له مه‌لا مسته‌فاوه بۆ نه‌به‌ز گۆران
Saturday, 29/08/2009, 12:00
دوێنێ شه‌و به‌ناخێری گیانم نه‌ختێ زوو خه‌وتم و یه‌کسه‌ر که‌وتمه پرخه پرخ،، دوایی هێشتا ڕۆژ نهبوبۆوه به‌ئاگا هاتم وخهبهرم بۆوه، به‌ڵام کاتێ خه‌به‌رم بۆوه دڵم زۆر خۆش‌بوو، گه‌لێ هه‌ستم بهڕهوانهوهی هیلاکی وماندوێتی ئه‌کرد،، دواتر که ڕوانیمه ئه‌م لاو لای خۆم سه‌یر ئه‌که‌م ژووره‌که‌م چرا خانه‌و گڵۆپه‌کان هه‌مویان ئیش ئه‌که‌ن وپرشنگدارن،، دوایی له‌دڵی خۆمدا ووتم ، ئه‌مه بۆیه هه‌ڵۆو هێرۆ حه‌ز ناکه‌ن کاره‌بای گۆڕی باوکیان بکوژێته‌وه، نه‌وه‌ك که‌هه‌ستا بێزار بێ.. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و شه‌وه خه‌ونێکی سه‌یرم به‌مه‌لا مسته‌فاوه بینی، به‌ڵام چۆن خه‌وێ، یاخوا نه‌یه‌ته خه‌وی کافر‌و جولهکهشهوه،، ئه‌وه له‌خه‌وه‌که‌مدا سه‌یر ئه‌که‌م مه‌لا مسته‌فا به ده‌ستێ جلی شڕو پڕوه، ئه‌وت شڕه‌ی لای تۆپه‌که‌یه، له دهلاوه شه‌به‌ق وکونی وای گه‌وره‌ی تیا‌بوو عه‌یب نه‌بێ بۆیان کردبوو به‌بێژنگ، هه‌ر گوێم له‌ناڵه ناڵ و توخوا مه‌که ، توخوا مه‌که بوو، سه‌یر ئه‌که‌م له‌و لاوه چه‌ند مهلائیکهتێك مه‌لایان به‌گیرو گاز هێناوه‌و ، بۆ هه‌ر خیانه‌تێك ودزیهك ودرۆیهك که‌وتبونه گیانی و لاچاویان وه‌ك شاتوو مۆرکردبۆوه، له‌هه‌موی سه‌یرتر دوان له‌و مه‌لائیکه‌تانه له‌سه‌ر ئه‌وه ئازاری مه‌لای قوڕبه‌سه‌ریان ئه‌یا، له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی خۆی مه‌لا ویستبوی ناوی دوان له‌کوڕه‌کانی ئیدریس به (ئیسرافیل و ژولکفل)وه بنێن، هه‌رچه‌ند ئه‌م ئه‌یوت به‌خوا ئه‌وه له‌خۆشه‌ویستی بوه و ئه‌مان باوه‌ڕیان نه‌ئه‌کردو زیاتر شووڵه تهڕهکهیان له‌لا په‌نا گوێی ئه‌سوان و لاقهپهرغهیان بۆ قوپاندبوو. ئیتر منیش له‌حه‌یبه‌تا خه‌ریکی تکاو پاڕانه‌وه بوم بۆی، که‌چی مه‌لائیکه‌ته‌کان گه‌لێ سه‌رچیغ بون ، هه‌ر ئه‌توت ئه‌مانه ته‌له‌به‌و ده‌رسیان لای فه‌رهاد پیرباڵ خوێندوه،، دواتر چارم نه‌ما په‌تی سه‌برم پچراو ووتم ئه‌گه‌ر زیاتر ئه‌زیه‌تی بده‌ن شکتان لای خوا لێ ئه‌که‌م ، ئه‌وانیش ووتیان باشه ، ئێدی وازی لێ دێنین به‌مه‌رجێ، تۆش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیوته له‌م لێدان وحهسیر مه‌یانه لای که‌س باسی نه‌که‌یت ، منیش په‌یمانم دانێ که‌ئه‌وه‌ی بینیومه لای که‌س که‌س باسی نه‌که‌م.
پاشان تۆزێ که‌وتمه سه‌رزه‌نشت وگله‌یی وپێم ووت، ماڵ ئاوابێ خۆ تۆ به‌ناو مه‌لای دینی ،هه‌ڵلا هه‌ڵلاو ئه‌بوایه کاتی خۆی ئه‌مانه‌ت له‌پێش چاو بوایه،، به‌هه‌ر حاڵ که‌وتمه دڵنه‌وایی و هه‌وڵم دا تۆزێ لهئازارو ئه‌و ئه‌شکه‌نجه زۆره‌ی پێیان گه‌یاندوه که‌م بکه‌مه‌وه‌و دواتر که‌وتینه قسه‌ی خۆش، ووتی توخوا زۆر ئه‌حواڵی براده‌ران له کوردستان پۆست پرسه، به‌خوا هه‌ر ئه‌وان من باش ئه‌ناسن،، خۆزگه کاتی خۆی له‌جیاتی دکتۆر مه‌حمود سۆرانی وهه‌ژاری شایلهر و فرانسوا په‌شمه‌ك و هه‌موو ئه‌و سوک‌و هیچ و پووچانه‌ی که کوشتنی مارمێلکهشیان بۆ کردبومه مه‌لحه‌مه‌ی گلگامێش ، چوار نووسه‌ری زیره‌ك و ووریای وه‌ك ئه‌مانه‌ی له کوردستان پۆست ئێش ئه‌که‌ن ، له‌گه‌ڵم دابونایه، به‌خوا قه‌ت ئاوا ڕسوای نه‌ئه‌م دنیا و نه‌ئه‌و دنیاش نه‌ئه‌بووم ،، ئاخر ئه‌و مه‌سینه هه‌ڵگرانه بوون چه‌شنی موته‌نه‌بی و شاعیره گیرفان پڕکهرهکان هه‌ر خه‌ریکی ماستاو کردن بون بۆ من و بنه‌ماڵه دواکه‌وتوه ، خێڵه‌کیه ، نه‌خوێنده‌واره،، ئاخر که‌ی لای ئێمه مانان خوێنه‌وارو ڕووناکبیرو ڕۆشنفکر هه‌ڵکه‌وتوه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ، به‌خۆشمه‌وه له تفه‌نگ چی وئاژوهچی وجه‌رده‌یی زیاترمان لێ هه‌ڵنه‌که‌وتوه،، به‌گۆڕی بابم جارێ پۆلیسێکمان لێ هه‌ڵکه‌وت به‌په‌له له‌ناومان برد، وتمان نه‌وه‌ك بخوێنێ و ببێ به زابت خاوه‌ن ڕوتبه. منیش هه‌روه‌ك گوێم له‌هیچ نه‌بوبێ ، ئه‌م ووت تازه به تازه بیر له‌و قسه‌و شته جوانانه ئه‌که‌یته‌وه، خۆ هه‌رچی هه‌ڵئه‌سێ له‌م مه‌لائیکه‌تانه‌ی ڕه‌حمان و شه‌یتان خۆیان به‌تۆ تاقی ئه‌که‌نه‌وه‌و ڕۆژی دوو کێبڵ له‌تۆیا ئهچهمێننهوه.
دواتر وتی تو ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ردووکمانی له‌گڵ دروست کردوه، به‌و کوڕه بڵێ،، منیش پرسیارم لێ کرد ، وتم: مه‌به‌ستت نێچیر، یان که‌مال که‌رکوکییه؟، وتی نه‌بابه،، ئه‌وانه ناڵێم ، مه‌به‌ستم نه‌به‌ز گۆرانه،، نازانم دوێنێ به‌حساب هاتۆته سه‌ر گۆڕێك و وه‌ی زانیوه من له‌وێ شاردراومهتهوه، هاتووه تکا و نزا ئه‌کات، وا ئه‌زانێ مه‌سعود و کێی و کێ گوێ له من ئه‌گرن، که من مردم ئیتر ئیشیان به من نه‌ماوه. پێشه‌کی حه‌ز ئه‌که‌م به تۆ بڵێم که: ئه‌و گۆڕه‌ی تۆ تکاو ڕجای لێوه ئه‌نێری ، ئه‌وه گۆڕی کابرایه‌کی فارسه و کاتی خۆی به پیلان که من مردم پێش مردنه‌که‌م مه‌سعودم ڕاسپارد که له ڕێگای سه‌فاره‌تی عێراقه‌وه کار ئاسانیم بۆ بکرێ و له‌و کاته‌وه سه‌دامی براده‌ر و خۆشه‌ویستی خێزانه‌که‌مان خوا ده‌ست به عومریه‌وه بگرێ ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا ماوه، منیان هێنایه‌وه بۆ ئێره، به‌ڵام سه‌دام نه‌ی هێشتبو که بمهێننهوه بۆ بله و به‌رزان، خوا هه‌ڵناگرێ هه‌ر له تکریت ناشتیانم،، هه‌ر بۆیه له 31 ئابدا مه‌سعود خێرا سه‌دامی هێنایه‌وه و له جهریدهکانیشدا ووتی (سه‌دام زامنی کوردانه)، دواتر به‌حساب و پیلانی خۆم ئه‌وه‌م بۆ کۆڕه‌کانم داڕشت که له ئێران بمنێژن ودواتر یه‌کێکی خۆیان بنێرن و بڵێن وه‌ڵا خه‌ریکی دزینی ته‌رمی منن، ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه، که من خۆم پیرۆز نیشان بده‌م و مناڵه‌کانیشم بتوانن هه‌ندێ به‌زه‌یی و سۆزی خه‌ڵکی ده‌به‌نگی کوردستانی لێ کێش که‌ن و دواتر به‌کاری بێن، خۆش به‌ختانه سه‌ری گرت و ئه‌وه‌تا تۆی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری تریش دێنه سه‌ر ئه‌م شوێنه‌و وا ئه‌زانن من لێره‌م ، به‌خۆا ئه‌مه گۆڕی کابرایه‌کی فارسه که ڕه‌نگه به‌هه‌زاره‌ها کوردی کوشتبێ، ئه‌گه‌ر نا وه‌رن ده‌ری بێن، بزانن چه‌ند دانی ئاڵتونی هه‌یه. پاشان ئه‌ویش وه‌ك نافهرهاد پیرباڵ هه‌ر خه‌ریکی پاڕانه‌وه‌یه.
بڕوا بکه ئه‌وه کاتی خۆشی له‌کاتی قازی موحه‌مه‌د و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان ، من به‌شووم دا، ئه‌و گه‌لێ کورد په‌روه‌ر و مه‌ردمێکی دڵ ساف بوو، دواتر به‌ره‌و سنووری سوڤیه‌ت که‌وتمه ڕێی 200م قه‌پات کرد، وه‌ك تانجی ڕاو تێمان ته‌قاند و دواتریش ئه‌م (ماراسۆنه)یان بۆ کردم به ئازایه‌تی و شانامه و شتی له‌و جۆره، که چووم بۆ سۆڤیه‌تیش ڕۆژێ جه‌لاله ڕووت هات بۆ لام، تا من گه‌یشتمه لای سه‌یر ئه‌که‌م بووه به‌پارچه‌یه‌ك خامی سپی و له‌هۆش خۆی چووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کیژه چاو که‌سکه 14 ساڵیه‌ی لام بوو، ده‌رگاکه‌ی بۆ کردبۆوه و هه‌ر به‌بێ جل جه‌لال دیبوی و بوورا بۆوه، که‌چی گوێم لێبوه ، ئێستا ئه‌ڵێ گوایا له‌خۆشی من بووه، ده‌ك خۆا ڕووی ڕه‌ش کات، ئه‌وه جه‌لاله درۆ زانه من باشی ئه‌ناسم ، به‌گه‌نجی عه‌قڵی له‌سه‌ری (هینی)دابوو، که پیریش بووه عه‌قڵی که‌وته وورگی، بڕاو بکه‌ن به‌نان وخوانێکی باش و دوو نه‌فه‌ر که‌باب هه‌موو کورد و کوردستانت بۆ ئه‌فرۆشێ،، قوتابی خۆمه و له‌قوتابخانه‌که‌ی خۆم ده‌رچووه، یان له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسه‌ره عه‌ره‌به‌دا خۆیمان لێ ده‌کا بهشهریفی مه‌که و ئه‌ڵێ خاوه‌نی یه‌ك فلس نیم و له‌وانه‌یه که مردین شاره‌وانی بمانێژن، بۆیه ئه‌ڵێـم دۆر ئه‌کات باوه‌ڕی پێمه‌که‌ن، ئه‌وه ئه‌و کابرا ئه‌مریکیه نه‌بوو پار پێی ووتن که جه‌لال خاوه‌نی نزیکه‌ی 400 ملێۆن دۆلاره ، وا بزانم ناوی مچه ڕابهیه، مه‌به‌ستی (مایکل ڕۆبن)ه.
ئینجا حه‌ز ئه‌که‌م به نه‌به‌ز بڵێی به‌سه ئه‌وه‌نده لهگهلهگهو ماستاو کردن، ئه‌م قسه قۆڕانه چیه ئه‌یکات، من به رابه‌ر و سه‌رۆك و ئهزبهزنی و شتی وا بانگ ئاکا، ئاخر بۆ پرسیارێ له‌خۆتان ناکه‌ن، من تا ئێستا چیم بۆ کورد کردووه؟ تا ئه‌و هه‌موو به ناو نووسه‌رو شاعیر‌و ڕۆشنبیرانه ده‌هۆڵ ئهکووتن و شین وشهپۆڕیانه بۆ من و بنهمهڵهکهم ؟ ئه‌وه ئیدریس بوو له‌شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران- عێراقدا له‌ترسی قه‌سفی جه‌وی ته‌یاره‌ی عێراق ، لهئاودهستدا فریشکی که‌وت و دڵی وه‌ستا و لار بۆوه، به‌خوا ئه‌وه مه‌سعوده هه‌ر پڕی بۆ به‌ری یه‌کسه‌ر ئێران وعیراق و تورکیات ئه‌گه‌یه‌نێته وێزه‌ت. ئیتر به‌سه‌و له‌م 4 ساڵه‌ی داهاتوو گوێ لهنهوشیروان ولیستی گۆڕان بگرن گه‌لێ باشتره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست