کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


31ی ئاب له‌نێوان(براوه‌ و دۆڕاو)دا

Tuesday, 24/08/2010, 12:00


له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رۆکی ئه‌وسای ئه‌مریکا ووتی(گه‌ر من کارێکی له‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیم بکردایه‌، ئه‌وا هه‌ر پاسه‌وانه‌که‌ی خۆم ئه‌یکوشتم). ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌رۆك بیل کلینتۆن ئاماژه‌ پێدانێکه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاست نزمی ووشیاری گه‌لی کورد، که‌ چۆن ڕێگه‌ی دا به‌یه‌کێ له‌سه‌رکرده‌کانی په‌نا ببات بۆ دوژمن بۆ سه‌رکوت کردنی گه‌له‌که‌ی خۆی. واته‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و ڕوداوه‌ ته‌نها له‌ناو گه‌لانی وه‌ك کورد ڕووئه‌دا که‌ ئاستی ووشیاری تا ئه‌و کاته‌ش له‌ژێر سفره‌وه‌ بوو.

31 ئابی 1996 ئه‌و ڕۆژه‌وه‌ بوو که‌هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی درێژه‌یان به‌و ئیتیفاقیه‌ ستراتیژیه‌دا بۆ سوکردنی گه‌لی کورد، دیاره‌ له‌مێژه‌ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ خائینه‌ گه‌لێ سنگ فراوان بوون بۆ کوشتن و زه‌لیل کردنی تاکی کورد و شێواندن و هه‌ڵته‌کاندنی کومه‌ڵگای کورد، بۆیه‌ وه‌ك بینیمان 31 ئاب ته‌نها به‌ زه‌ره‌رمه‌ندنی گه‌ل کۆتایی هات .

له‌و ڕۆژه‌دا کاتێ هه‌ولێر به‌یارمه‌تی نزیکه‌ی 600 تانکی جۆری T72 ی هێزه‌کانی سه‌ر به‌لیوای گاردی کۆماری تایبه‌تی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ داگیر کرایه‌وه‌، هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د و فۆادی مه‌لا مه‌عسوم و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی جه‌لالیه‌کان که‌وتنه‌ ده‌ست جاشه‌ کلك زه‌رده‌کان، که‌چی گه‌لێ به‌ڕێزو حورمه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی کرانه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا خه‌ڵکی ئاسایی و ڕه‌شۆکی ئه‌که‌وتنه‌ به‌ر هێرشی دوژمن و گولله‌ باران ئه‌کران؟؟؟

براوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕۆژه‌ ته‌نها ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ خۆفرۆشه‌ن، ئه‌وه‌تا هێرۆ ئێستا یه‌که‌مین ده‌ست ڕۆیشتۆی شاری سلێمانیه‌ و حساب بۆ که‌س ناکا، هه‌ر 31 ئابه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی کرد به‌ سه‌رۆکی عێراق، نه‌ك له‌به‌ر زیره‌کی و لێهاتوویی خۆی وه‌ك کاسه‌لێسه‌کانی ئیدعای بۆ ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ مه‌سعودی کرد به‌سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم که‌ هه‌نووکه‌ به‌بێ ترس ڕۆژنامه‌ نووسان تیرۆ ئه‌کا و به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆ دزین و هه‌راجان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان.

گه‌ر کورد ئاشبه‌تاڵی 1974ی پێ هه‌زم نه‌کرایه‌، ئه‌وا هه‌رگیز 31 ئابی 1996 ڕووی نه‌ئه‌دا، به‌و پێیه‌ش دڵنیاین که‌وا کاره‌ساتی له‌و جۆره‌ و خراپتریش یه‌خه‌ی کورد به‌رنادا، بۆیه‌ پێوسته‌ میله‌ت ئاستی ووشیاری خۆی به‌رزبکاته‌وه‌ و ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ سووك و ڕسوا بکه‌ن و له‌کوردستان ته‌فرو تونایان بکه‌ن.

هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا پێوسته‌ له‌سه‌ر ئۆپۆزیسێۆنیش هه‌ڵوه‌سته‌ له‌مه‌ڕ ئه‌م ڕوودا بکاو بێ شه‌رمانه‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاببات و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پێوسته‌ به‌بێ ترس له‌هۆڵی په‌رله‌مان ئه‌م کاره‌ بهێننه‌وه‌ ڕۆژه‌ڤ و جارێکی دی بیخه‌نه‌وه‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌. ئێستا باشترین کاته‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌(گۆڕان و فراکسێۆنی ئیسلامیه‌کان) که‌ به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه‌ له‌‌م ڕۆژه‌دا ‌ جۆرێك له‌مانگرتن و خۆپیشاندان ساز بده‌ن له‌به‌ر ده‌رگای په‌رله‌مان و خه‌ریکی واژوو کۆکردنه‌وه‌ بن له‌ گشت لا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم ڕسوا بکه‌ن و له‌هه‌مان کاتیشدا داوای قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ بکرێ که‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون.

31 ئاب ناکرێ هه‌روا به‌سانایی بکه‌ره‌کانی خه‌ڵات بکرێن، ناکرێ هه‌روا به‌زوویی له‌یاد بکرێن و شاباش بکرێت، نه‌کرێ به‌و شێوه‌یه‌ لێیان خۆش ببین و ده‌نگیان پێبده‌ینه‌وه‌، ناکرێ به‌ره‌ی نه‌یار ته‌نها به‌چه‌ند ووتارێك کۆتایی پێ بهێنێ و ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێته‌وه‌، ناکرێ ڕۆشبنیران و نووسه‌ران ته‌نها له‌ کوردستان پۆست ئه‌م کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ ڕسواو مه‌حکوم بکه‌ن، بۆیه‌ پێوسته‌ له‌گشت لا ، چ له‌ناوه‌وه‌ و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌م ڕووداوه‌ وه‌ك خۆی بناسرێ و بکه‌ره‌کانی به‌بێ به‌زه‌یی ڕسوا بکرێن و به‌هیوایه‌ی باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ وه‌ربگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە