کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كەركوك گردبوونەوەیەكی جەماوەری دژی سیاسەتی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد (ئۆجەلان) بەرێوەچوو

Monday, 30/07/2012, 12:00






بەمەبەستی شەرمەزاركردنی سیاسەتی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد (عەبدوڵا ئۆجەلان) كە ماوەی ساڵێكە لەلایەن سەرانی دەوڵەتی توركیاوە بەردەوامی هەیە، لە باخچەی قەلای كەركوك بەرامبەر كۆمەڵەی رووناكبیری و كۆمەڵایەتی كەركوك رێكەوتی 27/7/2012 گردبونەوەیەكی جەماوەری و حیزبی بەرێوەچوو.

لەوبارەیەوە بەیاننامەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەلایەن (هەڤاڵ نەوزاد كەركوكی)خوێندرایەوەو لە بەیاننامەكەدا هاتووە:
سالێك بەسەر گۆشەگیری رێبەر (عەبدوڵا ئۆجەلان) تێپەر دەبێت، كەلەلایەن دەوڵەتی تورك لە دووڕگەی ئیمرالی نزیكەی 14 ساڵە بەندكراوە، وەك پارتی چارەسەری یموكراتی كوردستان گۆشەگیری و بەندكردنی رێبەری گەلی كورد لەلایەن سەرانی تورك بەتوندی شەرمەزار دەكەین،بەپێویستی دەبینین كەهەرچی زوە كۆتایی بەم ڕەوشە بهێنرێت، چونكە بەرێز (ئۆجەلان) تێكۆشانێكی ئازادیخوازانە و گەلێكی ستەم دیدە و ماف خواروە و شایانی ئەوەیە رێزی لێبگیرێت وەك بەم ڕەنگە لە كونجی زیندان توند بكرێت بەساڵ رێكە نەدرێت نەپارێزەر و كەس و كاری ببینێت، گومانی تێدا نییە كەدەستگیركردنی رێبەر (عەبدوڵا ئۆجەلان) گۆشەگیركرنی بەمەبەستی بێ كاریگەری كردنی بەرێزی و تەڤگەری ئازادیخوزازی كورد و بێ ستاتۆ و بی ناسنامە هیشتنەوەی گەلی كورد بوو لە كاتی گۆرانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە توركیا و ئەمریكا هەمیشە باس لەوە دەكەن كەئەوان لەگەڵ مافی گەلان و داخوازی گەلدان، بەڵام بجوكترین ماف بۆ گەلی كورد بەرەوا نابینن، لە باكوری كوردستان رۆژانە گەل و گەریلا رووبەرووی ئۆپراسیۆنی ئەو هێزانە دەبنەوە، لە رۆژئاوای كوردستان بەهەموو شێوەیەك هەوڵدەدەن پێش لە سەركەوتنەكانی گەلەكەمان بگرن.

لەلایەكیتر بەیاننامەی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان شاری كەركوك خوێندرایەوە:
ماوەی یەك ساڵە دوور لە هەموو پێوانە ئەخلاقی و مرۆییەكان سزای گۆشەگیری دژوار بەسەر رێبەر ئۆجەلاندا سەپێنراوە، سیاسەتی دوو ڕوویی ئاكەپە لەژێر ناوی كرانەوەی دیموكراتیك هەوڵی داوە كۆمەڵگای توركیا لە خشتەبەرێ، كەچی سێ رۆژ لەمەوپێش( 763)دامەزراو رێكخراوی مەدەنی داوای لابردنی سزای گۆشەگیری و ئازادی ئۆجەلانیان كرد، بۆیە ئێمە وەك گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان لە كەركوك هەر جۆرە سیاسەتی قڕكردنی ئاكەپە كە لە بەرامبەر بەرێز (عەبدوڵا ئۆجەلان) بەرێوەدەچێ بەتوندی شەرمەزار و ریسوا دەكەین، ئەو گۆشەگیرییە وەكوو گۆشەگیری لەسەر هەبوون و كەرامەتی خۆمان دەبینین. ئەو بێرێزییە پەسەند ناكەینو بێدەنگ بوونی ناوەندە جیهانییەكان و(سی پی تی) شەرمەزار دەكەین، لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتوە" بڕیار دەدەین بەرۆحیەتی فیداكرانە و خۆنەویستانە لەبەرامبەر هەر جۆرە هێرش و زووڵمی داگیركەران بێدەنگ نەبین و خاوەن هەڵوێست بین، بەچالاكی دیموكراتیانە و مەدەنییانە لەدژی ئەو كردەوە ناڕەوایانەی دەوڵەتی توركیا گوڕ بەچاڵاكی ناڕەزایەتی بەرخودان بدەین.

بەیاننامەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆمیتەی سەركردایەتی پارێزگای كەركوك، لە لایەن هاوڕێ فارس خوێندرایەوە:
دیارە دەوڵەتی توركیا بەپیادە كردنی سیاسەتی گۆشەگیری لەبەرامبەر بەرێز (ئۆجەلان) شەرمەزاریەكی تری بۆ خۆی تۆمار كردووە، چونكە بەپێی یاسا و رێسا نیودەوڵەتیەكان زیندانیكراو كۆمەلێك مافی خۆی هەیە، لە هیچ یاسایەكی دنیادا نییە زیندانیكراو گۆشەگیر بكرێت، دەوڵەتی توركیا دەبێت باش بزانێت ئەمرۆ خەباتی گەلی كورد لەهەر چوار بارچەی كوردستان لەبڕەودایە هیچ هێزو دەلۆەتێك ناتوانێت پێش لە خەباتی هەق خوازانەی گەلی كورد بگرێت، هاوكات دەنگی خۆمان دەخەینە پال هەموو ئەو دەنگانەی بۆ ئازادی ئۆجەلان هاوار دەكات.

لە لایەن هەڤاڵ شكۆفە بەیاننامەی ئەنجومەنی ژنانی ئازادی كوردستان خوێندرایەوە:

پێویست خاوەنداریەتی لە رێبەر ئاپۆ بكەین، ریبەر لەسەر دۆزیكی یاسایی و تاكە كەسی دەستگیر نەكراوە، بەڵكو لەسەر پرسی گەلی كورد و ناسنامەی گەلی كورد رووبەرووی پیلانگیری بوو، لەدوای مۆركردنی بەیماننامەی لۆزان تاكو ئەمرۆ هێزی جیهانی ئەمریكی و دەسەڵاتی هەرێمەكان بەردەوام نكۆڵییان لە بوون و مافەكانی گەلی كورد كردووە، تاكوو ئێستا لەچوار چیوەی ئەو پەیمانەدا لەگەڵ كەلی كورد مامەلە دەكەن، بۆیە لە گەلەكەمان لە باشوری كوردستان داوا دەكەین بەیەك هەڵوێستی و یەك ریزی داخوازی ئازاد كردنی رێبەر ئۆجەلان و سەرجەم بەنكراوە سیاسیەكانی توركیا بكەن.

لەلایەن هەڤال سۆران بەیاننامەی كۆمەڵەی هونەری دیجلە لە شاری كەركوك
خوێندرایەوە:
سیاسەتی گۆشەگیری حكومەتی ئاكەپە كە ماوەی ساڵێكە بۆ سەر رێبەری گەلی كوردستان بەرێز (عەبدوڵا ئۆجەلان) پیادەی دەكات بەتوندی شەرمەزار و ریسوا دەكەین، پێویستە لە هەموو بەشەكانی كوردستان هەوڵی هیًنانەدی یەك گوتاری سیاسی و كۆنفرانسی نەتەوەیی كوردستان بدرێت بۆ ئەوەی چیتر سەرانی تورك و ئەمریكا و داگیركەران نەتوانن بێ رێزی لە بەرامبەر ئیرادەی گەلەكەمان بكەن، سیاسەتی گۆشەگیری بە پیلانی ئەمەریكا توركیا بەرێوەدەچێت، كە مەبەست تەنها بێ ئیرادەو بێ كاریگەی كردنی گەلەكەمانە لە نەخشەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا ، بۆیە هەوڵدان بۆ ئازاد كردنی رێبەر ئاپۆ بەواتای ئازادكردنی هەمو گەلی كورد دێت.

هەروەها بەیاننامەی یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان بە شەرمەزار كردنی سەرانی تورك لە پیادە كرنی سیاسەتی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە.

شایانی باسە چەندین رێكخراو و پارت و كەسایەتی كەركوك بەشداری ئەو گردبونەوە جەماوەرییە بوون، كە بە ئیدانە كردنی سیاسەتی گۆشەگیری ئاكەپە و هەروەها بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی ناڕەزایەتی سیاسەتی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ئازاد لەسەر پردی خەباتی ناوەندی شاری كەركوك كۆتایی بەو گردبوونەوە جەماوەرییەدا هات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە