کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

پولێکیش بۆ قیادە موەقەتە و٣١ ئاب!

Wednesday, 17/03/2021, 3:10

1153 بینراوە


کۆمەڵگای دەڵەمە، زۆربە ئاسانی رۆژی رابوردووی خۆی لە بیردەکات! لە بیری دەچێتەوە چی بەسەرهاتووە! ئەو رۆژانە رۆژەڤیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕاوێژی قسەی دونیای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆتە کەللەی سەری پاپا و نەخشەی کوردستان. ئەو نەخشەیەی کە ساڵەهایە بنەماڵەی بارزانی نانی لە سەردەخۆن. ئەو پولە سازکرا. تۆ وای دایبنێ ئەو کارە بە دەستی مەسعود بارزانی کراوە، با کەس خەتابار نەکرێ.
ئاخر ئەوە نییە چەپ و راستی بنەماڵەی بارزانی وەک مریشکی سەرهەڵکەندراو پەلەقاژێیانە بەتورک وفارس وعەڕەب وهەموودونیا دەڵێن: ئەوە ئێمە نەبووین وکاری کەسانی سەربەخۆیە، کە هیچ پەیوەندیەکان بە ئێمەوە نییە. مەسعود لە ناخەوە دەڵێت بڵێ فەرموون، چی دەکەن مافی خۆتانە، بۆئەوەی دڵتان لە نۆکەرەکانی خۆتان نەهێشێ!
لەو ناوەدا تاقمێك لۆمپەنیی سەر بە ئاخوڕی بنەماڵەی بارزانی زۆر زوو پاساویان بۆ تورک وفارسەکان هێناوەتەوە کە ئەمە رێكاری سیاسەت و دیپڵۆماسییە، دەڵێن سەیربکەن چۆن تورک و فارسمان هەژاند کە ئەگەر قەرار بێ ڕۆژێک پولێک بۆ یادەوەری و رابوردووی بنەماڵەی بارزانی سازبکڕێ وسەری مەلای باوکیان لە تەنیشت نەخشەی کوردستان دابنرێ، پێویستە شرۆڤەیەکیش وێڕای ئەو پولە لە سەر مێژووی خەیانەتەکانی مەلای باوکیان لە سەر خاکی کوردستان دیاریی بکرێ.
سازکردنی ئەو پولە، هەزاران لاپەڕە کتێب بە دووی خۆیدا دێنێ. ئەو پولە باس لە کوشتاری کورد بە دەست مەلای باوکیان و باس لە قیادە مووەقەتە و٣١ ئاب و شکەنجەو زیندانیکردنی ئازادیخوازی کورد و دزینیی سەروەت وسامانی خەڵکی هەژار وتیرۆر و درۆ و نۆکەرایەتی بۆ دوژمن ، بۆ مانەوەی خۆیان دەکەن.
پاپای ڕەبەن، هاتە باشووری کوردستان وەک مێشەکەرانە بەرپرسەکانی دەڵات دەوریان دا تا وێنەی لەگەڵ بگرن و خۆیانی پێ زل نیشآن بدەن. ئەوڕەبەنە بۆ یەکجاریش ناوی کوردستانی بەسەر زاردا نەهات! ئەوە ماناکەی روونە، ئەو پەیامەی دا، کە دەسەڵاتی بە ناو کوردی قەبوڵ نییە. لەوەش بترازێ، دەسەڵاتیک کە بەشیکی بەرچاو پێشمەرگەکانی ئەمەریکا مووچەی مانگانەیان دەداتێ، ئیدی بۆ ئەو دەسەڵات و حوکومەتە هی کورد بێت؟
لە داهاتودا ئەگەر بنەماڵەی بارزانی پولێکیان بۆ مەلا مستەفای باوکیان سازکرد، ئەو مافەیان نابێت کەڵك لە نەخشەی کوردستان وەربگرن. لە بری سەری پاپاش، با سەری مەلا مستەفای تێدا بێت، نەخشەیەکیش کە هیما بۆ ئاشبەتاڵ بکات و هەڵبتیزێنێت چووبێت دەستی شای ئێران ماچ بکات. 
ئێوە شایانی کورد بون نین، تەنیا بۆ کوشتنی کورد و نۆکەرایەتی داگیرکارخۆتان بە رێک خستووە.
کوردستان خاکێکی پیرۆزە، ئەوە ئێوەن لە سەرئەو خاکە پێ بە پێ جێگا پێی خیانەتەکانی ئێوەی لە سەرهەڵكەندراوە. سەدان پولی بەو جۆرە سازبکەن، هیچ لە بار و دۆخەکە ناگۆڕێ، بەو شێوە کارانە خیانەتەکانی خۆتان ناتوانن بشۆرنەوە، تەنیا ئەوە نەبێ بڕۆن گۆڕتان ون بکەن و کوردستان بە جێهێڵن.
لە دەفتەری بیرەوەریەکانی مێژوودابا بەتێک وەبیرمەسعود بارزانی دێنینەوە، کە کاتی خۆی قازی محەممەد ئاشبەتاڵی راگەیاند و لە ناو ژوورێکدا لە مهاباد بەندکرا، هەر زوو سەرهەنگ هومایونی ناردی بە دووی مەلا مستەفادا و پێی گووت: سەرۆک عەشیرەتێکی عێڕاقی لە ئێڕان چی دەکات؟
مەلا مستەفا هەموو گیانی کەتبووە لەرزین، هەر زوو پشتیوانیی بۆ ئەڕرەشی ئیڕان دەربڕیی و تەسلیمنامەی نووسی تا بەریدەن. قازی محەممەدی بە جێهێشت و هەڵات. ئێوەش مەسعود و مەسرور و نێچیر هەمووتان نەوەی ئەو پیاوە ترسنۆکەن کە پیشەی دەستماچکردن و راکردن و هەڵاتن بووە، ئێوەش وا بکەن.