بزوتنەوەى گۆڕان و ئایدۆلۆژیا
Wednesday, 16/10/2013, 12:00
1565 بینراوە
ئەگەر چى هەر کارێک بۆ خوێ هەڵگرى جۆرێکە لە ئایدۆلۆژیا مەرج نیە ئەم ئایدیایە بتوانێت هەڵگرى هەموو وەڵامەکانى لایەنەکانى ژیان بێت و گشتاندنى بۆ بکرێت خۆ ئەگەر سەردەمانێک دروست بونى حیزب یان ڕێکخراوێکى سیاسى مەرجى یەکەمى دیارى کردنى دیدێکى ئایدۆلۆژیانە بو بێت تا بتوانێت وێنەى تەفسیرێک بۆ ڕێکخستنى ژیان بداتە دەرەوەى خۆى تا لایەنگرانى لەسەر ئەو بنەما ئایدیایە کارى بۆ بکردایە ئەوا دەتوانین بڵێن لە ئێستادا ناتوانین ئەو تەفسیرە بدەینە چەمکى ئایدۆلۆژیا کە هەڵگرى تەواواى ماناى وەڵامەکانى ژیان بێت ئەکرێت بیرێکى زانستى هەبێت بۆ کارێک لەوێوە سەرچاوە بگرێت بەڵام دەتوانین لە چوار چێوەى بیرێکى نوێ‌دا زەمینەیەک هەبێت بۆ کار کردن بۆ گۆڕینى قۆناغێکى نوێ کە بتوانێت دور لە هەڵگرى تاک ئایدۆلۆژیایەک کار لەسەر ماف و ئەرکەکانى تاک بکات و لە چوارچێوەى یەک بەرنامەدا کۆیان بکاتەوە لەسەر بنەماى هاونیشتمانى بوون تا بتوانرێت ئەوەى پێ ى دەوترێت دیموکراتیەت و مافەکان لە چوارچێوەى یاساکاندا و پاراستنى ئازادیەکانى تاک کە نزیک بێت لە لیبرالیەتەوە بە شێوەیەک کە هەموو تاکێک ئازاد بێت لە ممارسەکردنى بیرى خۆى بە هەموو بۆچونە جیاوازەکان و دیدە جیاوازەکانەوە بە مەرجێک پابەند بێت بەو یاسایانەى کە هەمومان کۆکین لەسەرى سنورى ئازادیەکانى هەر تاکێکمان پارێزراو بێت ، ئەم زەمینەیەى کە بزوتنەوەى گۆڕان دروستى کردوە دەتوانێت هەموو بۆچونە جیاوازەکان لە چوارچێوەیەکى هاونیشتمانیدا کۆبکاتەوە وە لە ناوخۆى ئەم بزوتنەوەیەدا هەموو کەس مافى خۆیەتى کارى سیاسى بکات و خۆى هەڵبژێرێ بۆ هەر ئۆرگانێک کە بیەوێ ئەمەش لە چوارچێوەى هاونیشتمانى بون و پاراستنى سنورى ئازادیەکانى بەرامبەر و باوەڕ بوون بەوەى کە ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەکى ریفۆرمخوازە لەسەر ئاستى بڕینى قۆناغى چەقبەستوى و هێنانە کایەى قۆناغێک کە تاک بە دەنگەکەى بتوانێت لە ڕێ ى سندوقەکانى دەنگدانەوە دەسەڵاتەکان بگۆڕێت و ئەوەى پێ ى دەوترێت دەستاودەستکردنى دەسەڵات ببێتە کلتور .... بە مانایەکى تر چوارچێوەى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵگرى فرەییە و ئایدۆلۆژیایەکى دیارى کراوى نیە وەک (ئیسلامیزم ..مارکسیزم .. علمانیەت..هتد) بەڵکو هەموو بۆچونەکان لە چوارچێوەى هاونیشتمانى بوندا دەتوانن کار بکەن .
ماوەیەکە گفتۆگۆیەکى فراوان هەیە لەسەر ئەوەى کە ئایا گۆڕان هەڵگرى چ ئایدۆلۆژیایەکە دەتوانرێت لە سایتە فەرمیەکەى بزوتنەوەى گۆڕاندا هەموو ئامانجەکانى بخوێنرێتەوە کە دەکاتە کۆى کارى بزوتنەوەى گۆڕان کە ئەمە دەقەکەیەتى :
2. ئامانجه دیموکراتییه گشتییه‌کان:
2. 2. 1. پارله‌مان‌و حکومه‌ت به‌رپرسن له پاراستن‌و په‌ره‌دان به سیستمی دیموکراتی، رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان‌و جێبهجێکردنو دادوه‌ریی، جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی حزبی له فه‌رمانی حکومیی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکان. دابهشکردنو وردکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته کارگێڕی‌و ناوچه‌ییه‌کان.
2. 2. 2. پارله‌مان‌و حکومه‌ت به‌رپرسن له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی یاسا که به‌سه‌ر هه‌مواندا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان جێبه‌جێ ببێت. پێڕه‌وکردنی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بێ جیاوازی له پله‌و پایه‌ی حکومی، بێ جیاوازیی له ئینتمای حزبی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
2. 2. 3. رێزگرتن‌و پاراستنی ئازادیی‌و مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کان، ماف‌و ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان، ئازادیی نیشته‌جێبوون، ئازادی ویژدان‌و رادهربڕینو بیروباوه‌ڕ، ئازادیی ئاینداریی.
2. 2. 4. په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی دیموکراتی، هه‌ڵبژاردن، کاراکردنی ژیانی پارله‌مانی، کاراکردنی ئه‌نجوومه‌نه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و وردکردنهوهیان له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌کان.
2. 2. 5. په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی به‌رهه‌ڵستکاریی مه‌ده‌نی، ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی‌و رۆشنبیریی، ره‌خنه‌گرتن وه‌ک مافێک که دیوی دووه‌می به‌رپرسیارێتییه.
2. 2. 6. دانانی سیستمێکی هه‌ڵبژاردنی رۆشن‌و شارستانی له‌سه‌ر بنه‌مای بازنه‌یی بۆ هه‌موو ده‌زگاو ئه‌نجوومه‌نه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی، سیستمێک هه‌موو پێوه‌ره یاسایی‌و نێودهوڵهتیو ته‌کنیکییه‌کان له‌خۆبگرێت بۆ رێگریی له پێشێلکاریی‌و ساخته‌کاریی له پرۆسه‌کانی ده‌نگداندا.
2. 2. 7. په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی په‌سه‌ندکردنی جیاوازی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو رۆشنبیریی، په‌سه‌ندکردنی شکست له هه‌ڵبژاردندا، ململانێی ئاشتیانه‌و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر هه‌موو ئاسته سیاسییه‌کان، ده‌ستاوده‌ستکردنی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر ئاستی کارگێڕیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌نێوان که‌سه شیاوه‌کاندا، له‌نێوان ره‌گه‌زو ته‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا.
2. 3. 8. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر ره‌فتارو ئاکار‌و هزرێکی توندڕهوو تیرۆریستانه، له‌ژێر هه‌ر ناو‌و هه‌ر پاساوێکدا بێت.
2. 2. 9. زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا زمانی دایه‌لۆگی رۆشن‌و ناونانی به‌رژوه‌ندییه‌کان جێگه‌ی زمانی دورشمو موزایه‌ده‌و گوتاری لاستیکیی بگرێـته‌وه.
2. 2. 10. چه‌سپاندنی چه‌مکی هاوڵاتیبوونو ئاماده‌کردنی هاوڵاتی وه‌ک که‌سێکی ئازاد، یه‌کسان به‌وانی تر، به‌رپرس، خاوه‌ن ماف‌و ئه‌رک.
2. 2. 11. پابه‌ندبوون به هه‌موو ماده‌و به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌کانی مرۆڤـ‌و رێگریی له هه‌ر پێشێلکارییه‌ک دژی ئه‌و به‌ندانه.
2. 2. 12. کاراکردنی رۆڵی سیاسیی، شارستانیی، کارگێڕیی، کۆمهڵایهتیو نوێنه‌رایه‌تیی ئافرهتانو گه‌نجان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌کان.
بەم پێەش ئەوەى دەوترێت دژایەتى سەوابتى ئاینى ناکەین بەو واتایە دێت کە ڕێز لە بۆچونى زۆرێک لە بۆچونى ئاینى ئیسلام دەگرین ئەمەش بەو مانایە نایەت کە ئەمە کورت کردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بێت بۆ یەک ئایدۆلۆژیا هەرچەندە ئەم ترسە لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە بزوتنەوەى گۆڕان جێگاى هیواى زۆرێک لە هاوڵاتیانە لە هەموو چین و توێژەکان بخزێت بۆ بزوتنەوەیەکى ئیسلامى ، ئەم ترسە ترسە لە باڵادەستى کەسە ئیسلامیەکانى ناو بزوتنەوەى گۆڕان بردنى بەرەو ئیسلامى سیاسى کە ئەمەش بە ڕاى من کورت بینیەکى تێدا هەیە چونکە بزوتنەوەى گۆڕان پێکهاتەیەکە لە هەموو بۆچونەکان ناکرێت تەنها ڕوانین بۆ کەسە ئیسلامیەکان بێت چونکە کارەکانى ئەم بزوتنەوەیە دیارە کە چۆن بووە ئەوە ئەندام پەرلەمانەکانى گۆڕان بوون بەرگریان لە مافەکان دەکرد بە مافى ژنانیشەوە (موچە بۆ کابانى ماڵ) بەردەوام بەرگریان لە ئازادیەکان کردوە ... بەڵام ئەم ترسەى ئێستە هەیە لەوەیە کە چەند کاندیدێکى تازەى دەرچوو بۆ پەرلەمان هەڵگرى دیدێکى ئیسلامیانەن کە دەکرێت دیوەکەى تریشى ببینرێت کە لە هەموو ڕەنگەکانى تێدایە ئەوەشى دەوترێت سەوابتى ئاینى بەو مانایە دێت کە لە چوارچێوەى خۆیدا وەک جۆرێک لە ئاین و بیرى کۆمەڵگا ڕێزى لێبگیرێت کە ئەمە ناکاتە ئەوەى کە هەندێ بۆچون هەیە ئەو وێنەیە دەداتە بزوتنەوەى گۆڕان کە دەیەوێت ببێتە هەڵگرى بیرێکى ئیسلامیانە وەڵامى ئەم پرسیارەش لە ئامانجەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندا هەیە کە بزوتنەوەى گۆڕان چوارچێوەیەکە لەسەر بنەماى هاونیشتمانى بوون کار بۆ بنەماکانى دیموکراتیەت دەکات بە بێ لەبەرچاوگرتنە بیرى هاونیشتمانیان و وە ڕێز لە ئاینەکان و پیرۆزیەکان دەگرێت کە هاونیشتمانیان باوەڕیان پێ ى هەیە .