کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە پارتی بنەماڵەی بارزانی قەدەغە بکرێ

Saturday, 12/04/2014, 12:00




هەروەك چۆن نازی ئەڵمانی و فاشی ئیتالی و بەعسی عێراقی قەدەغە کران لەوەی جارێکی تر بەشداری پرۆسەی سیاسی بکەن، ئاوهاش پێوستە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەمان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ و بەتەواوەتی هەوڵ بدرێ کەوا بیر لەوە بکرێتەوە ، ڕیشەکێش و یاساغ بکرێ. ئەم پارتە گەیشتۆتە ترۆپکی خیانەتی نەتەوەیی و سڵ لەهیچ خیانەت و سیخوڕیەك ناکاتەوە.

گەر چاو بەمێژووی ئەم پارتەدا بخشێننینەوەو تەنها بەشیوەیەکی خێرا و کورت لێی بڕوانین ئەوا، مێژووی تەژیە لەسیخوڕی کردن و خیانەت دژ بە میلەتی کورد و جوڵانەوە ڕزگاریخوازەکانی. بەشێوەیەك، چەندین جار هەمان خیانەتی لەسەردەمی جیا جیادا دووبارەو دەبارە کردۆتەوە. بەواتایەکی تر؛ هەرچی(هەڵە،چەوت،خیانەت ، چاوساغی و کلك گرێدانی)لەگەڵ دوژمنانی گەلەکەمان بە پێی بەرنامەو پیلانی پێش وەختە بوە. ئەم پارتە و سەرکردەکانی کۆن و نوێی(مەلا مستەفا و مەسعود و ئیدریس و نێچیرڤان) و ئەوانەی دوای ئەمان دێن. هەرگیز هەڵەو تاوانەکانیان شایەنی ئەوەنین کەنەك هەر بکرێن، بەڵکە لێشیان خۆش ببین. مرۆڤ کاتێ لەهەڵەکانی ئەبووردرێ، کەوا لەنەزانینەوە بێ، لێ ئەمەی ئەمان هەمووی لەزانینەوە بوە. واتە بەدەستی ئەنقەست ئەم تاوان و سیخوڕیەیان بۆ دوژمنان کردوە.

جاران یەکێتی و کادیرەکانی ئەیان ووت(ئامادەین ببین بەبەعسی، بەڵام ئامادەنین ببین بەپارتی). کەچی سەد حەیف نەك هەر بوون بەبەعسی و زۆربەیان سەرو فایلێکی دزێویان بۆمان بەجێهێشت ، هەنووکە بوون بەپارتی و هەمان ڕێچکەی ئەوانیان گرتوە. یەکێتی لەمەشدا کورتیان هێناو دروویان کرد. ئەوەتا، لەبری ئەوەی پارتی کەخاوەنی (پشت تێکردنە لە کۆماری مهاباد و ناوزەند کردنی سەرکردەی نەمر(قازی پێشەوا)بە خوێڕی لەلایەن مەلا مستەفاوە. هەروەها ئاشبەتاڵەکەی ١٩٧٤ و پاشان دروست کردنەوەی قیادە موقەتە و پەلاماردانی کوردانی ڕۆژهەڵات لەدوای هاتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و دواتر شەڕی پەکەکە و بەکوشدانی زیاتر لە ٣٥٠٠ گەمژەی چەکدار بەووتەی نێچیرڤان بۆ خاتری تورك و پاشان ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ و شەڕی هەموو گەنجانی باشوور لە شوباتی ٢٠١١ دا). کەچی ، پارتی و مەسعودی بەخیانەتە پەروەدە کراو لەدژی کوردانی ڕۆژئاوا خەریکی دوژمنایەتی و دووبارە خیانەت کردنە.

هەڵکەندنی ئەو سنوورە دەست کردەی پارتی دەستی پێکردوە دژ بە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا کارێکی تری چەپەڵی ئەم دوژمنە سەرسەختەی کوردەو بەتەواوی ڕیسوای ئەکەین. وە دڵنیاین کەوا ئەم کارەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ تورکیادا و بە بودجەی خەڵکی کوردستان بەڕێوە ئەچێ تەنها بۆ ئەوەی داستانێکی تر لەداستانە ئابڕوو بەرەکانیان بخەنە نێو خەرمانی خیانەت و مل شۆڕیاندا. دەنا ئەوەی ئەوان ئەیکەن، هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ ئەوەی تورك و عەرەب و فارس دژ بەگەلەکەمان ئەیکەن لە هەر چوار پارچەکەدا. بۆیە هەقی خۆیەتی لە ئێستاوە هەڵسین بە کاری ئەوەی کەوا ئەم پارتە بایکۆتی سیاسی بکەین داوا لەخەڵکی کوردستان بکەین کەوا بەشداری پرۆسەی دەنگ دان نەکەن تا ئەو کاتەی پارتی بە فەرمی قەدەغە ئەکرێ و دواتر لەدادگای گەلدا هەموو ئەو خیانەت و سیخوڕییەیان زیاتر ڕیسوا بکرێن و بیان کەین بەپەندی زەمانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە