دابەزە ئێرە فەنتەڵۆسە
Friday, 24/04/2009, 12:00
محمود عباسى سەرۆكى حكومەتە كەى فەلەستین گەیشتە كوردستان بە مەبەستى نیشتەجێ كردنى 13 هەزار فەلەستینى كە لە شارەكانى ترى عێراق نیشتەجێن , یەكسەر سەرۆكى هەرێمەكەى منیش ڕازى بوو بەم داوایەى محمود عباس , ئەمە ماناى ئەوەیە ئەم دەسەڵاتدارانەى كوردستان یەك تۆز ئاگایان لە ڕەوشى ژیانى خەڵكى ئەم ووڵاتە نیە , چونكە یەكێك لە كێشە سەرەكیەكانى ئەم ووڵاتە كێشەى نیشتەجێ بونە بە پێى ڕاپرسیەك نیوە زیاترى خەڵكى ئەم كوردستانە كرێچین و كریى َخانوش زۆر گرانە , زۆربەى گەنجانیش كە ناتوانن خێزان پێك بهێنن بۆ ئەوەیە خانویان دەست ناكەوێت و تواناى دانى كرێى زۆریشیان نیە ,دوایى ڕوخانى سەدام هاتنى ئەو عەرەبە زۆرەى شارەكانى عێراق كرێى خانوى فڕاند , ئەوا جارێكى تر حكومەتە بێ بەرنامەكەم ئەو برا عەرەبە فەلەستینیانە دەهێنێتەوە كوردستان كە تا سەدام مابوو هەموویان مخابەراتى عێراق بوو و زۆربەیان جەیش شەعبى بوون و لە شارەكانى كوردستان ئەركیان هەبوو , ئەوەتا عیمادە لاسوتاوەكەى جێگرى سەرۆكى حكومەت بەزەیى بە و كەسانەدا دێتەوە كە خانوى چۆڵیان هەیە بۆ ئەوەى بیدەن بە كرێ , ئەڵێ بۆیە ئەمانەمان هێناوە بۆ ئەوەى بارى ئابورى كوردستان بگەشێتەوە و ئەانەى خانوى چۆڵیان هەیە بیدەن بە كرێ لە لایەكى تریشەوە ئەو شوقە و ئوتێلانەى لێپرسراوان كردویانە و ئێستا بێ ئیشن ئەدرێنەوە بە كرێ و تۆزێ گیرفانى لێپرسراوە خەم خۆرەكانى ئەم ووڵاتە ئەژێتەوە , ئەمەیە نەزانى و نەفامى ئەم مەسعودو نێچیرو عیمادە كە ووڵاتێك پڕبێت لە كێشەى نیشتەجێ بوون , ووڵاتێك كرێى خانوى تیا فڕیوە و خەڵكى ووڵاتەكە ناتوانن كرێ بدەن كەچى 13 هەزار ئاوارەى تر بهێنێت و لێرە نیشتەجێیان بكەیت , نازانم تاكەى ئەم خیانەتكارانە ئاوا مل كەچى عەرەب دەبن ئاخر ئەو عەرەبانەى ئێستا لە حوكمدان چیمان بۆ نەكردن كەچى ئێستا چۆنن , ئەمانەش بۆیان بكرێ زۆر لە سهددام خراپ تر ئەكەن , هەموو گەنجى ئەم ووڵاتە ناتوانن ژیانى هاوسەرى پێك بهێنن لەبەر بێ جێگایى كەچى جارێكى تر یش قوڕیان بۆ دەگرنەوە و بە هۆى ئەوانەوە كرێى خانوو بەرز ئەكرێتەوە , بیست و یەك ووڵاتى عەرەبى خاوەن داراییەكى باش ئەوانە نەتوانن وەریان بگرن ئێوە بۆ وەریان ئەگرن ئەمە لە پاى چى ؟ عەرەب لەوەتى هەن چ خێرێكیان بۆ كورد هەبوە تائێستا هەیان بێت , تائێستاش خانوەكەى نورى مالیكى و جەعفەرى و مەشهەدانى و كێ و كێ لە كوردستانن كەچى لە بەغداد یەكەم دوژمنمانن , تا سەدام نەڕوخابوو ئەوان شوێنى خۆش و حەوانەیان كوردستان بوو كەچى كەڕۆیشتنەوە و حوكمیان گرتەوە دەست ئیتر پشتیان كردەوە كوردستان , بەسە ئەوەندەى بۆ عەرەبى دەكەن بۆ ڕۆڵەكانى میللەتەكەتانى بكەن , سبەینێ كورد لێى بقەومێ یەك عەرەب ئامادە نیە كورد بگرێتە خۆى , هەتا ئێستاش عەرەبى هەموو دنیا تا ئیشیان پێمان نەبێت كوردبەنەتەوە ش نازانن , بەڵام نازانم ئێوەى حەرام زادە و زۆڵە كورد بۆ وا دەكەن , ئەوە خاكەكەى خۆمانە نامان دەنەوە , ئێستا بەم لاوازیەشیان ئامادە نین دانت پیا بنێن ئیتر ئێوەى زۆڵە كورد تاكەى كلیلى ماڵەكانمان تەسلیمى عەرەب دەكەن , ئەو خانوەى عیماد بۆ عەرەبێكى پەیدا ئەكات با بۆ گەنجێكى كوردى پەیدا بكات و كرێكەى پێ دابشكێنێ تا خێزان پێكەوە بنێ , خەجاڵەت بن دەسەڵاتى كوردى , ئێوە نەكوردن نە خەم خۆرى ئەم ووڵاتە و خەڵكەكەین ,ئەم حكومەتە و حكومەتەكەى فەنتەڵۆس وەكو یەكن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست