دیسانەوە عافواتە
Tuesday, 08/06/2010, 12:00
دوایى ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان وەكو هێزێكى جەماوەرى گەورە هاتە ناو گۆڕەپانەكەوە و لە دوو هەڵبژاردنى 25/7 و 7/ 3 دا سەركەوتنى باشى بە دەست هێنا و ئێستا بۆتە هێزێك كە پێویستە حسابى تایبەتى بۆبكرێت چونكە ئەم هێزە خاوەن جەماوەرێكى گەورەیە ناكرێ پشت گوێ بخرێت , یەكێتى یان ڕاست بڵێین جەلالیەكان هەموو ئەو ئەندام و كادرو تەنانەت فەرمانبەرو پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسانەیان دەركرد كە سەر بەو بزوتنەوە یە بوون یان دەنگیان پێداوە , دوایى ئەوە جەلالیەكان زانیان چ هەڵەیەكى كوشندەیان كردوە كە ئەو ئیشەیان كردوە , بەتایبەت مەسەلەى نان بڕینى ئەوانەى دەنگدەرى گۆڕان بوون , بۆیە وویستیان ئەو هەڵەیە چارەسەر بكەن , ئەوەبوو لە پلێنێومدا ئەو بڕیارەیان دا كە دەرگاى یەكێتى كراوەیە بۆ هەموو ئەو كەسانەى گۆڕانن و دەگەڕێنەوە ناو ماڵە گەورەكەى جەلالیەكان , ئیتر چەندمانگێك سەرقاڵیان كردین بەم جۆرە درۆیانەوە ئەگەر كەسێكى گۆڕان بگەڕایەتەوە ئەوا سەدان كەسى خۆیان ئەخستە پاڵى و ئەیانوت ئەمانەش گۆڕانن , یان بۆ ئیشێك ڕێت بكەوتایە لاى لێپرسراوێكى جەلالیەكان بێ ئاگادارى تۆ كامێرات بۆ ئامادە دەكرا و یەكسەر دەكراى بە گۆڕان , تا پێش هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ئەم درۆو دەلەسانە درێژەى كێشا , بەڵام ئەنجامى هەڵبژاردن دەرى خست ئەو ژمارانەى ئەوان ووتویانە زۆر دوورە لە ڕاستیەوە , بۆیە وەستاندیان , وا جارێكى تر و لەم كۆنگرەیەدا لە زمانى تاڵەبانى و جێگرە نەخۆشەكەیەوەكۆسرەت ڕەسوڵەوە هەمان قەوانى سواوى پێشوو لێ درایەوە كە دەرگاى یەكێتى كراوەیە بە ڕووى ئەو كەسانەى گۆڕانن و دەگەڕێنەوە ناو یەكێتى و ئەوەى بیستومە بڕیار دراوە لەمەو دوا گرنگى زیاتر بدەن بەم مەسەلەیە , ئەوەتا لە ووتارەكەى كۆسرەتدا كە لە كۆنگرەدا خوێندیەوە داوا دەكات گۆڕانەكان بگەڕێنەوە بۆ ناو یەكێتى و بەیەكەوە یەكێتى هەستێنینەوە ,وا دەزانێ گۆڕان حەبى ڤیاگرایە تاڵەبانیش ئەوەى دوپات كردوە كە ماڵە گەورەكە دەرگاكانى كراوەیە بۆ هەمویان , ئیتر نازانم ئەم عافواتە شمولى ئێمەش ئەكات یان نا ,بەزەییم بەمانەدا دێتەوە ئەمانە گەیشتونەتە ئاستێك كە خۆشیان گاڵتەیان بە خۆیان دێت , بەڵام چى بكەن ناچارن بۆ شاردنەوەى عەیبەكانى خۆیان ئەبێت هەر ئەمە بكەن , ئەمەش هەر بۆ شاردنەوەى عەیبەكانى خۆیانە و سەرقاڵ كردنى ئەندامانى جەلالیەكانە , گۆڕان خوازێك گۆڕان خواز بێت قەت جارێكى تر ئامادە نیە بێتەوە ناو ئەو لەشكرە دزو گەندەڵ و خاوەن فایلە كە پیاو شەرم دەكات خاوەن فایلێك یان دزوگەندەڵێك لێپرسراوى بێت یان سەركردایەتى و مەكتەب سیاسیەكەى بێت , قەت باوەڕ ناكەم كەسێك بەڕاست گۆڕان خواز بێت جارێكى بگەڕێتەوە ناو ئەو ماڵەیەى دزو گەندەڵ و فایلدارەكان كلیلى دەرگاكەیان بە دەستە , ئەوەى خەم خۆرى ئەم میللەتە بێت گوێ بە عافواتى ئەم جەلالیانە نادات , ئەوان با واز لە ئێمە بهێنن و خەریكى خۆیان بن, نازانم عافواتەكەیان چەندە و شمولى كێ ئەكات , بەڵام كەس پێویستى پێ ى نیە , تازە خەم خۆرانى ئەم میللەتە گۆڕان ماڵى گەورەى ئەوانە نەك ماڵێك دزو گەندەڵ و فایلدار لێپرسراوى بن عافواتى خۆتان بۆ خۆتان و ئێمە نامانەوێ ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست