ئەوانەى دوێنێ یەكێتیان سوك كرد ئەمڕۆش هەرئەوانەن نانمان ئەبڕن
Thursday, 03/09/2009, 12:00
ئەو سەركردە نەخۆش و هیچ لە بارا نەبوانەى ئەمڕۆ سەركردایەتى یەكێتى دەكەن زۆربەى زۆرى ئەو سەركردانەن كە یەكێتیان توشى گەورەترین دۆڕاندن و شكست كردو وایان لە یەكێتى كرد كە لەبەر چاوى جەماوەرەكەى بكەوێت ,ئەمەش بۆتە جێگاى پرسیار بۆ هەموو لایەك حیزبێك لەسەرەوە بۆگەنى كردبێت و هەمووشمان باش ئەو ڕاستیە ئەزانین كەچى بۆكەنەكانى سەرەوە دێن و ئەو چڵە سەوزانەى خەریكن لە بنەوە یەكێتى سەوز دەكەنەوە هەڵدەكێشن و فڕیان دەدەن , سەیرە كە لەمەدایە خەڵكى خوارەوە فیداكارە كەچى ئەو بۆگەنانەى سەرەوە دێن و ئەم خەڵكە فیداكارە نان بڕوا دەكەن , ئەوەى بۆتە هۆى دۆڕاندنى یەكێتى و پشكى شێرى بەردەكەوێت لەم دۆڕاندن و ناو زڕاندنەدا كەس نیە لەو بپرسێتەوە و دێت من یان پۆلیسێك یان پێشمەرگە و كادرێك نان بڕاو دەكات , كەچى كەسیش نیە لە خۆى بپرسێتەوە ,بە ئێستاشەوە قەت ڕۆژێك نەبوە كادرێكى داماو , ئەندامێك هیچى بە دەست بوبێت و هیچ ڕۆژێكیش نەبوە ئەم پلانەى خوارەوە یەكێتیان ئاوا سوك كردبێت , ئەوە ئەوانەن كە هەرچى هەیە و نیە لە داهات و موڵك و ماڵى یەكێتى و حكومەت لە بەردەستیاندایە و بۆخۆیانى ئەدزن و بۆخۆیان ئەزانن چۆن سەرفى بكەن و ئەیدەن و نایدەن بە كێ , هیچ ئەندامێك فایلى نەبوە بەڵام دەیان ئەندامى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى ئەم یەكێتیە خاوەن فایلى قەبەن , بەس سەیر كردنیان توشى سەرسوڕمانت ئەكات كەچى ئێستا ئەو دێت و نان و موچە و خەباتى ئەو كادرە بەدەستى ئەو كۆتایى پێ دێت ,تەنانەت زۆربەى زۆرى كادرو جەماوەرو ئەندامانى یەكێتى دەزانن كە ئۆباڵى ئەم شكست و دۆڕاندنەى ئەمجارە توشى یەكێتى بوو ئەكەوێتە ملە ئەستورەكەى سەرەوە هەر لە خودى تاڵەبانیەوە تا سەر مەكتەب سیاسیەكا ن و سەركردایەتیەكان , ئەوەتا ئەگەر سەیرى ئەو دوو بەشەى كۆبونەوەكانى سەركردایەتى و مەڵبەندەكان بكەین كە لە هاوڵاتیدا بڵاو بۆتەوە باش لەوە تێ دەگەین دۆڕاندنى یەكێتى نە خەتایى گۆرانە و نەخەتاى حكومەتە ئەوەى هەیە خەتاى ئەو دزو گەندەڵ وخاوەن فایل و داوێن پیسانەیە كەئێستا كاربەدەستن وبكوژوببڕ خۆیانن , ئەگەر ئەو دوو بەشەى ئەو كۆبونەوەیە كە لە هەردوو ژمارەكانى هاوڵاتیدا لەم هەفتەیەدا بڵاو بۆتەوە باش لەوە تێ دەگەین كە سەرەوە چۆن بۆگەن بوە , چۆن ئەیانەوێت ئۆباڵى هەموو شكستەكان بخەنە ئەستۆى خوارەوە و گۆڕان , بەڵام نازانن هۆكارى سەرەكى شكستى ئەمجارەى یەكێتى كە بە قسەى دكتۆربەرهەم گەورەترین شكست توشى یەكێتى بوە و هەموشیان تیایدا بەشدارن , بەداخەوە ئەوانەى تا دوێنێ یەكێتیان سوك دەكرد و كارو كردەوەكانى ئەوان واى كرد ئەو بۆشاییە گەورەیە لە بەینى جەماوەرو حیزبدا دروست بێت , هەموو پێمان وابوو ئەم دۆڕاندنە ئەبێتە شوڵكێكى تەڕو ئەیدات لە سەرى لوتى هەمویان كەچى ئەوەى هەستى پێ دەكرێ ئەم دۆڕاندنەش ئەمانەى وەخەبەر نەهێناوە و لەسەر ئیشە قۆڕەكانیان هەر بەردەوامن , ئەوانەى بونەتە هۆى ئەم دۆڕاندنە لە باتى خۆیان وزابهێنن , یان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێ كەچى ئەوان دێن لێپرسینەوە لەگەڵ كەسانى تر دەكەن , ئەبێت كەى بێت لەوانەش بپرسنەوە , نازانم بۆلەم ووڵاتەدا كەسێك , یاسایەك , دەزگایەك نیە بتوانێ لە مەكتەبى سیاسى و سكرتێرو سەركردایەتیەك بپرسێتەوە , نەك لەوان تەنانەت لە لێپرسراوى مەڵبەندو ئەندام مەڵبەندێكێش , كەكەسیش نەبێت لەوان بپرسێتەوە ئەوا وەكو بەرزەكى بانان بۆى دەرئەچن و خواریشەوە نان بڕاو ئەكەن , دۆڕاندن باشترین زەنگى ئاگادار كردنەوە بوو هەمویانى ڕاچڵەكاند بەڵام دیارە كارەباكەى زۆر بە هێز نەبوە بۆیە كارى تێ نەكردون , ئەبوایە لەو ڕۆژەوە دەیان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەمە بكردایە كەچى تەنها ئێشیان دەركردن و نان بڕینى هەموو ئەوانەیە كە خەم خۆڕى یەكێتى بوون كە ئەیانەوێت بە دەنگەكانیان گۆڕان دروست بكەن , دیارە ئەمانیش یەك جاریان ماوە تا بەتەواوى هۆش خۆیان دێنەوە , ئەمانە ئەبێت هۆشیان لێ بكرێ تا هۆش خۆیان دێنەوە ئەگینا هەر ئەڕۆن و ناگەڕێنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست