دوور بخرێنەوە , بۆ ئەوەى هیچ نەبێت كاك نەوشیروان لە لیستى سەربەخۆ پەشیمان بكەنەوە , ئەمجارەش ئەیڵێمەوە ژیرى كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى واى كرد كۆسرەت كێتەكەیان سەر نەگرێ و هیچ كەسێكیش نەكەوێتە داواى پیلانەكەى جەلال و مەسعودو كۆسرەتەوە , هەرزووش دەركەوت كە ئەمە پیلانێكى داڕێژراوە , چونكە ناكرێ سكرتێرى حیزبێك بۆ وازهێنانى پێنج ئەندامى مەكتەبى سیاسى و یانزە ئەندامى سەركردایەتى ئاوا بێ خەم بێت و لە بەغداد پاڵى لێ بداتەوە و بە بیانوى هاتنى میوانێكى گرنگەوە كە نەش هات ئەو وەزعەى ناو یەكێتى فەرامۆش بكرێ , تاڵەبانى بۆ كێشەى سەر هەڵدانى ڕەگ خێرا خۆى گەیاندوە شارى سلێمانى و چەندین ڕۆژ مایەوە تا بڕیارى دەركردنى دان , كەچى بۆ ئەم جارە وەكو هیچ نەبوبێت بە باى خەیاڵیشى دا نەدەهات , وازهێنانى ئەو هەموو كادرە باڵایەى یەكێتى ئەگەر داوو پیلانێك نەبێت قەت ئاوا پشت گوێ نەدەخرا بەڵام هەرزوو هەندێك لە لێكۆڵەوەرانى سیاسى بەم پیلانەیان زانى و دەستەكەى تاڵەبانى و مەسعود كەشف بوو كۆسرەتیش وەكو دوو شەش لە دەستیاندا تۆپى , ئەوەى ئەوان وویستیان ئەوەبوو بەو هۆى كۆسرەتەوە بتوانن وا لە كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى بكەن یان بگەڕێتەوە ناو یەكێتى یان هیچ نەبێت لەو لیستە سەربەخۆیەى بڕیارى لێ داوە پەشیمانى بكەنەوە , بەڵام ئاش لە خەیاڵێك و ئاشەوانیش لە خەیاڵێك هیچیان بۆ نەكرا , ئێستا یەك خاڵیان بە دەستەوە ماوە ئەویش جێ بەجێ كردنى ئەو خاڵانەیە كە هەیە هەر چەندەبیشیكەن هیچ لە مەسەلەكە ناگۆرێ ,بەشێكى تر لە پیلانەكە نامەكەى مەسعود بوو بەوەى ئەگەر كاك نەوشیروان لیستى سەربەخۆى هەبێت ئەوا پرۆژە ستراتیژیەكەى بەینى دوو حیزبەكە هەڵدەوەشێتەوە كە هەڵیش وەشایەوە شەڕ دروست ئەبێتەوە , ئۆباڵى ئەو شەڕەش ئەكەوێتە ملى ئەوانەى ئاوا دەكەن و یەكێتى تێك ئەدەن , بۆیە نامەكە بە پێى ڕاى هەندێك لە لێكۆڵەوەران چەندە پشتگیرى بوو بۆ یەكێتى ئەوەندە زیاتریش هەڕەشە بوو بۆ ئەوانەى بە تەماى لیستى جیان لە دەرەوەى یەكێتى پارتى , كورت و كرمانج ئەمجارەش تاڵەبانى ومەسعود سەركەوتوو نەبوون و كۆسرەتیش نەیتوانى هیچ بكات ..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)