هه‌ڵه‌بجه‌و فرمێسک 16/3/1988
Friday, 16/03/2012, 12:00
فرمێسک له چاو قه‌تیس ماوه
زامم وا به‌سته‌ی زامته وا کولاوه
دیسانه‌وه وه‌ک گشت جارێ
ئاگرو باروت به‌سه‌رتۆدا ده‌بارێ
ئه‌ی شارۆچکه‌ی شاعیرانم هه‌ڵه‌بجه‌ی جوان
ئه‌ی بوکی هه‌میشه به‌هاری کوردستان
دوژمنانت تارای ڕه‌شت پێ ئه‌پۆشن
پێکی مه‌رگ به پیرو لاوت ئه‌نۆشن
ئه‌ی نازانن خهنهبهندانت کراوه به خوێنی سور....
نه‌به‌زینت ئاشکرایه بۆ که‌سانی نزیک و دوور
بۆنازانن تۆ ئه‌و دایکه‌ی خۆشه‌ویستیت بێ سنوره؟
هه‌زاران ڕۆڵه‌ی خوێن گه‌رمت، له‌ڕووی دوژمن پشکۆی سوره.
فه‌رموده‌ی باو با پیرانه {به‌رخی نێر بۆ سه‌ربڕینه}
ئاڵای فاشیست و خوێن ڕێژی دوایی به‌شی هه‌ر دێرینه
بۆیه ده‌ڵێم نانا هه‌ر گیز من ناگریم
گریان ساڕ‌ێژ ناکا برین
هه‌ڵسن با هه‌موو پێکه‌وه بڕۆینه‌وه به‌ره‌و شار
بهرهوشاره شیرینه‌که‌ی(ناتیق) و (تایه‌ر) و (موختار)
به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی دلێری و له خۆ بووردن
ده‌ستیان له‌و خاکه به‌رنه‌دا هیچ باکیان نه‌بوو له مردن.
ئه‌ی (باڵامبۆ) ئه‌ی (شنروێ) ئه‌و (هه‌ورامان)
ئێوه به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوون دیتان گه‌وره‌ترین تاوان
منداڵانی شاره‌که‌ی من ڕژاونه‌ته جاده‌و کۆڵان
بووکه به بارانێ ئه‌که‌ن، ئاویان ئه‌وێ بۆ ده‌غڵ و دان
منداڵی ساوای ناوبێشکه خه‌ریکی دوا گڕو گاڵه
دهمولێوی ناسکیان زه‌ردبووی دوکه‌ڵی تاڵه
دایک و باوک و خزم و که‌سم گشت ده‌رگایان ئاوه‌ڵایه
نازانم دوا خه‌وه یا خود خه‌وی شه‌وی یه‌ڵدایه
ئه‌ی به‌هاره شێته‌که تۆش دره‌نگ هاتی
کاتێ هاتی وا شار ئه‌بینی به ماتی
کاتێ هاتی جێگه‌ی داخه شاره‌که‌ی من گۆڕستانه
ئه‌وه‌ی ماوه کۆڵ به‌کۆڵه:
ماڵ وێرانه، ماڵ وێرانه، ماڵ وێرانه..
(ته‌ها محمود هه‌ڵه‌بجه‌یی)
تێبینی: یه‌ڵدا مه‌به‌ست له درێژترین شه‌وی پایزه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست