په‌یامی ڕاستی له پارتی ڕاستی کوردستان
Sunday, 01/03/2009, 12:00
بۆ / په‌رله‌مانی کوردستان
بۆ/ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
سڵاوی زانست و تێکۆشان....
ئێمه بڕیاری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه،که مافی ده‌نگدانی ئێمه‌ی هاوڵاتیانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بێ به‌ش ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که‌ووڵاتیان جێهێشتووه، ئاواره‌و په‌ڕاگه‌نده‌ی ووڵاتانی جیهان بوونه له به‌ر شه‌ڕ و شۆڕی ناوه‌خۆ،یا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌کی نه‌داری بێت یا سیاسی، که‌وا ده‌نگی سه‌دان هه‌زار به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته، ده‌نگی کوڕان و گه‌نجانی هه‌ڵاتووه له‌ده‌ست نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانی ناوه‌خۆ، که ئێمه‌ین ئاشتی خواز بووین گۆڕه‌پانی سیاسیمان بۆ ئه‌وان چۆڵ کرد، لێره‌دا ئه‌م یاسایه پێشێڵ کردنی سه‌دان هه‌زار لاوی کوردی په‌ناهه‌نده‌یه، له سه‌دا 98% ی ڕه‌هه‌ندی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 هه‌ژده‌ساڵیه‌وه‌یه، که ده‌گیان شیاوه بۆ ده‌نگدان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌راوێز کردنه پێشێل کردنی یاساکانی مافی مرۆڤه، دژی هه‌موو پرانسیپه‌کانی دیموکراسیه، که له قازانجی لیستی دژه‌کانمانه له به‌غدا، واتا دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کورده، که که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانمانه له به‌غدا.
له لایه‌کی تر دانیشتی نائاسایی ژماره (3) ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان له (11ی فێبریوه‌ری 2009)دا بڕیاری لیستی داخراو درا، ئه‌م بڕیاره دژی دیموکراتیزه‌کردنی سیسته‌می ووڵات له‌قه‌له‌م ده‌درێت، لیستی داخراو ته‌واو سیسته‌مێکی نادیموکراسی نیشان ده‌دات، ئه‌مه به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی دیموکراتیه‌ته له کوردستان، پێویسته لیسته‌که کراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی دیار بێت هاوڵاتی ده‌نگ به‌کێ ئه‌دات، لیستی داخرا واتا (ڕۆبۆک) گوێ ڕایه‌ڵی حیزبه‌کان نیشان ده‌دات، ئه‌وانه‌ی که داوای لیستی داخراو ده‌که‌ن، ترسیان له‌خۆیان هه‌یه و ده‌زانن که خه‌ڵک ده‌نگیان پێ نادات، ئه‌گه‌ر کراوه بوو حیزبه‌کان ناچارن ده‌بن نوێنه‌رانی میلله‌ت هه‌ڵبژێرن، واتا ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن ئه‌زموونن وه‌یان خۆشه‌ویستن له نێو‌و خه‌ڵکدا، وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک کاریان کربێت، پێشینه‌یه‌کی باشیان هه‌بێت، ڕابردویان پاک بێت.
داوا ده‌که‌ین ئه‌م جاره سه‌رکرده‌وو کاندیده‌کان دیار بن، میلله‌ت نه‌خه‌نه ئه‌مری واقیعه‌وه، نموونه کاتێک خه‌ڵک به‌ده‌یان ساڵه پارتیه، یا یه‌کێتیه، یا هه‌ر حیزبێکی تره، که شه‌هیدی داوه له‌و حیزبه، قوربانی داوه، ده‌نگ هه‌ر بۆ ئه‌م حیزبه ئه‌دات، به‌ڵام کاتێک ئه‌م حیزبه به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، له‌سه‌ر ئه‌ساسی خزم خزمێنێ و کوتله‌و کوتله کاری و یا که‌سێک بێت له‌گه‌ڵ دوژمن کاری کردبێت، هه‌ڵیان ده‌بژێرێت و کاندیدیان ده‌کات، ئایا به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن قوربانیه‌که له‌کوێ ده‌بێت، ئه‌م ووته‌یه‌م ئاماژه‌یه له‌به‌رهۆیه‌کانی دانیشتینی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی و ڕوون کردنه‌وه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی کاک کۆسره‌ت و هه‌ڤاڵه‌کانی بوون .
داوا ده‌که‌ین تاکیش بتوانێت خۆی هه‌ڵبژێرێت، لیست بکرێت به‌تاک، بۆ لیست ئازاد نه‌بێت بۆ کاندیدی ژن یا پیاو با له‌سه‌دا سه‌د 100% ژن بێت یا پیاو واتا فه‌یمه‌نیزم ده‌وری خۆی ببینێت، ئه‌وکاته ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه سه‌ر کرانه‌وه‌ی لیسته‌که، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رئه‌که‌وێت تا چه‌ند خه‌ڵک ده‌نگیان پێ ئه‌دات، با ئافره‌تان بۆخۆیان فاکته‌رێکی ئه‌ساسی بن.
ئایا ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان بۆ زیاد ناکرێت، که ئێستا سه‌نته‌ری شاره‌کان گه‌وره‌بوونه، شار‌و قه‌زاو ناحیه‌کان زیادیان کردووه، بۆ کاری ئه‌ندام په‌رله‌مان زیاد ناکه‌ن، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک دابنێن، له جیاتی نووسینگه‌ی موختاره‌کان بکرێت به نوسینگه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کان، موختاره‌کانیش بکرێن به فه‌رمانبه‌ری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، نموونه وه‌کو یاسای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
ئایا هه‌ر کیانێکی سیاسی سێ (3) که‌سی هه‌ڵبژارد و دوای ئاشکرا کردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، زیاتر له (3) سێ کورسی به‌ده‌ست هێنا ده‌نگه‌کانی تری بۆ کوێ ئه‌چێت؟
ئایا هه‌ڵبژاردنه‌که له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ده‌بێت، یان ئاستی په‌رله‌مانی؟ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بۆ چی؟ تا چه‌ند کاری پێ کراوه له‌کوردستان؟ تا چه‌ند ڕێگه‌ی پێ دراوه ؟ کاندید کراو له‌سه‌ر ئاستی کوردستانه، پارێزگایه، یان قه‌زا، یان ناحیه‌کان ؟ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌کوک ئه‌نجام نادرێت ؟
پێویسته چاودێره‌کانیش به‌بێ جیاوازی پێکهاته‌ی خه‌ڵکانی بێ لایه‌ن بن.
پێویسته ڕێژه‌ی نواندنی پاره‌که گونجاو بێت، زیاتر نه‌بێت له (10) ده ملیۆن دینار.
پێویسته کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌غدا سه‌رپه‌رشتی خروقاته‌کان بکات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
ده‌بێت هه‌ڵبژادنی ئه‌م جاره به‌ڕوونی ئاشکرایی سه‌رکرده‌و کاندیدی خۆمان هه‌ڵبژێرین.
ئه‌م بانگه‌وازه بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان، بۆ هه‌موو لایه‌ن و حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان، بۆ په‌ناهه‌نده‌کانی کوردستان له ده‌روه‌ی ووڵات، بۆ هه‌موو یاسا ناسه‌کان، ، بۆ هه‌موو چین و توێژێکی کۆمه‌ڵ، ئه‌ی خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و دیموکرتی خوازه‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بزانن ده‌نگ به‌کێ ئه‌ده‌ن، پاڵێوراوانی حیزبه‌کان کێن، داواتان لێ ده‌که‌ین پاڵپشتی له‌م پڕۆژه‌یه بکه‌ن، داواتان لێ ده‌که‌ین واژوو بکه‌ن، تا بزانن چۆن نوێنه‌ری خۆتان ده‌ست نیشان ده‌که‌ن، با نوێنه‌رتان دیار بێت له په‌رله‌مان، ده‌نگی ئێوه ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورده.وه‌رن هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی خۆتان نیشان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست سیسته‌می تاک ڕه‌وی ووڵات ڕزگارمان بێت، ده‌نگ هه‌ڵبڕن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگتان نه‌فۆتێ نه‌ڕوا،وه‌رن سه‌یر که‌ن، له چ ووڵاتێکی جیهان هه‌بووه دوو حیزب له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بن، له ڕاستیدا دووحکومه‌تیشیان هه‌بێت، پێشمان بڵێن یه‌ک حکومه‌تین، له هیچ ووڵاتێکی دونیا ئه‌م په‌یڕه‌وه کراوه؟
به‌بێ ململانێ پێنچ کابینه‌یان له‌ده‌ست بێت، بۆماوه‌ی 16 شانزده ساڵ به‌بێ گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کان، به‌رپرسی به‌شه‌کان، ئه‌گه‌ر کراش بێت ته‌نیا جێ گۆڕکێیان پێ کراوه، وه به‌رده‌وام له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی زه‌ویه‌کان و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک هاوکۆک بوونه، ئه‌وا بۆ 19 ساڵ ده‌چێت بستێک له خاکی کوردستانیان پێ ڕزگار نه‌کرا، هه‌ر له چوار چێوه‌ی حوکمێکی کارتۆنی به‌غدای سێنتراڵیزمی هیچی تر زیادی نه‌کردوه، ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانه‌ی که‌س و کاری ئێمه‌و ئێوه کردیان له‌خاکیان ناو و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان ڕه‌ش کرده‌وه له نێو ووشه پیرۆزه‌کانی شۆڕشی کوردی‌دا ، ئه‌مه چه‌رخی جاهیلیه‌ت نیه خه‌ڵک هۆشیار نه‌بێت، ئه‌م جاره‌یان، تێناپه‌ڕێت به‌سه‌رتاندا.
وه‌قبوڵی ناکه‌ین ڕێگه بگرن له ململانێ و کێبڕکێی هه‌ڵبژاردن، هه‌ر وه‌کو جاری پێشوو ئێمه وه‌کو پارتی ڕاستی کوردستان، که لیستی (501) که‌سمان ئاماده کرد، له‌گه‌ڵ چه‌کێکی پاره به بڕی (7500000) حه‌فت ملیۆن و نیو، ناوی کاندیده‌کانمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانی عێراق، پێشکه‌شی کۆمۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد له هه‌ولێر که ئه‌و کاته دکتۆر نوری گاڵه‌بانی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان بوو، ئێمه وه‌کو پارتی ڕاستی له 1/4/2004 داوای مۆڵه‌تی ڕه‌سمیمان کردبوو، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دا بوینه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ هه‌رچه‌نده شه‌ش مانگ تێپه‌ڕی کردبوو، به‌بێ وه‌ڵام مابووینه‌وه، به‌و پێیه‌ش ئێمه ده‌مان توانی داوای یاسایی له دادگا به‌رزبکه‌ینه‌وه له سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی قبوڵمان کرد ، پاشان ئێمه پرسمان کرد به وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ئێمه وه‌کو پارتی ڕاستی کوردستان خۆمان کاندید ده‌که‌ین، له‌وه‌ڵامی کاک که‌ریم سنجاری ووتی ڕێگه ناده‌ین به هیچ دیعایه‌یه‌کی ئینتیخابی بکه‌ن یا هه‌ر ته‌جه‌موعێکی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن هه‌مووتان ده‌گرین، به‌ڕاستی ئێمه ئاشتی خواز بووینه، وه‌له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئاشته‌وایی و یه‌ک بوونی ماڵی کورد دروست بووین، باوه‌ڕمان به شه‌ڕی خۆکوژی نه‌بوو، له کۆتایدا ووتی ئه‌وه بڕیاری من نیه بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسیه، ووتم چار چیه؟ ئێمه نیو ملیۆن دۆلارمان سه‌رف کردووه! ووتی من په‌یوه‌ندی به مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه ده‌که‌م په‌یوه‌ندیت پێوه بکه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌وڕۆژه کاک ئازاد به‌رواری په‌یوه‌ندی پێوه کردم ووتی ئێمه وامان به باش زانی بێنه نێو پارتی و پۆستی وه‌زیری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یا وه‌زیری لاوان به‌جه‌نابت ده‌ده‌ین، و کادیرو ئه‌ندامه‌کانیشتان گشتیان داده‌مه‌زرێنین، قه‌ره‌بووشتان ده‌که‌ینه‌وه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناچاربووین ڕازی بین، پارته‌که‌مان بچوک کرده‌وه بۆ به‌ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی (ڕێکخراوی ڕاستی بۆ په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و دیموکراسی) زیاتر له (800) کادیرو ئه‌ندامان دا به لقه‌کان، بۆ دامه‌زراندنیان، پاشان ووتیان ته‌مه‌نی تۆ گونجاو نیه نه بۆ په‌رله‌مان نه‌بۆ وه‌زیر له خوار (30) ساڵیدایه، بۆ ئاگاداری له ساڵی (1997) ه‌وه داوای مۆڵه‌تی یاسایی ده‌که‌ین له حکومه‌تی پارتی به‌ڵام نایدات و به‌ڵکو بۆته کۆسپێکی گه‌وره‌ش له‌به‌ر ده‌ماندا، له ده‌یان شوێن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردووین.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و پێزانیمان بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان.
سه‌رپه‌شتی کاری گشتی پارتی ڕاستی کوردستان
24 فێبریوه‌ری2009
له‌نده‌ن
[email protected] www.rastykurd.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست