کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كەلار ژمارەیەك كارمەندى تەلەفزیۆنى ئایندە دەستیان لە كار كشانەوە

Wednesday, 22/07/2009, 12:00


بە پێى ئەو زانیاریانەى دەست كوردستان پۆست كەوتووە زیاتر لە 12 كارمەندى تەلەفزیۆنى ئایندە دەستیان لە كار كشاندووەتەوە، هۆكارى دەست لە كاركشاندنەوەى ئەو كارمەندانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى مەڵبەندى 11ى كەلارى یەكێتى نیشتمانى كوردستان داواى دەركردنى (هێرش محمد سەنگەر) یان كردووە تاوەكو لە تەلەفزیۆنەكە دوورى بكەنەوە چونكە پێش چەند ڕۆژێك ماڵى باوكى هێرش واتە لالە سەنگەرى خۆیان بەكلاى كردەوە بۆ كار كردن لەگەڵ گۆڕاندا، بۆیە داوایان لە بەڕێوەبەرى تەلەفزیۆنەكە كردووە كوڕى ئەو ماڵەیەش دەر بكەن، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەشدا هەر یەك لە ئەركان ڕەئوف بەڕێوەبەرى تەلەفزیۆنو عەلى كەریم بەشى ژمیارىو بەختیار ئەحمەد كاكە مونتێر و بەرپرسى بەشى هونەرى وەكو ڕێزێك بۆ هێرش سەنگەرى بێژەرى هەواڵ ئەوانیش دەستیان لە كار كشانەوە لەگەڵ زیاتر لە پێنج كارمەندى ترى ناو تەلەفزۆینەكە.
بە پێى ئەو زانیاریە سەرەتایانەى كە واى كرد ئەو كارمەندانە دەست لە كار بكێشنەوە ئەوە بووە كە جێگرى یەكەمى بەرپرسى مەڵبەندى كەلار یەكەم كەس بووە گوشارى خستوەتە سەر تەلەفزیۆنەكە و ئەوانیش داواكەیان ڕەت كردووەتەوە دەستبان لە كار كشاندەوە و سوێندى یاسایان خوارد كار بۆ لیستى گۆڕان و كاك نەوشێروان بكەن داواشیان لە خەڵگى گەرمیان كرد كە دەنگ بۆ لیستى گۆڕان بدەن.
كوردستان پۆست: چاوەڕوان بن لە داهاتوویەكى نزیكدا تەواوى زانیاریەكانو چۆنیەتى گوشارى مەڵبەندى كەلارى یەكێتىو هەڵوێستى دەست لە كاركشانەوەى ئەو كارمەندانەتان بۆ ئاشكرا دەكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە