کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت گیان به‌ به‌ری سه‌رانی گه‌نده‌ڵی کورددا بکاته‌وه‌

Monday, 09/02/2009, 12:00


له‌وه‌ته‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌یه‌که‌وه ‌ده‌ستیان داوه‌ته ‌سیاسه‌ت، نه‌وشیروان هه‌میشه ‌وه‌ک جه‌لالییه‌کی دڵسۆز مانه‌وه ‌و پێگه‌ی جه‌لالی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه ‌پاراستوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت و یه‌کێتی و ته‌نانه‌ت خودی خۆشی بووبێت.
نه‌وشیروان دوای کۆبونه‌وه‌دوو قۆڵییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جه‌لالدا، که ته‌نها ‌خۆی و جه‌لال نه‌بێ که‌س نازانێ باسی چی تیاکراوه ‌و له ‌سه‌ر چی ڕێککه‌وتون، به‌ئاشکرا که‌وته ‌سوڕی سڕ بوونه‌وه ‌له ‌به‌رامبه‌ر جه‌لال و باڵه‌که‌ی، ئه‌م متبوونه‌ش ته‌واو له‌سایتی سبه‌ی و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌‌وه‌، که‌ زیاتر که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی نه‌وشیروان هه‌ندێ جار به‌ ئاشکرا و هه‌موو کاتێکیش له‌ ژێره‌وه‌ بوونه‌ته‌ ‌پێگه‌یه‌ک بۆ ڕێکلامکردن بۆ پرۆژه ‌سه‌قه‌ته‌که‌ی تاڵه‌بانی، که‌ ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ خه‌ریک کردووه ‌تا ئه‌م ساته‌ش، باوه‌ڕ ناکه‌م کوردستانی نوێ و چاودێریش ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ر نووسیبێت.
دیاره ‌کۆبوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان موسته‌فا، خۆی له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی شه‌فافبوونه‌، که ‌باڵه‌که‌ی نه‌وشیروان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کات، ده‌نا بۆ که‌س نابێ ئاگاداری ئه‌م که‌ین و به‌ینه‌ی نێوان ئه‌و دووانه ‌بێت؟
ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ‌ئه‌وه‌یه‌: بۆچی نه‌وشیروان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی کوردستان و عێراق ئه‌کات؟ چی وای لێکردووه ‌ئه‌و بڕیاره ‌بدات؟
وه‌ک بۆچوونێکی شه‌خسی خۆم، که‌ هیوادارم به‌هه‌ڵه‌دا چووبم و وا ده‌رنه‌چێت، من پێم وایه ‌که‌ نه‌وشیروان بۆ ڕزگارکردنی تاڵه‌بانی و یه‌کێتی ئه‌و کاره ‌ئه‌کات، چونکه ‌ده‌نگێکی زۆر هه‌یه، ‌که ‌به‌هۆی بێزاری میلله‌ت له ‌سه‌رانی دز و گه‌نده‌ڵی کورد، مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت، خه‌ڵکێکی زۆر که‌م به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، ‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا زله‌یه‌کی توند ئه‌بێت بۆ ڕوومه‌تی ئه‌و سه‌ره ‌ناپاکانه‌ی کورد، که‌چی له‌م کاته‌دا نه‌وشیروان دێت و بۆ هاندانی خه‌ڵک به‌بیانووی ئه‌وه‌ی، ئه‌م وه‌ک ئۆپۆزسێونێک کار ده‌کات و خه‌ڵک ڕائه‌کێشێته ‌ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ‌و به‌مه‌ش له ‌به‌رچاوی ڕاگه‌یاندنه‌کان سیمایه‌کی دیموکراسیانه ‌به ‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێک ئه‌دات، که ‌پێشتر دیاریکراوه ‌کێ براوه ‌و کێ دۆڕاوه ‌تیایدا و تاکه ‌سودمه‌نده‌ لێی، ئه‌ویش ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان ئه‌بن.
من وه‌ک خۆم هیچ بڕوایه‌کم به ‌نه‌وشیروان نییه‌‌، وه‌ک سیاسیه‌ک که ‌بتوانێت گۆڕانێک دروست بکات، هه‌روه‌ها پێم وایه ‌هه‌تا ئه‌م ساته‌ش له‌فه‌له‌کی تاڵه‌بانیدا ئه‌خولێته‌وه‌ و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی کارده‌کات، ئه‌ویش به‌ئیستغلال کردنی خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی کوێرانه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆر بۆی، گه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ش هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌وا کاتی ئه‌وه ‌هاتووه‌ که ‌نه‌و شیروان موسته‌فا به‌کرده‌وه ‌بیسه‌لمێنێت، که‌ جه‌لالی نییه ‌و له‌ به‌ره‌ی میلله‌ت دایه‌، با یه‌که‌م کاریشی بانگ کردنی میلله‌ت بێت بۆ کردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ ڕۆژی پشوو و ‌مانه‌وه ‌له‌ماڵه‌وه‌، تا هه‌موو دنیا بزانێت، که‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌نها بۆ خۆڵکردنه‌ ‌چاوی دنیا و فرۆشتنی دیموکراسیه‌تێکی بێ ناوه‌رۆکه، ‌که‌زۆر ده‌مێکه‌خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نه‌ماوه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە