چوارسالى ڕابردووى پڕخزمەتى دكتۆر زریان و تیكشكانى كومپانیا كیمیا فرۆشەكان
Thursday, 17/09/2009, 12:00
هەموو خەڵكى كوردستان و سەرجەم كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و رۆژنامەنوسان و چاودێرانى بوارى تەندروستى و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكان هتدد..... ئەو ڕاستییە دەزانن كە وەزارەتى تەندروستى كابینەى پێنجەم لە ماوەى چوارساڵى ڕابردوودا و بە هەوڵ و كۆششى وەزیرى تەندروستى و هاوكاران و دڵسۆزانى تەندروستى چ كارو خزمەتێكى بەرچاویان پێشكەشكردووە , چۆن ئەم هەرێمە جەنجالەشیان لە بڵاو بوونەوەى نەخۆشى پاراستووە , ئەوە خەڵك هەستى پێدەكات و باسیش لە تواناى زانستى و لێوەشاوەیى شەخسى وەزیرى تەندروستیش دەكەن , ئەوە هەقیقەتێكەو كەسمان ناتوانیین نكۆڵى لێبكەین .
ماوەیەكە چەند كەسێكى كیمیا فرۆش كە هەموویان لە پەنجەى دەستێك تێپەڕ ناكەن لەداخى لەدەستدانى ملیۆنەها دۆلار شێت و هاربوون و بە عەقڵى پوچى خۆیان هەڵمەتێك لەدژى وەزیرى تەندروستى بەرپادەكەن بەمەبەستى ناو زڕاندنى و چەندین درۆو بوختانى بۆهەڵدەبەستن , ئەو مافیاو كیمیا فرۆشانە ساڵانێك بوو سەدان ملیۆن دۆلار سودمەند دەبوون لە كڕینى دەرمان و ئامێر , هەرچى دەرمانى خراپ و ژەهربوو دەیانخستە قورگى ئەم میلەتە , بەلام لەماوەى ئەم چوارساڵەى كابینەى پێنجدا وەزیرى تەندروستى دەرسێكى دادان جارێكى تر نەتوانن بەلاى وەزارەتى تەندروستیدا ڕەت بن و بتوانن یارى بەتەندروستى ئەم خەڵكە بكەن .
دیارە زۆربەمان بیستمان كە وەزیرى تەندروستى داواى لەمەكتەبى سیاسى یەكێتى كردووە لەكابینەى شەشەم هەڵى نەبژێرنەوە وەك وەزیرى تەندروستى و ئامادەش نییە هیچ پۆستێكى تر وەربگرێت , ئەمە لەكاتێكدایە لەم هەرێمەى ئێمە خەڵكانێك هەن شەوو ڕۆژ خەون بەپۆستێكى لەو شێوەیە دەبینن و دەیان مامە حەمەییش دەكەن بۆ بەدەستهێنانى پۆستێك .
ئێمە دەزانیین ئیستا كیمیا فرۆشەكان بە پەلەن رۆژێك زوتر ئەم كابینەیە بگۆڕدرێت و جارێكى تر بێنەوە ژەهر دەرخواردى ئەم میلەتە بدەن , بەڵام ئێمە وەك چاودێرانى تەندروستى هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە ڕەقیبێكى باش دەبین لەسەر ئەداى وەزارەتى تەندروستى ئەگەربێت و دەست بخەنە ناودەستى ئەو كیمیا فرۆشانە ئەوا سوك و ڕیسوایان دەكەین ناهێلین جارێكى تر ژەهر دەخواردى ئەو میلەتەبدەنەوە . لێرەوەش بەناوى هەموو خەڵكى كوردستان دەستخۆشی لەودكتۆرزریان دەكەین بۆ ئەو ئەرك وماندووبونەى لەچوارساڵى رابردوو كێشاى و تائاستێكى باش توانى بەپاكى خزمەتى گەلەكەى بكات و سەرنجى هەموو خەڵكى كوردستانیش بۆلاى خۆى ڕبكێشێت و بە بەرپرسێكى لەخۆبردوو ودەست و دەم و داوێن پاك و راستگۆ ناسرا . ڕوو ڕەشیش هەر بۆكیمیافرۆش و ژەهر فرۆش و هاوكارەكانیانە كانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست