پۆلا سەعیدى سیخوڕ ،خزمەتێكى چاكى كوردستانپۆستى كرد
Sunday, 03/01/2010, 12:00
رۆژنامە رووزەردەكەى گۆرستانى نوێى تاڵەبانى، لەلاپەرە یەكەمى رۆژى 3-1-2010 دا،نامەیەكى سیخورێكى سەر بە مافیاكانى تاڵەبانى دەربارەى پێوەندى هەندێك بەپرسى گەورەى هەرێمى كوردستان و سایتى كوردستانپۆست بڵاوكردەوە،گۆرستانى نوێ بلاوكردنەوەى نامەى جاسوسەكەى بە سەركەوتنێك دەزانێت،بە حسابى خۆى لە دژى لیستى گۆران هەڵمەتی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عراق دەستپێكردووە.لێژنەى هاوبەشى دەزگاى زانیارى و دەزگاى راگەیاندنى تاڵەبانى لێرەشدا دووچارى شكستێكى پشت شكێن هاتن،رۆژى 3-1 رۆژێكە گروپەكەى تاڵەبانى تێدا شكا و تازە هەڵناسێتەوە.
1.تا 3-1 2010 ئەو كەسانەى كە نوسینى سایتى كوردستانپۆستیان دەخوێندەوە،هەندێ گومانیان لە راستى هەواڵ و ناوەرۆكى نوسینەكانى دەكرد،بەڵام ئەگەر خەڵكى كوردستان بۆى دەربكەوێت كە برێك لەو هەواڵ و وتارانە لە نوسینى نەوشیروان مستەفا و قادرى حاجى عەلى و فایەق گولپى و نەژاد ناوێكن كە ئەكید ئەویش لە ئاستى خەبات و كەسێتی ئەواندایە،ئتر لەمەوداوا خوێنەرانى كوردستانپۆست زیاتر بڕوابە راستى هەواڵ و ناوەرۆكى نوسینەكان دەكەن و ژمارەى خوێنەرانى كوردستانپۆست زۆرتر دەبن. بەو شێوەیە كوردستانپۆست لە رۆژى بلاوكردنەوەى نامەكەى تەنەكە سەعیدەوە سەركەوتنێكى ترى گرنگى بە دەستهێنا.
2.كوردستانى نوێ لە رێگەى نامەى سیخورەكەیەوە باسى ئەوە دەكات،كە نەوشیروان مستەفا و فایەق گوڵپى وئەندام پەرلەمانێكى عراق، سەر بە لیستى كوردستانى،پشتگیرى مادى سایتى كوردستاپۆستیان كردووە،ئەمەش لە قازانجى كوردستانپۆستە،لەبەر ئەوە ئەو نامەیە رێگەى لە دەزگاى زانیارى و دەزگاى پاراستن گرت كە چى تر نەتوانن بڵێن دەستێكى بیگانە و دوژمنى كورد لە پشتى كوردستانپۆستەوەیە.بە قەناعەتى هەموو خەڵكى كوردستان ئەو كەسانەى لە نامەكەى پۆلا سە عیدا ناویان هاتووە هەر هەموویان لە خەڵكە تێكۆشەر و شۆرشگێر و قوربانیدەر و پاكەكانى كوردستانن،كەوابوو كوردستان پۆست لە لایەن نوخبەى نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرى گەلى كوردەوە پشتگیرى دەكرێت.
3.كوردستانى نوێ تەریق نابێتەوە و ناچێت بە ناخى زەویدا،كاتێك باس لە هاوكارى چەند كەسێك دەكات بۆ كوردستانپۆست، ئەو كەسانە لە دەسەڵاتدا پلەیان نیە و لە قووتى دەمى خۆیان بۆ كوردستانپۆست دەگرنەوە،بەلام سەرنوسەرەكەى كوردستانى نوێ بە گوێرەى زانیاریەكانى گۆڤارى لڤینى ژمارە ( 112) راپۆرتى چاودێرى دارایى دەیسەلمێنى كە ستران عەبدولاى سەرنوسەرى گۆرستانى نوێ سەدان هزار دۆلارى لە دەزگاى خەندان بردووە.
4.مردن نەماوە،ئەگەر مردن بمایە،دەبوو سكرتێرى یەكێتى و دەسترۆشتوەكانى ترى ئەو حزبە بمردنایە،كاتێك دەبینن كەسانى وەك نەوشیروان مستەفا و قادر حاجى عەلى و فایق گولپى ستافى كوردستان پۆستن،ئەوانە بە خۆیان و بنەماڵەكانیانەوە كۆلەكەیەكى بنەرەتى بەرخودان و شۆرشى گەلى كورد بون و پایەیەكى ئەستورى دامەزراندن و گەشەپێدانى یەكێتى نیشتمانى و شۆرشى نوێ بوون،ستران عەبدولاى سەرنووسەرى گوردستانى نوێ و ستافى راگەیاندنى یەكێتى، لە زانكۆ بەعسى بووە، كورى موختارێكى سیخورى رژێمى بەعس بووە كەپێشمەرگەكانى یەكێتى بە سزاى گەل و شۆرشیان گەیاندووە.
3-1-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست