ئه‌مه‌ریکا بن لادنی چۆن دۆزیه‌وه و كۆتای پێهێنا؟
Thursday, 26/05/2011, 12:00
له ئینگلیزیه‌وه: پێشڕه‌و جه‌مال..سبهیئۆپراسیۆنێکی خێرا و به‌هێز... وه‌ک له یه‌کێک له فلیمه هه‌واڵگرییه‌کان که بینیبێتمان... ده‌بینین که‌سی ئای ئی و هێزه عه‌سکه‌ریه‌کان له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا توانیان ئه‌نجامێکی باش به‌ده‌ست بهێنن.
کۆدی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه پێکهاتبو له (Find,Fix,Finish) بیدۆزه‌ره‌وه. ته‌رتیبیکه - ته‌واویکه - سی ئای ئه‌ی و هێزه ئه‌منیه‌کان به عه‌مه‌لی کۆدی یه‌که‌م و دوه‌میان جێبه‌جێ کرد... بۆ کۆدی سێهه‌م وه‌ک بینیمان هێزێکی تایبه‌تی تێکه‌ڵاو که پێکهاتبون له JSOC ئه‌م ئه‌رکه‌یان ته‌واو کرد.
به‌رنامه‌داڕێژی ئه‌م ئۆپه‌رسێۆنه ئه‌وه‌مان پێ پیشان ده‌دات که چۆن به‌شه جیاوازه‌کانی دژه‌تیرۆر له ئه‌مه‌ریکا ده‌بنه ته‌واوکه‌ری یه‌کتر. له‌هه‌مانکاتدا رۆشنایی ده‌خاته‌سه‌ر یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا، که ئایا کاره هاوبه‌شه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی پاکستان‌دا هه‌مو کاتێک ئامانج به‌خشه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش بریتیه له "هه‌ندێک جار".
ئه‌و رێگایه‌ی که‌دواجار بو به‌هۆی ئاشکرا کردنی شوێنی ئوسامه‌بن لادن له شاری ئه‌بوتاباد که ده‌که‌وێته)75کم(باکوری ئیسلام ئاباد٬ سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی)٢٠٠٢(بۆ)٢٠٠٤(له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی سی ئای ئه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای قاعیده که له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌یه‌وه ده‌سگیرکرابون له‌لایه‌ن هه‌ندێکیانه‌وه ناوی (nom de guerre) هاتبو، که ئه‌مه‌ش نازناوی یه‌کێک بو له‌به‌ریده شه‌خسیه‌کانی بن لادن.
هه‌ندێک له‌و ده‌سگیرکراوانه‌ی که ناوی ته‌واوی ئه‌و به‌ریده‌یان ئاشکرا کرد له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵدا کرا، تاکو توانرا ناوی ته‌واوی ئاشکرا بکرێت...
سی ئای ئه‌ی چه‌ند ساڵێک سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بو که ناسنامه‌ی ئه‌و به‌ریده شه‌خسیه‌ی)بن لادن(ئاشکرا بکات... هه‌وڵدان له‌رێگای چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه‌ی ره‌سمیه‌وه که ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت سه‌رچاوه‌کان ئاشکرابکات... له‌پاشاندا سی ئای ئه‌ی توانی له ساڵی ٢٠٠٧ ناسنامه‌ی ته‌واوی ئه‌م که‌سه ئاشکرا بکات که توانیان زانیاری زیاتر ئاشکرا بکه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌م که‌سه و هه‌بونی برایه‌کی له‌هه‌مان تۆڕی قاعیده‌دا... له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٩ تیمێکی سی ئای ئه‌ی توانیان چاودێری براکه‌ی بکه‌ن، که له شاری ئه‌بو تابات په‌یوه‌ندی کرد به‌براکه‌یه‌وه...
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه زۆر ئاگادار نه‌کرانه‌وه... له‌ترسی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی زانیاریه‌کان و پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی چالاکیه‌که، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان توانیان هاوکاری سی ئای ئه‌ی بکه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی شوێنی یه‌کێک له براکانی... یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی سی ئای ئه‌ی وتی: ئه‌وان پێیان نه‌وتین که براکه‌ی له ئه‌بو تاباد ده‌ژی، به‌ڵام به زانیاریه‌کانیان توانیمان به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئه‌بو تاباد بڕۆین...
تیمی گه‌ڕان به هه‌وڵی زانیاریه‌کانیان شوێنێکان دۆزیه‌وه... به‌ڵام دڵنیا نه‌بون له‌وه‌ی که ئایا)بن لادن(لێره‌ده‌ژی... یه‌کێک له چاوێره‌کان وتی، که ئه‌م شوێنه له شوێنێکی ئاسایی نه‌ده‌چو... دیواره‌کانی چوارده‌وری ١٨ مه‌تر به‌رز بون. له‌هه‌مانکاتدا دیواره‌کانی باڵکونه‌که‌ی ٧ مه‌تر به‌رز بون. له‌م بینایه‌دا هیچ خه‌تێکی ئه‌نته‌رنێت و ته‌له‌فونی لێ نه‌بو.
له‌کاتی چاودێری سی ئای ئه‌ی دا هه‌ندێک زانیاری تر ئاشکرا کرا، که چه‌ند که‌سێکی تر له‌گه‌ڵ ئه‌م دو برایه‌دا له‌م بینایه‌دا ده‌ژین... له‌پاشاندا هێزه ئه‌منیه‌کان گه‌شتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که خانه‌واده‌که‌ی)بن لادن(له‌م بینادا ده‌ژین... ئه‌م زانیاریه ناڕاسته‌وخۆیانه ساڵی رابردو سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا)باراک ئۆبامای(لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه...
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هێزێکی تایبه‌تی تێکه‌ڵاو به‌ناوی (JSOC) سه‌رقاڵی داڕشتنی کۆدی (Finish)ته‌واوکردن بون... به‌باشترین شێوازی چه‌کی دژه‌تیرۆر. سه‌ۆرک)ئۆباما(دو رێگای خرایه‌به‌رده‌م بۆ کۆتای هێنان به‌م چالاکییه، یه‌که‌میان بۆمبارانکردنی شوێنه‌که‌بو دوه‌میان ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی بو بۆ سه‌ر شوێنه‌که، سه‌رۆک ئۆباما رێگار دوه‌می هه‌ڵبژارد بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر جێگاکه... بۆئه‌وی لاشه‌ی بن لادن به‌ڵگه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌مه‌ریکا...
یه‌کێک له‌نهێنیه گه‌وره‌کان ئه‌وه‌بو ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان ده‌یانزانی که ئوسامه بن لادن له ئه‌بو تاباد حه‌شاردرابو... له‌کاتێکدا شوێنی)ئوسامه بن لادن(ته‌نها ٢)کم(له ماڵی به‌رپرسێکی باڵای ئه‌منی پاکستانه‌وه دوربو، به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت: سی ئای ئه‌ی هه‌وڵی دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدۆزێته‌وه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان ده‌ست نه‌که‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌تی پاکستانه‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که حکومه‌تی پاکستان هیچ ئاگای له‌شوێنی بن لادن نه‌بوه، به‌ڵام هاوکاری سی ئای ئه‌ی و هێزه ئه‌منیه‌کانی پاکستان به‌رده‌وامی هه‌بوه...
مدیری سی ئای ئه‌ی)لیۆن پانێتا(هیچ زانیاریه‌کی به حکومه‌تی پاکستان نه‌دا٬ هه‌تاکو ئه‌و کاته‌ی که ئه‌لیکۆپته‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان ئه‌نجامدا و گه‌ڕانه‌وه ئه‌فغانستان، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ڵامی حکومه‌تی پاکستان بۆ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌باش وه‌سف ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان داوایان کرد که به‌زوترین کات له‌لایه‌ن)ئۆباماوه(هه‌واڵه‌که بڵاوبکرێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی پاکستانیه‌کانی بزانن که ئامانجی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه )ئوسامه بن لادن(بوه له خاکی پاکستان و هێرش نه‌کراوه‌ته‌سه‌ر هیچ داموده‌زگایه‌کی پاکستانی، له‌هه‌مانکاتدا حکومه‌تی پاکستان به‌ڵێنی دا که‌کار له‌سه‌ر هێورکردنه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام بکات له‌دژی ئه‌م ئۆپه‌راسێونه...
ئایا نه‌مانی)بن لادن(به‌نه‌مانی رێکخراوی ئه‌لقاعده‌دێت؟ چاودێرانی سی ئای ئه‌ی پێیان وانیه که ئه‌مه ببێته نه‌مانی قاعیده، به‌ڵکو یارمه‌تی ده‌رێک ده‌بێت بۆ داڕمانی ئه‌م رێکخراوه تیرۆریستییه.
هێزه ئه‌منیه‌کانی سی ئای ئه‌ی له‌م ئۆپراسێنه‌دا چه‌ند زانیاریه‌کی گرنگیان ده‌ستکه‌وت... له‌وانه شوێنی و لینکی)ئه‌یمان ئه‌لزه‌واهیری(سه‌رکرده‌ی تازه‌ی ئه‌م رێکخراوه... ئه‌مه کاری داهاتومانه ده‌ڵێت: یه‌کێک له سه‌ربازه‌کان که به‌شداری کردوه له‌م ئۆپراسیۆنه...
سه‌رچاوه:
واشنتۆن پۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست