کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نا بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م!

Friday, 20/03/2009, 12:00

1792 بینراوە


به‌ نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه‌ سه‌یری بڕیاری دادگا ، ده‌رباره‌ی سزادانی هه‌فته‌نامه‌ی (هاوڵاتی) ئه‌که‌ین و به‌ پێشینه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌زانین له‌ سه‌رکوتکردنی ئازادییه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی کاری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئازاددا و به‌ بیانووی هه‌مه‌جۆره‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، له‌م سه‌رده‌مه‌ی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆڤ و ئازادییه‌کاندا ، له‌ بری ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ستپێشخه‌ر بن له‌ دابینکردنی ئه‌و ماف و ئازادییانه‌دا ، به‌ داخه‌وه‌ و به‌ کرداره‌کانیان ده‌ریئه‌خه‌ن که‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ماف و ئازادییه‌کانی سه‌رده‌من.

جارێک سه‌رنوسه‌ری ئه‌م ڕۆژنامه‌ و جارێک سه‌رنوسه‌ری ئه‌و گۆڤار و ئه‌مڕۆش سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (ڕێگا) و هه‌ر ڕۆژه‌ی کارمه‌ندێکی ڕاگه‌یاندن ، به‌ بیانووی بێ بنه‌ماوه‌ ئه‌یانگرن و سزایان ئه‌ده‌ن! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ خوێنی ڕژنامه‌نوسانیش ڕژاوه‌ و تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتداران ، تاوانبارانیان ئاشکرا نه‌کردووه‌ ، وه‌ک کوشتنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی لاو. هه‌روه‌ها ڕفاندنی چه‌ندان ڕۆژنامه‌نوس و کارمه‌ندانی ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌کانی ڕاگه‌یاندن و لێدانیان و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌وڵدان بۆ کڕینیان ، یان نانبڕین و کپکردنی ده‌نگیان.

له‌ هه‌مان کاتیشدا سوکایه‌تی پێکردنیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ به‌ ناووناتۆره‌ی هه‌مه‌جۆره‌ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی (با وه‌ک سه‌گ بوه‌ڕن).

ئه‌بێت داد و دادپه‌روه‌ریی له‌ژێر‌ باڵی ده‌سه‌ڵات ده‌ربچن و دوای په‌یامه‌ مرۆڤایه‌تییه‌ پیرۆزه‌که‌یان بکه‌ون و ڕێ نه‌ده‌ن که‌ ببن به‌ ئامرازێک به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌.

له‌ کاتێکدا که‌ دادگاکانی کوردستان داکۆکیی له‌ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌نده‌ڵییه‌کان ئه‌که‌ن و ڕۆژنامه‌نوسان و گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان سزا ئه‌ده‌ن! له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌زاران داوا و شکاتی هاونیشتمانییان له‌سه‌ر به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران ساڵانێکه‌ له‌ دادگاکاندا که‌وتوون و پشتگوێخراون ، ته‌نانه‌ت به‌ده‌نگ ئه‌و شکات و داوایانه‌شه‌وه‌ ناچن که‌ هاونیشتمانییان و قوربانییه‌ هه‌مه‌جۆره‌کان له‌سه‌ر جاش و سیخوڕ و کوردکوژه‌کان ، ساڵانێکه‌ تۆماریان کردوون!

ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران و دادگاکانیان له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ به‌په‌له‌ سزای ڕۆژنامه‌نوسان بده‌ن ، هه‌ر به‌و په‌له‌یه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ باسه‌کان بکه‌ن و به‌دواداچوون بکه‌ن و ئه‌و که‌سانه‌ ڕاپێچی دادگاکان بکه‌ن که‌ تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان ئازاد ئه‌که‌ن و داڵده‌ئه‌ده‌ن!



داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران و دادگاکانیان ئه‌که‌ین که‌ له‌ بڕیاره‌که‌یان ده‌رباره‌ی (هاوڵاتی) ، په‌شیمان ببنه‌وه‌ و سنورێک بۆ ئه‌و پێشێلکردنانه‌ی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادییه‌کان دابنێن.

هه‌روه‌ها داوا ئه‌که‌ین که‌ ده‌ستبه‌جێ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (ڕێگا) ئازاد بکه‌ن و چی تر ده‌نگی ئازاد سه‌رکوت نه‌که‌ن.

بوونی ڕاگه‌یاندنی ئازاد له‌ هه‌ر جێیه‌کی دنیادا ، نیشانه‌ی پێشکه‌وتن و دیموکراتی و سه‌روه‌ریی یاسا و پارێزراویی ماف و ئازادییه‌کانه‌ ، بۆیه‌ ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی کوردستان ، ئه‌و ڕاستییانه‌ بزانن و له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زمونه‌که‌ماندا و له‌و بواره‌دا ده‌ستپێشخه‌ر بن ، نه‌ک سه‌رکوتکه‌ر.
18-03-2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)