کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی‌ سه‌رۆك‌ ! من‌ له‌ فلكه‌ی‌ سه‌رخۆشان‌‌ به‌سودفه‌ بووم‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووس!!

Thursday, 25/06/2009, 12:00


فلكه‌ی‌ سه‌رخۆشان‌ ئه‌وشوێنه‌یه‌ كه‌‌خه‌ڵكانێك‌له‌ كاتی‌ هاویندا‌ ئێواران‌ بۆ‌ مه‌شروب‌ خواردنه‌وه ڕووی‌ تێده‌كه‌ن بۆیه‌‌لای‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و‌ ده‌ڤه‌ره‌ به‌و‌ ناوه‌ ناسراوه!منیش‌ ئه‌مڕۆ له‌ جادد‌ه‌ی‌ گشتی‌ شه‌قڵاوه‌ به‌ تۆمبێڵ له‌ گه‌ڵ‌ میوانێكم‌ به‌ره‌و‌ هه‌ولێر‌ ده‌گه‌ڕاینه‌وه هه‌روه‌ك‌و جاران‌ له‌ قه‌راخی‌ جاده‌كه‌ لام‌ دا‌ بۆ‌ئه‌وه‌ی‌ پشوێك‌ بده‌ین‌و جگه‌ره‌یه‌ك‌ داگیرسێنین‌، بینیم‌ له‌ لێواری‌ جاده‌ی‌ گشتی‌ سێ‌سێ‌و چوار‌ چوار‌ چه‌ند گه‌نجێك‌ دانیشتبوون گه‌عده‌و مه‌زه‌یان‌ دا‌نابوو‌ تیایدا‌هه‌بوو مه‌ست‌و چاو‌ سوور‌ هه‌بوو‌ به‌ كه‌یفو دڵخۆش‌ به‌ ده‌م‌ قۆریات‌و مقام‌ گوتن‌و خواردنه‌وه مه‌ست‌و حه‌یران‌ ب‌بوون‌! ئه‌وه‌ كارێكی‌ رۆژانه‌ی‌ ئه‌و گه‌نجانه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان‌خوا‌ پێداون‌و‌ كوڕه‌ مه‌سئوولن‌ له سه‌وزی‌ ده‌له‌وه‌ڕێن‌و له زه‌ردی‌ لێی‌ ڕاده‌كشێن‌ ‌ گه‌نجه‌ بێ‌ ئیش‌و كاره‌كانی‌ وڵاته‌كه‌شم‌ باوه‌ڕ‌ ناكه‌م‌ ‌بتوانن‌‌ كۆكا كۆلا‌یه‌ك یان‌ له‌ له‌ففه‌ی‌ فه‌ڵافل‌و جار‌و باریش‌ له‌‌سه‌نده‌ویچێكی‌ گه‌س‌ به‌ولاوه‌ هیچی‌تریان پێبكڕێت ! ئه‌وانه‌ با‌ له‌لایه‌ك‌ بوه‌ستێ‌ باسه‌كه‌ی‌ من‌ جارێ باسی ئه‌و سه‌رخۆش‌و ‌ هه‌رزه‌كارانه‌ نیه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌لێوار‌ جادده‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ هه‌ولێر‌ مه‌سیف‌ له‌ وێشه‌وه‌ به‌وه‌و شارۆچكه‌ی‌ كۆڕێ‌ شه‌قڵاوه‌ له‌و ساكه‌ گۆڕه‌ داده‌مه‌زرێن‌و به‌ده‌م‌ برژاندنی‌ گۆشت‌و عه‌ره‌ق‌ خواردنه‌وه‌‌و چاو‌بڕكێ له‌ گه‌ڵ عه‌رزو‌ ناموسی‌ گه‌شتیاران‌و ڕێبوارانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌‌ ده‌كه‌ن‌ كه‌ دیمه‌نێكی‌‌ قێزه‌ون‌‌و دوور‌ له‌ شارستانی‌و داب‌و نه‌ریتی‌ ناوچه‌كه‌ پیشانی‌ رێبوراوانی‌ ‌ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌‌‌ ئه‌درێت به‌ڵكو باسه‌كه‌ی‌ من‌ ئه‌وه‌یه‌‌ به‌نده‌ چۆن‌ بوو به رۆژنامه‌نوس‌؟سه‌عات‌ ده‌وری‌ حه‌فت‌و نیوی‌ ئێواره‌ بوو رۆژی‌ سێ‌شه‌م‌ 23 /6 له‌ جادده‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ شه‌قڵاوه‌ كه‌ به‌ فلكه‌ی‌ سه‌رخۆشان‌ ناسراوه‌ كۆمه‌له‌ گه‌نجێك دانیشتبوون ده‌یانخوارده‌وه‌ له‌ پڕ‌ یه‌كێك‌ له‌و سه‌رخۆشانه‌كه‌ ناوی‌ (شه‌هید)‌ه و كوڕی‌ به‌رپرسێكی‌ پارتی‌‌یه‌ كه‌‌ زریانی‌ ناوه‌ به‌ جێبێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ به‌ته‌ناش‌ و خێرایی‌یه‌كی‌ زۆر‌‌ ئه‌و ناوه‌ی‌ گێره‌ كرد‌ بوو به‌ تۆز‌و‌ خۆڵ به‌م‌لاو‌ ئه‌ولا‌ دا‌ ده‌هات‌ و هه‌ر‌ له‌ سه‌ر‌ ئه‌و جادده‌ به‌ هه‌وه‌س‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه گرتوو‌ ده‌سڕێژێكی‌ گولله‌ی‌ به‌وناوه‌ دا‌ ته‌قاند ! بۆ‌ كه‌سێك‌ وێرا‌ پێی‌ بڵێ‌ به‌ری‌ چاوت‌ برۆی‌ پێوه‌یه!ئێمه‌ش له‌ ترسی‌ گولله‌ی‌ وێڵ‌ ناچار‌ ئه‌وێمان‌ به‌ جێ‌ هێشت‌ !كوا‌ ئاسایش كوا‌ حوكمه‌ت‌!؟؟ كوانێ یاسا‌و سه‌روه‌ر‌ی‌ یاسا!؟ سه‌رۆك‌ چۆن‌ ده‌ڵێی‌ كه‌س‌ له‌ یاسا‌ به‌رز‌ تر‌ نیه‌ !؟ ئه‌مڕۆش‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ت‌ له‌ گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵێك‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ ناو‌ حزبه‌كه‌ت هێرشێكی‌ نا‌ ڕه‌وات‌ كرده‌ سه‌ر‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلی‌ منیش هه‌ر‌ ئه‌مڕۆه ئیدی‌ بڕیارم‌ دا‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یبینم‌ و ده‌یبیسم‌ بیخه‌مه‌ سه‌ر‌ سایت‌و رۆژنامه‌ ‌ئه‌وه‌تا‌ ورده‌ ورده‌ خه‌ریكه‌ ده‌بم‌ به‌ رۆژنامه‌ نوس‌ .له كۆبونه‌وه‌كه‌ت ئه‌مڕۆ ! (ده‌تگوت‌ من‌ پرسیارێك‌ ده‌كه‌م ئه‌و‌ رۆژنامه‌نوسا‌‌نه‌ی‌ ناویان‌ له‌ خۆ ناوه‌ رۆژنامه‌نوس‌ به‌ بڕیاری‌ كێ‌و به‌ چ‌ پێوه‌رێك‌ كراونه‌ته‌ رۆژنامه‌نووس‌!؟) به‌ تێكده‌رو‌ گێره‌شیوێنت‌ دان‌ له‌ قه‌ڵه‌م !!خوا‌ كاری‌ ڕاست‌ بێنێ‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكا‌ وه‌ڵامێكی‌ جه‌نابی‌ سه‌رۆكی‌ دایه‌وه‌ لوغزی‌ قسه‌كانی‌ كاك‌ فه‌رهاد‌ وای‌ چرپانده گوێی‌ سه‌رۆك‌ كه‌ جه‌ناب‌ به‌كورتی‌ بیبڕێنه‌وه‌ ئه‌و‌ قسه‌یه‌ی‌ تۆ‌ كۆله‌وارترین‌ كاوبۆی‌ نایكات‌ ‌ بۆیه‌ سه‌رۆك‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ گه‌یشت‌و هه‌ر‌ زوو‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ێكه‌وه‌ گوتی‌ ده‌ كه‌واته‌ پیرۆزه !!ئاخر‌ ئه‌مه‌ كه‌ی‌ قسه‌ی‌ سیاسه‌توان‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتێكه‌ به‌ڕاستی‌ پێویستیت‌ به‌ خوێندن‌و خوێندنه‌وه‌‌ی‌ زیاتر‌ هه‌یه‌ ! به‌و قسانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ‌ كردت من‌ له‌ شوێنی‌ خۆم‌ توشی شوك‌ بووم‌ و‌ شه‌رم‌ دای‌گرتم‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌كه‌م‌ وه‌ك‌ بڵێ‌ی له‌ هستریا‌دایه‌ شله‌ژاو موچو‌مۆڕ تووڕه هێشتا‌ نازانێت‌ كاری‌ رۆژنامه‌نوسی‌ ڕاسته‌قینه‌ چی‌یه‌!! جه‌نابی‌ سه‌رۆك‌ ئه‌ی‌ ده‌ته‌وێت‌ رۆژنامه‌‌نوسه‌ ئه‌هلییه‌كانیش‌ وه‌ك‌ ئه‌وانه‌ی‌ ناو‌حزبه‌كه‌ت‌ هه‌ڕ‌ بڵێن‌ به‌ڵێ‌ ئه‌زبه‌نی‌ ڕاسته‌ ئه‌ز‌خوڵام‌ نه‌وێرن‌ بڵێن‌ به‌سه‌ دزی‌ با‌ به‌س‌ بێت‌ گه‌نده‌ڵی‌ به‌سه‌ سازش‌ له‌ خوێنی‌شه‌هید‌و‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال‌ ،ده‌ته‌وێت‌ نه‌وێرن‌ بڵێن‌ ؛ ئه‌وه‌ی‌ خه‌لك‌ له‌ ڕاپه‌ڕین‌ به‌ده‌ستی‌ هێنا‌ ئێوه‌ بۆ‌ كورسی‌و پاره‌ له‌ ده‌ستتان‌ دا خۆتان‌ ته‌سلیم‌ به‌ به‌غداو‌ تورك‌و عه‌جه‌م‌ كرد‌ مادده‌ی‌ 140‌و كركوك‌‌و موسڵێش‌ خۆتان‌ خۆش‌ ده‌تانه‌وێت‌ كه‌س نه‌ڵێت‌ سه‌رۆك‌ ئه‌وساته‌ وه‌خته‌ی‌ تۆ‌ كۆبونه‌وه‌مان‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌كه‌ی‌ وا‌ سوپای‌ تورك‌ گوندو‌ دێهاته‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیل‌و خواكوڕك‌ بوردمان‌ ده‌كات‌ ،ده‌ته‌وێت‌ كه‌س‌ نه‌پرسێت‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ سه‌رۆك‌ چه‌نده‌ ؟ئه‌و ملیارههها‌ دۆلاره‌ی‌ وه‌ری‌ ده‌گرن‌ له‌ گه‌ڵه مام‌ چۆن‌ چۆنی‌ دابه‌شی‌ ده‌كه‌ن؟؟! باسی‌ ڕاوو‌ڕوت‌و پاره‌و‌ یارمه‌تی‌ سه‌رده‌می‌ شاختان‌ ناكه‌م‌ ته‌نها‌ باسی‌ ئه‌و هه‌ژده‌ ساڵه‌ ده‌كه‌م كه‌ چه‌پو‌ ڕاست‌ كه‌وتونه‌ته‌ لرف‌ دانی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ ئه‌م‌ وڵاته ! هه‌تا‌ پێتان‌ كرا‌ بۆ‌ گرتنه‌ده‌ستی‌ جله‌وی‌ ده‌سه‌ڵات‌و قۆرخ‌ كردنی‌ كورسی‌ ‌له‌گه‌ڵ‌ مامی‌ گه‌وره‌و برای‌ هاوپه‌یمانت‌ كوڕی‌ كوردتان‌ دا‌ به‌كوشت‌ هه‌رچی‌ سوكایه‌تی‌و ناو‌وناتۆره‌ هه‌بوو‌ ده‌تاندایه‌ پاڵ‌ یه‌كتر‌،ئه‌مڕۆش‌ كه‌ ده‌زانن‌ خه‌ڵك‌ هوشیاره‌و ئیدی‌ لێتان‌ قبوڵ‌ ناكه‌ن بۆ‌ پاراستنی‌ كورسییه‌كانتان‌ بوون‌ به‌ براو‌ به‌ یه‌ك‌ لیست‌ دا‌ ده‌به‌زن‌ ! بوونی‌ لیستی‌ تر‌و حزبی‌ دیكه‌تان‌ پێه هه‌زم‌ ناكرێت وێنه‌ی‌ سه‌رۆك‌ لیسێكی‌تر‌ كه‌ ڕكابه‌ری‌ تۆش نیه‌ ته‌نها‌ به‌شداری‌ له په‌رله‌مان‌ دا‌ ده‌كات‌ به‌ به‌رچاوی‌ پۆلیس‌و چه‌كداره‌كانتانه‌وه لێ‌ ده‌كرێنه‌و‌ه‌و ده‌خرێنه‌ ژێر‌ پێ‌و ده‌دڕێنرێن‌ ! ئه‌مه‌یه دیموكراتی‌‌یه‌كه‌تان‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ‌ ده‌كه‌ن؟ ده‌تانه‌وێت‌ هه‌مدیس‌ تا‌ عه‌یامێكی‌ تر‌و دوو چوار‌ساڵی‌ تر ببنه‌وه دێوه‌ زمه‌و كه‌ڵه‌گا‌ به‌سه‌ر‌ خه‌ڵك‌ ! بۆ‌ ئێوه‌ له‌ ئاسمان‌ هاتوون ؟! چیتان‌ له‌ خه‌ڵكی‌ تر زیاتره‌ له‌ بێویژدانی‌و‌ زوڵم‌و جه‌ور‌ زیاتر‌!؟ سه‌رۆك‌ تۆ‌ ڕاست‌ گۆ‌ نیت‌و تازه‌ ڕاست‌ گۆش‌ نابیت‌ ! ئاخر‌ چۆن‌ ده‌ڵێێ‌ به‌لای‌ منه‌وه مهیم‌ نیه‌ بمێنمه‌وه‌ یان‌ ده‌نگ‌ بده‌ن‌ به‌ كه‌سێكی‌ تر‌! كێ‌ باوه‌ر‌ به‌و قسه‌یه‌ت‌ ده‌كات‌ ؟ جه‌نابی‌ بارزانی‌ خۆشت‌ چاك‌ ده‌زانی‌و ده‌ركت‌ به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئیتقافیه‌ ستراتیژی‌یه‌كه‌ت له‌ گه‌ڵ مام به‌ هاناتانه‌ه‌وه‌ نایه‌ت ! ئه‌و دوو شه‌شی‌ له‌ ده‌ست‌ تۆپیوه‌و تۆش‌ هه‌پی‌به‌یاز ! ئه‌گه‌ر‌ غه‌ش‌و فڕو‌فێڵ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا‌ نه‌كرێت‌ ،گره‌و له‌ سه‌ر‌ ئه‌سپه شه‌ل مه‌كه چونكه‌ رێگاكه‌ سه‌خته‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێره‌ ، ئه‌گه‌ر‌ به‌ته‌مای‌ باڵی‌ جه‌لالی‌ ده‌نگت‌ پێ‌ بده‌ن‌ دڵنیابه‌ %10‌شیان‌ ده‌نگت‌ پێ‌ ناده‌ن چونكه‌ وا‌ په‌روه‌رده‌ نه‌كراون‌ جارێكی‌ تر‌ ده‌نگ‌ به‌ تۆ‌ بده‌ن‌! لیستی‌ گۆڕانیش ئه‌وه‌ هه‌ر‌ هیچ‌و لیستی‌ چوار‌ برا‌ به‌وان‌ بێت‌ عزرائیل ببێته‌ سه‌‌رۆكیان‌ نه‌وه‌ك‌ تۆ ! براده‌رانی‌ حزبی‌ شیوعی‌ ‌وه‌ك‌ ده‌وترێ‌ له‌ ده‌بل‌ كوژاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش ‌لێت تۆراون باوه‌ڕم‌ نیه‌ ده‌نگت‌ پێ‌ بده‌ن ده‌مێنێته‌وه‌ عه‌شایه‌ره‌كان‌ ‌ وه‌ك‌ هه‌ركی‌، سورچی‌، زێباری‌ ،ڕێكانی‌ كۆنه‌ قینی‌ عه‌شایه‌ری‌ هێشتا‌ له‌ ناو‌ ده‌رونیان‌ ره‌گی‌ داكوتاوه پێم‌ وا نیه‌ %10‌ یان‌ ده‌نگت‌ پێ‌ بده‌ن ،سه‌رباری‌ ئه‌وانه‌ش‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر‌ی ڕه‌ش‌و رووتی‌ ناو‌ حزبه‌كه‌ت‌ كه‌ ده‌بینن‌ و زه‌ققه‌ی‌ چاویان‌ دێت‌ چۆن‌ جاش‌و مسته‌شارو‌ كۆنه‌ ته‌واری‌ له‌ سایه‌ی‌ سه‌ری‌ تۆ موكه‌ڕه‌م‌ معزز‌ های‌ لایف‌ ده‌گوزه‌رێنن‌ ئه‌وانیش‌ به‌ كوله‌ مه‌رگی‌‌ ژیان‌ به‌سه‌ر‌ ده‌به‌ن ئه‌ڵاهوما هه‌ندێكیان‌ له‌وانه‌‌یه‌ ده‌نگت‌ پێ‌ بده‌ن ده‌نا‌ چش ! جه‌نابی‌ سه‌رۆك‌ ئه‌و رۆژنامه‌ نوسانه‌ی‌ كه‌ ‌ ناوی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلی‌یان‌ لێنراوه‌ ‌چه‌ندین‌ ساڵه‌ هاوار‌ ده‌كه‌ن كه‌ گۆڕان‌ بكرێت‌ چاكسازی‌ پێویسته‌ دزی‌ مه‌هێڵه گه‌نده‌ڵی‌ بن‌بڕ بكه‌ ئه‌وانه‌ت‌ پێ‌ گێره‌ شێوێن‌‌و خائین‌ بوو ، ئه‌مڕۆش‌ پێت‌ گوتن‌ پاره‌ له دوژمن ‌وه‌رده‌گرن‌ به‌فه‌خرت دانا‌ بۆ‌خۆت‌ كه‌ قوتی‌ ئه‌وان‌ له‌ رێگای‌ ره‌خنه‌‌و نوسینه‌كانیانه‌ له‌‌سه‌ر‌‌ تۆ‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ گه‌نده‌ڵ ، ئه‌وه‌شیان‌ كورتی‌ هێنا ،چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌‌ تۆ‌ باسی‌ ده‌كه‌ی‌ له‌شكرێك‌و سوپایه‌كن‌ له‌ رۆژنامه‌نوسی كورد‌ په‌روه‌وه‌ر راست‌ گۆ ‌و خه‌مخۆر‌و دلسۆز‌ بۆ‌ میلله‌ته‌كه‌یان‌ .جگه‌ له‌ هه‌ردوو‌ حزبی‌ ‌هاوپه‌یمان‌و گه‌نده‌ڵ ته‌نانه‌ت‌ دوژمنانی‌ كوردیش‌ هه‌زار‌و یه‌ك‌ حسابیان‌ بۆ‌ ده‌كه‌ن‌ ‌و‌ له‌ قه‌ڵه‌مه‌كانیان‌ ده‌ترسن‌ كه‌ له‌ناو رۆشنبیرانی‌ كورد‌ خه‌ڵكی‌ بوێرو‌ هۆشیار‌ هێشتا‌ زۆر زۆر‌ هه‌ن.
بۆیه‌ له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كه‌تدا‌ كه‌ ده‌ڵێی‌ به‌چ‌ پێوه‌رێك‌و كێ ئه‌وانه‌ی‌ كرد‌ به‌ رۆژنامه‌‌نوس‌! ده‌ڵیم‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ ئێمه هێنده‌ نه‌هامه‌تی‌و نه‌گبه‌تی‌و ده‌رده سه‌ری‌له‌ سایه‌ی‌ سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵكاران‌و شه‌رواڵ پیسان‌ بینیوه‌ ، بۆته‌ قوتابخانه‌یه‌ك‌ هه‌ر‌ رۆژه‌و رۆژنامه‌ نوسێك‌ ‌و رۆمان‌نوسێك‌ و شاعیرێك تیایدا‌ له‌ داییك‌ ده‌بێت‌.
دواجار ده‌ڵیم‌ ئه‌ی‌ جه‌نابی‌ سه‌رۆك‌ مادامه‌كی هێنده‌ شه‌یدا‌و عه‌وداڵی‌ كورسییه‌كه‌ت‌ نیت‌ !خێره‌ ڕێگات‌ به‌‌كاسه‌لێس‌و ماستاو‌ چی‌یه‌ رۆژنامه‌نوسه‌ حزبییه‌كانت‌ داوه‌ وێنه‌ی تۆ له‌ ته‌ک ئه‌سپه شه‌ڵ له سوچێكی‌ تیڤی‌یه‌كان‌ هه‌ڵبواسرێت‌ گوایه‌ ریكلامی‌ هه‌ڵبژاردنت‌ بۆ‌ ده‌كه‌ن‌ !؟ ئاخر‌ ئه‌مه‌ سوكایه‌تی‌ نیه‌ به‌ تۆی‌ ده‌كه‌ن!؟ 18‌ ساڵه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌خۆشییان‌ بێت‌‌ یان ترشی‌ میوانی‌ ماڵه‌كانیانی‌ منداڵی‌ ناو‌ بێشكه‌شیان‌ تۆیان‌ بینیوه‌و ده‌تناسن‌ تازه‌ هاتووی‌ خۆت‌ ده‌ناسێنی‌ ؟! ئاخر ده‌ وه‌ره‌ پێم بڵێ‌ جگه‌ له‌ حه‌سه‌ن‌ نه‌سڕوڵڵا‌و جه‌عفه‌ری‌ له‌ كام‌ وڵاتی دیموكرات‌و پێشكه‌وتوی‌ دنیا‌ وێنه‌ی‌ سه‌رۆكێك‌ شه‌و‌و رۆژ‌ له‌ كاتی‌ پاپا‌و به‌رنامه‌ی‌ كۆمیدی‌و جیهانی‌ ئاژه‌ڵانیشه‌وه‌ له‌ تیڤی‌ هه‌ڵده‌واسرێت‌ !؟ ته‌نانه‌ت بۆ‌ تاقه چركه‌یه‌كیش‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ تۆ‌ له‌ سه‌ر‌ شاشه‌ لا‌ نابردرێت‌ له‌ 4 كه‌ناڵ‌ په‌خش ده‌كرێت! ده‌خیلتم‌ سه‌رۆك‌ با كه‌ناڵه‌ ناوخۆیییه‌كان‌ ئه‌و ریكلامه‌ت‌ بۆ‌ بكه‌ن ئه‌وه‌نیه‌ باڵۆنیشت‌ هێنا‌ كوردستان‌ بۆ‌ ریكلام‌ ؟قوڕی‌ دنیا‌ به‌سه‌ر‌ ڕكابه‌ره‌كانت‌ ڕادیۆ‌ش شك‌ نابه‌ن‌ ،ئیتر‌ كه‌ هێنده‌ بڕوات‌ به‌ خۆ‌ هه‌یه‌ ڕكابه‌ره‌كانت‌ كه‌سانێكن‌ هێنده‌ ناسراو نین‌ ئیتر‌ ترسی‌ بۆ‌ چیه‌ ؟! ‌ هه‌موو‌مان‌ ده‌زانین‌ ته‌نها خه‌لكی‌ ناو‌خۆی‌ وڵات‌ ده‌توانن‌ هه‌ڵبژاردن‌ بكه‌ن‌و ده‌نگ‌ بده‌ن! ئیتر‌ پێویست‌ ناكات‌ له‌ سه‌ته‌لایته‌كان‌ وێنه‌ت هه‌ڵواسرێ‌ با‌ شه‌رمه‌نده‌ی‌ دنیا‌ نه‌بین‌ نه‌وه‌كا پێمان‌ بڵێن‌ كوڕه‌كه‌ی ره‌حمه‌تی‌ مسته‌فا‌ بارزانی‌ دوای‌ په‌نجا ساڵ له‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌ كردنی‌ شۆرش‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردی تازه‌ هاتوه‌ خۆی‌ به‌ خه‌ڵكی‌ دهۆك‌و هه‌ولێرو‌ سلێمانی‌ ده‌ ناسێنی‌ !!!! جارێ‌ به‌ دوعا‌ تا‌ دێمه‌وه‌وه‌ لاتان ..

هه‌ولێر
23/حوزه‌یران


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە