Thursday, 25/06/2009, 12:00
25- 06- 1989 ئاخر ڕۆژی ڕاگواستنی شاری قه‌ڵادزێ هه‌موو ناوچه‌ی پشده‌ره به هه‌موو ناحیه و گونده‌کانییه‌وه
________________________________________
داگیر که‌رانی خاکی کوردستان نه‌ک هه‌ر چاویان به ئاوه‌دانی شار و گونده‌کانی کوردستان هه‌ڵنه هاتووه، به‌ڵکو له‌به‌ر داخ له‌دڵیان زانست و ڕۆشنبیریشیان به‌ڕه‌وای ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌زانیوه. هه‌ر بۆیه ڕێویه‌کانی به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا، که‌تا ڕوخانیان خۆیان به پاڵه‌وانانی جینۆساید که‌ری گه‌لی کورد ده‌زانی، دڵیان ته‌نها به بۆردمان کردنی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کورد له‌قه‌ڵادزی له 24-04-1974 دا ئاوی نه‌خوارده‌وه. به‌ڵکو دوای كیمیا بارانی شێخ وه‌سانان، بالیسان، هه‌ڵه‌بجه ، ناوچه‌ی بادینان و شاڵاوه‌کانی جینۆساید کردنی گه‌لی کورد به‌ناوی ئه نفال كه وتنه وێزه‌ی خه ڵكی شۆڕشگێڕی ناوچه‌ی پشده‌ر و شاری قه ڵادزێ. فاشسته‌کان زۆر کین له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر به لاوه خوێن گه‌رمه‌کانی ناوچه‌که له‌به‌ر هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕیان و ڕاپهڕینهکانیانله ساڵانی 1982 و دواتر. مه‌ترسی گه‌وره‌شیان هه‌بوو لهووشیاری خه‌ڵکه‌که‌ی چون زۆر نزیک بوون له‌سه‌رکردایه‌تی هه‌موو حزبه شۆڕشگێڕه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان له‌دژی داگیر که‌ران. بۆیه جێبه‌جێ كردنی ڕێكه‌وت نامه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی شه‌ڕی ماڵ وێرانی عێراق و ئێرانیان کرده به هانه‌ی هێنانه‌دی مه‌رامه گڵاوه‌کانیان. هه‌ڵبه‌تا ئه‌و حهنجهتهیان زۆر له‌ڕاستیه‌وه دوور بوو، چونکا له دوای کۆنگره‌ی 8 ی به عسیه‌کان زۆر به ئاشکرا و به‌گوڕتر که‌و تنه جێ به‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی به به‌عسی کردن، به عه‌ره‌ب کردن و ڕاگواستن له‌سه‌ر تاسه‌ری کوردستان به‌گشتی و ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌تی. بۆیه به‌سێ قۆناخ له‌سێ ده‌رفه‌تی جیاواز ناوچه‌که‌یان هه‌موو ڕاگواست و دوای ته‌خت کردنی هه‌موو خانوو به‌ره‌کانی به تی‌ئێن‌تی و شۆفڵ ، ناوچه‌که‌یان کرد به ناوچه‌ی حه‌رام کراو!
قۆناغی یه‌که‌م له‌دوای ساڵی 1976 ناوچه‌ی بناری قه‌ندیلیان ڕاگواست بۆ ئۆردوگا زۆره ملێی کۆمتان و یه‌ندزێ .
قۆناغی دووه‌م له ساڵی 1977 و 1978 هه‌موو گونده‌کانی ناوچه‌ی پشده‌ر بۆ ئۆردگا زۆره ملێ یه‌کانی (پێماڵک ، ژاراوه، به‌سته‌ستێن ، تووه سوران و
چوارقوڕنه).
قۆناغی سێهه‌م ڕاگواستنی هه‌موو ناوچه‌که بوو و دابه‌ش کردنی بوو به‌سه‌ر چه‌ند ئۆردوگایه‌کی زۆره‌ملێ له پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسیان له دانیشتوانی شاره‌که هه‌بوو وه له ڕابردوو زۆر ئازاریان به‌ده‌ستی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی چه‌شت بوو. بۆیه سه‌ره‌تا خه‌ڵکی ئه‌و ئۆردگا زۆره ملێیانهیان بۆ جاری دووهه‌م و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی گونده‌کانی که به‌ده‌ورو به‌ری قه‌زاکه‌وه بوون و ناحیه‌ی سه‌نگه‌ریان ڕاگواست. دوایی به‌ڕێز (مامۆستا مه‌لای ده‌ڵگه‌یی) که له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پیاو ماقوڵانی شاره‌که چوو بوون بۆ به‌غدا بۆ داوای وه‌ستاندنی ڕاگواستن له به‌غداد له زیندان قایمیان کرد. ئه‌و جا له ئاخر قۆناغدا که‌وتنه ڕاگوستنی شاره‌که.
25-06-1989 ئاخر ڕۆژی ڕاگوێزانی شاری قه‌ڵادزێ بوو، خه‌ڵکی ناوچه‌که و شاره‌که‌یان دابه‌شی ئه‌م ئۆردوگا زۆره ملێیانه کرد:
1- ئۆردوگای حاجیاوا، پیره مه گروون، بازیان و باینجان له پارێزگای سلێمانی،
2- ئۆردوگای خه بات، كهور كۆسك، تۆبزاوه، جه‌دیده و داره توو له پارێزگای هه ولێر.
26. 06. 1989 ڕژێمی به‌عسی جینۆساید که‌ر ، هه‌موو دام و ده‌زگای ئیداری، بینای قوتابخانه، نه‌خۆشخان، خانه‌قا ومزگهتهکانی شاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌رز ته‌خت کرد. که ده‌توانین بڵێین ته‌نها له شاره‌که :
* 5000 خانووی هاووڵاتیان،
* 13 مزگه‌وت،
* 1 خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی،
* 13 قوتابخانه سه‌ره‌تایی،
* 4 قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی،
* 1 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی،
* 1 باخچه‌ی ساوایان،
* بینای سه‌را [ قشڵه]،
* خه‌سته‌خانه،
* سه‌رجه‌م خانووبه‌ره‌ی دام ده‌زگاکانی تری ده‌وڵه‌تی
* هه‌موو باخچه ، یاریگا ، سه‌رچاوه‌کانی ئاو و سروشت.
هه‌ڵبه‌ته پێشتر هه‌موو خانوو به‌ره و دام ده‌زگا ئیداری و قوتابخانه و مزگه‌وت و خه‌سته‌خانه‌کانی ناحیه و گونده‌کانیان تێک دابوو.
ڕژێمی داگیركه‌ری گۆڕ به گۆڕی وای زانی بهڕاگواستن ده‌توانێ ڕوحی شۆڕشگێری خه‌ڵكی قه ڵادزێ تێك بشكێنێ و به په‌رت و بڵاو کردنیان یه‌کیه‌تی ڕیزه‌کانیان تێک ده‌دات و وره‌یان پێ به‌ر ده‌دات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕقی پیرۆزی تۆڵه‌ی خه‌ڵكی شۆڕشگێری ناوچه‌که ئه ستوور تر بوو. هه‌ر بۆیه له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كانی به‌هاری 1991خه ڵكی ڕاگوێزراوی قه‌ڵادزێ و ناچه‌ی پشده‌ر ده‌سرۆكه‌ی سه‌رچۆپی ڕاپه‌ڕینیان له ده‌ست ده‌ر نه‌هێندرا.
له 4 -3 -1991 به‌خوێنی ئاڵی شه‌هید به‌ختیار هوڕێوهی له ئوردوگای زۆره‌ملێ خه‌بات ڕاپه‌رین چه‌خماخه‌ی دا‌و له 05 -03- 1991 له ئۆردوگای زۆره ملێی حاجیاوا و چوارقوڕنه و ڕانیه سێڵاوی بارانی پاک سازی ده‌روازه‌ی له هه‌موو کوردستان کرده‌وه. خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، مه‌رگه و بیتوێن ته‌نها به‌پاک سازی ناوچه‌کانی خۆیان نه‌وه‌ستان به‌ڵکو بوونه پێشه‌نگ له پاک سازی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان به بابه گوڕگوڕی (دڵ و قودسی) کوردستانیش. بۆ مێژوو به ئه‌مانه‌ته‌وه چه‌ند باره‌ی ده‌که‌مه‌وه که له 7 و 8 .03. 1991 پێش ده‌ست پێکردن به پاك سازی شاری هه‌ڵمه ت و قوربانی خه ڵكی ڕاگوێزراوی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و پشده‌ر بوون له ئۆردوگای زۆره ملێکانی بازیان و باینجان ده‌ستیان به سه‌ر هه‌موو سه‌ركردایه‌تی جه‌حافلی خه‌فیفه‌دا داگرت و چه‌مچه‌ماڵ و تاسلوجه یان پاکسازی کرد. ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو له ده‌ر نه‌چوونی پیاوانی ئه من و استقباراتی فاشییه‌كان و كار سانایی بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه ڵكی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی شاری مه‌لیک مه‌حمود پاكسازی بکه‌ن و له مه‌نجه‌نیقی ئه‌منه سوره داگیركه‌ران ههڵپڕوکێنن.
دوای ڕاپه‌ڕین له كاتێكدا كه لاو و گه نجه كانیان له ئاسكی كه‌ڵه‌ك و سه‌ربازگه‌ی خالید له كه ركوك ده‌جه‌نگان، پیر و پهكهوتهكانیش به بێ هیچ كۆمه کێكی ده‌ره‌كی به په‌نجه و نینۆكه‌كانیان وویشكه كهڵهكیان له سه‌ر بناغه‌ی كه‌لاوه‌كان هه‌ڵده‌چنی و قه‌ڵادزێ، سه‌نگه‌سه‌ر و گونده‌کانیان ئاوه دانكردهوه. جێگای خۆیه‌تی ڕێکخراوی میدكۆ ئینترناشناڵی ئه ڵمانی له بیر نه‌كه‌ین که پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ندێك چینكۆ و داریان دا به هه‌ندێك گوندنشینی ناوچه‌که و دواتریش ڕابیته ئیسلامی هه‌ندێک مزگه‌وت و هاوکاری منداڵه هه‌تیوانی ناوچه‌که‌ی کرد. به‌داخه‌وه له لایه‌ن حوکمه‌تی هه‌رێم و هه‌تا حزبه‌کانیش هیچ ئهولهویهتیهکیان به‌و شاره نه‌داوه و هیچ حسابیان بۆ ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری بۆردمان و ڕاگواستن و شه‌هید و قوربانیانی ئه‌و ناوچه‌یه به پێی پێویست نه‌کردوه!
له‌یادی ئه‌م ڕۆژه تاڵ و پڕ مه‌ینه‌تیانه‌دا که به به‌شێک له جینوساید له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. به‌مافی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی ده‌زانین، که به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌روه‌ری و شه‌هیده‌کانیان ئاوڕیان لێبدرێته‌وه. پێشنیار و داواکاریمان له هه‌موو لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25 07 ، به‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر حوکمن و وه ئه‌وانه‌ی خۆیان
به به‌ر ههڵستکار ده‌زانن، به‌کردار ئاوڕ له‌م شاره شۆڕشگێڕ و چه‌ند جار کاولکراو و ڕاگوێزراوه بده‌نه‌وه. ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی پشده‌ر ، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ژن و منداڵی جینۆساید کراوان به‌ناوی ئه‌نفال و بارزانیه‌کان بکه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌ی ئاینده‌تان. هه‌روه‌ها :
1- بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌وناوچانه ته‌رخان بکرێت که‌له‌گه‌ڵ ئه‌رز ته‌خت بوون و هه‌موو ژێرخانی ئابووریان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵته‌کاون،
2- له پڕۆسه‌ی دادگایی کردنی سه‌رانی جینۆساید که‌ری کورد (مجلس قیادە الـپوره) کێسی ناوچه‌ی پشده‌ر به‌هێند تر بگیرێت. چونکا به‌عسیه‌کان سه‌ره‌تا جینۆساید کردنی گه‌لی کوردیان له بۆردومانی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کورد له قه‌ڵادزێ له 24. 04. 1974 ده‌ست پێ‌کرد.
3- به‌پێویستی ده‌زانین که‌کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی، کشت وکاڵی، گه‌شت و گوزار و ئابووری له‌ناوچه‌که‌دا بکرێت. به‌تایبه‌ت بنکه‌و باره‌گاکانی ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی شۆڕش، ڕێگاو بان و خزمه‌ت گوزاریان بۆ بکرێت و بکرێن به موزهیهم و سه‌یرانگا و گه‌شت و گوزار.
4- تکا ده‌که‌ین چیتر زانکۆ و کۆلیژه‌کان له و چه‌ند شاره چڕ مه‌که‌نه‌وه، په‌خشیان بکه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه کاول بوانهدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێ به‌هۆی ئه‌و زانکۆ کۆلیژانهوه ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵکه‌کانیان به‌رز ده‌بێته‌وه و زێدی کاول بووشیان خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی زیاتری پێ ده‌گات.
سه‌ر به‌رزی و نه‌مری بۆ خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و ڕ‌اگوێزراو و جینۆساید کراوی کوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ی پشده‌ر به‌تایبه‌تی،
هه‌ر ئاوه‌دان بێت شار‌و گونده‌کانی شێخ وهسێنان، بالیسان، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و بادینان و هه‌موو کورستان به‌گشتی و قه‌ڵادزێ و ناوچه‌ی پشده‌ر بنکه‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین به‌تایبه‌تی.
سه‌ر به‌رزی بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان.
هۆڵندا / لاهای، 22 .06.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست