کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسکه‌یه‌ک له‌تاڵه‌بانی‌یه‌وە بۆ سه‌رۆک حوسنی موبارەک.. (نهێنی و به‌‌په‌له)

Friday, 04/02/2011, 12:00


سه‌رۆک موبارەک ئاممان بێ‌ئومێدمان نه‌که‌ی..

حوسنی گیان..خوا دەست به‌باڵته‌وە بگر‌ێت..خوا پایه‌دارتان بکات بۆ میسر و بۆ جیهانی عه‌رەبیمان..بۆ خاتری خوا خۆت قایم بکه له‌و کورسی‌یه‌و نه‌جوڵێیت..

دەستم دامێنت به‌م ئاخری عومرە دوای هه‌ڵه و کرداری چه‌وتی (بن عه‌لی)ی تونس نه‌که‌ویت و چۆڵی بکه‌یت.

برای بچوکتان پێشنیارێکتان بۆ دەکات گه‌ر لێم قبوڵ بفه‌رموون..

حوسنی گیان..فه‌رمان بدە به‌هێزە چه‌کداره‌کان و ڕۆڵه‌قارەمانه‌کانی سوپای میسری دلێر، که‌ زۆر به‌توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و جه‌ماوەرە ئاژاوە چی‌یه بدەنه‌وە و زۆر به‌توندی ده‌ستیان لێ‌بوەشێنن..بڕوا بکه به‌کوشتنی دە-پانزە هه‌زار له‌و خه‌ڵکه خوێڕی و ئاژاوە‌گێڕە ، بارودۆخه‌که له‌‌به‌رژەوەندی مه‌عالیتان کۆتایی پێ‌دێت.

ئاخ له‌ده‌ست میلله‌تی خوێڕی و قوندەر..میلله‌تی هیچ و پووچ چاک لێمان هاربوون حوسنی گیان! نازانم ئه‌و خه‌ڵکانه‌ تێر بوون یا له‌برسا وادەکه‌ن..ئاخرزه‌مانه حوسنی گیان ئاخرزەمان..

سه‌رۆک موبارەک..بڕوا بکه‌ن ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌کانم دەخه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وەی په‌یوەندی به‌ ئه‌مریکی‌یه‌کانه‌وە بکه‌م و تێیان بگه‌یه‌نم که‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بێ سه‌رۆک موبارەک ئارامی به‌خۆیه‌وە نابینێت و ئیسرائیلیش دەکه‌وێته مه‌ترسی‌یه‌وە..زۆر چاک له‌مه‌ترسی‌یه‌کانی (ئیخوان موسلیمین) ئاگاداریان دەکه‌مه‌وە که‌ چۆن پاش تۆ میسر دەکه‌نه تۆڕەبۆڕا.

گه‌ر جه‌نابتان ئه‌مریش دەفه‌رموون ئه‌وا من ئامادەم به‌ناردنی دوو‌هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی تایبه‌تی خۆم بۆ پاسه‌وانی جه‌نابتان و خانه‌واده‌کانتان.

حوسنی گیان ..ئه‌م ساڵمان پێوە نایه‌ت..وادیارە ساڵی 2011 ساڵی ڕەش و و ڕووت و هه‌رچی و په‌رچی‌یانه..بۆیه‌ داواتان لێدەکه‌م خۆڕاگربن..براوە ئه‌و که‌سه‌یه تا ئاخرێکه‌ی خۆی ڕادەگرێت ،گه‌ر خوانه‌خواسته تۆش چۆڵی بکه‌یت و بکه‌ویت،ئه‌وا بڕوا بکه داشی دۆمینه‌که‌وتنه‌که سبه‌ینێ دەگاته ئه‌ردەن و سوریا و عێراق و کوردستان..بۆ خاتری خوا تۆ له‌وێدا ڕایگرە و بیوەستێنه.

ئاممان حوسنی گیان ئه‌و فه‌رته‌نه‌یه ڕابگرە و بمێنه‌وە..ته‌نها له‌به‌ر خۆشمان نا..خۆمان عومرێکه به‌ که‌ڵه‌گایی و عه‌نته‌ری ڕامانبوارد به‌سه‌ر میلله‌تی بێ‌مێشکه‌وە، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری کوڕ و ئه‌ولادەکانمان ، حوسنی گیان..تۆ بیرێک له‌ (جه‌مال)ی کوڕت بکه‌رەوە یا (قوباد)ی من یا (مه‌سرور)ی کاکه‌مه‌سعود..بڕوا بکه‌ ئه‌و داماوە تا (کوڕەکه‌ی مه‌سرور)یش کورسی سه‌رۆکایه‌تی به‌وەرەسه دابه‌شکردووە، جابۆیه‌ده‌‌هێنێت ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌پێناوی ئه‌وانیشدا بێ که‌مێک خۆڕاگربین.

بۆ خاتری خوا حوسنی گیان بێ هیوامان نه‌که‌ی..

بۆ خاتری خوا نامه‌ردمان نه‌که‌ی.

خوا ده‌ست به‌ باڵتانه‌وە بگرێت..



به‌نده‌ی موخلیستان

جه‌لال تاڵه‌بانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە