کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات وداروده‌سته‌که‌ی له‌ووشه‌ی شه‌هید ناگه‌ن

Sunday, 27/02/2011, 12:00




پرسیار...  بۆده‌سه‌ڵات بۆچی هه‌رکوردێك یان پێشمه‌رگه‌ێێك به‌ده‌ستی به‌عــــــس ده‌کوژرا به‌ شه‌هید ناوده‌برا ؟ هه‌ڵبه‌ته‌ نه‌ك هه‌رئێمه‌ به‌لکوهه‌موو دونیاش ئه‌زانێت به‌کام خوێنرژێنراو‌ ئه‌وترێت شه‌هید ، ئێوه‌ش له‌کاتی پێویستدا به‌کاری دێنن بۆ مه‌به‌ستێك وئێســتا له‌ هه‌مـوو  رۆژێك زیاترملله‌ت درکی پێده‌کات وله‌خشته‌ناچێت سه‌روه‌ت وسامانی بدزن وخـــوێنیشی بدزن وبیکه‌نه‌ ریکلام بۆمانه‌وه‌تان ،تازه‌ دادتان نادات په‌نای بۆ به‌رن وبلێن(ئه‌م ئه‌زمونه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هێدانه‌) ئه‌زانم مه‌ستی ده‌سه‌ڵات ودۆلارن وله‌یادتان کردوه‌ وناچارم به‌یادتان بهێنمه‌وه‌ ،به‌و کوژراوه‌ ده‌وترێت خوێنی برژێت له‌کاتی به‌رگریدا له‌خاك و وگه‌ڵ وشه‌ره‌ف وکه‌رامه‌تی وسه‌روه‌ت وسامانی ملله‌ت که‌ئێوه‌ی به‌ناوکورد ده‌ستان لــه‌ هیچیانی نه‌پاراستوه‌ وسڵتان لێ نه‌کردۆته‌وه‌ تائمرۆوله‌به‌دبه‌ختی ئێوه‌ش هه‌ر ئمرۆ 68 لـه زانایان وپیاوی ئاینی هه‌ولێرله‌ به‌یانامه‌ێێك کوژراوانی ده‌ست ئێوه‌ش به‌شه‌هید داده‌نــێن و ئێوه‌ش بێ به‌ش له‌به‌هه‌شتی خودای گه‌وه‌ره‌ ، په‌یامه‌که‌ی مامۆستایانی ئاین به‌راشـــکاوانه‌ ئه‌تانخاته‌ خانه‌ی دوژمنی خاك وگه‌ڵ وهه‌روه‌هاش ملله‌ت ناویان به‌شه‌هید ده‌بات وپـــــیش ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ش شه‌هیدانی تریش له‌یاد ناکات سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ وسه‌رده‌شت عوسمان وئه‌وانه‌ی که‌هێشتا ماون وله‌ ژیاندان وچاوه‌رێن خوێنیان به‌ده‌ستی ئێوه‌ی ناباك برژێت وگــــــه‌ڵای
ته‌مه‌نیان هه‌ڵوه‌رێنن وووشه‌ شه‌هید بخه‌ینه‌ پیش ناوه‌کانیان ، له‌کۆتایی با له‌یاد نه‌که‌م چۆن ماف به‌خۆتان ده‌ده‌ن مورته‌زه‌قه‌ی خۆتان ناونێن پێشمه‌رگه‌ ، ئه‌ی ئه‌مه‌ سوکایه‌تی نیــــــه‌  وبه‌ئاشکرا ئه‌م ناوه‌ پیتۆزه‌ له‌که‌دار ده‌که‌ن ، پێشمه‌رگه‌ به‌رگری له‌ خاك وخوێنی گــــــه‌ڵ ده‌کات نه‌ك بۆچه‌ند به‌ردێك وچه‌ند شوشوێێکی شکاو خوێنی مناڵ ولاوان له‌شه‌قامه‌کانی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی برژێنن وهه‌رئێوه‌شن بێ رێزی به‌شه‌هیدان ده‌که‌ن مـــــوچه‌ی سه‌رکرده‌ی شه‌هیدی بۆ ده‌برنه‌وه‌ ته‌حسین شاوه‌یس که‌وه‌ك ئێوه‌ ده‌ستی سووره‌ به‌خوێنی سه‌دان کورد.......




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە