میز خورادنه‌که‌ی مه‌لا عه‌لی که‌ڵه‌ک کۆنه؟
Thursday, 16/01/2014, 12:00
1894 بینراوە
خواردنی میز وه‌ک چاره‌سه‌ری پزیشکی کۆنه‌و نزیکه‌ی پێنج هه‌زار ساڵه بوونی هه‌یه، ئێستاش ڕۆژانه نزیکه‌ی ملیۆنێک که‌س له جیهاندا میز ئه‌خۆنه‌وه، له ئه‌ڵمانیاش ٤ ملیۆن که‌س تاقیان کردوه‌ته‌وه،بۆ یه‌که‌مین جاریش وڵاتی هیند ئه‌م زانسته‌ی به‌کارهێنا، میز به‌کتریای تێدا نیه بۆیه خواردنه‌وه‌شی مه‌ترسیدار نیه له %٩٥ ی ئاوه، ئه‌وی تریشی بریتیه له پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئه‌مۆنیاو یوریاو سۆدیۆم و کلۆریدو به‌شێکی که‌م له پێکهاته‌ی ترشی ئه‌سید و هۆرمۆن و نزیکه‌ی ٢٠٠٠ مادده‌ی تێدایه که بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی باشه، ئاده‌م پۆنێت ئه‌ڵێت نه‌خۆشی پرۆستاتم هه‌بوو داوو ده‌رمان چاره‌سه‌ری نه‌کرد،توانیم چاره‌سه‌ری پرۆستاته‌که‌ی خۆم به خواردنه‌وه‌ی میزی خۆم بکه‌م، پاش ١٠ ڕۆژ میز خواردن سه‌ردانی دکتۆره‌که‌م کرد، پێی وتم پرۆستاته‌که‌ت نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی میز توانی بیکات د‌ه‌رمانی چوار مانگی ئێمه نه‌یتوانی بیکات، ئاده‌م پۆنێت ئه‌گێڕێته‌وه که‌وا ١٠ ڕۆژی تر میزی خۆم خوارده‌وه‌و له نه‌خۆشی ئیلتیهابی مه‌عیده‌ش ڕزگارم بوو.
به‌ڵام پرۆفیسۆرێکی سویدی به ناوی کورت سڤێردسود له جامیعه‌ی ئوپساڵا ئه‌ڵێت تا ئێستا گوێم له‌وه نه‌بووه میز بۆ چارسه‌ری نه‌خۆشی به‌کاربهێنرێت، چونکه میز پاشماوه‌ی خوێنه‌و له‌ش پێویستی به‌و پاشماوانه نیه بۆیه فرێی ئه‌داته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ش پێویستی به میز هه‌بوایه فڕێی نه‌ئه‌دایه ده‌ره‌وه، هه‌موو ڕۆژێک نزیکه‌ی ١٥٠ لیتر خوێن به گورچیله‌دا تێپه‌ڕ ئه‌بێت تاوه‌کو خوێن له‌و ماددانه پاک بکاته‌وه که له‌ش پێویستی پێی نیه و له کۆتاییدا له ڕێگای میزه‌وه فڕێ ئه‌درێته ده‌ره‌وه.
له‌به‌رئه‌وه میزخواردنه‌که‌ی مه‌لا عه‌لی که‌ڵه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێک نه‌خۆشی له ڕووی زانستیه‌وه ڕاستی تێدایه به‌ڵام داهێنانی خۆی نیه‌و زۆر کۆنه‌و له ڕێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌ستی که‌وتووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی پێ بدات به‌رگێکی ئاینی بۆ دروست کردووه.
حه‌مه گۆپاڵه