Monday, 01/07/2013, 12:00
1904 بینراوە
لەکۆمەڵگای پێشکەوتوهوشیاردا، مافی دەنگدان وهەڵبژاردن،یەکێکە لە مافە سەرەکیەکانی مرۆڤ..بەو جۆرە هەر چوارساڵ جارێک، بۆی هەیە مافی خۆی پیادە بکات، لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە، کام سەرۆک وکام پەرلەمانتار هەڵدەبژێریت،بۆ ئەوەی داکۆکی لەو ئایدیاو بۆچونانە بکات...هەوڵی پراکتیزەدانی بدات..کە ئەم پێی باشە ووڵاتی پێ بەڕیوەببرێت..ئەمە مافی ڕەهاوحاشاهەڵنەگرودیموکراتی گشت تاکی کۆمەڵە..ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. گەر تەنها بەشداری تاکی کۆمەڵ بۆ دەست نیشانکردنی فەرمانڕەوایانی ووڵات ،دەنگ دان بێت..ئیتر هەرگیز بڕواناکەم کەسانی هۆشیار مساوەمەو کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن. ئەمە بۆ ووڵاتانی دیموکراتی وپێشکەوتووی وەک ئەوروپا ڕاستە، کەسەروەری یاساو ڕێساکان دەمێکە چەسپاو سەلمێنراوە..سەدەهای ساڵە خەڵک قوربانی بۆداوە وپێشێلکردن وپشتگوی خستنی بڤەیەو کارەساتی زۆر گەورەی لێدەکەوێتەوە.لەو ووڵاتانە دەستڵاتەکان جوداکراونەتەوە، سیستەمی حوکمڕانی بێ تەمو مژە، کەس پێویستی مێژووی نییە، دەسەڵاتی تامردن نییە، کەس موقەدەس نییە،پۆست وەک خۆیەتی سەرۆک ماوەی یاسایی خۆی تەوا دەکات و بێ کێشەو گیرو گرفت ئەڕواو حوکم دەستاودەست ئەکات، ووڵاتیش کاول نابێت وزەمانێش لە دەورانی خۆی ناکەوێت!. ئەویش تەنهاو تەنها بۆ یەک شا هۆ-ی گرنگ (سەروەری یاسا..هیچ شت وکەسێک لەسەرو یاساوە نییە.)
وابزانم هۆی نەبوونی ئەو هۆشیاریە، لە گۆمەڵگای لە مەڕخۆماندا، ئەگەڕیتەوە بۆ ئەو قۆناغەی ناوی لێنراوە ڕزگاری نیشتیمانی..کە لەسەرەتاوە خوێندەوارانی کورد بناغەیان داناو، دوایش لەلایەن سەرۆک خێڵ ولۆردەکانی شەڕەوە دەستی بەسەردا گیرا..ئیتر وا لە خەڵک گەیندرا کە فڵانە سەرۆک وفیسارە شۆڕشگێڕ، پێویستی مێژووییەو.. میللەت بەىی شوان نابێت!! ..هەتا وەفاتی جەنابی ئەبێت کولفی کول بێت...دوای مردنیشی گەرچی کوڕەکەی ئەبێت بە جێنشینی..بەڵام ئەبێت خەڵک بەردەوام بەڕێگەی زیارەتی مەزاری شەریفی سەکردەی مەزننەوەبن بۆ ئیلهام وئیرشادو حیکمەتی چۆنێتی بەڕیوەبردنی ووڵات.دوای نیمچە هەریم بوونی کوردستان وبوونی جیهان بە گوندێکی گەورە..هەڵبژاردن وپەرلەمان، کۆمەڵگەی دیموکارتی و..هتد لای خۆشمان بوو بە چاو لێکەری..تا بیانیەکان بڵێن..حەکمڕاننانی کوردستانیش مۆدرن ودیموکراتی وکراوەن. ئەگینا ئەو حیزبانەی کە بەچەکداری دروست بوون..هەر لەسەر بیری کودەتاو خوێنڕشتن ئەمێننەوە،کاتێکێش جڵەوی حوکمڕانی ئەگرنەدەست ،خۆیان واتەنی بۆیە هاتوون هەتا..هەتایە بمێننەوە
هەرلە سەرەتاوە پارتی دیموکراتی کوردستان، سیاسەت وبەرچاوی ڕوون بوە..مەقاشی مۆدرنی بنەماڵەی بەرزانی بوەوهەیە. بۆ ئیدامەوەو بە سیستەم پیشاندانی ئەوانە. بنەماڵەی بارزانی خەون بە موشەیەخەکردن ،بە ئیمارەت کردنی کوردستانەوە ئەبینن..لەسەر شیوەی ئیمارەتەکانی خلیج. ئاواتیانە وەک شێخەکانی کەنداوبن..بەتایبەت دوای هەڵلووشینی نەوتی کوردستان..کوڕاو کوڕ لەدەسەڵاتدا بمێننەوە، تەواوی خەڵکی کوردستانیش ڕەعیەتیان بن. بۆگاڵتە جاڕیش جاڕنامەی گەمەی هەڵبژاردنیش ئەدەن وبەشداریش ئەکەن، هەر لەشەستەکانی سەدەی ڕابوردیشەوە، سوارچاکی بێ ڕکەبەری تەزویرچێتین-.
جەسوری پارتی لەوە دایە، هەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە، هەرچەند حیزبێکی کەم تواناوبێهێز بوو..بەڵام بەبەرچاوڕونی وئیرادەی بەهێزەوە..-دیوەخانی بارزانی-دامەزراند..بۆخۆشیش، بۆ فریودانی ناوەوەو دەرەوە ناوینا پەرلەمانی کوردستان-، پەرلەمانی کوردستان ئەو دیوەخانەی بارزانییە، کە هەموکات بە وێنە گەورەکەی چاوی بڕیوەتە هەموان وسەرۆکی پەرلەمان وپەرلەمانتاران لەژێر سایەی پێڵاوەکانییدا ،مشت ومڕی یاسادانان وپڕۆژە پەسەند کردن وهتد..ئەکەن..بەمەرجێ ئەمرونەهیەکانیان تادەرەوەی دێوەخانەکە بڕناکات، ئەم ژاوە ژاوە لە حزوری وێنە قەبەکەی بارزانی داکە بە خەنجەرەکەیەوە لەسەر سەری هەمویان دانیشتوە..تەنهاو تەنها بۆ کۆڕگەرمکردن وئاسودەیی ڕۆحی بارزانییە.
من نازانم بە چ پاساوێک؟؟ چۆن وبۆچی؟؟ پەرلەمانتارانی بەناو هەڵبژێراوی خەڵک..ئەوە قبوڵ ئەکەن کە لە ژێر هەیمەنەو چەکمەکانی-مەلا مستەفای بارزان دا داکۆکی لە دیموکراتیەتومافی خەڵکی کوردستان ئەکەن! ،ئاخر ئەمە گاڵتە جاڕی وبەسوک دانانی تاکی کورد نەبێت.. ئەی ئەبێت چی بێت؟؟.
مەسعود بارزانی بە ڕون وئاشکرا، جەختی لەسەر ئەوە ئەکردەوە کە ئەبێت- سەرۆکی هەرێم لەلایەن جەماوەرەوە هەڵبژێررێت، تاکو لەبەردەم ئەواندا بەر پرسیار بێت..کاتێکیش ماوە یاساییەکەی تەوا بوو. لەژێر گوشاری ئۆپۆزسێۆن وڕۆشنبیران ومیدیادا.. ئەوەی بۆڕوون بوەوە کە بۆجاری چەندەم ناکرێت خۆی هەڵبژێرێتەوە، ئەی حەل...چارە ؟؟
فێڵی یەکەم : لە گردبونەوەیەکی حیزب دابەڵێنی دا (پێمان ئەڵین نایانەوێت هەڵبژاردن بکەن ، کۆسپ لەبەردەم هەڵبژرادندا دروست ئەکەن..بۆیە نامەم بۆ کۆمیوسێۆنی هەڵبژاردنەکان نارد، پشت بەخوا لەمانگی نۆی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەکەین.) بەم جۆرە بە ئەنقەست وبە ئامانج بۆشایی دەستوری دروست کرد...
فێڵی دووەم :ئەبێت لە دێوەخاندا ، بیری ئەوە بووریژێنرێت، کە پێویستە بۆشاییە دەستوریەکە پڕ بکرێتەوە، پێشتر بارزانی لە گەڵ هەندێک بازرگانی گوێڕایەڵی دەست ڕۆیشتووی ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا حیلە شەرعیەکیان پوخت کردبوو، لە ڕیگەی هەندێکی کەسانی دێوەخانەوە بە ناوی پڕۆژە-وە ،لە دێوەخانەکەی بارزانی دا، تێپەڕیندرێت..ئەویش درێژ کردنەوەی پەرلەمانە...گرنگتر درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمە.بۆدووساڵی تر.
فێڵی سێیەم: لە ماوەی ئەم دوساڵەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دا ،پڕۆژە داماوەکەی دەستور، لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە..سازانی نیشتیمانی لەسەر بکرێت : یانی ڕازی بوون بە خۆهەڵبژرادنەوەی مەسعود بارزانی بۆ دووخولی تر ..دوای ئەوەش خوا کەریمە!.. جەنابی مەسروریش تائەوکاتە ئەخەمڵێت وئامادە ئەبێت بۆ پڕکردنەوەی کورسیەکەی باوکی.!!
ئەی چارە؟؟ تەنها ڕێگەیەک بۆ سنوردانان بۆ تەماحی خێزانی بارزانی، بۆ داکۆکی لە دیموکراتیەت، بۆ بە شکۆوگەڕانەوەی کەرامەتی تاکی کورد...ئەزمون ئەو وانەیەمان بەڕون وئاشکرا ئەخاتە بەردەم، ئەویش گرتنەبەری ڕێگەی ڕاپەڕینی گشتییە..لافاوی ڕقی جەماوەرییە
بەڵام میللەتێک قبوڵی ئەوەی کردبێت، چل ساڵ زیاتر دیکتاتۆرێک وملهوڕێکی وەک سەدام- بە ئاگرو ئاسن حوکمی کردبێت، ڕۆڵەکانی گولەباران کردبێت وپارەی گولەکانیشی لە دایک وباوکی سەندبێت، نەیشی یەڵابێت تەعزییەی بۆ دابنێن ودایکیان بە ئاشکرا ڕۆڵەڕۆوسنگی بۆ بکوتێت، هەر سەبریان کردبێت..چاوەڕانی ئەمەریکابن ڕزگاریان بکات.! ..ئەی ئێستا ئاگرە سورە لە خۆم دوورەناکات، دەست بەکڵاوەکەیەوە ناگرێت نەبادا یەکێک لە موچەکانی ببڕن!! ڕۆژگار وەڵامی ئەمانە ئەداتەوە.