تاڵەبانى : حەز دەكەم بە سكرتێرى بمرم بۆ قیامەتم باشە
Friday, 01/05/2009, 12:00
1235 بینراوە
تاڵەبانى لە ئێران ووتى جارێكى تر بۆ سەرۆك كۆمارى عێراق خۆم ناپاڵێومەوە , بەڵام ئەم درۆیەى تاڵەبانى زۆرى نەخایاند كۆسرەتى مل كەچى دەسەڵاتە نەخۆشەكەى تاڵەبانى شەكرى دەرخواردى تاڵەبانیدا و ووتى تاڵەبانى خۆى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار دەپاڵێوێتەوە , هەرچەندە جارێكى تر چاوى پێى ناكەوێتەوە ,ئەمە بەهەر حاڵ , تاڵەبانى نەخۆشە ئەگەر قادرمەیەك بستێك بەرز بێت ئەبێت بە سلنگ بەرز بكرێتەوە چونكە بە قەد مانگایەكى فریزۆ گۆشتى پێوەیە , كەچى ئەم پیرە نەخۆشە منارەوە بوە ئامادە نیە ئەو كورسیە بەجێ بهێڵێت بۆ كەسێكى تر لەوە ئەچێ ئەگەر تاڵەبانى بە سكرتێرى نەمرێ بەهەشت بە چاو نەبینێ , بۆیە وا ئەو كورسیە پڕ لە شەرمەزاریە جێ ناهێڵێ , بەجێ هێشتنى كورسى لەم ووڵاتەى ئێمەدا زەحمەتە , كەم كەس ئەبینى ئامادەى ئەوەى تیا بێت دەست بەردارى ئەو پۆستە بێت تا ئەو ڕۆژەى ئیزرائیل سوارى كۆڵى ئەبێت , پیرە پیاوێكى نەخۆش , بێ توانا ماوەى سى و پێنج ساڵ زیاترە سكرتێرى ئەم حیزبەیە , بە حساب بڕواشى بە دیموكراتى هەیە , بە حساب خۆى بە جێگرى 37 هەمینى سۆسیال دیموكراتەكانى جیهان دادەنێ , كەچى فێرى ئەوە نەبوو بە شێوەیەكى دیموكراتى كورسیەكەى چۆڵ بكات , كەس تێ ناگات زەرورەتى مانەوەى تاڵەبانى چیە ؟ بێجگە لەوەى بە زۆر كردویانە بە زەرورەت ئەگینا تاڵەبانى ببێت یان نەبێت كورد وەكو خۆیەتى , تاڵەبانى لە جیاتى ئەوەى بیر لەوە دەكاتەوە تا مردن هەر سەرۆك بێت با بیر لەوە بكاتەوە واز بهێنێ و یەكێتى تەسلیم بكات , بەڵام كە تاڵەبانى بە سكرتێرى مرد ئەو كاتە یەكێتیش ئەمرێ چونكە ئەم ئاواتى تاڵەبانى و سەدام و هەموو سەرۆكە دیكتاتۆرەكانى جیهان بوە ,ئەوانیش تا خۆیان مابون هەموو شتێك بون كە مردن ئیتر ئەوەى دواى خۆیان بە كاولى بەجێ هێشت , ئێستا تاڵەبانى كارێكى كردوە لە ناو یەكێتیدا كە س حساب بۆ كەسى تر ناكات بۆیە ئەمەشى كردوە بۆ دواى مردنى خۆى كەسێك پەیدا نەبێت ببێتە سكرتێرى ئەم حیزبە و ئەو كاتە بە ئارەزووى خۆى دابەش ئەبێت و هەریەكە بەشى خۆى ئەبات , ڕەوایە حیزبێكى گەورە و دەوڵەمەندى وەكو یەكێتى بێجگە لە تاڵەبانى كەس نەزانێ سەروەت و سامانى چەندە و ئەو سامانەش لاى كێیە , كەواتە تاڵەبانى لە جیاتى ئەوەى بیر لەوە دەكاتەوە خۆى هەڵبژێرێ با بیر لەوە بكاتەوە یەكێعتى تەسلیم بكات , ئە گەر ئەمجارە تاڵًەبانى خۆى پاڵاوتەوە ئەبێت ئەندامانى كۆنگرەش داوا بگەن سایەقیًك و سلنگێكى بچوكى بۆ دابنێن بۆ ئەوەى پەكى نەكەوێ , چونكە ئیتر تاڵەبانى تواناى هیچى نامێنێ , سەعدى پیرەش و ئەو مەكتەبى سیاسیە خەساوەى ئێستا هەقە داوا بكەن جارێكى تر ئەم پیرە ڕێًویەى كە شیلەى پێ نەماوە خۆى نەپاڵێوێ.