کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوبەرى تەندروستى ڕانیە دڵنیابە ئەمانە كارمەندى دڵسۆزن ، ئاژەڵ نین .

Thursday, 14/06/2012, 12:00


كاتى خۆى ئاغاى گوند یان كوێخا كۆمەڵێك .... هەبوو كاتێك دەچوو بۆ ڕاو دەیبردن و كەوروێشكیان بۆ دەگرت سەیرت دەكرد بەرهەم و گۆشت و كەروێشك بۆ ئاغابوو ئەوانیش غەیرى هیلاكى و ماندووبوون نەبێ هیچى تریان دەست نەدەكەوت .
بەڕێزان ئەمە ئامۆژگارى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەبووە بۆ ئەو كارمەندە تەندروستیانەى سەربە دەسەڵات نین یا كارمەندى تەندروستى سەربەخۆو دەنگى ئازان لەسنوورەكە كاتێك مانگى ڕابردوو لەكێشەى كارمەندێكى قەڵادزێ لیژنەى بەڕێوبەرایەتى و سەندیكا چوون لەبەردەم دەیان دكتۆرو كارمەند لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ ئەم نمونەیەیى هێناوەتەوە بۆ كارمەندەكان و پێی ووتوون ووریابن بابەس خەڵك بەكارتان بهێنێت و وەك ئاغاى گوند بەرهەمتان بۆ ئەوان و ناخۆشى و ماندووبونیش بۆ ئێوەبێ .
هەرچەند درەنگ ئەو چیرۆكەم بیست بەڵام بەپێویستمزانى وەك كارمەندێكى تەندروستى وەڵامێكى ئەو بەڕێوبەرە گشتیە بدەمەوە دەڵێم جەنابى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە من وەك خۆم ئازادم سەر بەهەر گروپ و لایەنێكى سیاسى بم نەوەك كادیرى ڕۆبۆتى حزب و بەرپرسى خیانەتكارو فایلدار بم ، ڕاكەڕاكەمان بۆ ئەو میللەتەیە نەبۆ شەخسى خۆمانە نەبۆ شەخسى هیچ كەس و لایەنێكى سیاسى جیاواز لەدەسەڵاتیشە ئەمجارەش دەیڵێمەوە لام شەرم نیە لەپێناو باشتركردنى دۆخى تەندروستى كوردستان و ئەو میللەتە لەوسەر بۆ ئەو سەر ڕابكەم و گیانى خۆم بكەمە قوربانى (وەك ڕێزێك بۆ كوردستانپۆست باسى ڕابردووى جەنابى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە ناكەم چی كردووە لەو سنوورە هەموو سنوورى مەرگەو بنگردو ڕانیە باش باش دەزانن من هاتووم تەنها بەراوردێك بكەم و بەس) .
دەڵێم دڵنیابە ئەوكارمەندانە كەس ناكوژن و خیانەتیش لەكەس ناكەن نانى كەس نابڕن و كەسیش لەخۆڕا تاوانبار ناكەن هەموو هەوڵ و هیمەتیان بۆ ئەوەیە نانى ئەو میللەتە لەقوڕگى دوو بنەماڵەى مافیاو سەدان سەركردەى دزو جەردەى فایلدار دەربێنن و بیدەنەوە بەو میللەتە ، ناچنە دیوەخانى حزب و ئاغاو بەرپرسە نەخوێندەوارەكان و كڕنووش بۆ هیچ كەسێك نابەن داوا دەكەن هەرچى زووە سەرۆك جاشەكان بدرێن بەدادگاو ڕاپێچى زیندان بكرێن ، لاى ئەو خەڵكە دڵسۆزە هیچ سەركردەیەكى سیاسى پیرۆز نیە ئەوەى پیرۆزە ئەو میللەتەیە بۆیە دەبینین ئەمانە ئیشیان كەروێشك گرتن نیە بۆ ئیشیان دەرهێنانى فایلى دزى و گەندەڵی و عەقدە نەوتیەكانە ، ئیشیان ئاشكرا كردنى دۆسیەیى دزى و گەندەڵى نەخۆشخانە تەواو نەكراوەكانە تابەپەلە بیدەن بەكەناڵەكانى ڕاگەیاندن ، كەس ئەمانەى لەمیللەت بەرنەداوە بەعس ئاسا هەڕەشەى كوشتن و ڕفاندن لەخەڵك بكەن قەڵەمە ئازاو بوێرەكان بكوژن ، فێر نەكراون كڕووزانەوە لەبەردەم هیچ بەرپرس و فیرعەونێكدا بكەن خەمى گیرفان و شەڕى پۆست و پلەو پایەو ئیفادیان نیە !! شەڕى دابین كردنى دەرمان و كەلوپەلى تەندروستى و ژیانێكى باش بۆ ئەو میللەتە دەكەن ئەم جیلە فێر نەكراوە بێ دەنگ بێ و ماستاو بكا ، فێركراون ((خزمەت بكەن ، كۆڵ نەدەن ، پارەو ئافرەت فریویان نەدا) ئایا ئەمە خراپە یان مایەیى شانازیە ؟ ئەمە پەیام و ئامۆژگارى و پێشنیارى باشە بۆ هەموو ئەو گەنج و فەرمانبەرو دكتۆرو كارمەندە تەندروستیانە ، بەداخەوە تۆش ((كەبەناو دكتۆری)) بە .... دەیان شوبهێنى ؟ دڵنیابە گەنجە ناڕازى و گیرفان بەتاڵەكان كەس ناكوژن و كەسیش گوللەباران ناكەن بەبەرچاوى كامێراو دونیاوە ، كۆمپانیایى قاچاغى دەرمان و نەخۆشخانەى ئەهلى و تایبەتیشیان نیە تاقوڵى خەڵك ببڕن و نیوەى بدەن بەحزبەكانى خۆیان ، نەهاتوون پارەى نەوتى خەڵكى كوردستان و سەدا حەڤدەكەو داهاتى ناوخۆ بدزن و بیبەن بۆ بانقەكانى ئەوروپا نەهاتوون خانووى حكومى و نەخۆشخانە و ئۆتۆمبێلى حكومى داگیر بكەن و ئیش و كارى شەخسى و حزبى پێ بكەن ، نەهاتوون هاوینەهەوارەكان داگیر بكەن و مەنعى سەفرەو سیاحە لەخەڵك و كارمەندانى حكومەت بكەن ، نەهاتوون چاو بنوقێن و ئیمزا بۆ لیژنەى وەهمى و بەهەدەردانى پارەو بودجەى ئەو میللتەو تاقم قەنەفەى شەست گەڵایى بكەن ، نەهاتوون ئازارى خەڵكى فەقیرو شوفێرو كارمەندى گرێ بەست بدەن و سوكایەتیان پێ بكەن و برازاكانى خۆشیان بەفەرمانى تایبەت دابمەزرێن و لەپەیجەكانى فەیسبووك سوكایەتى بەخەڵك بكەن ، نانەخێر دڵنیابە هیچ یەكێك لەو ڕەفتارانەیان نیە ئەمانە گەنجى خوێن گەرمن ئەمانە كارمەندى تەندروستى چالاك و ماندوون ئەمانە لەنەخۆشخانەكانى سنوورى پشدەرو بیتوێن هاوشانى كارمەندە ماندوو دڵسۆزەكانى شارو شارۆچكەكانى تر خزمەت دەكەن ، ئەمانە شایەنى ڕێزو تەقدیرن هیچ خروقاتێكى ناشیرینیان نیە بەكرێگیراوى هیچ كەس و لایەنێكیش نین بۆیە سەرپێچى و نادادى و ناقانوونى لەهیچ كەس و لایەكیش قبوڵ ناكەن ، هەموو شەڕى ئەوان بۆ بەرژەوەندى ئەو میللەتەیە بۆ بنبڕكردنى دەستى حزب و بەحزبى نەكردنى سەندیكایە لەناوەندە تەندروستیەكاندا ؟ هیچیان شەڕى وەرگرتنى پۆستى بەڕێوبەرو بەڕێوبەرى كارگێڕى و تەنانەت لێپسراو بەشیشیان نەكردووە وەك ئەو خەڵكە حزبیەیى ڕۆژانە ڕاكە ڕاكەیەتى بەدوایدا .

تێبینى // ئەم وەڵامەم بۆ كوردستانپۆست نارد زۆر سوپاسیان دەكەم پێیان ووتم داڕشتنەكەت بەو شێوەى نووسیوتە هەڵەیە ، بۆیە بەهاوكارى هاوڕێیەكى دڵسۆز بەم شێوەیە دامڕشتەوە دووبارە سوپاسى سەرنج و تێبینیەكانى ستافى كوردستانپۆست دەكەم دەڵێم دڵنیابن منیش هەمان بۆچوونى ئێوەم هەیە بەڵام نەمزانى نووسینەكە وەك ئەوەى ئێستا دابڕێژم .
دووبارە بەداواى لێ بوردن .
قەڵادزێ .
14 / 6 / 2012 .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە