کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڕێم نەبەزگۆران هەزاران گەنجى وەك تۆئامادەن ئەوشارەجێبهێڵن...بەڵام؟!

Monday, 09/11/2009, 12:00


ئەوكاتەى بابەتەپڕناڵەكەتم خوێندەوە،هێندەئازار چووەگیانم نەمتوانى وەفا وئەمەكى تۆبەرامبەر شارەكەم لەناخمداجێگیرنەكەم،تۆ ئەو شارەمیهرەبانەمت هەزاران هێندەلام خۆشەویستتركرد، نەبەزگیان خەڵكانێكى بێ شومارنمەكى ئەوشارەیان كردووە و لەدواییدا بەسینگێكى فراوانەوە ماڵئاوایان لێكردووە بێ ئەوەى بۆیەك چركەش دڵیان ڕەنجابێت لەخەڵكەكەى،هەركەنووسینەكانت دیدیان داگیركردم ئەوكاتە بیرم هاتەوە ڕِۆژانێك منیش كوشتەى ئەو ڕافتارانە بوومەوەو نەمتوانى سكاڵایەك یاخودگلەیەك لاى سەرجەم پیاوانى ئەو هەرێمە باس بكەم،هاورێم میوانى دڵى هەولێرییەكان دڵنیابە تۆلەهەركوێیەك بژى هەرهەولێرى،هەولێربەمیوانى وەك تۆجوانە هەركاتێك بڕیارت دابگەرێیەوە ئەوابیرلەیەكەم هەنگاوت مەكەوە ،چونكەهەولێریەكان هەموویان تۆبەكەس وكارى خۆیان دەزانن.
خۆشەویستم دواى جێهشتنى هەولێر زۆرپرسیار ئاراستەى تۆ دەكرێتەوە،دەربارەى خەڵك وچۆنیەتى هەولێرییەكان بەرامبەربەمیوانان وغەریبان وشێوازى ژیانى لاوانى هەولێر،من دەمەوێ دڵنیات بكەمەوە هەزاران گەنجى ئەو شارەئامادەن!! ئەو شارە جێبهێڵن ،بەڵام نازان لەدواى جێهێشتنى خۆشەویسترین یادگاریان(هەولێر) روولەكوێبكەن؟!
ئازیزم لات ڕوون بێت ئەوانەى پەلامارى تۆیانداهەولێرینین،زۆردڵنیابەهەولێرینین،ئەگەردواتریش ڕوون بۆوەهەولێرین ئەوالەبەردەم ئیبن مستەوفى لەسەرقەراتێ بڕیارى لێسەندنەوەى شەرەفى هەولێرى بوون لەوناپاكانەوەردەگرینەوە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە