هێرشی فەریق پاشای عوسمانی بۆ سەر مهاباد
Wednesday, 19/03/2014, 12:00
لە زیحججەی ساڵی / ١٣٢٥ قەمەری کە مەڕحومی " عەبدول حوسێن خانی فەرمانفەرما "دەسەڵاتدارودەست رۆیشتوی ساوجبوڵاغی موکری بووە،تابورێک ، سەبازی تورکی عوسمانی بەسەر پەرەستی " فەریق پاشا " وبە هاوکاری عەشایری، مامەش،مەنگوڕ ،لە شاری " پەسوێ "بە مەبەستی داگیر کردنی مهاباد هێرش دەکەنە شارو گەمارۆی دەدەن وبەیارمەتی چەند کەسێکی بەکرێگیراوی خۆ فرۆش کە ببونە ئامرازی عوسمانیەکان وناسنامەی دەوڵەتی عوسمانیان بە دەستەوە بوو،بە دڵ هەر چی ویستبایان دەیانکرد بە هەموو چەشنە بێ ئە خلاقیەک شاریان گەمارۆ دابو " فەرمانفەرماش" لە گەڵ هاو سەنگەرەکانی پیاوانە بەرەنگار دەبونەوە و پارێزەریان لە شار دەرکرد و هەمان کات دا کاروانێکی پڕ لە پێداویستیوخواردەمەنی وهەر وەهاتەقەمەنی لە شاری " میاندوواو "بۆ یارمەتی فەرمانفەرما وەڕێ دەکەوێ ولە گەردەنەێ کەڵکی بەگزادان، " گڵکۆی بەگزادان" سوارەکانی عەشیرەی "مامەش" گەمارۆیان دەدەنوڕەشەکوژیان لەسەر بەڕێوە دەبەن و هەرچی هەیانە بە تاڵانی دەبەن .
لەو سەردەمە دا دەمارگرژی بە هۆی ئایینی زێدە بووە وبیانی حەرامزادە خەڵکی شاریان بە ناوی مل کەج کردن بۆ خەڵیفەی ئیسلام یانی " سوڵتان عەبدول حەمید " ناو دەبەن ودژی فەرمانفەرما لەشاردا خەریکی ئاژاوەگێڕی بون و تاقمێکی دڵسۆز و چاکە کار لە لایەنگرانی دەسەڵات دەبن پەیوەندی باشیان لە گەڵ فەرمانفەرما هەبووە و دەیانگوت شار گەمارۆ دراوە و لات و لوت خۆیان بۆ تێکدانی ئاسایشی شار تەیار دەکەن . بۆیە لە جێگای خۆی دایە کە جەنابی والی بچێتە شاری میاندوواو شارەکە رادەستی عوسمانییەکان بکا .
فەرمانفەرما ، رازی دەبێت بەڵام بە مەرجێک کە فەریق پاشا چەند سەربازێکی تورک وەکو پارێزەر بنێرێ هەتا کەسانی سەربە دەسەڵات بگەیەنێتە شاری میاندوواو، نەکا لە ڕێگادا توشی شەڕ لە گەڵ عەشیرەتەکان بن . فەریق ئەوە قەبوڵ داکا وچەند سەربازێکی تورک وێڕای فەرمانفەرما دەچنە شاری میاندواو .
مانگی موحەڕەمی ساڵی ١٣٢٥/ قەمەری / فەریق دێتە ناو شاری مهاباد ،دوای بیست رۆژ بە فەرمانی سوڵتانی عوسمانی و زەختی روسەکان مهاباد چۆل دەکرێ وهەمیسان فەرمانفەرما دەگەڕێتەوە بۆ شاری مهاباد .
ساوجبڵاغی موکری، لە زاراوەی خەڵکی مهاباد بەو شارە دەڵین : سابڵاغ ، کە ئەو رۆکەش ئەووشەیە بەکار دەهێنرێ و مەڕحومی "مەلا ساڵحی حەریق " دەست پێکی مێژووی ساڵی فەریق بە حیسابی " ئەبجەد " تۆمار کردووە کە دەبێتە ، سابڵاغ گیرا ، کە ئەو ساڵە هەمان ساڵی " ١٣٢٥ی/ قەمەرییە / .
سەر چاوە : م،مهاباد ،س،م ،سەمەدی
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی ،، جەعفەر کەریمی .
ف/ تورکو /٢٩/ ١١/ ٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست