به‌ها رۆشنبیریه‌کان و شێوازى فه‌رمانڕه‌واییکردن (هەرێمی کوردستان وه‌ک نمونه)
Sunday, 15/09/2013, 12:00
له‌نێو هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا، چه‌ندین جۆر رۆشنبیرى هه‌یه، به‌واتایه‌کى تر، رۆشنبیرى چه‌ند لق و پۆپێکى لێده‌بێته‌وه، هه‌ر لقه‌ى تایبه‌ت به چین و توێژێکى دیاریکراوه له‌نێو کۆمه‌ڵگادا، بۆیه ده‌بینین شێوازى بیرکردنه‌وه و ئاخاوتن و به‌کارهێنانى زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌کان، له‌نێو چین و توێژه‌کاندا جیاوازى هه‌یه و هه‌ریه‌که‌ى چه‌مک و واتاى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه بۆ زاراوه‌کان! که‌به‌توندى به‌شێوازى بیرکردنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کى گشتیش به رۆشنبیرى ئه‌و چین و توێژه‌وه به‌نده ، ته‌نانه‌ت له‌نێو یه‌ک زمانى سه‌ره‌کیشدا! بۆ وێنه زمان و شێوازى بیرکردنه‌وه‌ى به‌رگدروێک جیاوازه له‌هى فه‌رمانبه‌رێک ، یاخود له‌هى مامۆستایه‌ک، ئه‌مه بۆ نێوان ئه‌ندازیارێک و مامۆستایه‌کى زانکۆ ، یاخود بۆ نوسه‌رێکى بوارى زانستى و نوسه‌رێکى تر‌ى بوارى ئه‌ده‌به‌وه‌ش راسته !
له‌به‌رئه‌وه‌ى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا هه‌میشه له ململانێیه‌کى سه‌ختدان، هه‌ر لایه‌نه‌ى هه‌وڵ بۆ پێشکه‌وتن و باڵاده‌ستبونى خۆى ده‌دات، بیه به‌هه‌مان شێوه ململانێیه‌کى سه‌خت له‌نێوان رۆشنبیرى ئه‌و چین و توێژه جیاوازانه‌ش بونیان هه‌یه، واته رۆشنبیریه لاوه‌کیان وه‌ک به‌شێک له‌کۆى ململانێیه گشتیه‌که ، هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بسه‌پێنن و ببن به رۆشنبیریه‌کى نیشتمانى، به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کى یاسای، ببن به رۆشنبیرییه‌کى فه‌رمى و کۆمه‌ڵگاى پێوه به‌ڕێوه‌ببرێت! چونکه له‌پاڵ رۆشنبیریه لاوه‌کیه‌کان هه‌میشه رۆشنبیریه‌کى نیشتمانى گشتگیرتر هه‌یه! واته رۆشنبیرى ده‌سه‌ڵات، ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، له‌هه‌ر چین و توێژێکى کۆمه‌ڵگاوه هاتبن، هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگاى ئه‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌ى له‌به‌رده‌ستیاندایه، رۆشنبیریه‌که‌ى خۆیان به‌سه‌ر کۆى کۆمه‌ڵگا بسه‌پێنن و بیکه‌نه رۆشنبیریه‌کى گشتى! که ئه‌مه ده‌بێته هۆى تێکشکاندنى ئه‌و رۆشنبیریه گشتیه‌ى که به‌ر له‌هاتنى ئه‌و له‌کۆمه‌ڵگادا هه‌بون! به‌واتایه‌کى تر ده‌بێته هۆى تێکشکاندنى کۆمه‌ڵێک به‌هاى نێوکۆمه‌ڵگا، بایه‌خى ئه‌و به‌هایانه‌ش به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ى رۆشنبیریه لاوه‌کیه‌که ده‌گۆڕێن ! چا ئه‌و رۆشنبیریه لاوه‌کیانه‌ى که سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستدێنن و ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات ، _به‌هه‌ر شێوازێک بێت _ ئه‌گه‌ر ئاستیان له ئاستى ئه‌و رۆشنبیریه گشتیه نزمتربوو که له‌نێو کۆمه‌ڵگاکه‌دا باوه ، ئه‌وا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه! واته له‌جیاتى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێشه‌وه ببات، به‌ره‌و دواوه‌ى ده‌بات و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ره‌وتى گه‌شه‌سه‌ندنى ئاسایى خۆى وه‌رده‌چه‌رخێ و له‌باریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه!
ئه‌گه‌رچى ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، هه‌میشه خۆیان وا نیشانده‌ده‌ن که ده‌سته‌بژێرى کۆمه‌ڵگان و ئه‌وان خاوه‌نى رۆشنبیرى نیشتمانین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روخساریان به شێوه‌یه‌ک رادێنن، که ره‌نگدانه‌وه‌ى نوێترین مۆده‌ى سه‌رده‌م بێت و لاسایى گه‌وره سیاستمه‌دارو دیپلۆماتکاره‌کانى دنیا ده‌که‌نه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى له خه‌ڵک بگه‌یه‌نن که ئه‌وان به راستى خاوه‌نى پێگه‌یه‌کى رۆشنبیرى و سیاسى گه‌وره‌ن، وه‌لێ ئه‌وه‌ى کار له‌ره‌فتاره‌کانیان ده‌کاو ده‌یانبزوێنیت، ئه‌و دێوجامه نیه که خۆیان پێداپۆشێوه، به‌ڵکو روحى ئه‌و رۆشنبیریه لاوه‌کیه‌یه که‌هه‌ڵیانگرتوه! ئه‌و رۆشنبیریه‌یه، که بیرکردنه‌وه‌و شێوازى فه‌رمانڕه‌وایى کردنیان دیارى ده‌کات و ئه‌ستونده‌ى فه‌رمانڕه‌وایکردنى ئه‌وانه! به‌و رۆشنبیریه لاوه‌کیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانى فه‌رمانڕه‌وایى، به‌ها پیرۆز‌و گرنگه‌کانى کۆمه‌ڵگاکه ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌موو کایه‌کانى کۆمه‌ڵگا، له‌داموده‌زگاو ئیلیت و به‌هاکان و پڕه‌نسیپه کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و سیاسیه‌کان بکه‌وێته ژێر کارى ئه‌و رۆشنبیریه، که به‌شێکى زۆر بچوک ، ره‌نگ بێت زۆر ناشایسته و داوکه‌وتوبیت له رۆشنبیریه گشتیه‌که!
ته‌نانه‌ت رۆڵى تاکه‌کانیش له‌نێو کۆمه‌ڵگادا له‌و روانگه بچوکه‌وه سه‌یر ده‌کرێت، که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاو گۆڕینى پێگه‌ى تاکه‌کان کاڵا به‌قه‌د باڵا نابێت - چونکه ئه‌و جۆره فه‌رمانڕه‌وایانه به‌گویره‌ى رۆشنبیریه لاوه‌کى و بنه‌ما هزریه‌که‌ى خۆى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌کات، به‌و دنیابینیه دواکه‌وتوه‌وه سه‌یرى رۆڵى تاکه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن ، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که له ئاستى ئه‌وانن و دورخستنه‌وه‌و پیشتگوێخستنى توانا مه‌زنه‌کانى کۆمه‌ڵگا، به‌م چه‌شنه رۆڵى تاکه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت، گۆرانى شاعیر گوته‌نى _ کا بۆ سه‌گ و ئێسقان بۆ ئه‌سپ داده‌نرێت ، یاساکان له‌ژێر سایه‌ى ئه‌و رۆشنبیریه داده‌ڕێژرێن، فه‌رمانه‌کان له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌رده‌چن! له‌و قۆناغه‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسى بۆ کۆمه‌ڵگا، دوژمن و هێزه ده‌ره‌کیه‌کان، که هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ده‌که‌ن ، به‌ڵکو ئه‌و رۆشنبیریه لاوه‌کیه‌یه که ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست و کار بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ببێته رۆشنبیریه‌کى نیشتمانى، واته رۆشنبیرى توێژێک، که نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵکه له‌ڕێ لاده‌ره‌کانى کۆمه‌ڵگا، نوێنه‌رایه‌تى رۆشنبیرى شه‌قاوه‌یى و چه‌قاوه‌سویى ده‌کات، به‌سه‌ر تێکڕایى کۆمه‌ڵگا بسه‌پێنرێت! که ئه‌مه کۆمه‌ڵگا له‌بناغه‌وه هه‌ڵده‌ته‌کێنێت و له ره‌وتى گه‌شه‌سه‌ندنى راسته‌قینه‌ى خۆى لایده‌دات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جاران رێک به‌پێچه‌وانه‌ى ره‌وگه‌ى خۆى وه‌رده‌چه‌رخێته‌وه! له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌رکى سه‌ره‌کى ئه‌و رۆشنبیریه ، تێک‌شکاندن و له‌ناوبرنى رۆشبیریه‌کانى تره، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کار له‌سه‌ر تێکشکاندنى ئه‌و به‌هایانه، ئه‌و رۆشنبیریانه ده‌کات که خۆى به‌رامبه‌ریان به‌لاواز زانیوه، به‌واتایه‌کى تر، تۆڵه له‌هه‌موو ئه‌و به‌هاو پڕه‌نسیپ و رۆشنبیریانه ده‌کاته‌وه که له‌سه‌ره‌وه‌ى ئه‌وانه‌وه‌یه! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئه‌و هێزانه به‌کارده‌هێنێت که له‌به‌رده‌ستیدایه، دیاره ئه‌و هێزانه‌ش یاخود هه‌ڵگرى هه‌مان رۆشنبیرین، یاخود که‌سانى هه‌ڵپه‌رستن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیان، ده‌خزێنه نێو زنجى ئه‌و رۆشنبیریه‌وه!
به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێته ده‌ستى که‌سانێک که خه‌مى گه‌وره‌یان تێکشکاندنى به‌ها پیرۆز‌و به‌نرخه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگایه، بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌که‌ونه وێزه‌ى جێگۆڕکێى چینایه‌تى! ئه‌مه‌ش له‌رێگاى به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانى خۆیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، لاسایى چینه به‌رزه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌و له رێگاى روتاندنه‌وه‌ی نیشتمانه‌وه سه‌روه‌ت و سامانێکى زۆر به‌یه‌که‌وه ده‌نێن ، وه‌ک موڵکى تایبه‌تى خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نیشتمان ده‌که‌ن، سامانى خه‌ڵک به‌سامانى خۆیان ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه‌ى بۆ خۆیان هه‌موو شتێک به ره‌وایى خۆیان ده‌بینن و کۆشیان کونى زۆرى تیادایه، ناتوانن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکه‌ن! بۆیه ئه‌و دیارده‌یه بره‌و ده‌سێنێت، که له‌ئه‌ده‌بیاتى سیاسى ئێستادا پێى ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵى، ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ش هه‌موو جه‌سته‌ى سیسته‌مه فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که ده‌گرێته‌وه، واته هه‌موو داموده‌زگاکانى حکومه‌ت ده‌گرێته‌وه، به راده‌یه‌ک حکومه‌ت له‌ده‌زگایه‌کى نیشتمانى، مۆرکى ده‌زگایه‌کى بنه‌ماڵه‌یى، که‌سى ، چین و توێژ ، ده‌سته‌و تاقمێک به‌خۆوه ده‌گرێت! چونکه ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ى له‌به‌رده‌م هه‌ڵگرى رۆشنبیریه لاوه‌کیه نه‌خوازراوه‌که‌دان، له‌وه زیاتر نا‌توانیت به‌رهه‌مبێنێت، ئه‌وان ده‌گه‌ڕێن به‌دواى که‌سانێک که‌که‌سایه‌تیه سادیه سه‌رکوتکراوه‌که‌یان رازى بکات، بۆیه سوپایه‌ک له‌خه‌ڵکى قێزه‌ونى ناو کۆمه‌ڵگا ده‌وره‌یان لێده‌دات، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش زۆرینه‌ى خه‌ڵکه باشه‌کانى نێو کۆمه‌ڵگا یا لێیان دورده‌که‌وێته‌وه ، یاخود په‌راوێز ده‌خرێت ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین چرکه‌کانى ژیانى هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که که به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت! ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و تیۆریزه‌کردنه له‌سه‌ر دۆخى ئه‌مڕۆى کۆمه‌ڵگاى کوردى پراکتیزه بکه‌ین، زۆر به رونى ده‌توانین له دۆخى ئه‌مڕۆى کۆمه‌ڵگاى کوردى له‌هه‌رێمى کوردستان تێبگه‌ین ، وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌وپرسیارانه بده‌ینه‌وه ، که لاى خه‌ڵک مشتومڕى له‌سه‌ر ده‌کرێت ، بۆچى ده‌زگاکانى حکومه‌ت به‌و شێوه‌یه کار ده‌که‌ن ، بۆچى له‌ده‌زگاکانى حکومه‌تدا، ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى خه‌ڵک لێى ناڕازیه، ده‌خرێته پێشه‌وه، هۆى چیه، زانکۆکان، دادگاکان، په‌رله‌مان، به‌و جۆره که‌سانه پڕده‌کرێنه‌وه ؟!
ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یرى ئه‌و رۆشنبیریه لاوه‌کیه بکه‌ین که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتى کوردى ده‌یه‌وێت بیکاته رۆشنبیریه‌کى نیشتمانى، رۆشنبیرى توێژێکى مشه‌خۆرى کۆمه‌ڵگایه، رۆشنبیرى توێژێکه ئه‌گه‌رچى بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر توانیان رۆڵى رزگارکه‌رو شۆرشگێڕ بده‌ن به‌خۆیان، توانیشیان بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر، له دوره‌وه، له‌شاخه‌کانه‌وه، نه‌ک به‌ته‌نیا خه‌ڵکى ساده، به‌ڵکو رۆشنبیره به‌تواناکانى کۆمه‌ڵگاى کوردیش فریو بده‌ن ، له‌ژێر په‌رده‌ى ئه‌و دۆزه ره‌وایه‌ى، که دۆزى میلله‌تێکى سته‌مدیده‌و چه‌وساوه، خۆیان له‌بازرگان و قۆنته‌راتچیه‌کى شه‌ڕ، بکه‌نه نیشتمانپه‌ر‌وه‌رو شۆرشگیڕ، به‌ڵام که گه‌ڕانه‌وه شار ، دێوجامه‌که‌یان دڕا، ده‌رکه‌وت ئه‌وانه‌ى لافى کوردایه‌تیان لێده‌دا، له‌خه‌ڵکه بێبه‌هاکانى کۆمه‌ڵگابون، پیرۆزیه‌کانى کۆمه‌ڵگایان بۆ بازرگانیه سیاسیه‌کانى خۆیان به‌کار ده‌هێنا! ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى زیاتر له‌نیو سه‌ده‌ى دوایى بکه‌ین له‌بزاڤى رزگاریخوازى کوردى، ئه‌وا ده‌بینین چه‌ند بازرگانێکى شه‌ڕ، خاوه‌ن رۆشنبیریه‌کى لاوه‌کى زۆر بێبه‌ها، هه‌میشه به‌ها به‌نرخکانى کۆمه‌ڵگایان به‌کارهێناوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانى خۆیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵبونه‌وه‌یان به‌خه‌ڵک ، ده‌ستیان کرد به‌تاڵانکردن و وڵات ئاودیوکردن، کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد رۆشنبیرى دزه‌کان و بازرگانه‌کانى شه‌ڕ، بکه‌ن به رۆشنبیرى نیشتمانى ، کونتراکته سیاسیه‌کانیان دژى کوردانى پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان به‌کوردایه‌تى نیشانى خه‌ڵکدا، بۆیه هه‌مدیس، له‌شارو له‌قۆناغى نوێش، بره‌و به‌شه‌ڕى براکوژى درا، وه‌همى کوردایه‌تیه‌که، له‌شاره‌کاندا تێکه‌ڵی وه‌همى دیموکراسى کرا! بۆیه کۆمه‌ڵگاى کوردیان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کى به‌گورگ بون برد ، کۆمه‌ڵگایه‌ک، که شوێنى دزو دزى لێکراوى تیا بگۆڕدرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌بیست ساڵى له‌ته‌مه‌نى هه‌ستیارترین و گرنگترین قۆناغى مێژویى کوردى به‌هه‌ده‌ردا!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆشنبیریه لاوه‌کیه توانیویه‌تى بڕێک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام له راسته قینه‌دا ، زۆرینه‌ى خه‌ڵکى کوردستان ، به‌چاوێکى قێزه‌ونه‌وه سه‌یرى ئه‌و رۆشنبیریه‌و هه‌ڵگرانى ئه‌و رۆشنبیریه ده‌کات، هه‌رچه‌نده شێوازى فه‌رمانڕه‌واییکردن له‌کوردستان ، ئاوێته‌ى ئه‌و که‌لتوره کراوه ، به‌ڵام له قۆناغه‌کانى کۆتایدایه‌و ئه‌و ستایله ناتوانێت ماوه‌یه‌کى زۆرتر بژیت، که ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه یا رێگا بۆ هێزێکى ده‌ره‌کى خۆش ده‌کات که‌ئه‌و هه‌له بقۆزیته‌وه‌و په‌لامارى کوردستان بدات، یاخود خه‌ڵکى کوردستان چیتر ئه‌مه قبوڵ ناکات و ته‌قینه‌وه‌یه‌کى سه‌رتاسه‌رى کوردستان ده‌گرێته‌وه‌و لافاوى توڕه‌یى خه‌ڵک ئه‌و رۆشنبیرى و که‌لتوره قێزه‌و‌نه له کۆمه‌ڵگاى کوردى وه‌ده‌رده‌نێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست