کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاڤێلی کوڕی تاڵه‌بانی له‌ پشت دیارنه‌مانی نزیکه‌ی 19 ملیۆن دۆلارکه‌وه‌یه‌

Friday, 11/09/2009, 12:00


له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا پاڤێلی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر، که‌ بۆ عومه‌ر فه‌تاحی ده‌کات، به‌ زمانه‌ کوردییه‌‌ سه‌قه‌ته‌که‌ی پێی ده‌ڵێ: مامه‌ عومه‌ر گیان حیسه‌که‌ی خۆت حه‌ڵاڵ کرد. ئه‌و ته‌له‌فونه‌ له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌کات،‌ کاتێک کۆمه‌ڵێک که‌س له‌ لای دانیشتوون و پێشتر ته‌له‌فون تۆ پاڤێل ده‌کرێت که‌وا پاره‌که‌ گه‌یشتۆته‌ له‌نده‌ن و ته‌حویل کراوه‌.
چیرۆکه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

‌کۆمپانیایه‌کی ئینگلیزیی به‌ ناوی (ئه‌لین برۆگ)، ده‌یه‌وه‌ێت پرۆژه‌ی ویستگه‌ی کاره‌بایی 488 میگاواتی له‌ ته‌ق ته‌ق بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی، له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا ده‌بێت 18 ملیۆن و 750 هه‌زار دۆلار بخرێته‌ سه‌ر حیسابی بانکی گرنتس له‌ له‌نده‌ن. به‌ پلانی هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د و له‌ ژێر چاودێری تاڵه‌بانییدا، پاڤێلی کوڕیان فێرده‌که‌ن، که‌ چۆن ده‌ست به‌م کاره‌ بکات. له‌ سه‌ره‌تادا باسه‌که‌ له‌ لای وشیار سیوه‌یلی وه‌زیری کاره‌با باس ده‌کرێت، که‌ زانیاری ته‌واوه‌تی له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی کاره‌با و پێویستییه‌کانی له‌ ڕاپۆرتێکدا بۆ بنووسێته‌وه‌ و ئه‌ویش یارمه‌تیی شه‌ونم محه‌مه‌د غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاره‌با سلێمانی له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا هه‌موو زانیارییه‌کان ئاماده‌ ده‌که‌ن و به‌ شێوه‌ی راپۆرتێک ده‌خرێته‌ به‌ر ده‌م پاڤێل و بنه‌ماڵه‌که‌ی. ئه‌م ڕاپۆرته‌ ته‌نها زانیاریی نابێت به‌ڵکو پێشنیار و داواکارییه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێم که بۆ ‌چاره‌سه‌رکردنی بێ کاره‌بایی، (18.750.000) هه‌ژده‌ ملیۆن و حه‌وسه‌د و په‌نجا هه‌زار دۆلار بۆ پرۆژه‌ی کاره‌با له‌ ته‌ق ته‌ق سه‌رفبکرێت، تا چاره‌سه‌ری کاره‌با له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پێ بکرێت.
داواکاریه‌که‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با، ده‌خرێته‌ به‌رده‌م  عومه‌ر فه‌تاحی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک گلی ئه‌داته‌وه‌ و بێشه‌رمانه‌ داوای دوو ملیۆن دۆلار ده‌کات، تا واژوو له‌ سه‌ر فه‌رمانی سه‌رفکردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بکات، پاڤیلیش به‌وه‌‌ رازی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانه‌که‌ ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، له‌وێشه‌وه‌ ئاسانکاری سه‌رفکردنی پاره‌که‌ ده‌درێت، له‌مه‌دا یه‌ک ملیۆن دۆلار به‌ر شێخ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری داراییش ده‌که‌وێت.
له‌ ڕاستییدا ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که‌ ئه‌رکی جێ به‌جێ کردنی پرۆژه‌ی کاره‌باکه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی، به‌ ناوی ئه‌لین برۆگ بوونی نییه‌، کوردستانپۆست به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر کرد، له‌وه‌ ده‌چیت ناوێکی وه‌همیی بێت‌ و دروست کرابێت.
ئیستا تاکه‌ کێشه‌یه‌ک که‌ هه‌بێت گواستنه‌وه‌ی پاره‌که‌یه‌ بۆ ئینگلته‌را و دانانی له‌ کۆنتوویه‌کی تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش برازاکه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ناوی هیوای شێخ جه‌نگی، ئه‌و سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حه‌ودسه‌د هه‌زار دۆلار (700.000) هیوای شێخ جه‌نگیش له‌و پرۆژه‌ وه‌همییه‌ به‌ری ده‌که‌وێت. ئه‌وه‌ی تا ئیستا ئاشکرا نییه‌، نازانرێ له‌و پرۆژه‌یه‌دا چه‌ند دراوه‌ به‌ هۆشیار سیوه‌یلیی و شه‌ونم محه‌مه‌د.
له‌ کۆتاییدا  ئه‌م پرۆژه‌ و دزیی و تاڵانیییه‌ی که‌ باسمان لیوه‌ کرد‌، یه‌کێکه‌ له‌ سه‌دان دزیی و پرۆژه‌ی خه‌یاڵی دروستکراو، که‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا دروستیان کردووه‌ و به‌ ساخته‌کاری له‌ پاره‌ و بوودجه‌ی کوردستان بۆ خۆیانیان لاداوه‌، که‌ تا ئیستا زۆربه‌یان شاراوه‌ن و له‌ پاشه‌رۆژدا ئاشکراده‌کرێن، ئه‌مه‌ی که‌ ئیستاش که‌ ده‌سته‌که‌ی که‌وته‌ روو، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، که زۆر که‌سایه‌تیی ده‌ستی له‌و دزییه‌دا تێکه‌ڵ کردووه‌، به‌تایبه‌تیی هه‌واڵه‌که‌ کاتی خۆی له‌ ده‌می عومه‌ر فه‌تاحه‌وه‌ ده‌رچوو، به‌مه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی پێیان زانی، چونکه‌ پاڤێل له‌ سه‌ره‌تادا به‌وه‌ قایل نه‌بوو که‌ دوو ملیۆن دۆلار به‌ر عومه‌ر فه‌تاح بکه‌وێت. ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست کوردستانپۆست که‌وت، هه‌ر هه‌مان زانیاریی بوو، که‌ له‌ هاوڵاتییدا به‌شێکی بڵاوکرایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو ده‌زگای زانیاریی و چه‌ند ئه‌ندامێکی ناو مه‌کته‌بی سیاسیی ده‌ستمان که‌وت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە