جه‌لال په‌شیمان بۆته‌وه..
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
1339 بینراوە
(
گشت ووشه‌کانی مێژوو ده‌له‌سه‌یه گه‌ر به خوێن نه‌نوسرابێت).... موزه‌فه‌ر نه‌واب
پێش ماوه‌یه‌ک تاڵه‌بانی بڕیاریدا 15 ملیۆن دیناری ببه‌خشێته ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به دانه‌بڕواو له‌قه‌ڵه‌م دران، بڕیاره‌که‌ی تاڵه‌بانی بووه جێگه‌ی ناڕه‌زایی زۆرینه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له پاش پڕۆسه‌ی ئه‌نفال چوونه ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ر خۆشیان به‌و پێشمه‌رگانه‌یان ووت بڕۆن ته‌سلیم ببنه‌وه، زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان به (دابڕاو) له‌قه‌ڵه‌م دران، ته‌نانه‌ت خودی تاڵه‌بانی له مه‌راسیمی به‌خشینی مه‌دالیا به کۆمه‌ڵێک دێرینی سڕبوو، ووتی (ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی دوای ساڵی 1988 ته‌سلیم بوونه‌وه وه‌ک ئه‌و موسوڵمانه به‌ڕۆژوه‌ن که 29 ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بن و کۆتای مانگی ڕه‌مه‌زان به (عه‌ره‌ق) ڕۆژوه‌که‌یان ده‌شکێنن، گه‌رچی مام جه‌لال خۆشی پێش داگیرکردنی سه‌رکردایه‌تی واته پێش ساڵی 1988 سه‌فه‌ری کردبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان !!!! .
هێرۆخانی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی زیندوترین شاهیدی ده‌ست بڵاوی و خۆنه‌ویستی پێشمه‌رگه‌یه ، وه‌ک خۆی له چاوپێکه‌وتنێکدا باسی کرد: له ناوچه‌یه‌کدا بووین نه نان ده‌ست ده‌که‌وت نه ئاو ، پێشمه‌رگه‌کان به یه‌ک ڕیز به‌دوای یه‌کدا مه‌سافه‌یان وه‌رگرتبوو ، منیش ده‌ستم خستبوه پاش که‌مه‌رم ، کاتێکم زانی شتێک خرایه ناو له‌پی ده‌ستم ،که سه‌یری ده‌ستم کرد کولیچه‌یه‌کی تێدایه ، ئه‌و کاته زانیم پێشمه‌رگه‌یه‌ک زانی بووی برسیمه له کاتی گوزه‌رکردنیدا کۆلیچه‌که‌ی خستۆته له‌پی ده‌ستم . ده‌بوایه هێرۆخانیش له‌و دووکه‌رتکردنه‌ی پێشمه‌رگه‌دا به‌تامی کولیچه‌که دوو ووشه‌ی له زار بهاتایه‌ده‌ر.
پاش لێدوانه‌که‌ی تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرین یاخی بووون و بڕیاریان دا گه‌ر ئه‌مان وه‌ک (دابڕاو) حساب بکرێن فه‌رته‌نه‌یه‌ک ده‌نێنه‌وه که تاڵه‌بانیش ده‌سته‌وه‌ستان بێت له چاره‌سه‌رکردنی.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانیش له‌و پۆلێن کردنه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ک (دابڕاو و دانه‌بڕاو) سه‌رسامی خۆی نیشان دا‌و وه‌ک پاشتریش ده‌رکه‌وت (دلێری سه‌ید مه‌جید) داهێنه‌ری بیرۆکه‌ی دابڕاو و دا‌نه‌بڕاوه.
تاڵه‌بانی هه‌ڵگری سیفه‌تی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و شه‌نی خه‌رمانه، له کوێدا ڕۆژ هه‌ڵبێت بۆی ده‌چه‌مێته‌وه و له‌کوێشدا (با) هه‌بێت له‌وێ شه‌ن ده‌کات، با نموونه‌یه‌ک ببێته سه‌نگی مه‌حه‌کی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ کادرو پێشمه‌رگانی خۆی، ساڵی 1987 (خوله‌ی جگه‌ری ناسراو به نه‌به‌ز) وه‌ک سه‌رتیپ ته‌جمید ده‌بێت، کاتێک سه‌رکردایه‌تی بڕیاری لێدانی بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک ده‌دات، جه‌لال داوا له کاک نه‌به‌ز ده‌کات بێته (یاخسه‌مه‌ر) و پێی ده‌ڵیت: تۆم کردوه به مه‌سولی که‌تیبه‌ی هاوه‌ن و ڕاجیمه‌ی سوپای پاسدران، گه‌ر بتوانێت ئه‌م ئه‌رکه به سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجام بده‌یت (به‌شه‌ره‌فم) ده‌تکه‌مه‌وه به (نه‌به‌زه‌که‌ی) جاران، ئه‌ویش به‌ڵین ده‌دات نه‌ک ته‌نها کاره‌که ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵکو قه‌وانی گوله‌کانیش ده‌هێنیته‌وه بۆی، پاش سه‌رکه‌وتنی چالاکیه‌که کاک نه‌به‌ز دێته‌وه لای جه‌لال و پێی ده‌ڵیت من به‌ڵینه‌که‌م وه‌ک خۆی ئه‌نجام داوه‌و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی تۆم وه‌ک خۆت پێشتر سوێندت به شه‌ره‌ف خوارد، مامه‌ش ده‌خه‌نێی و پێی ده‌ڵێت (
ڕۆڵه کوا له سیاسه‌تدا شه‌ره‌ف هه‌یه) واته جه‌لال په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
هه‌ر دوێنی له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا حاجی جه‌لال به غیابی دلێری سه‌ید مه‌جیدو به ئاماده‌بوونی کاک جه‌میل هه‌ورامی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دابڕاوه ڕۆژو شکێنه‌کاندا کۆبۆوه و وه‌ک نه بای دی بێت نه بۆران فوی کرد به گیرفانی له‌بن هه‌ڵته‌کیوی (ی. ن. ک) دا‌و ئه‌مری فه‌رموو: 800 هه‌زار دۆلار سه‌رف بکرێت بۆ 8 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌گه‌ڵ دابین کردنی 10 مۆبیل ته‌له‌فون، ببورن 10 ئۆتۆمۆبیل، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، (
كه‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی شتێكی پیرۆزه‌و ده‌بێت وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان بیپارێزین و ئه‌وانه‌ش كه‌درز ده‌خه‌نه ناو ڕیزه‌كانه‌وه خزمه‌ت به‌ناحه‌زان و دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی ده‌كه‌ن و وتیشی: ئه‌ندامێتی له‌ناو یه‌كێتیدا ئاره‌زوومه‌ندانه‌و وازهێنانیش به‌ئاره‌زووه‌و هه‌ر كه‌سێكیش نایه‌وێت شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌بێت خواحافیزی بێت).
من به‌م ووشانه‌ی تاڵه‌بانی کۆتایی دێنم، ئه‌ی هه‌ر خۆت نه‌بوویت درزت خسته ناو ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌و دابڕاو و دانه‌بڕاوت داهێناو کردنت به دووبه‌ره‌وه و سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و قینیت پیشان دان ، حه‌قیشه یه‌کێتیه‌کان بپرسن ئایا پاڤێڵی کوڕت دوای ئازاد کردنی (تاریق ڕه‌مه‌زان) به ئاره‌زوی خۆی وازی له یه‌کێتی هێناو له به‌ریتانیا له کن (پوری) نیشته‌جێ بوو؟ .
به‌ڵگه‌ی په‌شیمان بونه‌وه‌ی مام جه‌لال:
http://www.knwe.org/kn-htm/News5-5-41.htm
19-5-2009