قاسملو له‌تای ته‌رازوودا
Tuesday, 20/07/2010, 12:00
ئه‌گه‌رچی زۆر شت گوتراوه‌ده‌رباره‌ی شه‌هیدی نه‌مر دکتۆر عه‌بدول ڕه‌حمانی قاسملو و زۆربه‌ی کوردانیش ئاشنان به‌ناو و کرده‌وه‌کانی ، هه‌ر بۆیه‌من ناخوازم زیاتر که‌سایه‌تی و کرده‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رکرده‌نه‌مره‌بێنمه‌به‌ر باس و خواس .
لێ به‌ڵێ کاتێک باس له‌که‌سایه‌تی دکتۆر قاسملو ده‌که‌ین پێویسته‌ڕاستیه‌کان وه‌کو خۆی شرۆڤه‌بکه‌ین ، به‌ڕه‌ش بڵێین ڕه‌ش و به‌سپیش بڵێین سپی ، واته‌نه‌به‌شێوه‌ی هه‌ندێک له‌هه‌واداره‌کانی هه‌موو هه‌نگاوێکی به‌پیرۆز و سه‌رکه‌وتوو پێناسه‌بکه‌ین و نه‌وه‌کو دژبه‌ره‌کانیشی هه‌موو ڕۆژێکی ژیانی بخه‌ینه‌ژێر پرسیار و وه‌کو خیانه‌تکارێک ناوی لێ بنێین .
باشترین کرده‌وه‌ی قاسملوو بریتی‌بوو له‌ڕزگارکردنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ژێر کۆنترۆڵی پارتی و بارزانی‌دا . چونکه‌به‌ر له‌قاسملوو حیزبی دیموکرات وه‌کو لقێکی پارتی و کۆمه‌ڵێک مته‌سه‌وفی بارزانی ده‌بینرا ، به‌حوکمی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌گه‌رموگوڕه‌ی پارتی و بارزانیش له‌گه‌ڵ شای ئێران و ده‌زگای ساواکدا حیزبی دیموکرات کرابوویه‌باشترین ئاڵ‌و وێڵی نێوان ساواک و بارزانی ، واته‌هه‌ر کاتێک ساواک بیخواستایه‌چاوترسێنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات بکات ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی بارزانییه‌وه‌ژماره‌یه‌ک له‌کادر و سه‌رکرده‌کانی حدکا ده‌کرانه‌دیاری و له‌نێو شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌واسران به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێکی بێزاری و ناڕازیبوونیش له‌حیزبی دیموکرات ببیسترێت ، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌سنووری هه‌ڵسوڕانی حیزبی دیموکراتیان له‌ناوچه‌ی موکریان‌دا قه‌تیس دابوو .
به‌ڵام کاتێک حیزبی دیموکرات له‌ژێر ڕکێفی بارزانی‌دا ده‌رهێنرا (به‌هه‌وڵ و تێکۆشانی قاسملو) ئه‌و کات هه‌م سنووری چالاکیه‌کانی حیزب زیادی کرد له‌سه‌ڵماسه‌وه‌تا سنووری کرماشان و هه‌م حیزبی دیموکرات بوویه‌خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی سیاسی کاریگه‌ر له‌ناوچه‌که‌دا و هه‌م گه‌وره‌ترین ئابوریشی به‌ده‌ست هێنا ، که‌به‌گوته‌ی خودی قاسملو حیزبی دیموکرات ده‌وڵه‌مه‌ندترین حیزبی به‌رهه‌ڵستکار بووه‌له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا(خاوه‌رمیانه) و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی خۆشیان نیشانداوه‌بۆ دابینکردنی بژێوی ده‌هه‌زار فه‌له‌ستینی له‌کوردستاندا . ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌خۆبردووییه‌کانی قاسملو هۆکاری ڕزگارکردنی حیزبی دیموکرات بوو له‌گێژاوی حیزبی توده‌ی ئێرانی .
خراپترین کرده‌وه‌ی قاسملوش بریتی بوو له‌بڕوابوونێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌تاڵه‌بانی و یه‌کێتی نیشتمانی ، که‌ئه‌نجامی ئه‌م بڕوابوونه‌ش هه‌م شه‌ڕی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی لێکه‌وته‌وه‌و هه‌م ئاگری ماڵی بارزانی خه‌رمانی دیموکراتی سوتاند وهه‌م سه‌ری قاسملوش تیاچوو و هه‌م له‌تبوونی حیزبی دیموکراتی لێکه‌وته‌وه‌بۆ باڵی قاسملو-شه‌ره‌فکه‌ندی(دیموکرات) له‌لایه‌ک و باڵی حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار-جه‌لیل گادانی(ڕێبه‌رایه‌تی) له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و هه‌م گرێدراوی تاڵه‌بانی به‌کۆماری ئیسلامیشی لێ به‌رهه‌م هات . واته‌حیزبی دیموکرات به‌ده‌ردی ئه‌و مه‌ڕه‌به‌سته‌زمانه‌ی لێهات که‌له‌ده‌می گورگ ڕزگاری بوو و که‌وته‌نێو قوڕگی شێره‌وه.
له‌ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که‌حیزبی دیموکرات به‌ده‌ردی ساڵی 1988 لێهاتۆته‌وه، واته‌دووله‌ت بوویه‌وه‌بۆ باڵی مسته‌فای هیجری-شاهۆحوسه‌ینی (دیموکرات) له‌لایه‌ک و باڵی عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده‌حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار(ڕێبه‌رایه‌تی ڕابردوو) له‌لایه‌کی دیکه‌وه . که‌چی دیارده‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌ردوو باڵه‌که‌به‌ڕووکه‌ش سوود له‌ناوی قاسملو وه‌رده‌گرن بۆ بازاڕگه‌رمی خۆیان و چه‌واشه‌کردنی کوردان ، ژێر به‌ژێریش هیچ کرده‌وه‌یه‌کی باشه‌بۆ قاسملو ناهێڵنه‌وه.
بۆ نموونه‌له‌یادی 21 ساڵه‌ی تیرۆری دکتۆر قاسملوی نه‌مردا که‌سێکی وه‌کو حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار که‌له‌کرده‌وه‌دا که‌سی دووه‌می باڵه‌که‌ی حه‌سه‌نزاده‌یه‌به‌داخ نییه‌بۆ تیرۆری قاسملو به‌ڵکو به‌داخه‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌له‌مه‌یدانی سیاسه‌تدا تێکی نه‌شکاندووه‌و وه‌کو خیانه‌تکار به‌کۆمه‌ڵگای نه‌ناساندووه، بڕوانه‌ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.medyanews.com به‌ڵام مه‌لا حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار ئه‌وه‌له‌یاد ده‌کات که‌هه‌موو هه‌ڵسوڕاوی و سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌یه‌کی تاوه‌کو کاتی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو بوو ، ده‌نا پاش تیرۆرکردنی قاسملو به‌جۆرێک ئۆردوگانشین کراون که‌ناسری ڕه‌زازی گوته‌نی هه‌م بۆگه‌نیان کردووه‌و هه‌م حیزبیشیان وه‌کو مردوویه‌کی نێو تابوتێک لێکردووه‌که‌نه‌بۆیان ده‌شاردرێته‌وه‌و نه‌له‌کۆڵیشیان ده‌بێته‌وه.
هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌م گوتانه‌ی مه‌لا حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار که‌سێکی دیکه‌له‌ژێر ناوی "پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو" که‌پێده‌چێت ئه‌م که‌سه‌ش یه‌کێکی دیکه‌له‌به‌رپرسه‌یه‌که‌میه‌کانی باڵی حه‌سه‌نزاده‌بێت به‌جۆرێک که‌سایه‌تی قاسملو ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه‌که‌له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌وجۆره‌که‌سێکی وه‌کو عیسا پژمان ناخاته‌ژێر پرسیاره‌وه. بڕوانه‌ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9f98aabf گرنگ نییه‌ئه‌م که‌سه‌واته"پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو" که‌که‌سایه‌تی شه‌هیدی نه‌مر دکتۆر قاسملو ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه‌به‌ڵام زۆر گرنگه‌که‌فرمێسکی تیمساحیانه‌شی بۆ هه‌ڵنه‌ڕێژێت و به‌شێوه‌یه‌کی ڕووکه‌شیانه‌خۆی به‌درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی قاسملو پێناسه‌نه‌کات ، چونکه‌ئه‌م سیاسه‌تی بانێک و دوو هه‌وایه‌له‌کورده‌واریدا پێی ده‌گوترێت { بۆره‌پیاوی سفره‌دڕ } .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست