کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جەلال تاڵەبانى ناتوانێ كێشەكانى راگەیاندنى یەكیتى لەهەولێر چارەسەربكات چۆن دەتوانێ یەكیتى لەو نەهامەتیەیى كەتێیكەوتوە رزگاربكا؟!

Monday, 11/05/2009, 12:00

1304 بینراوە


جەلال تاڵەبانى وادەزانێ زەمان زەمانى پەنجا ساڵ پێش ئێستایەو خەلك بە وتارە حەماسیەكانى ئەو هەڵدەپەڕێ ودەكوژێ ودەجەنگێ .ئەو لەوەتەى هەیە بۆ بەرژەوەندى خۆیى وبنەماڵەكەى لەشاخدایە نەك بۆ كوردایەتى!ئەگەر وانیە بۆ ئێستا پاش ئەو هەموو خەبات وتێكۆشانەى ئەندامانى یەكیتى جەلال یەكیتى تەسلیمى پارتى دەكات؟
زیاتر لە %60ى یەكیتى دژى ئەو هاوپەیمانیەتیەى نێوان یەكیتى وپارتین كەچى جەلال هەرسورە لەسەر ئەو پەیوەندیەودواجاریش لەگەل پارتى لیستى هاوپەیمانى پێكهێنا!بەهۆى رازینەبوونى زۆرینەى خەلكى ناویەكیتى لەسەر ئەو هاوپەیمانییەوتێكچون وبارى ناوخۆى یەكیتى رەخنەوگلەیى زۆر لەسەر جەلاڵ ویەكیتى لەلایەن یەكیتیەكان دروست بووە.جەلال دەیەوێ وەك جارى جاران بەیەك دوو قسەیى زڵ ودەیان وەعد وبەلێن ئەم جارە دڵى یەكیتیەكان چاكبكاتەوەوراگرێ تا لەهەڵبژاردن دەنگەكانیان وەربگرێ.هەرلەبەر ئەوەشە بەوە پیرى ونەخۆشى وخەفەتەوە دەستى كردوە بە كۆبونەوەكردن وبەخشینەوەى پارە بەسەر كادیرەكان !ئەو هەنگاو هەڵمەتەى جەلال جۆرێكە لە دەنگ كرین ودژایەتى كردنى لیستى (گۆران) وتەمەن درێژى بۆبنەمالەى (بارزانى)!!
هەموو ئەوانى كە لە كۆبونەوەكەى جەلال دێنەدەرێ دەلێن/پارەكەى لێوەردەگرین وبەقسەشى ناكەین چونكە ئەو دەیەوێ بمان كات بەپارتى ولەئێستادا ئیشى پێمانەودوایش وەك كەسە دڵسۆزەكانى ترى ناو یەكیتى دەمان خاتە بەر تانەودەشەرولەكەداركردن.
جەلال كۆبونەوەى بەكادیرانى زۆربەى ناوچەكان كردوە بەلام تائێستا نەیوێراوە لەگەل كادیرانى هەولێر كۆبێتەوە ئەمەش لەبەر دوو هۆ:
- ئامادەنەبونى كاك كۆسرەت بۆ ئەم كۆبونەوەیە.
- بوونى سەدان گرفتى سیاسى وحیزبى ورۆشەنبیرى ورێكخهراوەى یەكیتى لەهەولێر ،بەرپرس وكادیرانى هەولێر ئێستاش دیڵ ودەستەمۆى سیاسەتى پارتین لەهەولێر ولەهەمان كاتدا بە سەدان كادیرى هەولێر لەسەر تەكەتولات لەیەكیتى تۆراون ودەركراون !ئەوەش (ئەرسەلان بایزو مەلابەختیاروجندیانى) سەبەبكارن .كە هەرسێكیان كاسەلێسى بنەمالەى تالەبانین وئێستاش هى بنەمالەى بارزانین.
بۆیە هەر لە ئێستاوە كادیرانى هەولێر دەلێن/جەلال گەر نەتوانێ كێشەى 106كادیرى راگەیاندنى هەولێر چارەسەربكات چۆن دەتوانێ یەكیتى لەو نەهامەتى وغەرقبوونە رزگاربكات؟
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)