کوردستان به‌ره‌و رزگاریی و سه‌ربه‌خۆبوون، یان به‌ره‌و تهفروتوونهبوون و له‌نێوچوون...؟!
Monday, 08/10/2012, 12:00
سه‌میناری مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، له رۆژی 16.9.2012 داتێبینیی:
ئه‌م سه‌میناره له ناوه‌ندی کوردیی له گه‌ڕه‌کی کرۆیتسبێرگی شاری به‌رلین پێشکێشکرا. سه‌میناره‌که به وتووێژێکی چڕوپڕه‌وه له‌کاتی 18ی ئێواره‌وه تا20:30 درێژه‌ی کێشا. ئاماده‌بووان نێزیکه‌ی 50 که‌سێک ده‌بوون و، زۆربه‌ی زۆریان له‌پرسیارکردن و بیروباوه‌ڕ ده‌ربڕین و پێشنیازکردندا، چالاکانه به‌شدارییان کرد. زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی سه‌مینار، خه‌ڵکی باکوور و رۆژاوای کوردستان بوون. چه‌ند کوردێکی باشووریش هاتبوون. ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێش بوو ئه‌وه‌بوو که کوردی رۆژهه‌ڵاتی تێدا نه‌بوو. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، 3 - 4 له‌لایه‌نگرانی یه‌کێتییی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بیندران. وه‌ک باسیشکرا، پارتی بهدهستوپێوهندهکانی خۆی گوتبوو که نابێ بچن بۆ گوێگرتن. شایه‌نی باسه، مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز بهکوردییهک قسه‌یده‌کرد که پتر به‌لای شێوه‌زاری باکووردا ده‌شکایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌جۆرێک بوو که هه‌موو که‌سێک به باشیی تێیده‌گه‌یشت. به‌ڕێز هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی، وتووێژه‌کانی به‌ڕێوه‌برد. ئه‌مه‌ش ده‌قی سهمینارهکهیه، که بۆ بڵاوکردنه‌وه ئامادهیکردووه:
لیژنه‌ی رێکخستنی سه‌مینار له‌به‌رلین
****************************
به‌شدارانی به‌ڕێزی سه‌مینار،
هه‌موو لایه‌ک به‌خێرهاتن و سه‌رچاوان...
به‌ڕێزینه:
وه‌ک ده‌زانن، له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا، له‌لایه‌ن هێنده‌ک رامیارانی کورد و چه‌ند بیانییهکیشهوه، باسی" سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان" ده‌کرێ و هێنده‌ک که‌س هه‌ن ده‌بێژن :ئێستهباشترین کاته‌بۆ راگه‌هاندنی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان، به‌ڵگه‌شیان ئهوهیهکهدهوڵهتهداگیرکهرهکانی کوردستان، چۆنکهلهنێو خۆیاندا زۆرناکۆکن و باری نێوخۆییی ده‌وڵه‌ته‌کانیان ناجێگیره‌و پێوهندییشیان بهدهرهوهزۆر خراپه، ئه‌گه‌ر کورد بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان بده‌ن، ئه‌وا ئه‌م داگیرکهرانهناتوانن په‌لاماری کوردستان بده‌ن. دیارهئهوانهی ئه‌م قسه‌یه‌ده‌که‌ن، مه‌به‌ستیان هه‌ر باشووری کوردستانهکهبارودۆخێکی تایبه‌تیی هه‌یه، نه‌وه‌ک هه‌موو کوردستان. بۆنموونه، یه‌کێکی وه‌ک ژه‌نه‌ڕاڵ جی. گارنه‌ر کهکۆنهدیپلۆماتێکی ئه‌مریکایی ناسراو وشارهزایهکی رامیاریی و سوپایی یه، گوتی:"ئه‌مریکا نایه‌وێ کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌ربه‌خۆییی کوردستان رابگههێندرێ و، ببێتهکارێکی کراو، ئه‌و ده‌مه ئه‌مریکا دانده‌نێ پێیدا" .گارنه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی وه‌ک هێزێکی دڵ بۆ ئه‌و کوردانه کرد کهدهبێژن"سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان مافی ره‌وای کورد و ئاره‌زووی هه‌موو کوردێکه، به‌ڵام جارێ کاتی نه‌هاتووه".ئه‌م به‌ڕێزانه، کاتی داخۆیانیکردنی سه‌ربه‌خۆییی دیاریی ناکه‌ن، که‌ده‌شێ له‌مڕۆوه بێ تا ڕۆژی په‌سلان(قیامه‌ت) .
به‌ڕێزینه:
ئامانجی ئه‌م سهمینارهئهوهیه، لهوهبکۆڵینهوهبزانین ئایا ئه‌م باسی سه‌ربه‌خۆبوونه، یان سهربهخۆکردنه، که‌له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن هێنده‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردهوههاتووهتهکایه، به‌ڕاستیی هه‌ستکردنی ئه‌و کهسانهیهبهوهی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا هه‌لومه‌رجێکی له‌بار هاتووهتهپێشهوهو، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان سه‌رده‌گرێ، یان ئهمهبۆ ئامانجێکی دیکه‌یه‌و ، بۆ ترساندنی داگیرکه‌رانه‌و ، تا چ هه‌ندازه‌یه‌ک داگیرکه‌ران ده‌ترسێنێ. له‌به‌ر ئهوهبهپێویستی ده‌زانم چه‌ند پرسیارێک بخهمهبهردهم ئاماده‌بووان، تا ببنهکهرهسهی وتووێژکردن له‌سه‌ر باسه‌که:
به‌ڕێزینه:
جارێ با بپرسین تا بزانین، ئایا پێویسته کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێ؟ باشه، ئه‌گه‌ر پێویسته، بۆچی سه‌ربه‌خۆییی بۆ کوردستان شتێکی پێویسته؟ چۆنکهکهسانێک هه‌ن ده‌بێژن، زه‌مانی ده‌وڵه‌ت دروستکردن به‌تایبه‌تیی ده‌وڵه‌تی ناسیونال به‌سه‌رچووه‌و ئه‌وه‌تا ئه‌وروپاییه‌کان یه‌کێتییی ئه‌وروپایان دروستکردووه.بۆچی ناکرێ کوردستان له‌سنووری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا بمێنێته‌وه‌و، کورد داوای مافی هاووڵاتێتیی بکه‌ن له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا؟ سه‌یر ئهوهیهئهوانهی ده‌بێژن"سه‌رده‌می دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ناسێونال به‌سه‌رچووه"، هه‌ر خۆیانن که‌به‌هه‌موو هێزی خۆیان و ته‌نانه‌ت به‌زۆری له‌شکر و خوێنڕێژیی، دهوڵهتهناسێونالیستهکانی خۆیان ده‌پارێزن و پشتگیریی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ناسێونالی سه‌ر بهرژێمهکانی خۆیان ده‌که‌ن. یه‌کێتییی ئه‌وروپاش نهبووهبههۆی ئه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ و سنوور و حکوومه‌تی یه‌کێک له‌م دهوڵهتانهلهوی دی‌دا بتوێته‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌یه، ئایا یه‌کێتییی ئه‌وروپا تا که‌ینێ دهردهبا و به‌چ ره‌نگێک سه‌رده‌گرێ؟ قه‌یرانی یورۆ له‌م دواییه‌دا، هێنده‌ک کونوکه‌له‌به‌ری ئه‌م یه‌کێتییه‌ی ده‌رخستووه. بۆیه، ئێمهلێرهشدا، پاش ئه‌وه‌ی پرسیاری سه‌ره‌وه‌مان کرد، با مافی ئه‌وه به‌خۆمان بده‌ین، پرسیارێکی دیکه بکه‌ین و بێژین:
با وا دابنێین سبه‌ینێ کوردستان سه‌ربه‌خۆ بوو، ئایا سه‌ربه‌خۆییی کوردستان ده‌بێته‌هۆی ئازادیی و یه‌کسانیی و به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵکی کوردستان؟ ده‌شێ هه‌ر له‌م گومانهوهبێ که هێنده‌ک کورد هه‌ن ده‌بێژن" ئه‌گه‌ر کوردستان نه‌بوو به‌ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکراتیی وه‌ک سوێد و دانیمارک " ئه‌وا ئه‌وان ئه‌و کوردستانه‌یان ناوێ".
بهبیڕوڕای من ئه‌م پرسیار و گومانهلهجێی خۆیاندان. بۆچی؟چۆنکهههموو ده‌زانین گه‌لێک نه‌ته‌وه‌و گه‌ل هه‌ن، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌ن، به‌ڵام گه‌له‌کانیان ئازاد نین ، هه‌ر بۆ نموونهچین و کووبا و گه‌لانی ئاره‌ب و ترک و فارس و گهلهپسوڵمانهکانی دیی، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌و گهلانهئازادن؟ ئه‌مه‌ش لهبهرئهوهیهکهسهربهخۆیی بۆ خاک و سنووره، نه‌ک بۆ ئازادییی خه‌ڵکی نێو ئه‌و سنوورانه.
به‌ڵگه‌نه‌ویسته، گه‌لێکی ئازاد، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ، ده‌توانێ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی دابمه‌زرێنێ. هه‌ر بۆ نموونه، پاش رووخانی رژێمی سۆڤێت، گه‌لێک له‌و گه‌لانه‌ی له‌سنووری یه‌کێتیی سۆڤێتدا ده‌ژیان و رزگاریان بوو بوو له‌داگیرکاریی رووس، توانییان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست بکه‌ن، لێ چۆنکهگهلهکانیان ئازاد نه‌بوون، رژێمه‌کانیان هه‌ر وه‌ک رژێمی سۆڤیتی جاران بهدیکتاتۆرێتیی مان، به‌ڵام لهچیکۆسلۆفاکیا، که‌دوو گه‌لی چیک و ده‌وڵه‌تی سلۆفاک هه‌بوون، هه‌ردوو ئازاد بوون، هه‌ر یه‌که‌یان بڕیاریدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بنیاتبنێ و وێ ده‌مێ، بێ شه‌ڕ و هه‌را بوونهدهوڵهتی چیک و سلۆفاک.ئه‌وه‌ش ده‌زانین کهکرواتستان و کۆسۆڤۆ که‌به‌شێک بوون له دهوڵهتییۆگۆسلافیای جاران، هه‌روه‌ها خوارووی سۆدان، پاش خوێنڕێژییه‌کی زۆر، ئه‌وجا توانییان ببن به‌ده‌وڵه‌ت.
که‌واته، ئازادیی زۆر گرنگتر و کاراترهلهسهربهخۆیی.چۆنکه، وه‌ک گوتم، ئازادیی بۆ خه‌ڵکه‌و سه‌ربه‌خۆیی بۆ خاک و وه‌ڵاته. لێره‌دا ده‌شێ بپرسین تا بزانین ، ئایا کورد ده‌توانێ ئازاد بێ له‌ژێر سایه‌ی دهوڵهتهداگیرکهرهکانی کوردستاندا، کهدهسهڵاتدارهکانیان ئاماده‌نین ئازادیی به‌گه‌له‌کانی خۆیان رهواببینن، چ جایهکی به‌کورد؟دیاره، کورد ناتوانێ به‌ئازادیی بژی له‌نێو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆییش نه‌کا و ، خۆی به‌هاووڵاتی بزانێ، چۆنکهمافی هاووڵاتێتیی ته‌نێ له‌ژێر سیسته‌مێکی دێمۆکراسیی ته‌واودا داوا ده‌کرێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، کورد ناتوانێ له‌ڕێی گرتنه‌به‌ری رێ و شوێنی دێمۆکراسیی و دهنگدانهوهلهنێو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا بگاتهئازادیی. گه‌لۆ، ئه‌گه‌ر بێژین کورد داخوازیی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییی نه‌کا، به‌ڵکو ته‌نێ بخوازێ مانی خۆی وه‌ک کورد و، مانی خاکه‌که‌ی وه‌ک کوردستان که‌هه‌زاران ساڵهلهسهری ده‌ژی، بپارێزێ، ئایا ئه‌وه‌ی پێده‌کرێ؟. ئه‌گه‌ر به‌رسڤی ئه‌م پرسیارهبه" نا " بوو، لێ، کورد ویستییان وه‌ک کورد بژین و نهتوێنهوهو، خاکه‌که‌یان وه‌ک کوردستان بمێنێته‌وه‌و نهبێتهئارهبستان و ترکستان و فارسستان، ئه‌وا خۆیایهکهبهناچاریی ده‌بێ جیاکردنه‌وه‌ی خاکی کوردستان له‌م دهوڵهتانهکارێکی ره‌وا و پێویست بێ.چۆنکهههموو که‌س و هه‌موو گه‌لێک مافی مانی هه‌یه.که‌واته، سه‌ربه‌خۆبوون بۆ کوردستان تاکههۆیهک و تاکهڕێیهکهبۆ مانه‌وه‌ی کورد وه‌ک کورد و، پاراستنی خاکه‌که‌ی وه‌ک کوردستان.چۆنکه، تا کوردستان به‌شێک بێ له‌م ده‌وڵه‌تانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژێکیش بێ، ئه‌م دهوڵهتانهسیستهمێکی دێمۆکراتیشیان هه‌بێ، کهئهوهزۆر زهحمهتهوابێ، ئه‌و کاته‌ش، هیچ کوردێک ناتوانێ، رێ لهئارهب و ترک و فارس بگرێ کهبچنهکوردستان و له‌کوردستان بژین و کاربکه‌ن و ببنه‌خاوه‌ن ماڵ و زه‌وی و زار و زمانی خۆشیان به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنن و بهرهبهرهخۆیان بکهنهزۆرینهو کورد بکه‌ن به‌که‌مینه. هه‌ر بۆنموونه:ئێستهکهگوایهههرێمی کوردستانی ئێراق (سێ ستانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک)که‌به‌نێو فیدڕالییه، له‌ماوه‌ی 2003 وه‌تا ئه‌وڕۆ کهئهیلوولی 2012 یه150، 000 سه‌ت و په‌نجا هه‌زار ئاره‌ب هاتوونهتهههرێم و له‌وێ نیشته‌جێبوون.گوندێکی وه‌ک ئهنکاوهی هه‌ولێر، کراوهبهشوێنێک کهدیانهئارهبهکان له‌هه‌موو لایهکهوهرووی تێده‌که‌ن و نیشته‌جێ ده‌بن و، رێ ناده‌ن به‌هیچ کوردێک له‌وێ نیشته‌جێ ببێ.
دیاره بێگانه له هه‌موو شوێنێکی جیهاندا هه‌ن و له‌و شوێنانه‌ش نیشته‌جێ ده‌بن و، له‌گه‌ڵ کاتدا دهبنهخهڵکی ئه‌و شوێنانه.ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ ئهوهبخهینهبهرچاو، کاتێک بێگانهدهچنهخاکی ده‌وڵه‌تێکه‌وه، ئه‌و دهوڵهتهدهتوانێ به‌پێی قانوون و نهریتنامه، ناچاریان بکا زمانی ئه‌و دهوڵهتهفێرببن و، ئه‌گه‌ر به‌پێویستی زانی، رێنادا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و بێگانانهلهیهک شوێندا بژین، تاکو نهبنهکهماتییهکی سنووریی. بۆ وێنه: به‌ملوێن ئه‌ڵمانیی هه‌ن، پاشنێوی پۆلۆنییان پێوه‌یه(که‌به" سکی" ته‌واو ده‌بێ، وه‌ک مارینسکی) کهبوونهتهئهڵمان و خۆیان بهئهڵمانیی ده‌زانن.له‌ئه‌مریکاش به‌ملوێن که‌س هه‌ن کهنێویان ئه‌ڵمانیی یه، که‌چی به‌زمان و خۆناسین بوونهتهئهمریکایی.به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان که‌ده‌وڵه‌ت نییه، ناتواندرێ هیچ رێ و شوێنێک بۆ بێگانه‌ی ئاره‌بی ئێراق دابنرێ، چۆنکهههرێم بهشێکهلهئێراق. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌بۆ دواڕۆژ که‌کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم لێێ بێخهمن و لێی به‌رپرسیارن.
جا ئێسته ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌ی خاکی کوردستان لهدهوڵهتهداگیرکهرهکانی کوردستان، بۆ پاراستنی کورد و پاراستنی خاکه‌که‌ی که کوردستانه، کارێکی ره‌وا و مافێکی مرۆڤدۆستانهبێ، ده‌شێ بپرسین بزانین، که‌ینێ ئه‌وه ده‌کرێ و ئه‌و هێزه، یان ئه‌و هێزانهکێن که ئه‌وه‌ده‌که‌ن؟.
لیره‌دا کهبێینهسهر پرسیاری"که‌ینێ؟ "، واتهکاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان که‌ینێ یه؟ بێگومان ئه‌و راگهیاندنهلهدهرفهتی له‌باردا ده‌کرێ. له‌به‌رئه‌وه، ده‌بێ بپرسین، ئایا ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی هه‌تا ئێستا بۆ کورد ههڵکهووتون کهسهربهخۆییی کوردستان رابگههێنێ، به‌کار هێندراون بۆ گهیشتنهئهوه؟و، ئایا بوونی ده‌رفه‌تی گونجاو، بێ بوونی هێزی گونجاو که‌ڵکی ده‌بێ؟.
ئه‌گه‌ر ئێمه وازبهێنین له‌هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی کهلهسهتهی رابوردوودا که‌وتنه‌ده‌ستی کورد، وه‌ک ده‌رفه‌تی هه‌ره‌سهێنانی ئیمپڕاتۆرێتیی ئۆسمانیی و شانشینیی قاجارییی ئێران، له‌ئه‌نجامی جه‌نگی یه‌که‌میی جیهانییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی جه‌نگی دووه‌می جیهانیی که‌پێنج ساڵ درێژه‌یکێشا، خۆ ناتوانین له‌هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌ساڵی 2003 دا، به‌حکوومه‌ت و له‌شکر و پۆلیس و پارله‌مانییه‌وه، به‌هیچ جۆرێک چاویی خۆمان بگرین. به‌ڕاستی ئهوهدهرفهتێکی مێژوویی بوو بۆ کورد کهسهربهخۆییی خۆی رابگههێنی، یان هیچ نه‌بێ، وه‌ک بهندهپێشنیازم کرد بۆ کاک مه‌سئود بارزانی ومام جه‌لال تاله‌بانی، که‌ئه‌گه‌ر داخوازیی سه‌ربه‌خۆیی ناکه‌ن، با هیچ نه‌بێ ئه‌نفال و چه‌کی کیمیایی و تاوانباریی ده‌وڵه‌تی ئێراق بکهنهبهڵگهو پێ له‌سه‌ر ئهوهدابگرن کهباشووری کوردستان ببێتهپارێزگه (پرۆتێکتۆرات/ محمیه)یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵ، پاش ئهوهراپرسێتیی تێدا بکرێ بۆ ده‌ستنیشانکردنی چاره‌نووسی کورد.لێ، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو حیزبه‌که، پارتی و یه‌کێتیی، له‌جیاتی ئه‌وه، چوون ئێراقی هه‌ره‌سهێناو و داڕزاو و نهماویان دروستکرده‌وه، به‌حکوومه‌ت و له‌شکر و پارله‌مان و پۆلیس و ئابووریی و دیپلۆماسیی و به‌ده‌ستوورێکی نهزانانهرێکخراو و ده‌سه‌ڵاتی ئاره‌بی شیئهوهو، 40%پتری خاکی باشووریان خستهدهنگدانهوهکهئهمه9 ساڵههێشتا نه‌ک هه‌ر کێشه‌ی ئه‌و خاکهداگیرکراوانهچارهسهرنهکراوه، به‌ڵکو کێشه‌ی پێشمه‌رگه‌و نه‌فت و گاز و بودجه‌و گه‌لێک کێشه‌ی دیکهههر وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه.حکوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ست لهگۆنان درێژتر، کهوتووهتههاوار هاوار، به‌ده‌ست حکوومه‌تی ئێراقه‌وه، که‌سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌کوردییه‌کان، به‌ده‌ستی خۆیان دایانمه‌زراندووه و، ئێسته‌ش به‌شدارن له‌و حکوومه‌ته‌دا.
هێژای گۆتنه، کاک ئه‌دنان مفتی، کۆنهسهرۆکی پارله‌مانی هه‌رێم، له‌وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو" گوتی:
رووداو: ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌عێراقدا دروستبووه، کورد چهندهخهتاباره؟عه‌دنان موفتی: ناکرێ به‌یه‌ک رسته وه‌ڵامی ئه‌وه بدرێته‌وه، له‌هه‌ندێ ته‌وه‌ردا خه‌تامان هه‌یه، له‌مامه‌ڵه‌دا یه‌ک هه‌ڵوێستیمان نه‌بوو، له‌که‌رکووکدا دوو ئاسایش هه‌بووه‌و دوو ئیدارهههبووه، هه‌ندێ جار له‌کاتی خۆیدا هه‌نگاوی پێویست هه‌بووه‌و نه‌نراوه، ئه‌مه‌ش خهتاکهیه، 2003 هه‌ندێ شت هه‌بوون که‌ئه‌و کات ده‌کران، ئێمهپێمانوابوو ناکرێن و ئێستاش هه‌موومان باجی ئه‌وه‌ده‌ده‌ین.
رووداو: مه‌به‌ستت ئهوهیهلهکهرکووک یه‌ک نه‌بوون؟عه‌دنان موفتی: ته‌نیا له‌که‌رکووک نه‌بووه، پێمانوابوو ناکرێ دوو هه‌نگاو له‌و سنوورهبچینهپێشهوهو ئه‌گه‌ر وابکه‌ین دنیا خراپ ده‌بێ، ئهوهههڵهبوو، مه‌به‌ستم ئهوهنییهپاساو بهێنمه‌وه‌و موزایهدهبکهین، منیش ئه‌و کات پێموابووهکهناکرێ.که‌چی ئێستا کهههڵیدهسهنگێنین ده‌بینین ئه‌و کاتهههڵهمان کردووه‌و باجه‌که‌شی قورس بووه‌و ئیستا باجه‌که‌ی ده‌ده‌ین. دووه‌م هه‌ندێ ههڵهههیهرهنگهئهوهندهپهیوهندی بهکوردهوهنهبووبێ به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌ئاڵۆزی دۆخی عێراق خۆیهوهههیهو بڕیار وه‌رگرتن له‌عێراق ئاسان نییه.حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له2006هوهیهکخراوهتهوه، به‌ڵام که‌به‌کردار یهکنهخراوهتهوهئهوهکهمتهرخهمییهو کاریگه‌ری هه‌بووه‌له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و زۆر شتی دیکه‌ش، بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کان و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق هه‌موو ئهوانهههڵهبوون. له‌ناو خۆشمان‌دا ئه‌و دیموکراسیه‌ی ههمانهنهمانتوانیوهوهک دامهزراوهبیچهسپێنین و وه‌ک پێویست موماره‌سه‌ی ئه‌و دیموکراسییهنهکراوهچونکهفهرههنگی دیموکراسیمان نییه.
رووداوی رۆژی 24.05.2012 "چاپی ئه‌وروپا"
هه‌ی له به‌رت مرم کاک ئه‌دنان، به‌ڵام له‌پاش باران کهپنهک که‌ڵکی نییه.
به‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ کهحیزبهکوردییهکان وه‌ک لهدانپێدانانهکانی کاک ئه‌دنان مفتی دا به‌ڕۆنی دیاره، به‌رپرسیاری یه‌که‌من له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی که کورد تێیکه‌وتووه.که له‌ئه‌نجامی نه‌زانیی و ناکۆکیی ودوژمنایهتیی یه‌کدیی و بێهه‌ڵوێستیان، نه‌ک هه‌ر نه‌یانهێشت کورد له‌و دهرفهتهمهزنهسووت وه‌ربگرێ، به‌ڵکو کوردستانیان توندوتۆڵ‌تر بهستهوهبهئێراقهوه.ئه‌گه‌رنا، ئه‌ز کهرامیارنیم، به‌ڵکو که‌سێکی ساده‌و ناحیزبیم، رۆژی9/10ی نیسانی 2003 که‌ئه‌مریکا په‌لاماری ئێراقی دا، ده‌ستبه‌جێ بهفاکسێک کاک مه‌سئود و مام جه‌لالم لهوهئاگادار کرد، که‌نابێ پێش مارینزه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ون و نابێ له که‌رکووک و موسڵ بکشێنه‌وه. به‌ڵام هه‌ر رۆژێک دوای ئهوهلهکهرکوکیش و مووسڵیش کشانه‌وه‌و ئارهبههاوردهکانیش هه‌ر له‌شوێنی خۆیاندا مانه‌وه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌م 9 ساڵه‌شدا، به‌هه‌زاران خێزانی دیکه‌ی ئاره‌ب هاتوونهتهنێو کهرکووکهوهو ئه‌و کوردهکهرکووکیانهی کهسهددام ده‌ریکردبوون و پاش رووخانی رژێمی سه‌ددام، ، گه‌ڕانه‌وه‌بۆ که‌رکووک ، هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین، بێ ئاو و بێ کارڤا و بێ هیچ خزمه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی و، کاک ئه‌دنان موفتیش ده‌بێژێ، " ئێسته‌ش هه‌موومان باجی ئه‌وه‌ده‌ده‌ین". راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، رهشوڕووتهکهرکووکییهکان باجی کاروکرده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتیی ده‌ده‌ن، که‌کاک ئه‌دنان یهکێکهلهوان، لێ ئه‌و باجه‌ی که‌کاک ئه‌دنان و بنه‌ماڵه‌که‌ی داویانهچییه، تکایهبا بفه‌رمووێ و باسیبکا بۆمان. با بزانین خۆی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی لهچییان که‌مه و له‌چیدا زیان گهیشتووهپێیان ...؟به‌شکو لهخێرهومهندان پیتاکێک کۆبکهینهوهبۆیان. دوای ئه‌مه که‌کاک ئه‌دنان، ده‌ڵێ هه‌ڵه‌بووه‌و باجه‌که‌ی زۆر قورس بووه، باشهئهو به‌رپرسیارێتییه‌ی کهخستوویانهتهسهرشانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م زیانهگهورهیهی له‌کورد و خه‌ڵکی کوردستانیان داوهچییه؟ده‌فه‌رموون با باسی بکه‌ن.کاک ئه‌دنان و ئه‌وانی دیش ده‌زانن ئه‌گه‌ر رامیارێکی ئه‌وروپایی و ته‌نانه‌ت کارمه‌ندێک هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر بچووک بکا چی به‌سه‌ر دێ؟
بێجگه له‌مه‌ش، ئه‌مه‌ی کاک ئه‌دنان به‌هه‌ڵه‌ی داده‌نێ، زۆر جێی گومانه و ناکۆکه له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحدا که له یه‌کێک لهوتووێژهکانیدا گوتی:"ئێمه همانتوانی که‌رکووک بخه‌ینه‌ژێر ده‌ست خۆمان، و بیکهینهکاری کراو (ئه‌مری واقیع)به‌ڵام نه‌مانکرد، ویستمان رێی قانوونی بگرین".
شایه‌نی باسه، سه‌ربه‌خۆییی کوردستان، وه‌ک ئارمانجێک له پرۆگرامی هیچ حیزبێکی کوردیی ئه‌وڕۆدا نییه، نهلهباشوور، نهلهباکوور، نهلهرۆژههڵات، نهلهرۆژاوا. ئه‌م حیزبانه، هه‌رچه‌نده وشه‌ی "کوردستان"یان کردووه به‌پاشکۆی نێوی حیزبه‌کانیان، به‌ڵام هه‌موویان حیزبی ئێراقیی و ئێرانیی و ترکیایی و سوریایین. سه‌رکرده‌کانیشیان، به‌ده‌می خۆیان ، شانازیی بههاووڵاتێتیی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه ده‌که‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر جاروبار باسی" بڕیای چاره‌نووسی کورد" بکه‌ن، ده‌بێژن، ئه‌و بڕیاره و ئه‌و چاره‌نووسه، ده‌بێ له‌سنووری ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که‌دا ده‌ستنیشانبکرێ و له‌و سنوورهجیانهبێتهوه. زۆر سه‌یره، ژنێک که‌به زۆری دارێ به‌شوو درابێ، پێیبگوترێ" ههرهبڕیاری چاره‌نووسی خۆت بده، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و بڕیاره‌ت له‌سنووری ماڵی مێرده‌که‌تدا بده‌یت و له‌و ماڵهدهرنهچی".
ئه‌و قسه‌یه‌ی کهدهگۆترێ" سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ئاره‌زووی هه‌موو کوردێکه"، به‌لای منهوهزۆر جێی گومانه.خۆ ئه‌گه‌ر وای دابنێین که‌ئاره‌زووی هه‌موو کوردێکیش بێ، ئه‌وا به‌دڵنییاییه‌وه، ئه‌و ئارهزووهنهبووهبهداخوازییی حیزبه‌کوردییه‌کان، چ جایهکی داخوازیی جه‌ماوه‌ری کورد.چۆنکهدهربڕینی داخوازیی جه‌ماوه‌ریی، رێ و شوێنی ئاشکرای خۆی هه‌یه، بۆ وێنه: به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی ده‌زگه‌ی راگه‌یاندنی گشتیی، وه‌ک وتاری نێو رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و ئینته‌رنێت. له‌هه‌مووشی گرنگتر خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ریی و گوێڕایهڵنهکردنی باژێرڤانییهبهرامبهر به‌داگیرکه‌ران بۆ ده‌رخستنی ئه‌و داخوازییه.ئاشکرایه، نهلهرابوردوو و نهلهئێستهدا، هیچ جارێک نهبووهخۆپێشاندانێکی چه‌ند هه‌زار که‌سیی، ئه‌ز نابێژم سهتههزار که‌سیی، یان نیوملوێنیی، نهلهوهڵات(کوردستان)ونهلهدهرهوهی کوردستان، له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ساز کرابێ و، به‌شدارانی ئه‌و خۆپیشاندانانهدرۆشمی سه‌ربه‌خۆییی کوردستانیان هه‌ڵگرتبێ و داوای سه‌ربه‌خۆییی کوردستانیان کردبێ و چڕاندبێتیان:" کوردستان، سه‌ربه‌خۆ، داگیرکه‌ران، بۆ ده‌ره‌وه". باشه، بابێژین، له‌به‌شه‌کانی کوردستانی داگیرکراوی ترکیا و ئێران و سووریا، کورد نا‌وێرن ئه‌و باسهبکهن و ئه‌و داخوازییهبخهنهڕوو، له‌ترسی کوشتن و گرتن، ئه‌ی خۆ له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و له‌باشووری کوردستان ده‌توانن ئه‌و کاره‌بکه‌ن، که‌چی نایکه‌ن. لێ، هه‌ر رۆژهنا رۆژێک خه‌ڵک دێنهسهرشهقام و داخوازیی زێترکردنی مووچه‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشهپیشهیی و تایبه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن.
بێگومان ئه‌و داخوازییانهرهوان و زۆریش ره‌وان، به‌ڵام یه‌ک جاریش چییه، تا ئه‌وڕۆ، خۆپیشاندانێک بۆ سه‌ربه‌خۆییی کوردستان نه‌کراوه.له‌ئه‌وروپاش، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانێک کرابێ تا ئه‌وڕۆ، یان هه‌ر بۆ کڕووزاندنهوه و گله‌یی بووه، که‌کورد زۆرلێکراون، یان بۆ داخوازییی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد بووه‌له‌لایه‌ن دهوڵهتهداگیرکهرهکانی کوردستانه‌وه" به‌شێوه‌یه‌کی دێمۆکراسیی". به‌ڕاستی زۆر سه‌یره، مرۆڤ له‌دیکتاتۆر و تۆتالیتێر، داخوازییی "چاره‌سه‌ریی دێمۆکراسییانه"بکا!!!.
پاش ئه‌وه‌ش ، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییی کوردستان ـ وه‌ک ده‌بێژن ـ ئاره‌زووی هه‌موو کوردێک بێ ـ که‌به‌لای منهوهوا نییه‌ـ دیاره‌ئه‌و کێشهیهبهههموو خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌رده‌کرێ.واتهبهیهک حیزب و دوو حیزب و دهحیزب و، ئه‌م سه‌رکرده‌و ئه‌و سه‌رکرده‌و، ئه‌م رێبه‌ر و ئه‌و ئه‌میر و، ئه‌م سکرتێری گشتیی و ئه‌و رێکخه‌ر، جێبه‌جێناکرێ.ئه‌وه‌ش ده‌بێ بزانین ئه‌گه‌ر ژماره‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی راسته‌قینه‌ی حیزبه‌کوردییه‌کان کۆ بکه‌ینه‌وه‌و بیکهینهسێ جا، وه‌ک له‌ماتماتیکدا باوه، هێشتا ئه‌و ده‌مه‌ش نابێته%ی سه‌رجه‌می ژماره‌ی کورد و خه‌ڵکی کوردستان. کورد ئه‌وڕۆ له‌جیهاندا له50 ملوێن تێپه‌ڕیوه. جا ههرچهندهکێشهی کورد به‌م حیزبانهچارهسهر ناکرێ، به‌ڵام رهنگهبتوانن ببنههۆکارێک بۆ رێخۆشکردن به‌ره‌و ئه‌و چاره‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر واز لهخۆپهرستیی و پاوانخوازیی و کهسایهتیپهرستیی و ئه‌ز ئهزیی و گه‌نده‌ڵیی بهێنن و له‌ژێر میچێکی نه‌ته‌وه‌ییدا کۆببنه‌وه‌و خه‌ریکی کاری رامیاریی بن و کاری له‌شکریی له‌کاری رامیاریی جیا بکه‌نه‌وه‌و بیسپێرن به‌له‌شکرێکی یه‌کگرتووی په‌روه‌رده‌کراو به‌بیری نیشتمانپه‌روه‌ریی و وڵاتپارێزیی و، سهرکردهیهتییهکهشی به‌ده‌ست جه‌نه‌ڕاڵێکی نا حیزبیی و نهتهوهییهوهبێ و، به‌فه‌رمانی هیچ حیزب و بنه‌ماڵه‌و ده‌سته‌یه‌ک نهکهوێتهجووڵه.به‌ڵام ئایا ئه‌م حیزبانهئهوهدهکهن ؟.
ئێستهلێرهدا پرسیارێکی گرنگ دێته‌کایه‌وه:
ئایا سه‌ربه‌خۆییی کوردستان هه‌ر مانای ئه‌وه‌یه که تۆ قه‌واره‌یه‌کی خاکییت هه‌بێ و له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌تێک و کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه داننرابێ پێیدا؟ واته، ئایا سه‌ربه‌خۆیی، گرێداییبوونه به‌ناسینی ئه‌و قه‌واره‌یه‌وه له‌لایه‌ن بیانیی و زلهێزه‌کانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابێ، که‌وا نییه، ده‌بێ بزانین چینی ماوتسی تۆنگ، ساڵانی ساڵ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزی هه‌بوو، که‌چی دهوڵهتهسهرمایهدارهکان و کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دانیان نه‌نابوو پێیدا، به‌ڵکو دانیان ده‌نا به‌رژێمی چان کای چیکدا، چۆنکهچان کای چیک هه‌ڤاڵبه‌ند و گوێڕایه‌ڵی خۆیان بوو. هه‌روه‌ها کۆماری ترکه‌کانی قوبرس کهئهمهچل ساڵی تهواوهسهربهخۆیه، به‌ڵام بێجگهلهدهوڵهتی ترک، هیچ ده‌وڵه‌تێکی دیکهبهرهسمیی نه‌یناسیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌وڵه‌ته و سه‌ربه‌خۆیه. لهمهشهوهئهم پرسیاره‌ی خوارهوهدێتهگۆڕێ:
ئه‌م سێ ستانهی کهنێویان ناوهههرێمی کوردستانی ئێراق و نیوه‌ی راستینه‌ی باشووری کوردستان نییه‌و، ئه‌مه21 ساڵهلهژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیی دایه، ئایا ئه‌م ههرێمهسهربهخۆ نییهلهبارهی رامیاریی و دیپلۆماسیی و کو‌لتووریی و، ته‌نانه‌ت لههێندهک لایه‌نی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه؟ ئه‌وه‌تا گه‌لێک له‌کۆمپانیا نهفتدهرهێنهرهکانی جیهان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان گرێبه‌ند ده‌به‌ستن، نه‌ک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێراق، وهکئیکس موبیل و شیفرۆن و تۆتال و گازیرۆم و ، نێزیکه‌ی بیست ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌و گچکهکۆنسڵخانهیان له‌هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه. سه‌فیره‌کان و رامیاره‌کانی دهوڵهتهگهورهکان وه‌ک به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکاو رووسیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و سوێد و... هتد، فڕکان فڕکانیانهبۆ لای سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتیی و، هه‌رێم حکوومه‌تی خۆی و له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی خۆی و پۆلیسی خۆی و ئاسایشی خۆی و پارله‌مانی خۆی و چه‌ند زانستگه‌یه‌کی خۆی و پێوه‌ندییی رامیاریی و دیپلۆماسییی ناڕه‌سمیی خۆی هه‌یه وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌رچی به‌ڕه‌سمیی وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ هێشتا نه‌ناسراوه.باشهئهو ههنگاوانهچین که‌ئه‌م قهوارهکوردییهتا ئێستا له‌ماوه‌ی 21 ساڵی ژیانیدا ناونی بۆ رێخۆشکردن به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی دانپێدانراو؟.
که‌ئه‌م پرسیاره‌مان کرد ده‌بێ لێره‌دا بپرسین: ئایا دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق، به‌هه‌موو داوودهزگهکانییهوهلهلایهن پارتی و یه‌کێتیی و حیزبه‌کوردییه‌کانی دیکه‌ی ئێراقه‌وه، هه‌نگاوێک بوو به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ؟ ئایا په‌کخستنی به‌رهه‌می کشتوکاڵیی و ئاژه‌ڵیی و، هاندانی جۆتکاران و دانیشتووانی گونده‌کان بۆ بهجێهێشتنیی پیشه‌که‌یان و رووکردنهشارهکان و راگرتنیان به‌ئه‌ندام لهحیزبهکانیاندا به‌مووچه‌ی مانگانه‌و، ئه‌وه‌ش بۆ زۆرکردنی ئه‌ندامانی خۆیان و به‌ربه‌ره‌کانی یه‌کدیی، نه‌ک به‌ربه‌ره‌کانیی داگیرکه‌ر و، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه تهفروتوونهکردنی سه‌رمایه‌ی کشتوکاڵیی و ئاژه‌ڵیی و ناچاربوون به‌هێنانی هه‌موو بژێوێکی رۆژانهلهئێران و تۆرانه‌وه، ته‌نانه‌ت شێلم و توور و کاهوو و گێزه‌ر و ماست و په‌نیر و ته‌ڕه‌تیزه و خواردنی کاتبه‌سه‌رچوو، که‌وه‌ک ژه‌هر وایه بۆ گیانی مرۆڤ، ئایا ئهمانهههنگاوێکن بۆ بناخه‌دانانی ژێرخانی ئابوورییی کوردستان، که‌به‌بێ ئه‌وه، هه‌موو باسێکی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان قسه‌یه‌کی بێجێیه، چۆنکهسهربهخۆییی رامیاریی گرێداییی سه‌ربه‌خۆییی ئابوورییه. ئه‌مه‌ی که له‌باشووری کوردستان روویداوه، به‌ڕاستی کارهساتهکارهسات.
باشووری کوردستانی جاران، که‌خۆم له‌وێ له‌دایکبووم و سه‌رده‌می منداڵیم له‌وێ به‌سه‌ربردووه، وڵاتێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر بوو، هیچ پێویستی بهدهرهوهنهبوو.هه‌موو پێدڤییهکی بژێوی رۆژانه‌ی تێیدا به‌رهه‌مده‌هێنرا.حیزبحیزبێنهو شه‌ڕی کوردکوژیی(ببوورن :براکوژیی)ئه‌و کوردستانهبهپیتهئاوهدانهبهرههمهێنهرهی کردهوڵاتێکی بێ به‌رهه‌می مشه‌خۆر، که‌وشه‌ی "مشه" و "مووچه"هه‌ردووکیان له‌باره‌ی زمانهوانییهوهیهک بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه و به‌مانای"ده‌م چه‌ورکردنه".سه‌رنچ: وشه‌ی " مشه" (به‌مانای "چه‌ور"دێ.بڕوانهوشهی "مه‌شکه" هه‌روه‌ها وشه‌ی "مڵومووچ").
بێجگه‌له‌مه‌ش، بارودۆخی خوێنده‌واریی و زانستیی، زۆر دواکه‌وتووه.چه‌ند زانستگه‌یه‌کی بیانیی له‌هه‌رێمدا هه‌ن که‌خوێندن تێیاندا به پاره‌یه‌کی زۆره‌و به زمانی ئینگلیزییه‌و له‌وێ وه‌ک بیستوومه، خوێندکارهکوردهکان که‌منداڵانی چینی ده‌ستڕۆیشتوون، پێیان شهرمهبهکوردیی قسه‌بکه‌ن. 21 ساڵهحکوومهتی هه‌رێم هه‌وڵی نهداوهئهلفوبێیهکی یه‌کگرتوو بۆ زمانی کوردیی دابنێ، که‌کوردی هه‌موو لایه‌کی کوردستان له‌نووسینی یه‌کدی بگه‌ن، ئه‌مه، چ جایهکی زمانێکی دیوانیی(ره‌سمیی)، که‌له‌پاڵ شێوه‌زاره‌کاندا هه‌موو کوردێک فێری ببێ.
ده‌سته‌یه‌کیش له‌م دواییه‌دا په‌یدابوون، که‌که‌سانی ههمیشهسهرخۆش و قومارکه‌ر و کهونهپهرست و کۆنهمارکسیی نوێپسوڵمان و کوڕی رۆژیان تێدایه، "هێڵی سۆر"یان داناوه‌بۆ به‌کارهێنانی تیپی لاتینیی بۆ زمانی کوردیی، کهئهمهخۆی له‌خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌و تاوانه.مرۆڤ ده‌توانێ بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ، به‌ڵام که‌بوو به‌هه‌ڕه‌شه، دهبێتهتاوان.خۆ ئه‌گه‌ر کورد حیزبحیزبێنهرۆژی نهگهیاندایهبهم رۆژه ره‌شه، ده‌بوو ئهوانهبدرانایهبهدادگه. هه‌ر لێره‌دا ده‌بێ بێژم کهگونجاوترین رێنڤیس بۆ زمانی کوردیی رێنڤیسی لاتینییه، له‌شێوه‌ی بیرازکراودا. ئه‌وانه‌ی دژ به‌و رێنڤیسهن بۆ زمانی کوردیی، یان لهگهوجێتی و نهزانییهوهئهو قسه‌یه‌ده‌که‌ن، چۆنکهپێیان وایهکهئهو تیپانه‌ی فارس و ئاره‌ب به‌کاریان ده‌هێنن، لهئاسمانهوههاتوونهتهخوارێ بۆ نووسینی قورئان، نازانن که‌ئه‌و تیپانهلهبنهڕهتدا له‌پێش ئیسلامه‌تیدا هه‌بوون و تیپی ئارامیی بوون که‌زمانی کۆنی ئایینی جووله‌که‌کان بووه و پێش جل ساڵ ئه‌مه‌م باسکردووه. خۆ ئه‌گه‌ر لهگهوجێتییهوهنهبێ، ئه‌وا دوژمنایه‌تییه‌کی راسته‌وخۆی زمانی کوردیی یه، وه‌ک دوژمنایه‌تیکردنی پیرۆزمهندییهکانی دیکه‌ی کورد، بۆ وێنه:مارشی کوردستان(ئه‌ی ره‌قیب) و ئاڵای کوردستان و ئایینهکۆنهکانی کورد و ساز و ئاوازی مووزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیی.
ئه‌وجا نه‌ک ئاستی زانست به‌جارێک هاتووه‌ته‌خواره‌وه، به‌ڵکو ئاستیی ده‌ستپێشکه‌ریی خۆکه‌سیی(شخسی)بۆ هێنانه‌بوونی کار له‌لایه‌ن خهڵکهوهیهکجار نزمه.ده‌ڵێن به‌هه‌زاران ملیۆنێر هه‌ن له‌هه‌رێم، به‌ڵام پاره‌کانیان ناخهنهبنیاتنانی کارگه‌و فابریقهو شوێنی په‌یداکردنی کاره‌وه، به‌ڵکو پاره‌کانیان بهبیانییهکانی ئێران و تۆران ده‌ده‌ن بهوام (قه‌رز) به‌نیازی سووت وه‌رگرتن.و ئه‌وانیش به‌زۆریی پاره‌کانیان ده‌خۆن و حکوومه‌تیش لهمهبێدهنگه.راستهخهڵکهکهش هه‌موو چاویان لهوهیهحکوومهت دایانمه‌زرێنێ به‌مووچه‌ی مانگانه، چۆنکهسهرمایهی ئه‌هلیی سه‌ربه‌خۆ و ناحیزبیی به‌ده‌گمه‌ن خراوه‌ته‌کار.ئه‌مه‌ش هه‌لێکی باشی داوه‌ته‌ده‌ست هه‌ردوو حیزبهدهسهڵاتدارهکه، بۆ ئه‌وه‌ی کهمووچهخۆران لهوانهههڵبژێرن کهسهربهخۆیانن.ئه‌وی سه‌ر به‌حیزب نه‌بێ، یان نه‌یه‌وێ حیزبییه‌ک بکاتههاوبهش(شریک)ی کاره‌که‌ی خۆی، به‌ختی یه‌کجار که‌مه، یان هه‌ر نییه.له‌قوتابخانه‌کاندا په‌روه‌رده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی پێڕه‌و ناکرێ.نێوانی حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیشتمانیی رێکنه‌خراوه.ته‌نانه‌ت ئه‌و رێکه‌وتنه، گوایهستراتیژییهی که‌پارتی و یه‌کێتیی پاش چه‌ند ساڵێک له‌یه‌کدی کوشتن ، پێکیانهێناوهزۆر زۆر په‌ڕپووت و خاوه و هه‌مووشتێکه، ستراتیژیی نه‌بێ، چۆنکهئهو رێکهوتنهرێکهوتنی دووکه‌سه، نه‌ک دوو حیزب، که‌ساڵانی ساڵ بهدوژمنایهتیکردنی یه‌کدیی په‌روه‌رده‌کراون و له‌یه‌کتریان کوشتووه.
ئه‌وه‌تا تێکچوونی نێوان کاک مهسئوودبارزانی و نووری مالیکی ئه‌وه‌ی به‌ڕۆنی پێشاندا، کهپێوهندیی ئه‌م دوو حیزبهدهسهڵاتداره چه‌ند رفۆک و قرچۆکه، ههرچهندهبهدهمی خۆیان ئهمهباس ناکه‌ن.
جێ سه‌رنجه، ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی ئه‌مساڵ(واتهلهپانزهی مانگی حوزهیرانهوهتا نێوه‌ڕاستی ئهیلوول)که‌جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌رلین بوو، له‌پێشدا له‌نه‌خۆشخانه‌و ئه‌وجا لهههرهگرانترین هوتێلی ئه‌ڵمانیا (هوتێل ئادلۆن)نیشته‌جێ بوو، وه‌ک هاوبیرێک کهتاکسیهاژۆرهلهبهرلین گێڕایه‌وه، به‌ڕێکه‌وت پیاوێکی کورد و خێزانه‌که‌ی بردبوو بۆ ئه‌و هوتێلهو له‌وێ پێیگوتبوون که‌ئه‌و هوتێلهیهکجارگرانه، کابراش بهپێکهنینهوهپێیگوتبوو: "کاکهئێمهوهک میوان ده‌چین بۆ لای سه‌رۆک مام جه‌لال و ، هه‌ر له‌و هوتێلهدوو نهۆم بهکرێگیراوهبۆ میوانان به‌خواردن و خزمه‌ته‌وه".ئێستهباواز لهوبهێنین کهدوکتۆر و ده‌رمان و خزمه‌ت و خواردن و خواردنه‌وه‌ی میوانان، پتر له‌سێ مانگ چه‌ند ملوێن یورۆی "بێ نرخی" تێچووه‌و، ته‌نێ سه‌رنج بۆ ئهوهرابکێشن که‌له‌م ماوه‌یه‌دا، نهدهزگهی راگه‌یاندنی گشتیی ئه‌لمانیا وتووێژێکیان له‌گه‌ڵ تاله‌بانی کرد و، نهکانسلهر، یان سه‌رکۆماری ئه‌لمانیا سه‌ردانێکیان کرد، و نهمالیکی سه‌فه‌رێکی به‌رلینی نایهبهرخۆی بۆلای تاله‌بانی، تا پاداشی هه‌ڵوێسته‌که‌ی مام جه‌لال بداتهوهکهرێی نه‌دا حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی بڕووخێ.دیاره‌ئه‌و سهرلێنهدان و بهتهنگهوهنههاتنهی کهلهئهلمانیا رووبه‌ڕووی تاله‌بانی بووه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش رووبه‌ڕووی مه‌سئوود بارزانی بووه‌وه، کهچهندجار هاتهئهلمانیا. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بێژین که‌ئۆباما، تاله‌بانی به‌شایسته‌ی سهرکۆمارییی ئێراق نه‌زانیوه، چۆنکهپێیگوتووهشوێنهکهی خۆت بدهبهئهللاویی.دڵنیام له‌وه‌ی کهتالهبانی زاتی ئه‌وه‌ی نهکردووهبهئۆباما بێژێ"ده‌تۆیش شوێنه‌که‌ی خۆت بدهبهجۆرج بۆش".
بێ جێ نییهلێرهدا، پاش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و هه‌موو فریاکه‌وتنه‌ی مام جه‌لالمان کرد، باسێکی کورتی به‌ته‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی دوکتۆر که‌مال فوئادیش بکه‌ین، پاش ئه‌وه‌ی ساڵانی ساڵ له‌خزمه‌ت رێبازی تاله‌بانی و یه‌کێتیی دا بوو، کهنهخۆشیی په‌کی خست، ماوه‌ی چه‌ند مانگێک هه‌وڵمدا بزانم له‌چ نه‌خۆشخانه‌یه‌که، به‌ڵام هاوڕێ حیزبییه‌کانی نێونیشانی نه‌خۆشخانه‌که‌یان نه‌ده‌دا پێم.دوایی به‌ڕێز هۆشه‌نگ ئۆسمان ســهبری، له‌یه‌کێک له‌وانه‌ی کهئهندامێکی کۆنی یه‌کێتیی یه، نێونیشانی نه‌خۆشخانه‌که‌ی سه‌ندبوو، چۆنکهئهوکهسهکارێکی بههۆشهنگ کهدهرمانسازه(سیدلی)له‌به‌رلین هه‌بوو، ناچار بوو بوو ئادرێسه‌که‌ی بداتێ.کههۆشهنگ منی ئاگادار کرد، پێکهوهچووین بۆ لای کاک که‌مال، که‌سی لا نه‌بوو.نهخۆشهوانهکهگوتی هه‌ر کچه‌که‌ی دێ بۆ لای. د. که‌مال له‌سه‌ر چارپایه‌کی نزم راخرابوو.ده‌ست و پێی ناتوانێ بجوولێنێ، خواردنی به‌شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد ده‌درێتێ. به‌ده‌گمه‌ن دۆستان و ناسیاوان ده‌ناسێته‌وه‌و، زۆر به‌زه‌حمه‌ت یه‌ک دوو وشه له‌ده‌می دێته‌ده‌ره‌وه.هۆشه‌نگی نه‌ناسییه‌وه.که‌زۆر لهدهوچاوی نێزیک بوومه‌وه‌و گوتم کاک که‌مال تۆ چۆن من ناناسیته‌وه؟.ماوه‌ی دوو خوله‌ک بێده‌نگ بوو، ئه‌وجا گوتی: "به‌شیر موشیر".منی هاوڕێی شه‌ست ساڵه‌ی به‌هۆی بهشیریستێتی یهوهناسییهوه.به‌ڕاستی زۆر به‌زه‌ییم پێیدا هاته‌وه.ئه‌و رۆژهکهچووین بۆ لای کاک که‌مال، هه‌ر ئه‌و رۆژهمام جه‌لال گهیشتبووهبهرلین. ئه‌م هه‌واڵه‌م لهحهمهسالح جومعهبیست که‌خه‌ڵکی رۆژاوای کوردستانه و یهکێکهلهدهستوپێوهنهکانی پارتی و ئه‌لمانه‌کان به"هێر گوومه" بانگی ده‌که‌ن.
پیره‌مێرد گوتویه‌تی:
ره‌سم و ئایینی زه‌مانه وایه له رۆژی ره‌شدا، کێ به‌وه‌فایه؟سه‌یر ئهوهیهبیرۆکهیهک له‌نێو سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌کاندا دروستبووه، ده‌بێژن "رۆژی شه‌ڕی چه‌کداریی نه‌ماوه. رۆژ رۆژی رامیاریی و وتووێژه".خۆزگه وابووایه. راستییه‌که‌ی نازانم، ئهمهلهههلپهرستییهوهیه، یان لهنهزانییهوهیه، یان له‌باوه‌ڕه‌وه‌یه.هه‌رچی چۆنێک بێ، داگیرکه‌رانی کوردستان، هه‌تا ئه‌وڕۆ کهئهوڕۆیه، ده‌ستیان له‌به‌کارهێنانی چه‌ک ههڵنهگرتووهلهدژی کورد. ئه‌و قسه‌یه‌ی کاک مه‌سئوود بارزانی ده‌یکا و ده‌ڵێ: "باوی چه‌ک به‌کارهێنان نه‌ماوه"و" باو باوی وتووێژه" له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆیدا ناکۆکهکهگۆتی: "مالیکی به‌نهێنیی بهئهفسهرهکانی خۆی گوتووه، په‌له‌مه‌که‌ن، جارێ ئارام بگرن تا فرۆکه‌ی ف16 دێ بۆمان له‌ئه‌مریکاوه، ئه‌و ده‌م کورد له‌هه‌ولێر ده‌رده‌که‌ین".ئه‌ز باوه‌ڕ ده‌که‌م مالیکی ئه‌و قسه‌یه‌ی کردبێ.ئه‌مه‌ش مانای وایه، باوی چه‌ک ماوه. جا لێره‌دا ئه‌و پرسیارهدێتهپێشهوهکهدهبێ له‌کاک مه‌سئوود بکرێ که‌فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، ئایا پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ڕاستیی بۆ به‌ره‌نگاریکردنی په‌لامارده‌رانی کوردستان ره‌خت و پڕ چه‌ک و ئاماده‌کراوه؟
به‌ڕێزینه:
ئێسته‌که که‌مێک باسی کار و کرده‌ی پارتی و یه‌کێتیمان کرد، به‌پێویستی ده‌زانم باسێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بکه‌م، که‌گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی به‌رهه‌ڵستکارانی باشووری کوردستانهبهرامبهر به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم.ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێژم کاتێک کاک نه‌وشیروان مسته‌فا کهوتهرهخنهگرتن له‌حیزبه‌کان و جووڵه‌ی خۆ جیاکردنهوهلهیهکێتیی، من ئه‌و هه‌نگاوه‌ی کاک نه‌وشیروانم به‌به‌ردێکی گهورهداناکهخستیهگۆمی مه‌نگی حیزبحیزبێنهو بنه‌ماڵه بنهماڵێنهوهلهکوردستاندا و ئه‌وه‌بوو وتارێکی دوورودرێژم له‌و بارهیهوهنووسی بۆ پشتگیریی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی. لهسهمینارێکیشدا که‌له‌شاری بۆن (رۆژاوای ئه‌ڵمانیا)رێکخرابوو بۆم ، باری سه‌رنجی خۆم به‌نێوی "گۆڕیننامه" وه‌بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی باری سه‌قه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد و کردنی بهکۆمهڵگهیهکی ئازادیخوازی یه‌کسانیخوازی باژێرڤانیی، بێ دڵڕاگرتنی هیچ لایه‌نێک خسته‌ڕوو. هه‌رده‌بێ بۆ مێژووش ئهوهباسبکرێ، که‌ماڵپه‌ڕی"کوردستانپۆست" پێش هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و پاش ئه‌وه‌ش ، بۆ ماوه‌ی ساڵێک پشتگیریی لایه‌نگرانی گۆڕانی کرد.نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی باشووری کوردستانیش ماوه‌یه‌ک لایه‌نگریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کرد.ئه‌مانه‌و، ئه‌وه‌ی که‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خهڵکهکهلهدوو حیزبهگهورهکهبێزار و ناهومێدبوون و، ئه‌وه‌ش که‌ئه‌و که‌سه‌ی به‌رده‌که‌ی فڕێدایهگۆمهمهنگهکهوهکاک نه‌وشیروان بوو، که‌یه‌کێک بوو له‌خۆیان و، وه‌ک ئاره‌به‌کان ده‌بێژن" وشهد شاهد من اهلها" له‌به‌رئه‌وه، بێجگهلهکهسانی سه‌ربه‌خۆ، ژماره‌یه‌کی باش له‌یه‌کێتی جیابوونه‌وه‌و چوونه‌پاڵ گۆڕان. له‌ئه‌نجامدا 26 که‌س له‌پاڵێوراوانی گۆڕان چوونهپارلهمانهوه.به‌ڵام به‌داخه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌ییی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وه نهچووهدهرهوه. کێشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له‌نێوخۆدا کێشه‌یه‌کی چینایه‌تییه و چینی هورده‌بۆرژوای کورد که له‌ژێر رکێفی چینی هوردهبورژوای ئاره‌ب و ترک و فارسدایه، جڵه‌وی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیی گرتووه‌ته‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش کارێکی وای کردووه، که‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌باری ره‌وانیی و باوه‌ڕ به‌خۆیی و داهێنانهوهکۆڵهوار کردووه‌و کردوویه‌تی بهکۆمهڵگهیهکی کهمبوێر و بێ زات لهدهستپێشکهرییداو، بووهبهکولانهی گه‌نده‌ڵیی و حیزبحیزبێنهو هۆز هۆزێنه و ژنکوژیی. کێشه‌که‌ش به‌ره‌و ده‌ره‌وه. کێشه‌ی خاک و سنووری نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیایی کوردستانی داگیرکراوه.گۆڕان، نهلهههڵبژاردنی ههڤاڵبهندهکانیدا له‌نێوخۆی هه‌رێمدا سه‌رکه‌وتوو بوو، نه‌به‌ره‌و ده‌ره‌وه.چاکهئهوهبزانین که‌هه‌ر که‌سێک و هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک و هه‌ر حیزبێک و ته‌نانه‌ت هه‌ر ده‌وڵه‌تێک، که‌له‌هه‌ڵبژاردنی ههڤاڵبهندهکانیدا کهوتهههڵهوه، سه‌رکه‌وتوو نابێ. ئه‌م جۆرهههڤاڵبهندییهی گۆڕان ، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانێ له‌راپه‌ڕینی 17ی شوباتدا خۆی به‌خاوه‌ن بکا و به‌ره‌و رێی راست و سه‌رکه‌وتن بیبا به‌ڕێوه، وه‌ک راپه‌ڕینێکی به‌شخوراوان به‌رامبه‌ر به‌سیسته‌مێکی بنه‌ماڵه‌یی و حیزبیزبێنهی گه‌نده‌ڵ که‌هه‌موو حیزبه‌کان به‌شدارن تێیدا، نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌که‌مته‌رخه‌می گۆڕان، ئاڕاسته‌ی راپهڕینهکهوا بڕوا کهگوایهئهمهههمووی تۆڵهسهندنهوهیهکهلهپارتی به‌ته‌نێ و، ئه‌مه‌ش به‌شکاندنی داروپهنجهرهی مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی له‌سلێمانی و ئه‌وانیش وه‌رامی به‌ردهاویشتنی چهندمێرمنداڵێکی به‌شخوراوی له‌ژیان بێزار بهگوللهبدهنهوه و خوێنیشیان به‌فیڕۆ بڕوا.
ههڤاڵبهنده ریشییهکانی گۆڕان خۆیان کردهدهمڕاستی راپه‌ڕیوه‌کان و نێوی مێژوویی به‌رده‌رکی سه‌رایان کرد به"مه‌یدانی ئازادیی"بهچاولێکهریی ئاره‌ب. ته‌نانه‌ت که‌کچێکی گه‌نجی هه‌ڵبه‌ستوان چووه‌سه‌ر دوانگهکهو ده‌ستیکرد به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌که‌ی بۆ ئازادیی ژنان و دژ به‌داگیرکه‌ریی کوردستان، ریشداره‌کانی هه‌ڤاڵبه‌ندی"گۆڕان"به"ئهللاهوئهکبهر"هێنایانهخوارهوهو له"مه‌یدانی ئازادیی" ده‌ریانکردو، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌گۆڕان بوون له‌وێ، نقه‌یان له‌ده‌م ده‌رنه‌هات. ئه‌مانه‌م لهئینتهرنێتدا به‌چاوی خۆم دیت و کاتی خۆشی ئه‌م شتانه‌م لهفێس بووکهکهمدا باسکرد و، تفونهحلهتی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌م کرد.
بهمجۆرهگۆڕان هیچ سووتێکی لهههڤاڵبهندهکانی نێوخۆ وه‌رنه‌گرت.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، ههڤاڵبهندهناگونجاوهکانی گۆڕان، سووتیان وه‌رگرت لێی و، ئه‌وجا خۆیان له‌گۆڕان دوورخسته‌وه‌و لووس و باریک چوونهوهپاڵ ههڤاڵبهندهکۆنهکهیان.ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که، گۆڕان له‌به‌رخاتری وان، چاوی لههێندهک شت پۆشیبوو. وه‌ک لهچککردنهسهر کچهبوێژهکانی که‌ی ئێن ئێن. به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ش، ده‌بوو گۆڕان ئهوهبخاتهبهرچاوی که‌رژێمی ئێراق و هه‌موو رژێمهداگیرکهرهکانی دیی، هیچ کاتێک ئاماده‌نین ههڤاڵبهندێکی به‌هێز وه‌لاوه‌بنێن له‌به‌رخاتری گۆڕان که گۆڕانهێندهی پارتی و یه‌کێتیی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان به‌هێز نییه. قسه‌ی خۆشی داگیرکه‌ران و بانگێشتنیان بۆ رێکخه‌ری گۆڕان و، سه‌ردانیان لهمهڵبهندهکهی له‌سلێمانی، مانای گۆڕینی رامیاریی داگیرکه‌ران نییه به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد و کوردستان.گۆڕان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ به‌ڕاستیی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌قه‌تی کورده‌واریی دا گۆڕانێکی راستینهدروستبکا، نابێ ئه‌و ههڵانهدووبارهبکاتهوه که‌پارتی و یه‌کێتیی کردوویانه‌و ده‌یکه‌ن و کوردی به‌دبه‌ختیش باجهقورسهکهی ده‌دا، نه‌ک کاک ئه‌دنان مفتی و هه‌ڤاڵه‌کانی. گۆڕان ده‌بێ رێیه‌کی نوێ بگرێ، با دڵی ئه‌م و ئه‌ویش بیه‌شێ لێی.رامیاریی، نهکۆنهرک و کینه‌و نهدڵڕاگرتنی دژبه‌ره. گۆڕان پێویستهکێسهی مانه‌وه‌ی خاک بهچارهسهرنهکراویی و بهداگیرکراویی، بهئیراقچێتیی پارتی و یه‌کێتیی و حیزبه‌کانی دیکهوهببهستێتهوهو، هه‌وڵی ئهوهبداکهههزاران که‌س، نه‌ک هه‌ر له‌که‌رکووک و مه‌نده‌لیی و شاره‌بان و...هتد، به‌ڵکو له‌هه‌موو باشوور و بهخدادیشدا بێنێته‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای رزگاریی خاکهداگیرکراوهکان بکا. چۆنکهکهکێشهی خاک چاره‌سه‌ربوو، ئه‌وجا کێشه‌ی نه‌فت و گاز و بودجه‌و پێشمه‌رگه‌و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی سیسته‌می وڵاتبهڕێوهبردنیش به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چێ و چاره‌سه‌ر ده‌بن و دهبنهههنگاوێک بۆ رزگاربوونی باشوور له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێراق.
که‌ی ئێن ئێن کارێکی باش ده‌کا کههێندهک لهنادادپهروهریی نێو هه‌رێم پێشانده‌دا و باس ده‌کا.، به‌ڵام ده‌بێ شان به‌شانی ئه‌وه‌ش باسی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی به‌زۆر سه‌پێندراوی ئاره‌ب و داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کوردستان به‌سه‌ر کورد دا بکا.ئه‌وده‌م گۆڕان دهبێتهبزووتنهوهیهکی جه‌ماوه‌ریی و نه‌ته‌وه‌ییی پشتپێبه‌ستراو، ئه‌گه‌رنا له"منداڵێکی یه‌کێتیی" له‌باوک تووڕه‌بوو" ده‌چێ.
کورت و کرمانجی له‌کاتی ئێستادا، ههرچهندهدهرفهتێکی ده‌ره‌کیی باش هه‌یه، به‌ڵام له‌نێوخۆدا :ژێرخانێکی ئابووریی و رۆشنبیریی و جڤاکیی و له‌شکریی و ره‌وانیی، کهرێخۆشکهربێ بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، به‌جۆرێ که‌بتوانێ خۆی بژێنێ و، خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تی دهرهوهرابگرێ و، لهئهنجامداکارکردێکی وای هه‌بێ که، له سنوورێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڕه‌سمیی بناسرێ، هێژ چێنه‌بووه.
ئه‌مه‌ش مانای ئهوهنییهکهئێدی له‌گه‌ڵ کات، چه‌ند قه‌واره‌یه‌کی کوردستانیی له‌شێوه‌ی ئۆتۆنۆمیی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی و فیدڕاڵیی دروستنابن، ده‌بن.به‌ڵام ئه‌و جۆرهقهوارانهناتوانن نه‌ته‌وه‌ی کورد لهتوانهوهو ئاوه‌کیی بوون بپارێزن و خاکه‌که‌ی وه‌ک کوردستان بهێڵنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه، هه‌موو قسه‌کردنێکی رامیاران و که‌سانی دیکه‌ی کورد له‌باره‌ی ئهوهوهکهئهگهر حکوومه‌تی ئێراق داخوازییه‌کانی کورد به‌جێ نه‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وا کورد له‌ئێراق جیا ده‌بنه‌وه، هه‌مووی بۆ ترساندنی داگیرکه‌رانی ئێراق و به‌تایبه‌تیی نووری مالیکی و لایهنگرهکانێتی. به‌ڵام، نه‌نووری مالیکی و، نه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیی که‌هاوکار و هاونیازی نووری مالیکین، له‌و ههڕهشانهناترسن، چۆنکهدهزانن سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌کوردییه‌کان، گه‌لێک له‌نووری مالیکی و هاوده‌نگه‌کانی ئێراقیترن.خۆ ئه‌گه‌ر جارێ چاو لهدهستکردنهوهلهکورد بپۆشن، لهبهرئهوهیهکههێشتا خۆیان به‌ته‌واوه‌تیی کۆنه‌کردۆته‌وه، ئه‌گه‌رنا کاتێک هێزی له‌شکریی پڕچه‌کیان هه‌بێ، رێ به‌بوونی هه‌رێم، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستهینادهن و دهستوورهکونوکهلهبهردارهکهش، که‌کاتی خۆی زۆر ره‌خنه‌م گرت لێی، به‌جۆرێک دهستکاریدهکهن که کورد هیچ بیانوویه‌کیان نه‌مێنێ و ئه‌و دهمهکوردستان دهکهوێتهبهرمهترسیی نه‌مان. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر کورد جله‌وی کاری خۆیان له‌حیزبه‌کان بستێننه‌وه‌و بیخهنهدهست خۆیان، و به‌مێشکێکی رۆشنکراو به‌بیری ئازادیی و یه‌کسانیی بیبه‌ن به‌ڕێوه، ئه‌وا هیوای ئه‌وه‌ده‌بێ که‌نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ره‌و ئازادیی و کوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بچن.ده‌رفه‌تیش قات نه‌بووه، جارجار هه‌ڵده‌که‌وێ، به‌ڵام جارجاریش ده‌ڕه‌خسێندرێ، ئه‌گه‌ر هێزی له‌بار هه‌بوو، ئه‌و هێزهلهبارهئێستهنییه، ده‌بێ بهێندرێتهبوون.
جارێکی دی به‌خێرهاتن و سوپاس بۆ گوێگرتنتان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست