پەیامی هونەرمەندی رەسەن خوێن ناڕێژێ
Thursday, 04/10/2012, 12:00
رۆژی ٣٠ی سێپتێمبەر لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری کاروان عوسمان هەلدارایەوە، ئەمەش بووە هۆی بەدواچونی لهسهر هۆکاری لە سێدارەدانی ئهو هونهرمهنده، گێڕانهوه و هۆکاری له سێدارهدانهکه ههرچۆنێک بووبێت، ئهمه به جێی خۆی، بهڵام رووداوهکه زۆرمانی توشی شٶک کرد، بەوەی کاروان عوسمان لەگەل ٢ هاورێی کە یەکێکیان هونەرمەند (ئیسماعیل سەکرانە) بۆ پارە و بۆ(٩٠٠٠) دیناری سویسری نزیکترین هاورێی خۆیان کوشتوە و دواتر تەرمەکەیان سوتاندوە. کاکی هونەرمەندی عاشق، ئەچێ، بەبرێک لەو پارەیە ئامێرێکی مۆسیقا بۆ خۆشەویستەکەی دەکرێ. وهک وتم ئهم کارهساته که ههر یهکه بهشێکی دهگێڕێتهوه، بۆخۆی شایانی ههڵوێسته وهرگرتنه و کهم تا زۆر دهبێت قسهی لهسهر بکرێت.
ههڵبهته دروستکردنی ئەم پەیکەرە، بیرورای جیای تێدادەرکەوت،. کە لە کۆی نوسین و کۆمێنتەکانی فەیسبوک بەرونی دەبینرێت، بەشێک لە دەنگ و نوسەرەکانی سلێمانی، بەئاشکرا له هەولی مکیاژکردنی پەیکەرەکەن بۆ کاروان و پاساوی سەیری بۆدەهێننەوە، بۆ نمونه یەکێک دەڵێ کاروان بکوژێکی جوان بوو، چونکە ئامانجی ئەوەبوو، ئامێرێکی مۆسیقا بۆ خۆشەویستەکەی بکڕێ، بۆیه ئهو کوڕهی کوشتووه، واته کارێکی جوانی کردووه، یەکێکی تر دەڵێ کاروان داهینەری مۆسیقای تێکلکردنی غەربی و شەرقتی بووه، توانا عوسمان و نەبەز گۆرانیش دەڵێن نا: (کاروانی هونەرمەند جیایە لە کاروانی کەسایەتی).... یەکێکی تر دەڵێ ئەم هەڵدانەوەی دۆسیەیە، نیشانهی شارچیتیە و درۆیە، کۆی هەمووشیان رەفتارەکانی شوان داودی وەک قەڵهمێکی دیاری داکۆکیکار لە دەسەلاتی کوردی، بۆته هۆکارێکی نووسینی ئهو کۆمێنتانە، واتا لە رقی شوان داودی سیاسەتی کەری دیزە بەکار دههێنرێت، کە بەراستی لێرهدا مرۆڤ شۆک دایدەگرێ، ئهمیش لهوهدا که چۆن ئاستی خەلکانێک لەپاساو هێنانەوە بگاتە ئەو ئاستە کە هەستی هونەر و شارچێتی، لە سەروی هەستە مرۆڤدۆستیەکەیەوە بێ و ڕێز لە هەستی بنەماڵەیەک نەگرن، جگه لهوهیش پەیکەر ئاوا ببێتە گالتەجار، هەفتەی جارێک پەیکەرێک دروست بکرێ، بۆیە بەکورتی لهم بارهیهوه چەند سەرنجێک دەدەم.
1. پەیکەر بۆ مرۆڤێک دروست دەکرێ، کە پەیامێکی جوان و داهێنانی دۆستانهی بۆ مرۆڤایهتیی بەرهەم هێنابێ، که نەوە دوایی نەوە وەک ئەزمونێک سەیری پەیام و کەسایەتیە جوانەکەی بکەن! ئەم پهیامه، ئهو داهێنانه و مرۆڤدۆستانهیه لە کارواندا، نەک نییە، بەڵکو بەپێچەوانەکهیهتی، دیسان به پێچهوانهوه پەیکەرەکه بۆ خۆی پهیامێکی تێدایه، که دهڵێت بچۆ فێری ناپاکی و هاوڕێ کوشتن و هەلپەرستی ببە، دوایی وهره به گۆرانی و هونەرە باس لەعەشق و خۆشەویستی و وەفایی بە مۆسیقاوە بکە.... ئەمە چ دەبل مۆراڵی و هەستیکە، ئاخر هونەرمەند رقی لەخوێن و ئازارە، کە ببینی نەوەک خۆی بکەرەکە بێ ؟ هونەرمەند خۆی پەیامی عشق و جوانی بەخەلک دەبەخشی نەوەک فێرە کوشتن و سوتانی هاورێکانیان بکات.
2. ئەمانەی ئێستا تەزکیەی دەکەن، بێ ئاگا لەوەی ئاگایان لە خۆ بێ کەوتونەتە ژێر کاریگەری پەروەردەی بەعس و پارتی و یەکێتی، ئەگەرنا چۆن دەکرێ گیانی هونەر لە گیانی مرۆڤکوژەوە هەڵبقوڵێ... بەڕیزیێک لە کۆمێنتێکا یادگارێکی بەبیرهێناینەوە، کە هونەرمەندێکی میللی هەولێر هەبوو عوسمان حوسێنی ناوبوو، وا نهکردبێتگەنج و لاوی ئەو سەردەمه لە شایی و ئاهەنگەکان بە گۆرانیەکانی هەڵنەپەریبن بەتایبەتی " شیرین ئەمڕۆ بەهارە هەستە بچینە سەیرانێ " ئەی بۆچی ئەم گۆرانیبێژە لە هەولێر ناوی پوکایەوە ؟ ئایا جێگای ڕەزامەندی خەڵکی هەولێر و وەک بەشیک لە هونەری رەسەنی کوردیی نەبوو؟ هۆکاری نەمانی ئەوەبوو، که کاتێک خەڵک زانی بە زورەمڵی کاری ناشیرینی سیکسی کردبوو، خەڵکی هەولیر بایکۆتیان کرد و ئەویش لەشەرما مالئاوایی لە گۆرانی وتن کرد، چ ونکە ئەوکات خەلک جوان بوو دژی شتی ناشیرین بوو هەڵوێستی وەردەگرت، بەلام ئەمرۆ هەرچی دەکەی سیاسی و نووسەرهکان پاساوێک لە گیرفانییان دهردههێنن. کارهسات لێرهدایه، که رۆحی بهعس و پارتی و یهکێتیی له ناو جێگاکهش لهگهڵماندایه و لایلایهمان بۆ دهکات و له مرۆڤبوون و موڕاڵی مرۆڤایهتیی دورمان دهخاتهوه. ئەوانەی بە دروست کردنی ئەم پەیکەرە هەلساون یان داکۆکی لێدەکەن و هەوڵدەدەن هاوشیوەی خەباتی شاخی هەندێ بەرپرس کە ئێستا بۆتە سیمایان، شەرعیەت بەهەموو تاوان و جوانکردنی خۆیان و دەسەڵاتیان دەدەن، ئەو بەناو نووسەر و سازکەری دروستکردنی پەیکەرەکەی کاروان، هەمان تاوان و چەواشەی خەڵک دەکەن، چونکە هەوڵ دەدەن کاروان بە چەند گۆرانیەک لەو تاوانەی ئهنجامی داوه دابپۆشن و بیکەنە سیمبولی هونەردۆستی و عاشقایەتی !، ئەرێ لە کوێ بووە چەند گۆرانیەک ببێتە هۆی دامالینی ئەو تاوانە گەورەیە (کوشتنی نزیکترین هاوڕێی و سوتاندنی)، بۆیە هەموو ئەوانەی پەیکەرەکەیان دروستکردووە و چەپلەی بۆ لێدەدەن، ئەو میدیایانەی هەواڵهکەیان گواستەوە، یەک مەسەلەی گرنگیان لە یاد کردووە، ئەویش ئهنجامدانی تاوانێکه بەرامبەر به بنەمالەی حاجی خورشید و کوڕە قوربانیەکەی (حەمە) دەکەن و برینەکەیان سەرلەنوێ کوڵاندەوە. ئەو خهڵکه تهنها بیریان لە بزواندنی هەستی عهشقی مۆسیقیی خۆیان کردۆتهوه، گوێیان له دهنگێک گرتووه، که لە دەمی بکوژیکەوە وشەی عشقیان بۆ دهچڕێنێت، بەلام لەیادیان دەچی ئەم پەیکەرە ئازارێکی گەورەی یەک بنەماڵەی قوربانییە. چەند سالێک لەموبەر تەلەفزیۆنی یەکێتی بکوژی شەهیدی براکەمی کردە قارەمان و ئێمەشیان بە ناپاک لەقەلەمدا، گەرچی ئهوهی تهلهفیزیۆنی یهکێتیی تهنها چەند وشەیەک بوو، بەلام هەموو بنەماڵەکەمانی هەژاند و لەسەر ئازاردنی هەستی بنەماڵەیەکەک ئهو قسهیه کرا، ئەگەر ئهوهی براکهمی کوشتووه پاساوا بێ لای یەکیتیش چونکه فەرماندەی یهکێتیی بووه، بەڵام بەریوبەرانی ئەوکەنالە لە یادیان چوو، کە هەوڵی جوانکردنی ناپاک و کۆنە جاشێک دەدەن، کە دەستی سوربوو بەخوێنی چەندین شەهیدی وەک براکەم.... تۆ سەیری دەیان هەرزەکاریی نووسەر و خۆ بەزلزانان بکە، ئهگهر یەک رەخنەیان لێبگری، دنیات بهسهردا وێران دەکەن، ئهو رهخنهیه بەسوکایەتی تێدەگەن، بەڵام لێرهدا دێن و هەستی بنەماڵهی قوربانی بریندار دەکەن، مرۆڤ کوژێک دەکەنە هونەرمەندێکی جوان؟ که بهلای منهوه ئەمانە ههمووی دەچێتە بەشدانهوهی تاوان و دژە مرۆڤ دۆستی، کەچی رووقایمانە پاساوی جۆراو جۆر دەدۆزنەوە لەکاتێکدا تاوان هەر تاوانە، ئەگەر جەبار فەرمان بە تەور وریای کوشتبێ، یان کوشتنی مرۆڤێک کاروان وئسیماعیل سەکرانی بەناو هونەرمەند کردبێتیان، یان پارتی ڕیژوان و گەرمیان و یەکێتی سورکێو وشیرزادییان تیرۆرکردبێت، ههموو ئهمانه تاوانه، کارەساتەکەش لەوەدایە زۆرینەیان، خۆیان به داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، هونەر دۆست دهناسێنن.
3. ئەو نەهجە مەتریسدارە و یەکەم جار نییە لای بەشێک لە نوخبە ڕۆشنبیریەکەی سلێمانی سەرهەڵدەدا بەڵکوو چەند ساڵیک لەمەوبەر هەمان بەیت و بالۆریان دوای ئاشکرا بونی گەندەڵی دەزگای سەردەم و شیرکۆ بێکەس هێنایەوە، لەئاستی (بەختیار عەلی، ڕێبین هەردی، ئاراس فەتاح)، پاساوی ههندێک لهو خهڵکه ئهوهبوو، که مادام شیرکۆ بێکەس ئاستی شعرەکانی بەرزە، بۆیە نابێ باس لەگەندەلیەکانی بکەن، تا وای لێهات، ئهم سیانهش ههڕهسهیان له هاوڵاتی کرد و بۆ ماوەی دوو هەفتە بایکۆتی نوسینی بابەتیان بۆ رۆژنامەی هاولاتی کرد، ئاوێنەش هاتە پشت ئەو تیۆرە قێزەوەنە و باسەکەیان لە رۆژنامەکە داخست و بەناچاری شوان ئەحمەد خاوەنی ئاشکرا کردنی دۆسیەکە، پەنای بۆ کوردستانپۆست هێنا، چونکە هیچ یەکێک لە میدیاکان بۆیان بڵاویان نەکردەوە، لەکاتێکدا شەرکردن دژ بە هەدەردانی داهاتی ولات و گەندەلی بە بچوکی و گەورەیی یان سیاسی و بەرزی شیعر نیە و پۆلین رێژ و مکیاژکردن هەڵناگرێ، بۆیە ئەم وێنانە دەمان گەیەنێتە ئەو باوەڕەی نوخبەیەکی مەترسیدا لە قەلەم بەدەست ئهمڕۆ وهکو قهلهمی ئازاد خۆیان ناساندووه، کهچی هاوشێوەی راسیستەکان هەوڵدەدەن هەرچی تاوانی چواردەور و بهری خۆیان و شارەکەیان هەیە دایپۆشن، پاساوی بۆ بهێنەوە بەواتای زبلخانە بە باخجەی پڕ لە گولزار، دڕک بەگول، جەلاد بە قوربانی پێمان بناسینن، ئەمەش زۆر مەترسیدارە کە گەنجان بەو بیرکردنەوەیە گۆش بکەن، چونکە ئەمە لادانە لە پەیامی مرۆڤدۆستی. ئاخر هەر ئەو میدیایەنەیە کە ههستی شارچیتیان تیا زاڵە، چەپلە و دەهۆل بۆ بەختیار عەلی لێدەدەن، لەکاتێکدا تەنیا هەست بە دوو ڕویی ووشەی کتێبهکانیان دهکهیت، بەبەراورد بە چاوچنۆکی مادیان، تهنانهت لە چ ئاستێکی دارماندان، بۆ نمونه بهختیار عهلی لە گەرمەی تاوانی ١٧ شوبات دەچێت کۆنتراکت لەگەل ڕۆژنامەی (باسی) پاراستن دەکات بە نووسینی گۆشەیەک بە ٢٥٠ هەزار دینار! ئهگهر خوێنهر و خهڵکهکه ئاستیی وشیارییان بهرزبوایه، دهبوو تەنیا لەسەر ئەم هەڵوێستەی بهختیار عهلی، وهک هاوشیوەی فەرهاد پیربال ئیدانەیان بکردایە، نەوەک بیکەنە سیمبولی کەڵە ڕۆشنبیر، ئاخر چ مۆرالێکە لەکاتیدا پاراستن قەتل و عامی خەڵک دەکات، بەرێزیشی بۆ پارە لەناو ئەو هەموو میدیایە زۆرەدا، له پێناو پارهیهکی زۆرتردا دەچێت بۆ زمان حاڵەکەی پاراستن دەنووسێ؟
4. داهێنان هەرگیز پیوەر نییە، که مرۆڤ کەسی داهێنەر نەک پەیکەری بۆدروست بکرێت، تهنانهت رێزیشی لێبگیرێ، چونکە سەدان لە کەسایەتی داهێنەری جیا جیای بەعس و فاشیزم و نازی هەیە.... کەسیان بە نووسین و داهێنانەکانیان ناتوانرێ تاوان و کەسیتی تیکشکاویان بشاردریتەوە، تۆ سەیری ئاستی بەڕێوبەری کەنالی نالیا و نەبەز گۆران بکە ناوی کۆمەلی کەسی ریز کردووە، کە هەیانە (هۆمۆ سێکسوێل، رەزیل، قەرزار، بە منالی لەسەر شەقام دۆزراوەتەوە، چەقو وەشین بووە) گشت ئهم خهسلهتانه ناچیتە پای تاوانی مرۆڤکوشتن و ناپاکی لە هاوڕێ، ئهمه چ بهراوردێکه ئهمانه کردوویانه!؟ ئهمانه نههاتوون پێمان بڵێن، ئایا لە کام ولاتی ئەورپی و مٶدێرندا پەیکەر بۆ نووسەرێکی نازی دەستبەخوێن سورکراو هەیە؟ جگە لە روسیا کە ئەوان ستالینی مرۆڤ کوژیان لا سیمبولی قارەمانە! من پێم سەیرە مرۆڤ بچیتە سلێمانی سەیر بکات لەم شارە دوو پەیکەر بۆ دوو هونەرمەندی لە سێدارە دراو کراوه (قادر کابان و کاروان عوسمان) کە دوو پەیام و دوو پەیکەری زۆر له یهکتر جیاوازن، مرۆڤ شەرم دەکات کە دەبینی نوخبەیەک لە ڕۆشنبرانی سلێمانی دەیانەوێ وێنەی کاروان بگەیەنێتە ئاستی وێنەی قادر کابان! ئهمه بۆ خۆی سووکایهتییشه به قادر کابان! ئهگهر ئهمڕۆ کهس لێیان نهپرسێتهوه، له پاشهڕۆژدا ئهوانه نهفرهت دهکرێن!
5. ئەوەی سەیری ئەو لینکەیەی فەیسبوک بکات، کە لایکیان کردوە بۆ کۆمێنتێکی رەحمان غەریب و ئهو نووسینەی بەرێوبەری کەنالی نالیا (توانا عوسمان)، ئهو کاته له ئاستی هوشیاریی نووسین و باوەربوون بە مافی مرۆڤ لە یەکە بەیەکەی تێدەگات، کە زۆربهیان شەرعیەتدانه بە تاوانێک، لێ بە مکیاژکردنی ئهو نووسینانه، من باس له شوان داودی ناکهم، و پشتگیریشی لێناکهم، چونکه راستە شوان داودی قەڵەمێکی ناشیرینی دەسەڵاتە، بەڵام ئەمە کەی لەناوەرۆکی تاوانەکە کەم دەکاتەوە و پاساوی بۆبهینەوە کە مادام ئەو راستییەکان باس دەکات، ئیتر نابێ دۆسیەکە باس بکرێ؟ مرۆڤ دەبێ هەرکەسێ قسەی کرد گوێێ لێبگرێ، ئەی هزر و ویژدان چییە لە کاتی ئاخافتنی هەموو کەسێک بۆ دهرخستی راستییهک؟
6. ئەوانەی دەڵێن هونەرەکەی رەسەنە و دەربڕی عەشقە ئەوان دەتوانن بۆ خۆیان لە ماڵەوە، له ناو سهیاره و له دۆکانەکانیان گوێ لە دەنگی بگرن کە باس لەعهشق و له وەفا و له خۆشەویستی دەکات، بهڵام نابێت گۆرانبێژهکه بکرێت به کهسایهتییهک، گوایه پهیامی خۆشهویستیی و عهشقی پێبووه و وهکو سیمبوڵێک بۆ ههموو ئهوانه پهیکهری بۆ دروست بکرێت، چونکه ئهو هونهرمهند و گۆرانیبێژه بۆ خۆی پێچەوانەی پهیامهکهی کاری کردووه و تاوانی ئهنجامداوه، بهتایبهتی زۆر ناشرینه بکرێت به بەلام به رەمزی شارێک و هونەرمەند و نوسەر و ئەدیب. پەیکەر بۆ مرۆڤی جوانە لە رووی هەر داهێناندا.
کۆتایی ئهم باسهم بە یەک نمونە دەهێنمەوە، با خوێنەر ئەوکات خۆی بریار بدات و له خۆی بپرسێت، تا ههموو بزانین میللەتی زیندوو.... ڕۆژنامەنووس... نووسهر... و ڕۆشنبیر، دەبێ خاوەن چ مۆراڵێک بێ، ساڵانی سییهکانی سهدهی رابردوودا، باوکی پادشای ئێستای سوێد لەناو فارگۆنێکی شەمەندەفەر لە ئەلمانیا دەبێ، بەر لەشەری جیهانی دووەم کۆمەڵێک نازی ئەلمانی پارە کۆدەکەنەوە. پادشای سوید، بڕیک پارەیان پێ دەدا، ئەمە ماوەیەک لە میدیاکان بوو به بابەتی ڕۆژنامەکان، داوایان دەکرد چۆن دەکرێ کەسایەتییەکی دیاری سوید پارە بەنازیەکان بەخشیبێ، لەم نیشتمانەی ئیمەشدا کەلتوری داکۆکیکردن لە ناشیرینی و له تاوان، وا لەناو سیاسییەکانی خۆمانهوه پەریەوە بۆ ناو ئەوانەی خۆیان پێ هەڵگری مافی مرۆڤدۆستی و پێشکەوتنی کۆمەلگایە !
تێبینی: ئهگهر چیرۆکی ئهو تاوانەی له سهر کاروان ناراست و نادروستە بەهیوام هاورێ و بنەماڵەکەی نووسەری بابەتەکە بدەنە دادگا.
http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=770&Jmara=4367\ کۆمێنت و نوسینەکانی فەیسبوک تەنیا وەک نیشاندانی ئاستی کۆمێنت و لایکەکان بەگرنگم زانی خوێنەرانی لێ ئاگاداربکهمهوه و بیزانن:
https://www.facebook.comhttp://www.nrttv.com/birura-dreje.aspx?jimare=22
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست