چەند تێبینیەك لەسەر رونكردنەوەى ڕێكخراوى جیۆلۆجیانى كوردستان كەلەسایتى چاودێر بڵاو كراوەتەوە
Wednesday, 20/01/2010, 12:00
1- لەخاڵى دوەمدا دەڵێ ڕێكخراوەكەمان دورە لەكارى حزبایەتى و بەحزبى بون00000
ئایا سەرۆك و جێگرو ئەندامانى ئەم ڕێكخراوە بەهەڵبژاردن دانراون ؟
یان بەتەوافق(فیفتى بە فیفتى)لەلایەن پارتى و یەكێتى دانراون,بەتایبەتى(محمد حسیب)كە 6 مانگ سەرۆكەو 6 مانگ جێگرە,كە ئەندامى دەستەى باڵاو لق نەبوو0
2- لەخاڵى سێیەمدا دەلێ ژمارەى ئەندامانى لقى سلیمانى و كەركوك 900 ئەندامە بەڵام باسی هەولێرو دهۆك ناكات , ئایا ئەم بەیاننامەیە لەلایەن سەرۆك و جێگرو ئەندامانى ئەم ڕێكخراوە دەرچوە ؟ دواى بەدواداچون بۆمان دەركەت تەنها لەلایەن(محمد حسیب) دەرچووە0
ئایا لەو 900 ئەندامە چەند ئەندام ئەم رێكخراوە بەڕێكخراوی خۆی ئەزانێت؟
ئێمە بەبەڵگەوە دەڵێین 100 جیۆلۆجى ئەم رێكخراوە بەڕێكخراوى خۆى ئەزانێت0
(لەمانگى مایسدا محمد حسیب بەهەموو تواناى خۆى 100 جیۆلۆجى پێ كۆكرایەوە بەسلیمانى و كەركوك و هەولێرودهۆكەوە .وە زیاتر لە 50 فەرمانبەرى هێنابوو كردبوى بەجیۆلۆجى فێڵى لەمەلا بەختیار كرد0
3- لەخاڵى چوارەمدا باسى دەرماڵەى مەترسى دەكات0000
بۆ ئەوەى هەموو جیۆلۆجیەكان بزانن دەرماڵەی مەترسی لەوەزارەت سامانە سروشتیەكاندا خەرج دەكرێت ئەمەش تەنها بۆ جیۆ لۆجیەكان نیە بەلكو بۆ هەموو فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە خەرج دەكرێت,بۆیە خەرج كردنى ئەم دەرماڵەیە لەلایەن وەزارەتەوە كراوە, وە ڕێكخراوى جیۆلۆجى هیچى نەكردوە0
4- لەخاڵى پێنجەمدا دەڵێ رێكخراوەكەمان سەربەخۆیە00000
سەرۆكو جێگرو ئەندامانى دەستەی باڵا نیوە بە نیوە لەلایەن پارتى و یەكێتى دانران بەتەوافق وەهەر كاتێك بیانەوێ ئەندامێك لادەبەن ئەمە چ سەربەخۆییەكە0
وە هیچ لایەكیان ناتوانن هیچ بڕیارێك بدەن بێ پرس كردن بەحزبەكانیان0
دەڵێ لەبەر بارو دۆخى كوردستان كۆنگرەمان نەبەستاوە, كە ئەمەش راست نیە, راستیەكەى ئەمەیە ئەزانن دەرناچن بۆیە كۆنگرە نابەستن
چونكە زۆر باش ئەزانن لەهەر چوارشار لە 80% جیۆلۆجى ئەم ڕێكخراوە بەڕێكخراوى خۆیان نازانن بەلكو بەهی (محمد حسیب و دڵنیا محمد) ى ئەزانن 0
5- لەخاڵى شەشەمدا باسى سەرپەرشتیارى كانگاكان دەكات000
بۆئەوەى هەموو جیۆلۆجیەك بزانێت سەرپەرشتیارى كانگاكان لەلایەن وەزارەتەوە دەدرێت بە جیۆلۆجى بەپێى یاساى كانگاكان,هەروەكو لەهەولێرودهۆك بەڵام لەسلیمانى لقی سلیمانى خستوویەتە ژێر دەسەڵاتى خۆى بۆ ئەوە بەشێكی پارەكەیان لێ بسەنێت ئەمەش پێچەوانەى یاسایە,لەكاتێكا لەهەولێرو دهۆك پارەى سەرپەرشتیارى هەمووى بۆجیۆلۆجیە بەڵام لەسلیمانى لقى سلێمانى رێژەیەكى باشیان لێدەستێنێت,دەبێت لقى سلیمان هاوكارى جیۆلۆجیان بكات نەوەك پارەیان لێ بسەنێت0
6- لەخاڵى نۆیەمدا دەلێ رێككەوتوین و هیچ كێشەیەكمان نیە؟
ئێمە دەڵێین تەنها لەدانانى موچە بۆسەرۆك و جێگرەكەى كێشەتان نەبوە كە كۆبونەوەیەك كرا لەنێوان (محمدحسیب و دڵنیا محمد)بە تەنها وەبڕى 200000 دینار مانگانە بۆهەریەكێكیان دانرا0
ماوەى سێ ساڵە رێكەوتون چەند كۆبونەوەتان كردوە؟
هەرشەش مانگ جارێك كۆبونەوە دەكەن ئەمەش بۆ گۆڕینەوەى سەرۆك و جێگر0
وەماوەى سالێكە هیچ كۆبۆنەوەتان نەكردوە چونكە لەسەر پارە نێوانتان تێكچوە,كە بو بەیەك دارایى مانگانە بڕى(7500000) حەوت ملیۆن وپێنج سەد هەزار دینارە 0
لە مانگى یەك تا مانگى هەشت(دڵنیا محمد) هەموپارەكەى بۆخۆى و لایەنى پارتى برد كەدەكاتە 60 ملیۆن دینار,وەبەشى (محمد حسیب) و لایەنى یەكێتى نەدا, لەكاتێكا پارەكە لە بوجەى هاوبەشە,بۆیە(محمدحسیب)چوو بۆ هەولێر مانگانەكەى ڕاگرت0
وە لەنێوان (محمدحسیب و دڵنیا محمد)بو بەشەڕەقسەوجوێن لەسەر پارە0
دەستەیەك لەجیۆلۆجیانى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست